من و خوشك و براكانم له كێڵگه‌ی
باپیره گه‌وره‌مان گه‌وره‌بووین
له كالیفۆرنیا.
دیمه‌نی سروشتی
خێزانه‌كه‌مان و ماڵه‌كه‌مان بوو.
كه ڕوون بوو هیچ كه‌سێك
له نه‌وه‌ی ئێمه
نه‌یده‌ویست باری قورسی
په‌له‌وه‌رداریی بگرێته سه‌رشانی خۆی،
كێڵگه‌كه به دراوسێیه‌كمان فرۆشرا.
له‌نگه‌ری ژیانمان بڕا،
و هه‌ستمان به وێڵی ده‌كرد
له دووری ئه‌و خاكه.
بۆ یه‌كه‌مین جار، تێگه‌یشتم
كه ده‌توانرێت شتێكی به‌هادار
به باشترین شێوه لێی تێبگه‌یت
نه‌ك به هه‌بوونی،
به‌ڵكو به دیار نه‌مانی.
ئه‌و كات مه‌حاڵ بوو بزانم
دیار نه‌بوونی ئه‌و شتانه‌ی خۆشمان ده‌وێن
چه‌نده به‌هێز بوون
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتووم ده‌بێت.
بۆ ماوه‌ی ٢٣ ساڵ، ژیانی ئیشكردنم
له‌گه‌ڵ ئیڤۆن شونارد.
کاتێک ده‌ستم پێكرد ئه‌و خه‌ریكی
دروست كردن و دیزاین كردنی
كه‌لوپه‌لی ته‌كنیكی بۆ سه‌ركه‌وتن
به‌سه‌ر به‌رد و سه‌هۆڵ بوو
له بنمیچێكی ته‌نه‌كه نزیك
شوێنی هێڵی ئاسنینی له ڤێنتۆرا.
كاتێك ئیڤۆن بڕیاری دروست كردنی
جل‌و به‌رگی بۆ پیاههڵگهڕیوهكان دا
ئه‌و كاره‌ی ناونا پاتاگۆنیا،
من بوومه یه‌كێك له شه‌ش
كارمه‌نده سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و،
دواتر بوومه سه‌رۆكی جێبه‌جێكار
و یارمه‌تیده‌ر بووم له
بنیاتنانی كۆمپانیایه‌ك
كه داهێنانی باشترین به‌رهه‌مه‌كان و كاری
باش له لایه‌ن جیهانه‌وه
زیاتر له دروشمێك بوو.
دۆو تۆمپكینس، کە چه‌ند ساڵێك دواتر
بووه هاوسه‌رم،
براده‌رێكی كۆن و یاوه‌ری هه‌ڵشاخینی ئیڤۆن
و بازرگان‌یش بوو.
به‌شدار بوو له دامه‌زراندنی كۆمپانیای
(زه نۆرس فه‌یس) و (ئه‌سپریت).
هه‌ر سێ بازرگانییه‌كه
له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه داهێنرابوون
له شه‌سته‌كانه‌وه گه‌وره‌بوون،
له لایه‌ن جووڵانه‌وه‌كانی مافی شارستانی،
دژه‌شه‌ڕ، ئاشتی و مافه‌كانی ژنان ڕێكخراو.
له‌و چه‌ند ساڵانه‌دا ئه‌و
به‌هایانه هه‌ڵگیراون و
و به‌درێژایی به‌های ئه‌و كۆمپانیایانه
گواستراوه‌ته‌وه.
له كۆتایی هه‌شتاكان،
دۆو بڕیاریدا به تەواوی
واز له ئیش كردن بێنێت
و سێیه‌كی كۆتایی ژیانی
ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه ناوی نا
"كرێدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
ئه‌و هه‌ساره‌یه بژیێت."
نزیكه‌ی له هه‌مان كاتدا،
كه بوومه ٤٠ ساڵ،
ئاماده بووم شتێكی ته‌واو
نوێ بۆ ژیانی خۆم بكه‌م.
ڕۆژێك دوای خانه‌نشین بوونم
له كۆمپانیای پاتاگۆنیا،
٦٠٠٠ میل فڕیم بۆ شوێنی پهتاگۆنیا
و چوومه پاڵ دۆو هه‌ركه
یه‌كه‌م پرۆژه‌ی گفتوگۆی
ئه‌و سێیهكهی ژیانی ده‌ست پێكرد.
ئێمه له‌وێ بووین، وه‌كو په‌نابه‌ری
جیهانی كۆمپانیاكان،
له‌ناو كابینه‌یه‌ك له باشووری چیلی
خۆمان حه‌شاردابوو،
به دارستانه باراناوییه
سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌وره‌درا بوو
لەوێ داری ئهلێرس ده‌توانێت
هه‌زاران ساڵ بژیێت.
ئێمه له ناوه‌ڕاستی
چۆڵاییهك بووین
یه‌كێك له ته‌نها دوو كه‌لێنه‌كه‌ی
ڕێگه‌ی گشتی ته‌واوی ئه‌مریكا پێك دێنێت،
له نێوان فیر بانكس، ئه‌لاسكا،
و كه‌یپ هۆڕن.
گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ژیانی ڕۆژانه‌مان
هانیداین هه‌ر كه ده‌ستمان كرد
به ناسینه‌وه‌ی
چه‌نده جوانی و هه‌مه‌چه‌شنی
له‌ناوبراوه
له زۆربه‌ی زۆری شوێنه‌كان.
كۆتا شوێنه پارێزراوه كێوییه‌كان
له‌سه‌ر زه‌وی
هێشتا كێویی بوون
به زۆری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی
دڵڕه‌قی گه‌شه‌سه‌ندن
هێشتا نه‌گه‌یشتبووه ئه‌وێ.
من و دۆو له ناو یه‌ك له
دوورترین به‌شه‌كانی زه‌وی بووین،
و هێشتا له ده‌وروپشتی
لێواری باخچه‌ی پومالین بووین،
یه‌كه‌م هه‌وڵی گفتوگۆمان،
پیشه‌سازی به‌خێوكردنی زینده‌وه‌ری ئاوی
وه‌كو لووێكی درم گه‌شه‌ی ده‌كرد.
پێش ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌ڕه‌شه‌ی تریش
گه‌یشت بووه هه‌رێمه پاتاگۆنیا.
ده‌رهێنانی زێڕ، پڕۆژه‌ی به‌نداوه‌كانی
سه‌ر رووباره پاكهكان
و ناكۆكی گه‌شه‌سه‌ندووی تر.
ڕاڕایی پاڵه‌په‌ستۆی سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی
ئابووری له هه‌موو جیهان
ده‌توانرا ببیسترێت ته‌نانه‌ت له به‌رزترین
لادانی ئاسۆیی قووچه‌كی باشوور.
ده‌زانم كه به‌ره‌و پێش چوون به گشتی،
به زاراوه‌یه‌كی ئه‌رێنی سه‌یر ده‌كرێت،
وه‌ك جۆرێك له گه‌شه پێ
كردنی گه‌شبینانه.
به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی كه لێی دانیشتین،
لایه‌نه تاریكه‌كه‌ی گه‌شه كردنی
پیشه‌سازیمان دیت.
كاتێك بۆچوونی پیشه‌سازیی له‌سه‌ر سیسته‌مه
سروشتییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت
كه هانی هه‌موو شێوه‌كانی ژیان ده‌دات،
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زه‌وی ده‌كه‌ین
وه‌كو كارگه‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و شتانه
به‌رهه‌م دێنێت كه پێمانوایه پێویستمانه.
ئێمه به شێوه‌یه‌كی ئازاراوی ده‌زانین،
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و بۆچوونه بۆ
خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ وێرانكه‌ره،
و بۆ سیسته‌می كه‌ش و هەوامان
بۆ ژیانی سروشتی.
دۆو ئه‌مه‌ی ناونا نرخی به‌ره‌و پێش چوون.
ئێمه به‌و شێوه‌یه شته‌كانمان بینی،
و ویستمان ببینه به‌شێك له به‌رگری،
پاڵ به هه‌موو ئه‌و ئاراستانه بنێین،
بیرۆكه‌ی كڕینی خاكی تایبه‌تی و
دواتر به‌خشینی
بۆ دروست كردنی باخچه‌ی نیشتمانی
به‌ڕاستی نوێ نیه.
ههرکەسێك کە چێژی له دیمه‌نه‌كانی
باخچه‌ی نیشتمانی تێتۆن له وایۆمینگ بینیوه
یاخود له باخچه‌ی نیشتمانی ئاكادیا له
مەین چادرگه‌ی داناوه
سوودی له‌م بیرۆكه گه‌وره‌یه بینیوه.
له‌ڕێی دامه‌زراوه‌ی خێزانه‌كه‌مان،
ده‌ستمان كرد به به‌ده‌ستهێنانی ژینگه‌ی
ژیانی كێوی له چیلی و له ئه‌رجه‌نتین.
وه‌كو بڕواكهری بایه‌لۆجی پاراستن،
به‌ره‌و شتی گه‌وره، و كێویی،
و به‌یه‌ك به‌ستراو ده‌ڕۆیشتین.
ئه‌و ناوچانه‌ی له
هه‌ندێك باردا، پاك بوون،
و ئه‌وانیتر پێویستییان
به كات بوو بۆ چاك بوونه‌وه،
پێویست بوو دووباره
بكرێنه‌وه به كێویی.
ده‌ره‌نجام، زیاتر له دوو
ملیۆن ئهیكهرمان
له فرۆشیاره قایلهكان كڕی،
بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت
به‌ڕێوه‌یان ده‌بات كۆمان كردنه‌وه،
له‌كاتی دروست كردنی ژێرخانی باخچه‌كان
وه‌كو شوێنی چادرگه و ڕێڕه‌وه‌كان
بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو
له‌لایه‌ن خه‌لكه‌وه به‌كاربێت.
هه‌ر هه‌موویان ده‌ست خۆشییان لێكرا.
ئامانجی ئێمه به‌خشینی هه‌موو ئه‌و زه‌وییە
بوو له شێوه‌ی باخچه‌ی نیشتمانی نوێ.
ڕه‌نگه ئه‌مه وه‌كو جۆرێك له جووڵه‌ی
جوجیتسووی سه‌رمایه‌داری وه‌سف بكه‌ن.
سه‌رمایه‌ی تایبه‌تیمان له ژیانی
بازرگانی خسته‌كار
و به‌كارمانهێنا بۆ پارێزگاری
كردن له سروشت
بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئابووری جیهانی
قووت نه‌درێت.
زۆرباش دیاربوو،
به‌ڵام له سه‌ره‌تای
نه‌وه‌ده‌كان له چیلی،
كه چۆڵه‌وانییه چاكه‌كارییه‌كان،
ئێمه ئه‌و ناوه‌مان لێنا بوو،
به ته‌واوی نه‌ناسراو بوو،
ڕووبه‌ڕوی گومانێكی زۆر گه‌وره بووینه‌وه،
و له زۆر لاوه، نه‌یارییه‌كی له ڕوو،
به تێپه‌ڕبوونی كات، له ڕێی ئه‌نجامدانی
ئه‌وه‌ی كه گوتمان ده‌یكه‌ین،
خه‌ڵكمان بۆ خۆمان ڕ‌اكێشا،
له ماوه‌ی ٢٧ ساڵی ڕابردوو،
نزیكه‌ی ١٥ ملیۆن ئهیكهرمان پاراستووه
له دارستانه باراناوییه مامناوه‌نده‌كان،
ده‌شتی فراوانی له‌وه‌ڕگای پاتاگۆنیا،
ناوچه كه‌ناراوییه‌كان،
زه‌لكاوی ئاوی سازگار،
و ١٣ باخچه‌ی نیشتمانی نوێمان دروست كرد.
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و زه‌وییانه
ده‌گرێته‌وه كه به‌خشیومانن
و زه‌وییه فیدڕاڵییه‌كان كه
نزیكی ئه‌و هه‌رێمانه‌ن.
دوای مه‌رگی دۆو به ڕووداوی
به‌له‌می بێ سه‌وڵ
چوار ساڵ پێش ئێستا،
هێزی دیارنه‌مان دووباره
له ماڵه‌كه‌ی دایه‌وه.
به‌ڵام ئێمه له تۆمپكینس كۆنسێرڤهیشن
بۆ له دهستدانهكهمان لاربووینهوه
و هه‌وڵه‌كانمان خێرا كرد،
له نێویشیاندا، له ٢٠١٨،
باخچه‌ی نیشتمانی ده‌ریایی نوێمان دروست كرد
كه نزیكه‌ی ٢٥ ملیۆن ئهیكهر داده‌پۆشێت
له باشووری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی.
به‌بێ هیچ جۆره ڕاو كردن و
دهرهێنانێكی بازرگانیی.
له ٢٠١٩، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ترین زه‌وی
تایبه‌تمان له مێژوو ته‌واو كرد.
كاتێك كۆتا ملیۆن ئه‌یكه‌ری زه‌وی
پاراستنمان له چیلی
بۆ حكومه‌ت گواسترایه‌وه.
هاوبه‌شیی نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت
كه پێنج باخچه‌ی نیشتمانی نوێی
دروست كرد و سێی تریشی فراوانكرد.
به‌مه‌ش بووه ڕووبه‌رێك
له سویسڕا گه‌وره‌تر بوو.
هه‌موو پڕۆژه‌كانمان
ده‌ره‌نجامی هاوبه‌شی كردنن.
له سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو شتێك
له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی چیلی و ئه‌رجه‌نتین.
و ئه‌مه‌ش پێویستی به سه‌ركردایه‌تی كردنه
له به‌های پاراستنی
گه‌وهه‌ری وڵاته‌كه‌ی تێده‌گات،
نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌مڕۆ، به‌ڵكو بۆ
ماوه‌یه‌كی درێژ له داهاتوو.
هاوبه‌شی كردن له‌گه‌ڵ چاكه‌كارانی پاراستنی
هاوڕا به هه‌مان شێوه
ڕۆڵی هه‌بوو له هه‌موو ئه‌و
شتانه‌ی ئه‌نجاممان داون.
پانزه ساڵ پێش ئێستا،
پرسیارمان له خۆمان كرد،
"له پشت پاراستنی دیمه‌نی سروشتی،
چ پێویسته له‌سه‌رمان بیكه‌ین بۆ خوڵقاندنی
سیسته‌می ژینگه‌یی كه به هه‌موو توانای
كار ده‌كات؟" پرسیاری ئه‌وه‌شمان له خۆمان
كرد، له هه‌ر شوێنێك كه ئیشمان ده‌كرد،
كێ نادیاره،
چ چه‌شنێك دیار نه‌ماوه
یاخود ئه‌وانه‌ی ژماره‌یان نزم و
شكسته نیه.
ده‌بوو پرسیاری ئه‌وه‌ش بكه‌ین،
" چۆن ئه‌و هۆكاره نه‌هێڵین كه
بووه هۆی له‌ناوچوونی ئه‌م چه‌شنانه
بۆ یه‌كه‌م جار؟"
ئه‌وه‌ی كه ئێستا ڕوونه
هه‌وره تریشقه‌یه‌كی ته‌واو بوو بۆ ئێمه.
سروشتی هه‌موو شتێكی گۆڕی كه ده‌یكه‌ین،
به ته‌واوی.
گه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگە
ئاماده و گه‌شبین نه‌بن.
نه‌شیاوه بۆ ئێمه سیسته‌می ژینگه‌ی كه
به هه‌موو توانایان كارده‌كه‌ن جێ بیڵین،
له‌و كاته‌وه، سه‌ركه‌وتوو بووین له
دووباره پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین جۆری
چه‌شنه ناوخۆییه‌كان
بۆ زه‌لكاوه‌كانی ئایبرا:
مێرووله خۆری زه‌به‌لاح،
ئاسكی پامپاس،
به‌رازی كێویی
له كۆتاییدا، یه‌ك له قورسترین تووتییه
باڵ سه‌وزه‌كان،
كه له‌و سیسته‌مه ژینگه‌ییه بۆ ماوه‌ی
١٠٠ ساڵ وون بوون.
و ئه‌مڕۆ، گهڕانەوه، به ئازادی
ده‌فڕن، واز له تۆوه‌كان دێنن،
به‌و جۆره ده‌ژین كه پێویسته.
به‌رزترین خاڵی ئه‌م هه‌وڵانه له ئایبرا
بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی گۆشت خۆره‌كان
بۆ شوێنی ڕاستی خۆیان.
جاگوارهكان له‌سه‌ر زه‌وی،
سه‌گی ده‌ریا زه‌به‌لاحه‌كان له‌ناو ئاو.
چه‌ندین ساڵ له تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵه
بێچووی بچووكی به‌رهه‌مهێنا
كه ئازاد ده‌كرێن
بۆ یه‌كه‌م جار له‌وه‌ته‌ی نیو سه‌ده‌یه
بۆ زه‌لكاوه‌كانی ئایبرا،
ئێستاش، ١.٧ ملیۆن ئه‌یكه‌ری باخچه‌ی ئایبرا
ڕووبه‌رێكی باش ته‌رخان ده‌كات
بۆ ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌ی گه‌لی جاگوارهكان
له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كی كه‌می ململانێ
له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وییه دراوسێكانیان.
پڕۆژه به‌كێوی كردنهكانمان له چیلی
به‌ره‌و پێش ده‌چن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌م
له چه‌ندین چه‌شنی سه‌ره‌كی
له هه‌رێمی پاتاگۆنیا.
ئاسكی هیومول كه نزیكی له‌ناوچوونه،
باڵنده‌ی لێسه رییه‌س
و دروست كردنی چاپێكی یه‌ده‌گی
كۆمه‌ڵه‌ی پوما و ڕێوییه‌كان.
ده‌زانن، هێزی دیارنه‌مان
ناتوانێت یارمه‌تیمان بدات
گه‌ر ته‌نیا ببێته هۆی په‌رۆشی
یان نائومێدی.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه،
ته‌نیا ئه‌و كاته به‌سووده
گه‌ر هانمان بدات
به‌ره‌و كاركردن له‌سه‌ر
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ونبووه،
بێگومان، یه‌كه‌م هه‌نگاو
له به كێوی كردنه‌وه
بریتییه له‌وه‌ی توانات هه‌بێت بێنیته
به‌رچاوت كه ده‌كرێت له یه‌كه‌م شوێن.
كه زاده‌ی ژیانی كێویی له
ڕۆژنامه‌كان تۆمار ده‌كرێن
ته‌نیا چیڕۆك نین له هه‌ندێك
په‌رتووكی تۆزاوی كۆنه‌وه.
ده‌توانن ئه‌مه بێننه به‌رچاوتان؟
باوه‌ڕتان وایه ده‌كرێت جیهان
زیاتر جوانتر بێت،
زیاتر دادپه‌روه‌رتر بێت؟
من پێم وایە.
چونكه من بینیومه.
ئه‌مه نموونه‌یه‌كه.
كاتێك یه‌ك له گه‌وره‌ترین
كێڵگه‌ی ڕهشهوڵاخمان كڕی
له چیلی و پاتاگۆنیا، له ٢٠٠٤،
وه‌كو ئه‌مه بوو.
ماوەی سه‌ده‌یه‌ك، ئه‌م خاكه له لایه‌ن
ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه له ڕاده‌به‌ده‌ر خوراوه،
وه‌كو زۆربه‌ی له‌وه‌ڕگاكانی جیهان.
داخورانی گڵ بڵاوبوو،
سه‌دان میل له شووره
ژیانی كێوی و ڕهوینهكهی
به گرێدراوی هێشته‌وه.
ئه‌وه له‌گه‌ڵ ژیانه كێوییه
بچووكه بهجێماوهكه بوو.
شێر و ڕێوییه چیاییه خۆماڵییه‌كان
بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ چه‌وسێنرابوونه‌وه،
ببووه هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی
به‌رچاوی ژماره‌یان.
ئه‌مڕۆ، ئه‌و خاكانه ٧٦٣٠٠٠ ئه‌یكه‌ری
باخچه‌ی نیشتمانی پاتاگۆنیان پیكدێنن،
وه‌كو ئه‌مه دیاره.
و ئارسیلیۆ، گۆوچۆی پێشوو،
ئیشی بریتی بوو له دۆزینه‌وه‌و كوشتنی
شێره چیاییه‌كان له ساڵانی ڕابردوو،
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی شوێنكه‌وتوانی تیمی
باخچه كێوییه‌كانه،
و چیڕۆكه‌كه‌ی به‌رجه‌سته‌ی خه‌یاڵی
خه‌ڵكه له هه‌موو جیهان.
ئه‌وه‌ی كه شیاوه.
ئه‌و بیرۆكه و وێنانه‌تان بۆ باس ده‌كه‌م
بۆ پیرۆزبایی كردنی خۆیی نییه،
به‌ڵكو بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی خاڵێكی ساده
و پێشنیازكردنی ئالینگارییهكی خێرایه.
گه‌ر پرسیاره‌كه مانه‌وه بێت،
مانه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی ژیان و
شكۆی مرۆڤ
و كۆمه‌ڵگه تەندروستەکانی مڕۆڤایەتی،
بۆیه پێویسته وه‌ڵامه‌كه
به‌كێوی كردنه‌وه‌ی زه‌وی بگرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی توانا‌و به زووترین كات.
هه‌موو كه‌سێك ده‌ورێكی هه‌یه له‌مه،
به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
كه به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه،
له‌گه‌ڵ هێزی سیاسی،
سامان،
با ڕووبه‌رووی ببینه‌وه،
بۆ باشتر بێت یان بۆ خراپتر،
ئه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه كه یاری شه‌تره‌نجی
بۆ داهاتوومان تێدا ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌مانباته كرۆكی پرسیاره‌كه،
ئایا ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی
پێویسته بۆ گۆڕینی كۆتایی ئه‌م چیڕۆكه؟
ئه‌و گۆڕانانه‌ی جیهان كردوویه‌تی
له چه‌ند مانگی ڕابردوو
بۆ رێگریكردن له بلاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید-١٩
بۆ من زۆر ئومێد بەخشن،
چونكه پیشانی ده‌دات ده‌توانین هێزه‌كان
یه‌ك بخه‌ین له بارودۆخه ناهه‌مواره‌كان.
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ئێستا پێدا تێده‌په‌ڕین
پێشه‌كییه‌ك بێت
بۆ زیانی فراوانی شاراوه
له ئه‌نجامی قه‌یرانی كه‌ش و هه‌وا،
به‌ڵام به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه،
جیهانیانه، فێری كاركردن به‌یه‌كه‌وه
ده‌بین به ڕێگایه‌ك هه‌رگیز بیرمان
لێنه‌كردۆته‌وه. دوای بینینی
گه‌نجه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان
كه ڕابوون و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌مان به تاوانمان و
سزادانمان به‌هۆی تهمبهڵیمانهوه
ئه‌وانه‌ن كه به‌ڕاستی بۆمن ئیلھام به‌خشن.
ده‌زانم، پێشتر گوێبیستی
هه‌موو ئه‌مانه بوون.
به‌ڵام گه‌ر ساتێك هه‌بێت بۆ
خهبهركردنهوهمان بۆ ڕاستی
كه هه‌موو شتێك به
هه‌موو شتێكی تر به‌ستراوه،
ئێستایه.
ژیانی هه‌ر مرۆڤێك
كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر كرداره‌كانی
ژیانی مرۆڤێكی تر له جیهان.
و چاره‌نووسی مرۆڤایه‌تی به
ته‌ندروستی هه‌ساره‌كه گرێدراوه.
هه‌موومان چاره‌نووسێكی هاوبه‌شمان هه‌یه.
ده‌توانین بگه‌شێینه‌وه
یاخود ده‌توانین ئازار بچێژین...
به‌ڵام به‌یه‌كه‌وه ئه‌مه ده‌كه‌ین.
ئه‌مه ڕاستییه‌كه‌یه.
كاتێك كاری تاكه كه‌سی ههلبژاردهیهكه
ئه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌دا تێپه‌ڕیوین.
به بڕوای من، ئه‌ركێكی ئه‌خڵاقییه
كه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه
سه‌ر بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی شوێنمان
بێنینه‌وه به‌رچاومان له بازنه‌ی ژیان.
له ناوه‌ڕاست نا،
به‌ڵكو وه‌كو به‌شێك له هه‌مووی،
پێویسته بیرمان بێت
ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌مانه.
با شارستانییه‌تێك بنیات بنێین
كه ڕێزی به‌های سه‌ره‌كی
هه‌موو ژیانێك ده‌گرێت.
گرنگ نییه تۆ كێیت،
گرنگ نییه كار له‌گه‌ڵ چی ده‌كه‌یت،
هه‌موو بهیانیهیەك له جێگای نووستنه‌كه‌ت
وه‌ره ده‌ره‌وه،
شتێك بكه هیچ په‌یوه‌ندی به
خودی خۆت نه‌بێت،
به‌ڵام په‌یوه‌ندی به هه‌موو ئه‌و شتانه
هه‌بێت كه حه‌زت به كردنیانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی ده‌زانیت ڕاستن.
ببه كه‌سێك كه پێشكه‌وتنی
مرۆڤ وێنه ده‌كات
وه‌كو شتێك كه به‌ره‌و ساغی
پاڵمان پێوه ده‌نێت،
به‌ره‌و ته‌ندروستی.
به‌ره‌و شكۆمه‌ندی مرۆڤ.
بۆ هه‌میشه،
و تاهه‌تایه،
جوانی كێویی.
سوپاس.