تۆڕێکی دۆزینەوەی ڤایرۆس بۆ وەستاندنی پەتای داھاتوو
-
0:01 - 0:02[لە یەکی ٢٠٢٠،
-
0:02 - 0:05کریسچیان ھاپی و پارادیس سابێتی
بیرۆکەیەکی ئازایانەیان پێشکەش کرد] -
0:07 - 0:11سێنتینێڵ: سیستمێکی ئاگادارکردنەوەی تازە بۆ
دۆزینەوە و شوێن پێ گرتنی پەتای داھاتوو] -
0:13 - 0:15[بەم شێوەیە کار دەکات ...]
-
0:16 - 0:23کریسچیان ھاپی: سێنتینێڵ سیستمێکی
نوێی بە توانایە بۆ ڕێگری پەتا. -
0:23 - 0:26لەسەر سێ کۆڵەکەی سەرەکی بنیادنراوە.
-
0:26 - 0:28پاردیس سابێتی: کۆڵەکەی یەکەم گەڕانە.
-
0:28 - 0:31من و کریسچیان بەیەکەوە
نەخۆشی درممان خوێندووە -
0:31 - 0:33لە سەرانسەری جیھان بۆ ماوەی دوو دەیە.
-
0:33 - 0:35ڕیزبەندی جینۆممان بەکارھێناوە.
-
0:35 - 0:38خوێندنەوەی زانیاری بۆماوەیی
تەواوی میکرۆب، -
0:38 - 0:42ڕێگەمان دەدات بۆ ناسینی ڤایرۆسەکان،
تەنانەت ئەوانەش کە پێشتر نەمان بینیون، -
0:42 - 0:44شوێن گرتیان
کاتی بڵاوبوونەوە -
0:44 - 0:45و سەیر کردنی گۆڕانیان.
-
0:45 - 0:49و ئێستا بەھۆی تەکنەلۆجیای
بەھێزی چاک کردنی جینی CRISPR، -
0:49 - 0:51دەتوانین ئەم زانیارییە
بۆماوەییە بەکار بھێنین -
0:51 - 0:56بۆ خێرا نەخشە کێشانی تاقیکردنەوەی ھەستیاری
نایابی نیشانەی نەخۆشی بۆ ھەر میکرۆبێک. -
0:57 - 0:59CH: یەکێک لەو ئامرازانە
پێی دەوترێت شێڕلۆک. -
0:59 - 1:04دەکرێ لە تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی ناسراودا
لەسەر کاغەزی سافی سادە بەکاربێت. -
1:05 - 1:07زۆر ھەرزانە،
-
1:07 - 1:10و کارکەرانی تەندروستی ھێڵی پێشەوە
دەتوانن شێڕلۆک بەکار بھێنن -
1:10 - 1:14بۆ دۆزینەوەی باوترین یان
ترسناکترین ڤایرۆسەکان -
1:14 - 1:16لە کاتژمێرێکدا.
-
1:16 - 1:18 :PSئامرازەکەیتر کارمێنە.
-
1:18 - 1:22پێویستی بە تاقیگەیەکە، بەڵام دەتوانێ
تێستی سەدان ڤایرۆس بکات لە ھەمان کاتدا. -
1:22 - 1:25دەستەی تاقیگەی نەخۆشخانە دەتوانن
تێستی نموونەی نەخۆش بکەن -
1:25 - 1:26بۆ مەودایەکی فراوانی ڤایرۆسەکان
-
1:26 - 1:28لە ڕۆژێکدا.
-
1:28 - 1:31دووەم کۆڵەکەمان گەیاندنە.
-
1:31 - 1:33ھەمووان بەیەک بگەیەنە و
ئەم زانیارییە ھاوبەشی پێ بکە -
1:33 - 1:35بەدرێژایی کۆمەڵی تەندروستی گشتی.
-
1:36 - 1:37لە زۆرینەی دەرچوونەکاندا،
-
1:37 - 1:42دەستەی نەخۆشخانە زانیاری نەخۆشی ھاوبەشی
پێدەکەن بە کاغەز، ئێکزڵ -- ئەگەر ھەبێت. -
1:42 - 1:45ئەمە وادەکات شوێن پێ گرتنی
دەرچوونێک لە بۆشایی و کاتدا -
1:45 - 1:46و ڕێکخستنی وەڵامێک
-
1:46 - 1:47زۆر سەخت بکات.
-
1:48 - 1:51بۆیە گەشە دەدەین بە سیستمێکی cloud-based
و ئەپڵیکەیشنەکانی مۆبایل -
1:51 - 1:53کارکەرانی کۆمەڵی تەندروستی
دەبەستێتەوە بە، -
1:53 - 1:56پزیشکان، دەستەی تەندروستی
گشتی -- ھەمووان -- -
1:56 - 1:58و ڕێگەیان دەدات کە زانیاری بار بکەن،
-
1:58 - 2:01شیکردنەوەکان پێشکەش بکەن،
پێشبینییەکان ھاوبەشی پێبکەن -
2:01 - 2:03و وەڵامێک ڕێک بخەن
و پلانێک بخەنە کار -
2:03 - 2:05لە کاتی ڕاستەقینەدا.
-
2:05 - 2:08CH: سێیەم کۆڵەکەمان
دەسەڵات پێدانە -
2:08 - 2:11سیستمی دەرچوونی چاودێری کردن
تەنھا کاتێک سەرکەوتوو دەبێت -
2:11 - 2:15ئەگەر دەسەڵات بدەین بە کارکەرانی تەندروستی
ھێڵی پێشەوە کە پێشتر لە دەرەوە بوون -
2:15 - 2:17گرنگیان داوە بە کۆمەڵەکان.
-
2:17 - 2:19ئەمە پێویستی بە ڕاھێنانێکی زۆر ھەیە.
-
2:19 - 2:22من و پاردیس زۆر وریای ئەوەین.
-
2:22 - 2:23ئێمە ١٠ ساڵی ڕابردوومان بەسەربردووە لە
-
2:23 - 2:27ڕاھێنان بە سەدان پزیشک
و زانای ئەفریقی گەنج. -
2:27 - 2:32لە سەرووی پێنج ساڵی داھاتووەوە،
ڕاھێنان دەکەین بە ١٠٠٠ کارکەری تەندروستیتر -
2:32 - 2:34بۆ بەکارھێنانی ئامرازەکانی
دۆزینەوەی سێنتینێڵ -
2:34 - 2:37و دەسەڵاتدان پێیان بۆ
ڕاھێنان کردن بە ھاوڕێکانیان. -
2:37 - 2:40بەم ڕێگەیە، گەشە دەدەین بە
سیستمی ئاگاداری تەندروستی بنچینەیی -
2:40 - 2:45و چاودێری کردن یەک دەخەین
لەگەڵ مەشقی پزیشکی. -
2:45 - 2:49[لە پێشکەش کردنی پلانە ئازایانەکەیانەوە
لە TED، جیھان گۆڕاوە ...] -
2:51 - 2:53بڕایەر گۆڵدبێرگ: بۆیە ئێمە لێرەین.
ئەمە تۆمار دەکەین. -
2:53 - 2:56٧ی نیسانی، ٢٠٢٠ە،
-
2:56 - 3:01و بەڕوونی، ئێمە لە ئازارەکانی
پەتای شێتی جیھانی داین -
3:01 - 3:03کە بەھۆی ڤایرۆسی
نوێی کۆرۆناوەیە. -
3:03 - 3:06بۆیە دوان لە ئێوە تا ھەتایە
بەیەکەوە کارتان کردووە، -
3:06 - 3:08بەڕاستی ئێوە ماندوونەناسانە کارتان کردووە
-
3:08 - 3:11بە گەڕانەوەی قەیرانی
ئیبۆلا لە ٢٠١٤. -
3:11 - 3:14بە بۆچوونی تۆ ئەوە چ ھەستێکە؟
-
3:14 - 3:17CH: شەش ساڵ دوای
سەرھەڵدانی ئیبۆلا، -
3:17 - 3:19ئێمە ڕووبەڕووی تەنگوچەڵەمەیەکی
تر دەبینەوە، -
3:19 - 3:25و ئێمە بە تەواوی، وەک ئەوەین کە، ھەرگیز
لە تەنگوچەڵەمەی پێشترەوە فێر نەبووین. -
3:25 - 3:27و ئەوە، بەڕاستی،
بۆ من، جەرگبڕە. -
3:27 - 3:34PS: پێم وایە ئەم پەتایە پیشانمان
دەدات چەند نا ئامادەین -
3:34 - 3:35لە سەرانسەری جیھان.
-
3:35 - 3:40کریسچیان و ھاوکارانمان زانستی دۆزینەوەی
نەخۆشییان ھەبوو لە سایتی نەخۆشخانەکەمان -
3:40 - 3:43لە نایجیریا، سیێریا لیۆن و سەنیگال
لە سەرەتای مانگی شوبات. -
3:43 - 3:49زۆرینەی ویلایەتەکانی ئەمریکا
ئەوەیان نەبوو تا دوای ماوەیەکی زۆر. -
3:49 - 3:52ئەمە پێمان دەڵێت کە ھەموومان
لەناو ئەمە داین، -
3:52 - 3:54و ئێمە زۆر لە دوای چەماوەکەین.
-
3:54 - 3:58BG: کەواتە، ئەم سیستمی
سێنتینێڵە سەرسوڕھێنەرە، -
3:58 - 4:01بەڵام دەزانم کە ئەو پرسیارەی کە
لە مێشکی ھەمووانە ئەمەیە: -
4:01 - 4:03ئەمە چۆن کار لە ئێرە و ئێستا دەکات؟
-
4:03 - 4:06PS: دەزانی، باسی سێنتینێڵ دەکەین
وەک سیستمی داخوازی شوێنگرتنی پەتا، -
4:06 - 4:08و ئێمە لەناو پەتایەک داین.
-
4:08 - 4:10بەڵام ئەوەی مەزنە ئەوەیە کە،
ھەمان ئامرازە پێویستەکانت پێیە -
4:10 - 4:12بۆ شوێنگرتنی
پەتایەک -
4:12 - 4:14ئەوانەن کە پێویستتن بۆ
وەڵامدانەوەی یەکێک. -
4:14 - 4:17و ھەموو تەکنەلۆجیاکان
کە پلانمان بۆ داناون -- -
4:17 - 4:19خاڵی تاقیکردنەوەی بایەخپێدان،
تاقیکردنەوەی جۆراوجۆر، -
4:19 - 4:23دۆزینەوە و شوێن پێ گرتنی
ڤایرۆس کە دەگۆڕێن، -
4:23 - 4:26و داپۆشینی ئەپڵیکەیشنەکانی
مۆبایل بۆ تەختەی پێوانە -- -
4:26 - 4:27ھەموویان شلۆقن.
-
4:27 - 4:30CH: ئەمە جەنگێکە، بۆ ئێمە.
-
4:30 - 4:33بە شێوەیەکی بنچینەیی ٢٤ کاتژمێر لە
کاتی گەڕانەوەدا ئەنجامی دەدەین -
4:33 - 4:35بۆ پێدانی ئەنجامەکان،
-
4:35 - 4:39ئەمەش پێویستی بە کارکردنمانە
بە بێ وەستان. -
4:39 - 4:41بۆیە ئەمە ساتێکی
تەواو بەرەنگارییە. -
4:41 - 4:43لە خانەوادە دوورین.
-
4:43 - 4:45لانی کەم من دەتوانم
ئەمڕۆ خانەوادەکەم ببینم، -
4:45 - 4:48و من دڵنیام سبەی دەگەڕێمەوە
بۆ سەنگەرەکان. -
4:48 - 4:51لە تاقیگەکەم، یەکەم جینۆمی
ڤایرۆسی کۆرۆنامان زنجیرە کرد -
4:51 - 4:52لەسەر کیشوەری ئەفریقی،
-
4:52 - 4:54و ئەمە لە ٤٨ کاتژمێردا ئەنجامدرا.
-
4:54 - 4:58ئەمە ھاتنی شۆڕشگێڕانەیە
لە ئەفریقاوە -
4:58 - 5:01و دواتر بەردەست خستنی ئەم
زانیارییە بۆ کۆمەڵی تەندروستی جیھانی -
5:01 - 5:03بۆ ئەوەی ببینین ڤایرۆسەکە لە
ئەفریقا لەچی دەچێت. -
5:03 - 5:06پێم وایە بەھۆی تەکنەلۆجیا و زانیاری
-
5:06 - 5:08و دواتر ھاوبەشی پێکردنی زانیاری،
-
5:08 - 5:10دەتوانین باشتر بیکەین و
دواتر سەرکەوین. -
5:10 - 5:13PS: ھەموو بیرۆکەی سێنتینێڵ
-
5:13 - 5:15ئەوەیە کە ئێمە ھەموومان پاسەوانی
یەکتر دەکەین. -
5:15 - 5:16ھەموومان سەیر دەکەین.
-
5:16 - 5:17ھەر یەکێک لە ئێمە سێنتینێڵێكە.
-
5:17 - 5:21ھەر یەکێک لە ئێمە، توانای ھەیە چاودێری
ئەوە بکات کە نەخۆشمان دەکات، -
5:21 - 5:24دەتوانێت ھاوبەشی پێ بکات لەگەڵ کەسانی
تری کۆمەڵگاکەمان. -
5:24 - 5:27و پێم وایە ئەوەی زۆر بە
قووڵی دەمەوێت، -
5:27 - 5:29ئەوەیە ھەموومان ببین بە پاسەوان
-
5:29 - 5:31چاودێری یەکتری بکەین.
-
5:31 - 5:34[دکتۆر پاردیس سابێتی و
دکتۆر کریسچیان ھاپی] -
5:35 - 5:36[زانایانی بلیمەت.
-
5:36 - 5:38ھاوکارانی ئازا.
-
5:38 - 5:40پاڵەوانانی جیھانی.]
- Title:
- تۆڕێکی دۆزینەوەی ڤایرۆس بۆ وەستاندنی پەتای داھاتوو
- Speaker:
- پاردیس سابێتی، کریسچیان ھاپی
- Description:
-
چۆن دەتوانین پەتای داھاتوو بوەستێنین پێش هاتنی؟ توێژەرانی نەخۆشی پاردیس سابێتی و کریسچیان ھاپی سێنتینێڵ پێشکەش دەکەن، سیستمێکی ئاگادارکردنەوەی پێشەکی کە لە کاتی ڕاستەقینەدا ترسی ڤایرۆسی دەدۆزێتەوە و شوێن پێ دەگرێت -- و cloud یارمەتی وەستاندنیان دەدات پێش بڵاوبوونەوەیان. زیاتر فێربە دەربارەی تەکنەلۆجیای cutting-edge کە توانا دەدات بە سیستمەکە و چۆن دەستەی سێنتینێڵ یارمەتی زانایان و کارکەرانی تەندروستی دەدات لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. (ئەم پلانە بەناوبانگە بەشێکە لە پڕۆژە ئازایانەکە، دەستپێشخەری TED بۆ ئیلھام بەخشین و پارەدان بە گۆڕانی جیھانی.)
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 05:54
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for A virus detection network to stop the next pandemic | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for A virus detection network to stop the next pandemic | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A virus detection network to stop the next pandemic | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A virus detection network to stop the next pandemic | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A virus detection network to stop the next pandemic | ||
Shajwan Muhammad edited Kurdish subtitles for A virus detection network to stop the next pandemic | ||
Shajwan Muhammad edited Kurdish subtitles for A virus detection network to stop the next pandemic | ||
Shajwan Muhammad edited Kurdish subtitles for A virus detection network to stop the next pandemic |