Return to Video

بۆچی ١.٥ ملیار کەس بە چۆپستیک نان دەخۆن

  • 0:00 - 0:03
    لە فەرهەنگی چێشتخانەماندا،
    لە زاراوەی قاپ و قاچاغدا،
  • 0:03 - 0:06
    وەک بەشێک لە ئامێرێکی مۆسیقایە.
  • 0:06 - 0:08
    جێگەی بایەخ پێدانە،
  • 0:08 - 0:10
    خەڵکانێک هەن کە بەبێ"چۆپستیک" دەژین.
  • 0:10 - 0:11
    [شتی بچووک]
  • 0:11 - 0:12
    [بیرۆکەی مەزن]
  • 0:15 - 0:17
    چۆپستیک دوو چیلکە دارن بە یەکەوەن
  • 0:17 - 0:20
    بەکاردێت بۆ شت خواردن بە یەک دەست.
  • 0:20 - 0:23
    چۆپستیک هەڵگرتن هاوشێوەی
    هەڵگرتنی پێنووس وایە،
  • 0:23 - 0:25
    بەڵام تۆ دوو دانەت پێیە و
  • 0:25 - 0:27
    پێویستە بە ئاڕاستەی دژیەک
    بەکاریان بهێنیت.
  • 0:27 - 0:30
    زۆربەیان لە دار دروست کراون.
    هەروەها لە پلاستیک، قامیشیش، بەردی بەنرخ،
  • 0:30 - 0:33
    زێڕ زیو و لە کەڵبەی
    فیلیش دروست دەکرێت،
  • 0:33 - 0:35
    هەرچەندە پێم وانییە ئەمە چیتر جێگەی بایەخ
    بێت.
  • 0:35 - 0:38
    دیزاینی چۆپستیکەکان بەڕاستی گونجاوە
    بۆ خواردنی شتی بچووک.
  • 0:38 - 0:40
    بۆ مەعکەڕۆنی زۆر باشن.
  • 0:40 - 0:42
    ئەگەر بزانیت دەکرێت برینجیشی پێ بخۆیت،
  • 0:42 - 0:44
    هەروەها زلۆبیا و پارچە
    گۆشتیش هەڵدەگرێت.
  • 0:44 - 0:46
    هەندێک شت هەن چوپستیکیان بۆ بەکار نایەت.
  • 0:46 - 0:48
    ناکرێت چوپستیک وەک داری تەپڵ بەکار بهێنیت،
  • 0:48 - 0:50
    دەزانم سەرنجڕاکێشە.
  • 0:50 - 0:53
    تۆ ناتەوێت چوپستیک بخەیتە ناو
    دەفرێکی قوڵی برنج.
  • 0:53 - 0:56
    چونکە بۆنی دەفرەکە تێک دەدات،
  • 0:56 - 0:58
    کە ڕێک مردنت بیر دەخاتەوە.
  • 0:58 - 1:00
    چۆپستیک لە بەشێکی گەورەی
    جیهاندا بەکار دەهێنرێت،
  • 1:00 - 1:03
    نزیکەی ١.٥ ملیار کەس لە سەرانسەری ئاسیادا
  • 1:03 - 1:05
    چۆپستیک بەکار دەهێنێت.
  • 1:05 - 1:08
    چۆپستیکەکان بە جیاوازی کلتورەکان جیاوازن.
  • 1:08 - 1:11
    چۆپستیکە چینیەکان وا دەردەکەون
    درێژ و خڕ بن،
  • 1:11 - 1:14
    چۆپستیکە کۆرییەکانیش تەختترن و
    زۆرجار لە کانزا دروست دەکرێن
  • 1:14 - 1:16
    هەروەها چوپستیکە ژاپۆنییەکان خڕ و
  • 1:16 - 1:18
    نوکەکەی زۆر، زۆر تیژە.
  • 1:18 - 1:20
    لەڕاستیدا لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا
    چۆپستیک لە زۆر
  • 1:20 - 1:22
    شوێندا بەکاردێت وەک کۆمەڵگەی ئەمریکی،
  • 1:22 - 1:24
    بە دروستی کاتەکەی دەگەڕێتەوە
    بۆ کۆتاییەکانی ١٨٠٠ەکان
  • 1:24 - 1:27
    کە بیرۆکەکەی هی دانیشتوانی ئاسیا بوو،
  • 1:27 - 1:29
    لەبەرئەوەی بە چیلکەی دار برنجیان خواردووە،
  • 1:29 - 1:32
    کە بە بەراورد بە ئەمریکییەکان
    شێوازێکی جیاواز بووە،
  • 1:32 - 1:34
    کە بە چەقۆ و چەنگاڵ گۆشتیان دەخوارد.
  • 1:34 - 1:36
    بەڵام کاتێک چین و ویلایەتە یەکگرتوەکان
  • 1:36 - 1:39
    ڕێککەوتنێکی ڕامیاریان لە ساڵی ١٩٧٠ مۆرکرد،
  • 1:39 - 1:41
    ڕیچارد نیکسۆن، هێنری کسینگەر،
  • 1:41 - 1:44
    دەبوو ڕاهێنان لەسەر نان خواردن
    بە چۆپستیک بکەن.
  • 1:44 - 1:46
    ئەوەی کە جێگەی سەرنج بوو
  • 1:46 - 1:51
    کە کلتوری خواردنی ئاسیایی
    لە ڕۆژهەڵاتەوە گوازرایەوە بۆ ڕۆژئاوا،
  • 1:51 - 1:54
    چۆپستیکیش بەشێک بوو لە پڕۆسەکە.
  • 1:54 - 1:57
    بەڵگە هەیە کە چۆپستیک سەردەمەکەی
    دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی خێزانی شانگ،
  • 1:57 - 1:59
    کە نزیکەی ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەرە،
  • 1:59 - 2:02
    لە ماوەیی دەسەڵاتی خێزانی شانگ
    حەزیان لە سێ کوچکە بووە.
  • 2:02 - 2:04
    کاتێک بەم سێ کوچکە
    گەورانە چێشت لێ دەنێیت،
  • 2:04 - 2:06
    بەڕاستی چۆپستیکەکان بە سوود دەبن،
  • 2:06 - 2:08
    لەبەرئەوەی تۆ دەتوانی بەباشی
    تێکیبدەیت و بیجوڵێنیت
  • 2:08 - 2:11
    بەبێ ئەوەی بسوتێیت کاتێک ئاوەکە لە ناو ئەو
  • 2:11 - 2:13
    مەنجەڵە گەورانەدا دەکوڵێت.
  • 2:13 - 2:15
    کلتوری چین چەقۆ و چەنگاڵی بەکارهێناوە.
  • 2:15 - 2:18
    لە چەندین شێوازی چێشت لێناندا
    بەکاری دەهێنن.
  • 2:18 - 2:22
    بەڵام کاتێک باس لە ژووری
    نان خواردن دەکەین،
  • 2:22 - 2:23
    چۆپستیکیان بەکار هێناوە.
  • 2:24 - 2:25
    شتێکی تایبەتی دەربارەی خواردنی ئاسیایی
  • 2:25 - 2:28
    ئەوەیە کە زۆر جار خواردنەکانیان
    پارچەی زۆر بچوکن
  • 2:28 - 2:30
    پێموایە ئەمە ئەو ڕاستییە پشت ڕاست دەکاتەوە
  • 2:30 - 2:32
    کە وزەی سوود بەخشتری تێدایە
  • 2:32 - 2:34
    کاتێک پارچە بچوکەکان خێراتر پێ دەگەن.
  • 2:34 - 2:36
    هەروەها، پێویست ناکات لەتیان بکەیت.
  • 2:36 - 2:38
    کەواتە کاریگەریەکی خولاوەیان هەیە،
  • 2:38 - 2:41
    جۆری ئەو خواردنی ئامادە کراو، وا لە
    خەڵکی دەکات چۆپستیک بەکار بهێنێت،
  • 2:41 - 2:45
    و چۆپستیکیش کاریگەری دەبێت لەسەر ئەو
    خواردنەی کە ئامادەی دەکەیت.
  • 2:45 - 2:49
    بەڵام لە هەمان کاتدا چۆپستیک
    ڕەنگدانەوەی سروشتی نان خواردنی کۆمەڵگەیە
  • 2:49 - 2:51
    ئەو قاپانە لە ناوەڕاست دا دەنێیت،
  • 2:51 - 2:53
    شێوازێکی خێزانییە.
  • 2:53 - 2:54
    دەتوانیت بە چۆپستیک نان بخۆیت و
  • 2:54 - 2:57
    لەسەر برنجەکەتی دابنێیت،
    پاشان بیخۆیت.
  • 2:57 - 2:59
    لە ڕاستیدا ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە
  • 3:00 - 3:02
    کە هەموو کەسێک ئەم چۆپستیکە
    زۆر درێژانەی هەیە، وەک ئەوەی
  • 3:02 - 3:04
    لە ڕێگەیەکی دوورەوە خواردن بەخۆیان بدەن.
  • 3:04 - 3:07
    لە دۆزەخدا، هەمووان برسی دەبن،
  • 3:07 - 3:09
    لەبەرئەوەی ناتوانن خواردن هەڵبگرن و
    بیخەنە دەمیانەوە.
  • 3:10 - 3:12
    بەڵام دەتوانن لە بە هەشتدا
    چۆپستیکیان دەست بکەوێت
  • 3:12 - 3:13
    خواردنی پێ بخۆن.
Title:
بۆچی ١.٥ ملیار کەس بە چۆپستیک نان دەخۆن
Speaker:
جێنیفێڕ ٨. لیی
Description:

جێنیفێڕ ٨. لییی نووسەر ڕوونی دەکاتەوە چۆن چۆپستیک لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕۆژئاوا بڵاو بۆوە -- هەروەها وا نەخشێندراوە تاوەکو زۆر بەباشی خواردنی پێ بخۆیت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED Series
Duration:
03:27

Kurdish subtitles

Revisions