Return to Video

ڕێگە بۆ ڕیشه‌كێشكردنی شارستانییه‌تی یه‌كی گه‌نده‌ڵیی 3

  • 0:01 - 0:03
    ئایا هه‌رگیز ڕووبه‌ڕووی
    دزی كردن بوونه‌ته‌وه‌؟
  • 0:04 - 0:08
    یاخود شتێك كه‌ زۆر به‌ نرخ بووه‌
    لاتان لێتان وه‌رگیراوه‌
  • 0:08 - 0:09
    به‌بێ ویستی خۆتان؟
  • 0:10 - 0:11
    ئه‌مه‌ برینداركه‌ره‌.
  • 0:12 - 0:16
    هه‌ست كردن به‌ شێتگیریی،
    به‌ هه‌ڕه‌شه‌
  • 0:16 - 0:18
    و بێ توانایی.
  • 0:19 - 0:21
    گه‌نده‌ڵیی ئاوا هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
  • 0:22 - 0:24
    گه‌نده‌ڵیی دزی یه‌.
  • 0:25 - 0:26
    له‌ناوبه‌ره‌،
  • 0:27 - 0:28
    تاوانباره‌،
  • 0:29 - 0:30
    ژه‌هره‌
  • 0:30 - 0:32
    و تاڵانه‌.
  • 0:34 - 0:35
    ئێستا، من خه‌ڵكی كینیام،
  • 0:37 - 0:40
    و له‌ كینیا گه‌نده‌ڵیی
    شێوه‌ی جیاواز وه‌رده‌گرێت.
  • 0:41 - 0:44
    ده‌مه‌وێت باسی چیڕۆكی
    دارستانی كاڕۆڕاتان بۆ بكه‌م.
  • 0:46 - 0:48
    ئه‌مه‌ نایرۆبی یه‌
    شوێنی له‌دایك بوونمه‌.
  • 0:49 - 0:51
    نایرۆبیم خۆشده‌وێت، جوانه‌.
  • 0:52 - 0:54
    به‌ڵام شاری ناكۆكییه‌كانه‌.
  • 0:55 - 0:58
    له‌ هه‌مان كاتدا جوان
  • 0:58 - 0:59
    و سه‌خته‌.
  • 1:01 - 1:04
    به‌ڵام له‌ ناوه‌ڕستی ئه‌م شاره‌ جوانه‌
  • 1:04 - 1:06
    كه‌ من ناوی ده‌نێم ماڵ
  • 1:06 - 1:08
    دارستانی كاڕۆڕایه‌،
  • 1:09 - 1:15
    مێرگێك له‌ جوانیی سه‌وزی فراوان كه‌ ده‌بێت
    به‌ ئیره‌یی هه‌موو شارێك له‌ هه‌ر شوێنێك
  • 1:16 - 1:20
    خه‌ریك بوو دارستانی كاڕۆڕا به‌ ته‌واویی
    له‌ ده‌ست بده‌ین به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی.
  • 1:21 - 1:24
    هه‌واڵه‌كه‌ گه‌یشتبووه‌ دایكم،
    وانگاری ماسایی،
  • 1:24 - 1:27
    كه‌وا دارستانی كاڕۆڕا
    له‌ ژێر هێرشدایه‌.
  • 1:29 - 1:34
    شوێنێكی بنیاتنان هه‌بوو له‌
    ناوه‌ڕاستی دارستانه‌كه‌ دروستده‌ كرا.
  • 1:35 - 1:38
    به‌رپرسه‌ حكوومیی یه‌كان
    دارستانه‌كه‌یان دزی بوو.
  • 1:39 - 1:46
    هه‌ڵسابوون به‌ دابه‌ش كردن، فرۆشتن و
    به‌خشینی سه‌دان گورزه‌ی كاڕۆڕا
  • 1:46 - 1:48
    بۆ هاوڕێكانیان.
  • 1:49 - 1:51
    1له‌ ساڵی 977،
  • 1:51 - 1:54
    دایكم جووڵه‌ی پشتێنه‌ی
    سه‌وزی دامه‌زراند
  • 1:54 - 1:56
    بۆ ڕواندنی دار له‌ ته‌واوی كینیا.
  • 1:57 - 1:58
    گێڕانه‌وه‌ی ڕووبه‌ری سه‌وز
  • 1:58 - 2:02
    و پاراستنی ڕووبه‌ری سه‌وز،
    هه‌روه‌كو دارستانی كارۆرا.
  • 2:03 - 2:05
    هاوڕێ و هاوكاره‌كانی كۆكرده‌وه‌،
  • 2:05 - 2:07
    و به‌یه‌كه‌وه‌، ئه‌وه‌یان
    دامه‌زراند كه‌ بووه‌
  • 2:07 - 2:11
    یه‌ك له‌ هه‌ره‌ سه‌ركه‌وتووترین
    كه‌مپینه‌كانی ڕواندنی دار له‌ جیهان.
  • 2:11 - 2:14
    له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ مایه‌ی
    سه‌رسوڕمان نه‌بوو
  • 2:14 - 2:17
    كاتێك هه‌واڵی پێگه‌یشت كه‌
    كاڕۆڕا له‌ژێر هێرشدایه‌،
  • 2:17 - 2:20
    یه‌كسه‌ر ده‌ستیان به‌ كار كرد.
  • 2:21 - 2:24
    شه‌ری پۆلیسیان كرد و
    ڕێگریان به‌كرێگرت
  • 2:24 - 2:27
    بۆ ئه‌وه‌ی دزیی ئه‌و دارستانه‌ ڕابگرن،
  • 2:28 - 2:32
    به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌،
    شۆڕشێكی هاندان هه‌بوو
  • 2:32 - 2:38
    له‌ لایه‌ن پیاوی ئایینی، سیاسه‌تمه‌داران،
    قوتابی و هه‌موو خه‌ڵك،
  • 2:38 - 2:43
    هه‌موویان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ تا بڵێن
    نه‌خێر بۆ گه‌نده‌ڵیی و چڵێسیی.
  • 2:44 - 2:49
    و هه‌ر زوو، ئه‌و هاندانه‌ زۆر
    به‌هێز و مه‌زن بوو
  • 2:49 - 2:52
    بۆ ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی دایبمركێننه‌وه‌.
  • 2:52 - 2:55
    و دارستانی كاڕۆڕا ڕزگار كرا.
  • 2:57 - 3:00
    له‌ 2000 ه‌كان. چوومه‌ پاڵ دایكم
    له‌ جووڵه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وز
  • 3:00 - 3:05
    و گه‌واهیده‌ری په‌ره‌سه‌ندنی چاڵاكییه‌كانی
    داكۆكیكردنی جووڵه‌كه‌ بووم،
  • 3:05 - 3:08
    فراوان بوونی له‌ ده‌ره‌وه‌ی كینیا
  • 3:08 - 3:12
    و به‌هاوده‌نگییه‌كی گه‌وره‌ی
    ئێجگار گرنگ
  • 3:12 - 3:16
    له‌ باره‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی
    له‌ 2004 كه‌ وەردەگرێت--
  • 3:16 - 3:22
    كه‌ ژینگه‌، دیموكراسیی و ئاشتی
    زۆر به‌ توندیی به‌یه‌كه‌ به‌سترا بوون.
  • 3:22 - 3:27
    و فێری ئه‌وه‌ش بووم كه‌ ئه‌وه‌ی دایكم
    چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا ڕووبه‌ڕووی ببوه‌وه‌
  • 3:27 - 3:30
    له‌ هه‌وڵ دان بۆ ئه‌وه‌ی
    دارستانی كاڕۆڕا بپارێزێت
  • 3:30 - 3:32
    ڕووداوێكی جیاكراوه‌ نه‌بوو.
  • 3:32 - 3:36
    ئه‌و گه‌نده‌ڵیی و چڵێسییه‌ی كه‌
    له‌و كاته‌دا دیار كه‌وت
  • 3:36 - 3:38
    ئه‌مڕۆ هه‌ر ماوه‌ و زۆریش باشه‌،
  • 3:39 - 3:42
    له‌ لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داره‌ چڵێسه‌كان و
    خزمه‌تكاره‌ ڕه‌مه‌كییه‌كان
  • 3:42 - 3:44
    كه‌ ده‌یانه‌وێت سندووقه‌
    گشتی یه‌كان تاڵان بكه‌ن
  • 3:45 - 3:47
    له‌سه‌ر تێچوونی خۆیان.
  • 3:47 - 3:49
    گه‌نده‌ڵیی له‌ هه‌موو شوێنێكه‌.
  • 3:50 - 3:54
    ئێستا، گه‌نده‌ڵیی له‌ناوبه‌ری
    هه‌موو ئابووری، دیموكراسی
  • 3:55 - 3:56
    و ژینگه‌یه‌كه‌.
  • 3:56 - 4:00
    هاوڵاتیان تاڵان ده‌كات له‌ خزمه‌تگوزارییه‌
    كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ ژێوه‌ره‌كان
  • 4:00 - 4:03
    و ژیانی مرۆڤه‌كان بێ به‌ها ده‌كات.
  • 4:05 - 4:07
    كاتێك گه‌نجه‌كان له‌ ئامه‌ده‌ باشیدان
  • 4:07 - 4:09
    بۆ چوونه‌ پاڵ چه‌ته‌كان
  • 4:10 - 4:13
    و ئازاری كۆمه‌ڵگەكانیان ده‌ده‌ن
  • 4:13 - 4:14
    بۆ كرێیه‌كی كه‌م،
  • 4:15 - 4:18
    و ژنه‌كان ئه‌تك ده‌كرێن له‌ ڕێگەی
    چوونه‌ سه‌ر كاره‌كانیان،
  • 4:18 - 4:20
    و كاتێك هه‌واڵی ئه‌مه‌ ده‌ده‌ن،
  • 4:20 - 4:23
    تاوانكاره‌كان به‌رتیل ده‌ده‌ن
    بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌ندیخانه‌،
  • 4:23 - 4:26
    وكاتێك كچه‌ گه‌نجه‌كان
    پێویستیان به‌وه‌ ده‌بێت جه‌سته‌یان بقرۆشن
  • 4:27 - 4:29
    بۆ ئه‌وه‌ی خاولی پاك بكڕن،
  • 4:31 - 4:33
    ئێوه‌ ده‌زانن كۆمه‌ڵگە
    پارچه‌ پارچه‌ بووه‌.
  • 4:35 - 4:37
    له‌و ساڵانه‌ی دوایی،
    كینیا
  • 4:37 - 4:42
    له‌ نێوان 10 له‌ گه‌نده‌ڵترین
    وڵاته‌كان له‌ جیهانە.
  • 4:44 - 4:48
    ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی زۆر بێ ئومێدم ده‌كات
    ئه‌وه‌یه‌ كینیا به‌ هۆی
  • 4:48 - 4:52
    گه‌نده‌ڵیی ساڵانه‌ سێ یه‌كی
    بوودجه‌ی نیشتمانیی له‌ ده‌ست ده‌دات.
  • 4:52 - 4:55
    كه‌ شه‌ش ملیار دۆلاره‌.
  • 4:56 - 4:59
    ئه‌مه‌ به‌ته‌واوی قبووڵ نه‌كراوه‌.
  • 4:59 - 5:04
    -له‌ وڵاتێك كه‌ هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوون
    نه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی بێ ئومێد كراوه‌ و
  • 5:04 - 5:06
    پشتگوێ خراوه‌ و
    ده‌ستی تێوه‌ردراوه‌،
  • 5:06 - 5:11
    پێویستیمان به‌ به‌رنامه‌ڕێژیی نوێیه‌
    بۆ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌دكارییه‌.
  • 5:12 - 5:14
    ناتوانین بۆ هه‌میشه‌ سكاڵا بكه‌ین.
  • 5:14 - 5:17
    یاخود بڕیار ده‌ده‌ین كه‌وا
    له‌گه‌ڵی بژین
  • 5:17 - 5:18
    یاخود ده‌یگۆڕین.
  • 5:20 - 5:22
    هه‌ندێك هه‌واڵی باش هه‌یه‌.
  • 5:23 - 5:26
    مرۆڤه‌كان به‌ گه‌نده‌ڵ له‌ دایك نه‌بوون
  • 5:27 - 5:31
    له‌ قۆناغێك، ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ له‌ لایه‌ن
    شارستانییه‌تێك هان ده‌درێن
  • 5:31 - 5:35
    كه‌ ده‌ستكه‌وتی تاك له‌سه‌ر
    پێشكه‌وتنی به‌ك ۆمه‌ڵ به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
  • 5:36 - 5:39
    بۆیه‌ گه‌ر بمانه‌وێت گه‌نده‌ڵیی
    له‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌وه‌ ده‌ربێنین،
  • 5:39 - 5:44
    پێویسته‌ ده‌ست پێ بكه‌ین
    پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌گ دابكوتێت.
  • 5:45 - 5:48
    پێویسته‌ زوو ده‌ستی تێبخه‌ین.
  • 5:50 - 5:51
    له‌ باره‌ی وڵاتی ئێوه‌ نازانم،
  • 5:51 - 5:53
    به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی لێی هاتووم،
  • 5:53 - 5:56
    گه‌نجه‌كان ڕێبه‌ریمان ده‌كه‌ن بۆ داهاتوو.
  • 5:57 - 6:02
    ئه‌مڕۆ له‌ كینیا، 80 له‌ سه‌دی
    دانیشتووان له‌ ژێر ته‌مه‌نی 35 ساڵیی دان.
  • 6:04 - 6:08
    به‌ڵام به‌ دانپێدانانی خۆیان،
    به‌های دژواریان هه‌یه‌.
  • 6:09 - 6:12
    به‌مزووانه‌ په‌نجا و هه‌شت له‌ سه‌دی
    گه‌نجه‌كان له‌ كینیا پێیان ڕاگه‌یاندین
  • 6:12 - 6:15
    هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن بۆ په‌یداكردنی پاره‌.
  • 6:17 - 6:20
    45 له‌ سه‌دی دیكه‌ گوتیان
  • 6:21 - 6:25
    گه‌نده‌ڵیی ئامرازێكی ڕه‌وایه‌
    بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌ بازرگانییه‌كان.
  • 6:27 - 6:29
    حه‌فتاو سێ له‌ سه‌د
  • 6:30 - 6:34
    گوتیان كه‌ ئاماده‌ نابن به‌رگری
    له‌وه‌ بكه‌ن كه‌ بڕوایان پێی هه‌یه‌
  • 6:34 - 6:36
    له‌ ترسی سزادان.
  • 6:39 - 6:41
    ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دایكم فێری بووم
  • 6:42 - 6:44
    چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا
  • 6:45 - 6:49
    چه‌مكی"ده‌سه‌ڵاتی تاك"--
  • 6:49 - 6:52
    كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ ده‌توانێت ببێته‌
    هۆكارێكی به‌هێز بۆ گۆڕان
  • 6:52 - 6:55
    و به‌یه‌كه‌وه‌، ئێمه‌ هێزێكین،
  • 6:57 - 7:02
    كه‌ گه‌ر ده‌ست بخه‌ینه‌ ناو ده‌سته‌وه‌
    ده‌توانین بارودۆخه‌كه‌ بگۆڕین
  • 7:02 - 7:04
    و كێشه‌ نییه‌ زۆرگه‌وره‌ بێت.
  • 7:06 - 7:08
    دایكم زۆر به‌ قووڵیی له‌وه‌ گه‌یشت
  • 7:08 - 7:11
    كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی كاره‌كه‌یدا بوو.
  • 7:11 - 7:15
    گۆڕینی شارستانییه‌ته‌كان پێویستی به‌ ئارام
    گرتن، به‌رده‌وایی و پابه‌ند بوونه‌،
  • 7:15 - 7:19
    و كارێكی زۆر هێواش و قووڵه‌.
  • 7:21 - 7:25
    -به‌ڵام گه‌رده‌مانه‌وێت شارستانییه‌تێك بگۆ
    ڕین، پێویسته‌ ده‌ست به‌ كاره‌كه‌ بكه‌ین.
  • 7:25 - 7:29
    له‌و كاته‌ی ماڵئاوایی كردووه‌، دامه‌زراوه‌
    یه‌كمان به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ دامه‌زراندووه‌
  • 7:29 - 7:31
    بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قاوده‌ق ئه‌وه‌ بكات
  • 7:31 - 7:35
    به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی
    گه‌نج و منداڵ بكه‌یت
  • 7:35 - 7:38
    ده‌ست به‌ بنیاتنانی كه‌سایه‌تیی
    و سه‌ركردایه‌تیكردنی كه‌سیی بكه‌یت
  • 7:38 - 7:40
    بۆ ئیلهام به‌خشینی ئامانج و ده‌ست پاكیی.
  • 7:42 - 7:46
    به‌ڵام شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی
    ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نییه‌ كه‌ بڵێین خراپه‌.
  • 7:47 - 7:50
    ئه‌مانه‌ سێ به‌رنامه‌ڕێژین كه‌
    ئێمه‌ كاری پێ ده‌كه‌ین
  • 7:50 - 7:54
    -كه‌ باوه‌ڕمان وایه‌ ده‌توانرێت له‌ هه‌ركۆ
    مه‌ڵگەیه‌كی فێرگه‌یی دوو باره‌ بكرێته‌وه‌
  • 7:55 - 7:59
    یه‌كه‌م: پێویسته‌ له‌
    :هۆكاره‌كه‌ تێ بگه‌ین
  • 7:59 - 8:02
    بۆچی گه‌نده‌ڵیی ڕوو ده‌دات
  • 8:03 - 8:07
    ئایا به‌وه‌ ناوی ده‌به‌ین كه‌ --دزی كردن--
  • 8:07 - 8:10
    یاخود به‌ وشه‌ی تر جوانی ده‌كه‌ین؟
  • 8:12 - 8:16
    كاتێك منداڵه‌ بچووكه‌كان توانای خستنه‌
    ڕووی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ چییه‌ و چۆن
  • 8:17 - 8:19
    هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن
    له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی،
  • 8:21 - 8:24
    له‌وانه‌یه‌، كاتێك له‌ داهاتوویان
    ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ ،
  • 8:25 - 8:27
    ئه‌وه‌ی كه‌ فێری بوون نیشانی بده‌ن.
  • 8:30 - 8:35
    دووه‌م: پێویسته‌ كه‌سایه‌تییه‌كه‌ به‌
    ڕاشكاویی فێر بكه‌ین.
  • 8:36 - 8:38
    ئێستا، له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ ئاشكرا دیار بێت،
  • 8:39 - 8:42
    به‌ڵام منداڵێك كه‌ هۆشمه‌ندیی
    گه‌شه‌ كردن ده‌خاته‌ڕوو
  • 8:42 - 8:44
    له‌گه‌ڵ هه‌ستی خۆ كۆنتڕڵ كردن
  • 8:45 - 8:46
    باوه‌ڕی به‌ خۆی هه‌یه‌.
  • 8:47 - 8:52
    و ڕه‌نگه‌ منداڵی باوه‌ڕبه‌خۆبوو به‌رگریی
    بكات له‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌.
  • 8:56 - 9:03
    سێیه‌م: پێویسته‌ زوو سه‌ركردایه‌تیی كه‌سیی
    له‌ منداله‌كانمان درووست بكه‌ین
  • 9:04 - 9:08
    بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لێكیان پێ بدرێت
    بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌ چ هه‌ستێكه‌
  • 9:08 - 9:11
    كه‌ هاوار له‌ گه‌نده‌ڵیی ده‌كه‌ن
    كاتێك ده‌یبینن،
  • 9:13 - 9:18
    چ هه‌ستێكه‌ كه‌ هه‌ڵسنه‌وه‌ سه‌ر پێ و
    بژمێردرێن كانێك پێویستیان پێیان هه‌یه‌
  • 9:19 - 9:23
    و بۆ من، په‌یوه‌ندیی زیاتر و زیاتر
    درووست بكه‌ن
  • 9:23 - 9:26
    له‌ نێوان له‌ لایه‌كه‌وه‌ ئازاره‌كانی مرۆڤ
  • 9:27 - 9:31
    و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ گه‌نده‌ڵیی،
    چڵێسیی و خۆپه‌رستیی.
  • 9:33 - 9:37
    پێویسته‌ له‌ سه‌رمان باوه‌ڕمان
    به‌ تواناكانی خۆمان هه‌بێت
  • 9:38 - 9:40
    بۆ هێنانه‌دی ئه‌و داهاتووه‌ی كه‌
    ده‌مانه‌وێت بیبینین،
  • 9:41 - 9:44
    هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ به‌ ڕێگەی بچووكی خۆمان.
  • 9:46 - 9:48
    گه‌نجه‌كان پێویسته‌ باوه‌ڕیان وابێت
  • 9:48 - 9:51
    كه‌ ڕاستی یه‌كی نوێ ده‌كرێت ڕوو بدات.
  • 9:53 - 9:56
    گه‌نده‌ڵیی، گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا،
  • 9:56 - 9:59
    داڕمانی سیسته‌می ژینگه‌یی،
    له‌ ناو چوونی هه‌مه‌چه‌شنی بایه‌لۆجی--
  • 9:59 - 10:02
    هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ پێویستییان
    به‌ سه‌ركردایه‌تیكردنه‌.
  • 10:04 - 10:07
    و له‌ وته‌كانی بابا دیۆمی سه‌نیگالیی،
  • 10:09 - 10:10
    "له‌ كۆتا شیكاریی،
  • 10:12 - 10:15
    پارێزگاریی ده‌كه‌ین
  • 10:15 - 10:16
    ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه‌ خۆشمان ده‌وێت،
  • 10:18 - 10:19
    خۆشمان ده‌وێت
  • 10:20 - 10:22
    ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه‌ تێی ده‌گه‌ین
  • 10:23 - 10:25
    و تێی ده‌گه‌ین
  • 10:25 - 10:29
    ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه‌ فێركراوین."
  • 10:29 - 10:30
    سوپاس.
  • 10:30 - 10:33
    (چه‌پڵه‌)
Title:
ڕێگە بۆ ڕیشه‌كێشكردنی شارستانییه‌تی یه‌كی گه‌نده‌ڵیی 3
Speaker:
وانجیرا ماسایی
Description:

چالاکی كۆمه‌ڵایه‌تیی وانجیرا ماسایی ده‌ڵێت، گه‌نده‌ڵیی مه‌ترسییه‌كی به‌رده‌وامه‌ له‌ كینیا--بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ (یاخود هه‌ر شوێنێكی تر) بیوه‌ستێنین، پێویسته‌ زوو ده‌ستی تێ بخه‌ین. به‌ شوێنكه‌وتنی سپارده‌ی دایكی، چالاكوانی سیاسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ وانگاری ماسایی، ماسایی سێ به‌رنامه‌ڕێژیی ده‌خاته‌ ڕوو بۆ ڕیشه‌كێشكردنی شارستانییه‌تی یه‌كی گه‌نده‌ڵیی به‌ فێر كردنی مناڵه‌كان و گه‌نجه‌كان ده‌رباره‌ی سه‌ركردایه‌تی كردن، مه‌به‌ست و ده‌ست پاكیی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:47

Kurdish subtitles

Revisions