< Return to Video

شێوانی مادۆنا لە هونەری چەرخی ناوەڕاست. جەیمس ئێڕاڵ

  • 0:14 - 0:17
    هیچ کات تابلۆیەکی چەرخی
    ناوەڕاستی منداڵی مەسیحتان
  • 0:17 - 0:19
    لە سەر رانی دایکی دانشتبێت یان وەستابێت
  • 0:19 - 0:20
    زۆر گەورە دەر بکەوێت؟
  • 0:20 - 0:23
    لە تابلۆکانی چێمبوی مەریم
    لەگەڵ فریشتەکان دەر دەکەوێت،
  • 0:23 - 0:24
    یان لە تابلۆی مایستایی دۆچیۆ
  • 0:24 - 0:26
    مەسیح گەورە دێتە بەر چاو.
  • 0:26 - 0:28
    ئەگەر مەریەم بە پێوە بوەستێت،
  • 0:28 - 0:31
    فریشتەکان بەقەد هێسکی ڕانی بەرز دەبن،
  • 0:31 - 0:33
    بەڵام لە سەر تا ملی بچووک دێتە بەر چاو
  • 0:33 - 0:34
    بە بەراورد بە قاچەکانی.
  • 0:34 - 0:36
    لەوانەیە بیرت کردبێتەوە
    کە کێشە لە وێنەکێشەکە بێت
  • 0:36 - 0:37
    نەیتوانیبێت وێنەیەکی باش
  • 0:37 - 0:40
    بکێش بە ڕەچاو کردنی
    بەراوردی ئەندامی جەستەی.
  • 0:40 - 0:41
    بەڵام بەم شێوەیە نییە.
  • 0:41 - 0:43
    بۆ تێگەیشتن لەم دیاردیە، پێویستە بگەڕێنەوە
  • 0:43 - 0:44
    بۆ کۆتایی چەرخی پێنجەم
  • 0:44 - 0:46
    کاتێک ڕۆما لە لایەن
    گۆسەکانەوە پەلامار دەدرێت.
  • 0:46 - 0:49
    ڕۆما لە مەڕمەڕ درووست کرابوو
    بۆ ئەوەی تا هەمیشە بمێنێتەوە.
  • 0:49 - 0:50
    بۆ چەندین سەدە
  • 0:50 - 0:52
    سیمبولی پێشکەوتنی شارستانیەت بوو،
  • 0:52 - 0:55
    بۆیە تێکشکانی بۆشاییەکی گەورە جێدەهێڵێت.
  • 0:56 - 0:59
    بۆیە ئایناسەکەن، کە بانگەشەیان
    بۆ جیهانیی پشت ماددیەت دەکرد،
  • 0:59 - 1:01
    لە کاتی تێکشکانی رۆما،
    خەڵکیان لە دەور کۆدەبێتەوە،
  • 1:01 - 1:05
    ئاینی مەسیحی بۆشایی
    تێکشکانی ڕۆما پڕ دەکاتەوە.
  • 1:05 - 1:07
    وەک جێگرەوەی جوانی ڕۆما،
  • 1:07 - 1:10
    ئاینی مەسیحی جوانی
    خواوەندی مەریەم و بەهەشتی
  • 1:10 - 1:11
    پێشکەش دەکات
  • 1:11 - 1:13
    کە ناتوانرێت وەک جوانی ڕۆما تێکبشکێنرێت.
  • 1:13 - 1:15
    دوای تێکشکانی ڕۆما،
  • 1:15 - 1:18
    پیاوە ئاینیەکانی چەرخەکانی ناوەڕاست
    لە جوانی بەرجەست دوور دەکەونەوە،
  • 1:18 - 1:20
    ئامێز بە جوانی هەمیشەیی دەکەنەوە.
  • 1:20 - 1:23
    لەم ئیشەدا سەرکەوتوو بوون
    لە کاتێک جیهانی جوانی بەرجەستە
  • 1:23 - 1:25
    کاتی بوو و جیهانی ئەوان هەمیشەیی بوو.
  • 1:25 - 1:28
    جوانی شتەکان لەوانەیە ببوونایە
    پەرستنی شتی هەڵە
  • 1:28 - 1:30
    نەک پەرستنی خواوەند.
  • 1:30 - 1:32
    دەوترێت لە سەرەتایی
    چەرخی ١٦دا، قەشە بیندیکەیت
  • 1:32 - 1:34
    بەهۆی بیر کردنەوە لە ژنێک،
  • 1:34 - 1:36
    خۆی هەڵدەداتە سەر شوێنێکی پڕ دڕک،
  • 1:36 - 1:37
    بەهۆی ئازارەکانیەوە،
  • 1:37 - 1:39
    توانی تیشک خستنە سەر بابەتە
    روحیەکان بەدەست بهێنێتەوە.
  • 1:39 - 1:41
    ئەو دەترسا ئارەزوی شەهوەتی ژن
  • 1:41 - 1:44
    سەرنجی ئەو بۆ خۆشەویستی خوادا دەشێوێنێت.
  • 1:44 - 1:47
    کاتێک کۆمەڵگە ئەوروپیەکان لە
    ئیمپراتۆریەت دابڕان و بەوەر
  • 1:47 - 1:48
    ئاین دەڕۆیشتن،
  • 1:48 - 1:51
    کڵێسەکان بوونە شوێنی
    بەدەست هێنانی زانست و زانیاری،
  • 1:51 - 1:52
    کە ئەمەش وا دەکات
    کتێبە کلاسیەکیەکان
  • 1:52 - 1:54
    کە جەخت لە جوانی بەرجەستە دەکەنەوە
  • 1:54 - 1:56
    چیتر پارێزراو نەبن.
  • 1:56 - 1:59
    بەهۆی نەپارستنیان،
    تووشی لە ناو چوون دەبن بەهۆی
  • 1:59 - 2:00
    ئاگر،
  • 2:00 - 2:01
    لافاو،
  • 2:01 - 2:02
    یان لەناو دەچن.
  • 2:02 - 2:04
    بەبێ بوونی هیچ کەسێک
    بۆ لەبەر گرتنەوەی کتێبەکان،
  • 2:04 - 2:07
    تێکستەکان و فەلسەفەکانیان لە
  • 2:07 - 2:08
    ڕۆژئاوایی ئەوروپا ون دەبێت
  • 2:08 - 2:11
    لە جێگەی ئەوان، نووسینەکانی قەشە بەندیکەیت
    بڵاو دەبێـەوە
  • 2:11 - 2:14
    کە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ شێوەی
    خستنەرووی مریم و مەسیح.
  • 2:14 - 2:17
    بەهۆی ئەوەی ئاینی مەسیحی
    دژی جوانی بەرجەستە کراو دەوەستایەوە،
  • 2:17 - 2:20
    هونەرمەندەکانی چەرخی
    ناوەڕاست لە هەر تابلۆیەکی
  • 2:20 - 2:22
    چێژبەخش دووردەکەوتنەوە
  • 2:22 - 2:24
    سەرەتا ڕازاندنەوەی کڵێسەکان یان کۆشکەکان
  • 2:24 - 2:27
    کەمکرانەوە بۆ شێوەی ئەندازەیی،
  • 2:27 - 2:28
    کە دەکرێت چێژبەخش بن
  • 2:28 - 2:31
    بەبێ ئەوەی دەرخەری چێژی جەستە بن.
  • 2:31 - 2:33
    لەگەڵ بەرەوپێش چوونی چەرخەکانی ناوەڕاست
  • 2:33 - 2:34
    خستنەڕووی مەسیح و مەریم ئاسایی دەبێت،
  • 2:34 - 2:37
    بەڵام هونەرمەندان مەریەمیان دادەپۆشی
  • 2:37 - 2:39
    لە وێنەکاندا، قاچی درێژیان بۆ دەکێشا،
  • 2:39 - 2:42
    لەگەڵ ئێسکی رانی زۆر درێژ.
  • 2:42 - 2:44
    ترسێک هەبوو کە
    خەڵک بەهۆی تابلۆ جوانەکانی مەریەم
  • 2:44 - 2:46
    ببێتە هۆی ئەوەی کە خەڵک خۆشەویستی بۆ
  • 2:46 - 2:48
    جەستەی مەریەم درووست بکەن،
  • 2:48 - 2:50
    نەک پاکی و بێگەردی مەریەم.
  • 2:50 - 2:52
    بۆیە سەیرە کە ئێمە دەتوانین لە
  • 2:52 - 2:55
    چیمابوی و دۆچیۆ، بەرجەستە تر تابلۆ بکێشین،
  • 2:55 - 2:56
    دەبێت بزانین کە ئامانجمان جیاوازە
  • 2:56 - 2:58
    کاتێک فڵچە دەگرینە دەست.
Title:
شێوانی مادۆنا لە هونەری چەرخی ناوەڕاست. جەیمس ئێڕاڵ
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
http://ed.ted.com/lessons/distorting-madonna-in-medieval-art-james-earle

دوای تێکشکانی ڕۆما، خەڵک لە پەیوەست بوون بە جوانی بەرجەستە کراو سڵیان دەکردەوە. لەوکاتەی کە ئاینی مەسیحی سەرنجی خەڵک بۆ خۆی ڕادەکێشێت، خەڵکی ڕۆما جەختیان لە جوانی مێتافیزیکی بێگەردیی دەکرد، و هونەرمەندەکانیش لە ژێر کاریگەری ئەم بیرۆکەیە بوون. جەیمس ئێڕاڵ باسی چۆنیەتی کاریگەری هونەری چەرخەکانی ناوەڕاست بەم گۆڕاناریە دەکات.

وانەکە لە لایەن جەیمس ئێڕاڵ و لەم لینکە سەیری بکە: https://www.youtube.com/user/AmorSciendi
ئەنیمەیشنەکە لە لایەن Hero 4 Hire Creative ئامادە کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:11

Kurdish subtitles

Revisions