Return to Video

شیزۆفرێنیا چییە؟ - ئانیس باهجی

  • 0:07 - 0:11
    شیزۆفرێنیا پێش زیاتر لە سەدەیەك
    بەر لە ئێستا بۆ یەکەم جار ناسێنرا،
  • 0:11 - 0:14
    بەڵام هەتاکو ئێستا ئێمە هۆکارە
    تەواوەتیەکانی نازانین.
  • 0:14 - 0:19
    وەکو یەکێک لە نەخۆشیە هەرە پشتگوێ خراو و
    لەکەدار کراوەکان ماوەتەوە تا ئەمڕۆ.
  • 0:19 - 0:24
    کەواتە، با بەرەو ئەوە بڕۆین کە دەیزانین لە
    نیشانەکانەوە بۆ هۆکارەکان و چارەسەرەکان.
  • 0:24 - 0:27
    شیزۆفرێنیا وەك نیشانەیەك دادەنرێت،
  • 0:27 - 0:30
    واتا لەوانەیە چەند ژمارەیەك لە ناڕێکی
    بەیەکەوە بەستراو لەخۆ بگرێت
  • 0:30 - 0:34
    کە نیشانەی چونیەکی هەیە
    بەڵام هۆکارەکانی جیاوازە.
  • 0:34 - 0:38
    هەموو کەسێکی توشبووی شیزۆفرێنیا
    نیشانەی کەمی جیاوازی هەیە،
  • 0:38 - 0:44
    و یەکەم نیشانە دەکرێت بە ئاسانی نەپێکرێت
    گۆڕانی ورد لە کەسایەتی، توڕە بوون،
  • 0:44 - 0:48
    یان زیادە ڕەوی کردنی پلە بە پلە
    لە بیرکردنەوەی نائاسایی.
  • 0:48 - 0:52
    نەخۆشەکان بە گشتی دوای سەرهەڵدانی
    یەک شێتی هۆشی دیاریدەکرێن،
  • 0:52 - 0:56
    بە ئاسایی لە پیاواندا لە کۆتاییەکانی
    هەرزەکاری و سەرەتای ٢٠کانی تەمەن ڕودەدات
  • 0:56 - 0:59
    و لە کۆتاییەکانی ٢٠کانی تەمەن و
    سەرەتای ٣٠کانی تەمەن لە ئافرەتاندا.
  • 0:59 - 1:04
    زنجیرەی یەکەمی نەخۆشیە دەروونیەکە دەکرێت
    خەیاڵ کردن و وڕێنە کردن لەخۆ بگرێت،
  • 1:04 - 1:06
    و ناڕێکی لە قسەکردن و هەڵسوکەوت.
  • 1:06 - 1:08
    ئەوانە پێیان دەڵێن نیشانە ئەرێنیەکان،
  • 1:08 - 1:11
    واتە لەو کەسانەدا ڕوودەدەن
    کە شیزۆفرێنیایان هەیە
  • 1:11 - 1:14
    بەڵام لە دانیشتوانی گشتی نا.
  • 1:14 - 1:17
    ئەوە بە گشتی بۆ چوونێکی هەڵەیە
    کە توشبوانی شیزۆفرێنیا
  • 1:17 - 1:19
    چەند جۆرە کەسایەتیەکیان هەیە،
  • 1:19 - 1:23
    بەڵام ئەو نیشانانە ئاڵۆزی لە کرداری
    بیرکردنەوە دەردەخات،
  • 1:23 - 1:27
    لە جیاتی خستنەڕووی کەسایەتیاکی دیکە.
  • 1:27 - 1:30
    شیزۆفرێنیا لەهەمان کاتدا
    نیشانەی نەرێنیشی هەیە،
  • 1:30 - 1:34
    ئەوانەش جۆرایەتین لە توشبووانی
    شیزۆفرێنیا کەم دەبێتەوە،
  • 1:34 - 1:38
    وەکو هاندەر، دەربڕینی سۆز، یان قسە کردن.
  • 1:38 - 1:42
    هەروەها نیشانەی درك پێکراویش هەیە،
    وەك قورسی لە سەرنجدان،
  • 1:42 - 1:45
    بیرهاتنەوەی زانیاریەکان، و بڕیاردان.
  • 1:45 - 1:48
    کەواتە چی دەبێتە هۆی
    سەرهەڵدانی نەخۆشی دەروونی؟
  • 1:48 - 1:51
    بە ئەگەری زۆرەوە تاکە هۆکارێك نییە،
    بەڵکو کۆمەڵەیەكن
  • 1:51 - 1:54
    لە جیناتی بۆماوەیی و هۆکاری
    ژینگەیی زیان بەخش.
  • 1:54 - 2:01
    شیزۆفرێنیا لە بەهێزترین بەستەری جیناتی
    هەیە لە چاو نەخۆشیە دەروونیەکانی تردا.
  • 2:01 - 2:04
    بیر لەوە بکەوە ١%ی خەڵك
    شیزۆفرێنیای هەبێیت،
  • 2:04 - 2:08
    منداڵ یان خوشک و برای توشبووی
    شیزۆفرێنیا نزیکەی دە هێندە زیاترە
  • 2:08 - 2:10
    بۆ گەشەکردنی ئەو نەخۆشییە،
  • 2:10 - 2:13
    و دووانەیەکی لێکچووی کەسێکی
    توشبوو بە شیزۆفرێنیا
  • 2:13 - 2:16
    بە ڕێژەی ٤٠% ئەگەری تووشبوونی هەیە.
  • 2:16 - 2:19
    بەزۆری، کەسوکارە ڕاستەخۆییەکانی
    توشبوو بە شیزۆفرێنیا
  • 2:19 - 2:23
    ڕێژیەکی ناوەندگیر لە جۆرەکانی هاوبەشی
    ئەو ئاڵۆزیە دەخەنەڕوو-
  • 2:23 - 2:27
    بەڵام بۆ مەودایەک نا کە پێویستی
    بە چارەسەرکردن بێت.
  • 2:27 - 2:29
    جیناتی هەمەجۆر بە دڵنیاییەوە رۆڵێك ئەبینن،
  • 2:29 - 2:33
    بەڵام ئێمە نازانین چەند، یان کامانەن.
  • 2:33 - 2:38
    هۆکارە ژینگەییەکان وەکو بەرکەوتنی
    ڤایرۆسی بڕواپێکراو لە سەرەتای منداڵی
  • 2:38 - 2:42
    لەوانەیە ئەگەری توشبوونی شیزۆفرێنیا
    لەو کەسەدا زیاتر بکات،
  • 2:42 - 2:45
    و بەکارهێنانی هەندێك دەرمانی بێهۆشکەر،
    وەکو ماریجوانا،
  • 2:45 - 2:47
    لەوانەیە نەخۆشی دەروونی دروست بکات
  • 2:47 - 2:50
    لە کەسە زۆر هەستیارەکان.
  • 2:50 - 2:53
    ئەو هۆکارانە هەموو کەسەکان
    بە هەمان رێگە توش ناکەن.
  • 2:53 - 2:56
    بۆ ئەوانەی مەترسی بۆماوەییان زۆر کەمە،
  • 2:56 - 2:59
    هیچ بڕێک لە هۆکارەکانی مەترسی
    بەرکەوتنی ژینگەیی
  • 2:59 - 3:02
    ڕابەریان دەکات بۆ گەشەکردنی
    شیزۆفرێنیا: بۆ ئەوانەی
  • 3:02 - 3:08
    ڕێژەی مەترسیان زۆرە کەمبوونی مەترسی
    دیکەیان ڕەنگە ناوەندگیریەکیان پێ ببەخشێت.
  • 3:08 - 3:12
    دەرمانەکانی دژی نەخۆشی دەروونی بەکارهێنرا
    بۆ مامەڵە کردنی شیزۆفرێنیا یارمەتی
  • 3:12 - 3:17
    توێژەرەکانیدا کار بکەن لە دوای
    شوێنەواری شێواوی لەسەر مێشك.
  • 3:17 - 3:21
    دژە نەخۆشی دەروونی باو رێگری
    دەکات لە داهاتووی دۆپامین.
  • 3:21 - 3:24
    ئەوانە دەتوانن زۆر کاریگەر بن
    لە کەم کردنەوەی نیشانە ئەرێنیەکان،
  • 3:24 - 3:29
    کە بەستراوە بۆ زیاد کردنی دۆپامین
    لە ڕێڕەوە تایبەتەکانی مێشك.
  • 3:29 - 3:32
    بەڵام هەمان دەرمان دەتوانێ نیشانەی
    نەرێنیەکان دروست بکات،
  • 3:32 - 3:36
    ئێمەش ئەوەمان دۆزیەوە کە ئەو نیشانە
    نەرێنیانە بۆ شیزۆفرێنیا بەستراوە
  • 3:36 - 3:39
    بە کەمێك لە دۆپامین لە
    بەشەکانی دیکەی مێشك.
  • 3:39 - 3:43
    هەندێك توشبووی شیزۆفرێنیا کەمی
    لە ڕیشاڵە دەماریەکان نیشاندەدەن،
  • 3:43 - 3:47
    و ئەوەش ناڕوون دەبێت ئەگەر ئەو سست
    بوونە لە ئەنجامی نەخۆشیەکە خۆی بێت
  • 3:47 - 3:51
    یان نیشانەکان بەهۆی دەرمانی
    بێهۆشکەرەوە دامرکێن.
  • 3:51 - 3:55
    بەخۆشحاڵیەوە، تازەترین دروست کردن لە دژە
    نەخۆشی دەروونی ئامانجەکە دەپێکێت
  • 3:55 - 3:59
    هەندێك لەو بابەتانە ئامانجیان گوێزەرەوە
    دەماریە هەمەجۆرەکانە،
  • 3:59 - 4:02
    وەکو سیرۆتۆنین لە جێگەی دۆپامین.
  • 4:02 - 4:07
    ئەوە ڕوونە کە هیچ هۆیەکی بڵاوکردنەوە نییە
    کە بەرپرس بێت لە هەموو نیشانەکان،
  • 4:07 - 4:11
    و چونکە ئەو دەرمانە بێهۆشکەرانە کارلە
    ئاماژەکان دەکەن بەدرێژایی مێشك ولاشە،
  • 4:11 - 4:14
    ئەوان دەتوانن کاریگەری لاوەکیان
    هەبێت وەک زیادبوونی کێش.
  • 4:14 - 4:19
    سەرەڕای ئەو ئەو ئاڵۆزبوونە، دژە نەخۆشییە
    دەروونیەکان دەتوانن زۆر کاریگەر بن،
  • 4:19 - 4:22
    بە تایبەتی کاتێك تێکەڵ دەکرێت
    لەگەڵ دەست تێوەردانێکی دیکە
  • 4:22 - 4:24
    وەك چارەسەری ناسراوی دەروونی.
  • 4:24 - 4:29
    چارەسەر بە لێدانە کارەباییەکان،
    لەگەڵ ئەوەی پشوویەکی تەمەن کورتی پێدەدات،
  • 4:29 - 4:31
    هەروەها دووبارە وەک چارەسەرێکی
    کاریگەر دەردەکەوێت،
  • 4:31 - 4:34
    بە تایبەتی کاتێك هەلبژاردەکانیتر
    شکست دێنن.
  • 4:34 - 4:38
    هەروەها دەستێوەردانی
    پێش وەختەش زۆر گرینگە.
  • 4:38 - 4:41
    دوای چەند مانگێك یان چەند ساڵێك لە
    نەخۆشی دەروونی چارەسەر نەکراو،
  • 4:41 - 4:45
    دەکرێ هەندێك نەخۆشی دەروونی ببێت بە
    بەشێکی جیانەکراوە لە کەسایەتی کەسەکە.
  • 4:45 - 4:49
    و هێشتا، پەڵەی شەرمەزاری مرۆڤایەتی
    بەستراوە بەو دەستنیشان کردنە
  • 4:49 - 4:52
    کە وادەکات ڕێگری لە کەسەکان
    بکات بۆ داواکردنی یارمەتی.
  • 4:52 - 4:55
    توشبووانی شیزۆفرێنیا هێشتا وەکو
    ئەوەی مەترسی بن سەیریان دەکرێت،
  • 4:55 - 4:59
    بەڵام لەڕاستیدا زیاتر وەکو
    قوربانی توندوتیژیەکن
  • 4:59 - 5:01
    وەک لە تاوانبارێك.
  • 5:01 - 5:04
    و چارەسەی گونجاو لەوانەیە یارمەتی
    کەم کردنەوەی ئەگەری توندوتیژی بدات
  • 5:04 - 5:07
    کە هاوبەشی شیزۆفرێنیایە.
  • 5:07 - 5:11
    هەر بۆیە پەروەردە کردنی نەخۆشەکان،
    خێزانیەکانیان، و کۆمەڵگەکەیان--
  • 5:11 - 5:15
    یارمەتی داخورانی ئەو پەڵەیە دەدات
    و گەشتن بە چارەسەر پێشدەخات.
Title:
شیزۆفرێنیا چییە؟ - ئانیس باهجی
Speaker:
ئانیس باهجی
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/what-is-schizophrenia-anees-bahji

شیزۆفرێنیا پێش زیاتر لە سەدەیەك بەر لە ئێستا بۆ یەکەم جار ناسێنرا، بەڵام هەتاکو ئێستا ئێمە هۆکارەکانی بە تەواوەتی نازانین. هەتا ئێستاش وەکو یەکێك لەو نەخۆشیانە ماوەتەوە کە بەهەڵە لێی تێگەشتووین و لەکەداری دەکەین لە ئەمڕۆدا. کەواتە، ئێمە بە تەواوی چی دەزانین لە نیشانەکان، هۆکارەکان و چارەسەرەکان؟ ئانیس باهجی لێی کۆڵیوەتەوە.

وانەیەک لەلایەن ئانیس باهجی، دەرهێنان لەلایەن ستۆدیۆی ئارترەیک

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:16
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What is schizophrenia?
Parikhan Ismail accepted Kurdish subtitles for What is schizophrenia?
Parikhan Ismail edited Kurdish subtitles for What is schizophrenia?
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for What is schizophrenia?
dyare mala edited Kurdish subtitles for What is schizophrenia?
dyare mala edited Kurdish subtitles for What is schizophrenia?
dyare mala edited Kurdish subtitles for What is schizophrenia?
dyare mala edited Kurdish subtitles for What is schizophrenia?
Show all

Kurdish subtitles

Revisions