Return to Video

چۆن گۆڕینی چیرۆکەکەت دەکرێت ژیانت بگۆڕێت

  • 0:01 - 0:03
    بە باسکردنی ئیمێڵێک دەستپێئەکەم
  • 0:03 - 0:05
    کە بەم دواییە لەناو نامەکانما بینیم.
  • 0:05 - 0:08
    شوێنی نامەکانم زۆر نائاساییە
  • 0:08 - 0:10
    چونکە من ده‌رمانكارم
  • 0:10 - 0:13
    ستوونێکی ئامۆژگاری ئەنوسمەوە
    بەناوی "چاره‌سه‌ركاری ده‌روونی خۆشه‌ویست،"
  • 0:13 - 0:16
    بۆیە ئەتوانن بیهێننە بەرچاوتان چی تیایە.
  • 0:16 - 0:20
    مەبەستم ئەوەیە، هەزارەها نامەی
    کەسیم خوێندۆتەوە
  • 0:20 - 0:22
    له‌لایه‌ن کەسانی بیانی
    لە سەرانسەری جیهانەوە.
  • 0:23 - 0:25
    نامەکانیش درێژە ئەکێشێت
    لە دڵشکان و لەدەستدانەوە،
  • 0:25 - 0:27
    بۆ شەڕ لەگەڵ باوک و دایک و خوشک وبرا.
  • 0:27 - 0:30
    لەناو فۆڵدەرێکا دامناوە
    لەسەر لاپتۆپەکەم، و
  • 0:30 - 0:32
    ناویشم ناوە
    "کێشەکانی ژیان."
  • 0:32 - 0:36
    ئینجا، ئەم نامەیەم بۆدێت،
    نامەی زۆری ئاواهیم بۆ یەت، و
  • 0:36 - 0:38
    ئەمەوێت بۆ ساتێک بتانهێنمە
    ناو جیهانەکەی خۆمەوە و
  • 0:38 - 0:40
    یەکێک لەو نامانەتان بۆ بخوێنمەوە. و
  • 0:40 - 0:42
    بەم شێوەیەیە.
  • 0:47 - 0:48
    "چاره‌سه‌ركاری ده‌روونی خۆشه‌ویست،
  • 0:48 - 0:50
    ماوەی دە ساڵە هاوسەرگیریم کردووە و
  • 0:50 - 0:53
    هەتا دوو ساڵ لەمەوبەریش
    هەموو شتێک باشبوو.
  • 0:53 - 0:55
    ئەوکاتەبوو کە مێردەکەم چیتر
    وەک پێویست سێکسی نەدەویست، و
  • 0:55 - 0:57
    ئێستا بە دەگمەن دەیەوێت."
  • 0:57 - 0:59
    دڵنیام چاوەڕێی ئەمە نەبوون.
  • 0:59 - 1:00
    (پێکەنین)
  • 1:00 - 1:04
    "دوێنێ شەو بۆم دەرکەوت کە
    ئەم چەند مانگەی پێشوو،
  • 1:04 - 1:06
    شەوانە بەدزییەوە پەیوەندی
    تەلەفوونی هەبووە لەگەڵ
  • 1:06 - 1:08
    ژنێکا لە نوسینگەکەی خۆی.
  • 1:08 - 1:10
    ناوەکەیم لێیاوە، و زۆر جوانە.
  • 1:10 - 1:12
    باوەڕ بەخۆم ناکەم کە ئەمە ڕووئەیات.
  • 1:12 - 1:15
    باوکم پەیوەندی هەبوو لەگەڵ
    هاوپیشەیەکی خۆیا کە من مناڵبووم و
  • 1:15 - 1:17
    ئەوە خێزانەکەمانی هەڵوەشاندەوە.
  • 1:17 - 1:19
    هەرچەن پێویست ناکا بوترێت،
    تێکشکاوم.
  • 1:19 - 1:21
    ئەگەر لەم هاوسەرگیریەیا بمێنمەوە،
  • 1:21 - 1:23
    هەرگیز جارێکی تر ناتوانم
    متمانە بە مێردەکەم بکەم.
  • 1:23 - 1:25
    بەڵام ناشمەوێت مناڵەکانمان
    جیابوونەوەمان ببینن،
  • 1:25 - 1:27
    باوەژنیان بۆ دروستبێت.
  • 1:27 - 1:29
    پێویستە چی بکەم؟"
  • 1:31 - 1:34
    باشە، پێتان وایە ئەبێ چی بکات؟
  • 1:35 - 1:36
    ئەگەر نامەیەکی ئاوات پێبگات،
  • 1:36 - 1:39
    لەوانەیە بیربکەیتەوە کە ئەبێت
    ناپاکی کردن چەند ئازاربەخش ئەبێت.
  • 1:40 - 1:43
    یان بەتایبەتی لێرەیا چەند ئازاربەخشە
  • 1:43 - 1:46
    بەهۆی ئەزموونە ناخۆشەکەی
    کە لە باوکی خۆی بینیوە. و
  • 1:46 - 1:49
    وەک منیش، لەوانەیە ئێوەش
    هەندێک هاوسۆزیتان بۆی هەبێت، و
  • 1:49 - 1:50
    لەوانەشە تەنانەت هەندێک،
  • 1:50 - 1:52
    چۆن ئەمەیان بڵێم بەجوانی،
  • 1:52 - 1:55
    با پێی بڵێین هەستێکی "زۆر ئەرێنی"تان
    نییە بۆ مێردەکەی.
  • 1:55 - 1:58
    ئێستا ئەوە، ئەو جۆرە شتانەیە کە
    بە مێشکی منیشدا یەت،
  • 1:58 - 2:00
    کاتێک ئەم نامانە ئەخوێنمەوە
    لەناو سندوقی نامەکاندا.
  • 2:00 - 2:03
    بەڵام ئەبێ زۆر وریابم کاتێک
    وەڵامی ئەم نامانە ئەیەمەوە
  • 2:03 - 2:07
    چونکە ئەزانم کە هەموو نامەیەک
    کە پێمئەگات تەنیا چیرۆکێکە
  • 2:07 - 2:09
    لەلایەن نوسەرێکی دیاریکراوەوە نوسراوە.
  • 2:09 - 2:12
    هەروەها وەشانێکی تری
    ئەو چیرۆکەش بوونی هەیە.
  • 2:12 - 2:14
    هەمووکات هەیە.
  • 2:14 - 2:15
    و ئەمە ئەزانم
  • 2:15 - 2:18
    چونکە ئەو شتەی فێری بووبێتم لە
    کارکردن وەک چاره‌سه‌ركاری ده‌روونی
  • 2:18 - 2:21
    ئەوەیە کە هەموومان گێڕەرەوەی
    پشتپێنەبەستراوی ژیانی خۆمانین.
  • 2:21 - 2:22
    من.
  • 2:23 - 2:24
    ئێوە. و
  • 2:24 - 2:27
    هەموو کەسێکی تریش كه‌ ده‌یانناسن.
  • 2:27 - 2:29
    کە نەئەبوو پێتان بڵێم
  • 2:29 - 2:31
    چونکە چیتر باوەڕ بەم وتارەم
    له‌ تێد ناكه‌ن.
  • 2:31 - 2:34
    سەیرکەن، مەبەستم ئەوە نییە کە
    بە مەبەست یەکتر بەهەڵەیا بەرین.
  • 2:34 - 2:37
    زۆربەی ئەوەی خەڵک پێم ئەڵێن
    بەدڵنیاییەوە ڕاستە،
  • 2:37 - 2:39
    تەنیا لە ڕوانگەی خۆیانەوە.
  • 2:39 - 2:42
    بەپشت بەستن بەوەی کە گەورەی ئەکەن
    یان بچووکی ئەکەنەوە،
  • 2:42 - 2:43
    ئەیخەنە ناوییەوە، و دەریئەکەن لێی،
  • 2:43 - 2:45
    ئەوەی ئەیبینن و ئەیانەوێ من بیبینم،
  • 2:45 - 2:48
    بەشێوەیەکی دیاریکراو
    چیرۆکەکانیان ئەگێڕنەوە.
  • 2:48 - 2:51
    دەروون ناس جیرۆمی برونەر بەشێوەیەکی
    جوان باسی ئەمەی کردووە -- وتوێتی،
  • 2:51 - 2:56
    "گێڕانەوەی چیرۆکێک بێ ئەملاو لا
    هەبوونی باوەڕی تەواوەتی پێی."
  • 2:56 - 2:59
    هەموومان چیرۆک ئەگێڕینەوە
    لەسەر ژیانی خۆمان.
  • 2:59 - 3:01
    بۆچی هەڵبژاردنەکان کراون،
    بۆچی هەڵە دەرچوون،
  • 3:01 - 3:03
    بۆچی بەشێوەیەک مامەڵەمان
    لەگەڵ کەسانێکا کردووە --
  • 3:03 - 3:05
    چونکە ئاشکرایە کە، شایەنی بوون --
  • 3:05 - 3:07
    بۆچی کەسێک بەشێوەیەک مامەڵەی
    لەگەڵ کردوین --
  • 3:07 - 3:09
    هەرچەندە دیارە ئێمە وانەبووین.
  • 3:09 - 3:12
    چیرۆکەکان ئەو ڕێگایەیە
    کە ئەمانەوێت ژیانمان بیگرێت.
  • 3:12 - 3:14
    بەڵام چی ڕووئەیات کاتێک
    چیرۆکەکانی ئەیگێڕینەوە
  • 3:14 - 3:18
    بەهەڵەدا بەرە یان ناتەواوە یان
    تەواو هەڵەیە؟
  • 3:19 - 3:21
    لەجیاتی دابینکردنی ڕوونی،
  • 3:21 - 3:23
    ئەم چیرۆکانە به‌ پەنگخواردوویی
    ئەمانهێڵێتەوە.
  • 3:23 - 3:26
    وای دائەنێین هەلومەرجەکانمان شێوەی
    چیرۆکەکانمان بکێشێت.
  • 3:26 - 3:28
    بەڵام ئەوەی هەمووجارێک دۆزیومەتەوە
    لە شوێنی کارکردنەکەم
  • 3:28 - 3:30
    ئەوەیە کە چاوەڕێی ڕوودانی
    پێچەوانەکە بکەم.
  • 3:30 - 3:34
    شێوەی گێڕانەوەی ژیانمان وێنەکێشانە
    بۆ ئەوەی ئەبن پێی.
  • 3:35 - 3:37
    ئەوە مەترسی چیرۆکەکانمانە،
  • 3:37 - 3:38
    چونکە بەڕاستی ئەکرێت تێکمان بده‌ن،
  • 3:38 - 3:40
    بەڵام هەروەها ئه‌مه‌ هێزەکەشیانە.
  • 3:40 - 3:43
    چونکە واتای ئەوەیە کە ئەگەر
    بتوانین چیرۆکەکانمان بگۆڕین،
  • 3:43 - 3:45
    ئەوا ئەکرێت ژیانمان بگۆڕین.
  • 3:45 - 3:47
    ئەمڕۆش ئەمەوێ نیشانتان بەم چۆن.
  • 3:48 - 3:49
    پێم وتن چاره‌سه‌ركاری ده‌روونیم، و
  • 3:49 - 3:52
    هەر بەراستی وام، چیرۆک خوانێکی
    باوه‌ڕپێنه‌كراو نیم.
  • 3:52 - 3:55
    بەڵام ئەگەر وابم، با بڵێین،
    لەسەر فڕۆکەیەک بم، و
  • 3:55 - 3:56
    کەسێک لێم بپرسێت چی ئەکەم،
  • 3:57 - 3:59
    زۆربەی کات ئەڵێم کە
    هەڵەگیرێکم.
  • 3:59 - 4:02
    ئینجا بەشێکی وتنی ئەوە لەبەر ئەوەیە
    ئەگەر بڵێم چاره‌سه‌ركاری ده‌روونیم،
  • 4:02 - 4:05
    بەردەوام وەڵامی نامۆ وەر ئەگرم وەک،
  • 4:05 - 4:06
    "ئاه، چاره‌سه‌ركاری ده‌روونی.
  • 4:06 - 4:08
    چییە هەڵسەنگاندنی دەروونیم بۆ ئەکەیت؟"
  • 4:08 - 4:10
    منیش بیر ئەکەمەوە، یەک: نەخێر، و
  • 4:10 - 4:12
    دووش: بۆ ئەوە بکەم؟
  • 4:13 - 4:14
    ئەگەر بڵێم پزیشکی ژنانم،
  • 4:14 - 4:17
    پرسیاری ئەوە ئەکەیت کە ئایا
    ئەتەوێ پشکنینم بۆ بکەیت؟"
  • 4:17 - 4:19
    (پێکەنین)
  • 4:19 - 4:21
    بەڵام هۆکاری سەرەکی وتنی ئەوەی
    کە من هەڵەگیرێکم
  • 4:21 - 4:23
    لەبەر ئەوەیە کە وایە.
  • 4:23 - 4:26
    ئەوە کاری هەموو چاره‌سه‌ركاره‌ كانه‌
    یارمه‌تی خەڵک بەن هەڵەگیری بکەن،
  • 4:26 - 4:29
    بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشە دەربارەی
    کارە دیاریکراوەکەی من
  • 4:29 - 4:32
    ئەوەیە کاتێک هەڵەگیری ئەکەم،
    تەنیا هەڵەگیری بۆ یەک کەس ناکەم.
  • 4:32 - 4:34
    یەک کۆمەڵی تەواو لە خوێنەران
    فێر ئەکەم چۆن هەڵەگیری بکەن،
  • 4:34 - 4:37
    هەر هەفتەیەکیش یەک نامە
    بەکارئەهێنم وەک نموونە.
  • 4:37 - 4:38
    بیر لە هەندێک شت ئەکەمەوە وەک،
  • 4:38 - 4:40
    "کام پێکهاتەیە ناپێویستە؟"
  • 4:40 - 4:43
    "ئایا کەسی سەرەکی بەرەو پێشەوە ئەچێت
    یان بەچواردەوری خۆیا ئەسوڕێتەوە،
  • 4:43 - 4:46
    ئایا کەسە پشتیوانیکەرەکان گرنگن یان
    تەنیا سەرنج بەلاڕێدابەرن؟"
  • 4:46 - 4:48
    "ئایا خاڵەکانی پلانەکە بابەتەکە دەرئەخات؟"
  • 4:49 - 4:50
    ئەوەشی تێبینیم کردووە
  • 4:50 - 4:54
    ئەوەیە کە زۆربەی چیرۆکەکانی خەڵک
    بەچواردەوری دوو بابەتا ئەگەڕێت.
  • 4:54 - 4:56
    یەکەمیان ئازادییە، و
  • 4:56 - 4:58
    دووەمیشیان گۆڕانکاری.
  • 4:58 - 4:59
    کاتێکیش هەڵەگیری ئەکەم،
  • 4:59 - 5:01
    ئەوانە بابەتەکانن کە پێیان دەستپێئەکەم.
  • 5:01 - 5:04
    بۆیە، با کەمێک سەیری
    ئازادی بکەین.
  • 5:04 - 5:06
    چیرۆکەکانمان دەربارەی ئازادی
    بەم شێوەیە ئەڕوات:
  • 5:06 - 5:08
    بەگشتی باوەڕمان وایە،
  • 5:08 - 5:12
    کە بڕێکی ئێجگار زۆر
    ئازادیمان هەیە.
  • 5:12 - 5:14
    جگە لەوەی کاتێک یەتە سەر
    کێشەکانی بەر دەستمان،
  • 5:14 - 5:17
    کە ئەوکاتە، لەناکاو،
    هەست ئەکەین هیچمان نییە.
  • 5:17 - 5:20
    زۆربەی چیرۆکەکانمان هەستکردنە
    بەوەی گیرمان خواردووە، وایە؟
  • 5:20 - 5:22
    هەست ئەکەین زیندانی کراوین
    لەلایەن خێزانەکانمان، کارەکانمان،
  • 5:22 - 5:24
    پەیوەندییەکانمان، و ڕابردوومان.
  • 5:25 - 5:28
    هەندێک جار تەنانەت خۆشمان زیندانی ئەکەین
    بە گێڕانەوەیەکی خۆسەرزەنشتکەر --
  • 5:28 - 5:30
    ئەزانم هەموو ئەم چیرۆکانە ئەزانن.
  • 5:30 - 5:32
    چیرۆکی "ژیانی هەموو کەس
    لە هی من باشترە"،
  • 5:32 - 5:34
    نوسراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی.
  • 5:34 - 5:36
    چیرۆکی "من فێڵبازێکم"،
    چیرۆکی "من خۆشەویست نیم"
  • 5:36 - 5:39
    چیرۆکی "هیچ شتێک
    سەرناگرێت بەدەستمەوە".
  • 5:39 - 5:41
    چیرۆکی "کە دەڵێم سڵاو سیری، و
    ئەویش وەڵام نایاتەوە،
  • 5:41 - 5:43
    واتای ئەوەیە کە ڕقی لێمە".
  • 5:43 - 5:45
    ئەزانن چۆن، هەر من نیم.
  • 5:46 - 5:47
    ژنەکەش کە ئەو نامەیەی بۆ ناردم،
  • 5:47 - 5:49
    هەست ئەکات گیری خواردبێت.
  • 5:49 - 5:52
    ئەگەر لەگەڵ مێردەکەیا بمێنێتەوە،
    هەرگیز متمانەی پێناکاتەوە،
  • 5:52 - 5:55
    بەڵام ئەگەر بەجێیبێڵێت،
    منداڵەکانی دەناڵێنن.
  • 5:55 - 5:58
    ئەفلام کارتۆنێک هەیە کە
    بەلای منەوە باشترین نموونەیە
  • 5:58 - 6:00
    دەربارەی ئەوەی لەم چیرۆکانەیا ئەگوزەرێت.
  • 6:00 - 6:03
    دەربارەی زیندانییەکە بێچارانە
    شیشەکان ڕائەوەشێنێت،
  • 6:03 - 6:05
    بۆ ئەوەی بچێتە دەرەوە.
  • 6:05 - 6:07
    بەڵام لەلای ڕأست و چەپەوە کراوەتەوە.
  • 6:07 - 6:09
    شیشی پێوە نییە.
  • 6:09 - 6:11
    زیندانییەکە زیندانی نەکراوە.
  • 6:12 - 6:13
    ئەوە زۆربەمانین.
  • 6:13 - 6:15
    هەست ئەکەین زیندانی کرابێتین،
  • 6:15 - 6:17
    لەناو زیندانێکی سۆزی خۆماندا
    گیرمان خواردووە.
  • 6:17 - 6:19
    بەڵام بەچواردەوری شیشەکانی
    ئازادیدا ناڕۆین
  • 6:19 - 6:21
    چونکە ئەزانین شتێکی لەگەڵایە.
  • 6:21 - 6:23
    ئازادی بەرپرسیارێتیشی لەگەڵ ئەبێت. و
  • 6:24 - 6:28
    ئەگەر بەرپرسیارێتی هەڵگرین بۆ
    ڕۆڵەکەمان لە چیرۆکەکەیا،
  • 6:28 - 6:30
    لەوانەیە پێویست بکات بگۆڕێین.
  • 6:30 - 6:33
    ئەوەش بابەتە باوەکەی ترە
    کە لە چیرۆکەکانمانا ئەیبینم: گۆڕانکاری.
  • 6:33 - 6:35
    ئەو چیرۆکانە لەمە ئەچن:
  • 6:35 - 6:37
    کەسێک ئەڵێت، "ئەمەوێ بگۆڕێم."
  • 6:37 - 6:39
    بەڵام بەڕاستی مەبەستیان ئەوەیە،
  • 6:39 - 6:42
    "کەسایەتییەکی ترم ئەوێت
    لەو چیرۆکەدا."
  • 6:42 - 6:44
    چاره‌سه‌ركاره‌ ده‌روونیه‌كان
    بەم قەیرانە دەڵێن:
  • 6:44 - 6:47
    "ئەگەر شاژنەکە ئازایەتی
    هەبوایە ئەبوو بە پادشا."
  • 6:47 - 6:48
    مەبەستم ئەوەیە --
  • 6:48 - 6:49
    (پێکەنین)
  • 6:49 - 6:51
    هیچ ڕێی تێناچێت، وانییە؟
  • 6:52 - 6:54
    بۆچی نامانه‌وێت کەسایەتییە سەرەکییەکە،
  • 6:54 - 6:56
    که‌ پاڵەوانی چیرۆکەکەمانە،
    بگۆڕێت؟
  • 6:56 - 6:58
    لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت
    کە گۆڕانکاری،
  • 6:58 - 7:00
    تەنانەت گۆڕانکاری ئەرێنیش،
  • 7:00 - 7:02
    پێویستی بە بڕێکی زۆری لەدەستدانە.
  • 7:02 - 7:04
    لەدەستدانی ئەوەی ئاشنایت پێی.
  • 7:04 - 7:07
    تەنانەت ئەگەر ئەوەی ئاشناشی پێی
    بێزراوبێت یان بێچارانە بێت،
  • 7:07 - 7:10
    هیچ نەبێت کەسایەتییەکان و
    ڕێکخستنەکە و پلانەکە ئەزانین،
  • 7:10 - 7:12
    هەتا بۆ دایالۆگە دووبارە بووەکەی
    ناو ئەم چیرۆکەش.
  • 7:12 - 7:14
    "هەرگیز جلەکان ناشۆیت!"
  • 7:14 - 7:15
    "جاری پێشوو ئەمەم کرد!"
  • 7:15 - 7:16
    "ئاه بەڕاست؟ کەی؟"
  • 7:16 - 7:18
    شتێکی ئاسوودەکەری نامۆش هەیە
  • 7:18 - 7:20
    لە زانینی ئەوەیا کە ڕێک بزانیت
    چیرۆکەکە بەرەو کوێ ئەچێت
  • 7:20 - 7:22
    هەموو جارێک.
  • 7:22 - 7:26
    نوسینەوەی بەشێکی نوێ
    سەرکێشییە بەرەو نەزانراوی.
  • 7:26 - 7:28
    چاوتێبڕینی لاپەڕەیەکی به‌تاڵ. و
  • 7:28 - 7:30
    وەک هەر نوسەرێکیش پێت ئەڵێت،
  • 7:30 - 7:32
    هیچ شتێک هێندەی لاپەڕەیەکی
    بەتاڵ ترسێنەر نیە.
  • 7:32 - 7:34
    بەڵام بەم شێوەیەیە.
  • 7:34 - 7:36
    هەر کە هەڵەگیری بۆ
    چیرۆکەکەمان ئەکەین،
  • 7:36 - 7:39
    نوسینەوەی بەشی دواتر
    زۆر ئاسانتر ئەبێت.
  • 7:39 - 7:43
    لە کلتوورەکەمانا زۆر باسی ئەوە ئەکەین
    کە بتوانین خۆمان بناسین.
  • 7:43 - 7:46
    بەڵام بەشێکی ناسینی خۆمان
    ئەوەیە لە ناسینی خود بکەویت.
  • 7:46 - 7:50
    واز لەو وەشانەی چیرۆکەکەی خۆت بێنیت
    کە بەردەوام بۆخۆتی ئەگێڕیتەوە
  • 7:50 - 7:52
    بۆ ئەوەی بتوانیت ژیانت بەریتە سەر، و
  • 7:52 - 7:54
    نەک چیرۆکەکەی کە بەردەوام
    بۆخۆتی ئەگێڕیتەوە
  • 7:54 - 7:55
    دەربارەی ژیانت.
  • 7:56 - 7:59
    بەم شێوەیەش شیشەکان تێئەپەڕێنین.
  • 7:59 - 8:03
    بۆیە ئەمەوێ بگەڕێمەوە سەر نامەکەی
    ژنەکە، دەربارەی پەیوەندییەکە.
  • 8:03 - 8:05
    لێی پرسیم کە پێویستە چی بکات.
  • 8:05 - 8:07
    وشەیەک هەیە هەڵمواسیوە
    لەناو ژووری کارکردنەکەمدا:
  • 8:07 - 8:09
    ئەڵترا کریپیداریانیزم.
  • 8:09 - 8:14
    خوی پێدانی ئامۆژگاری یان بۆچوونی
    لە دەرەوەی زانین یان توانای کەسەکە.
  • 8:14 - 8:15
    وشەیەکی مەزنە، وانییە؟
  • 8:15 - 8:17
    ئەتوانیت لە هەموو بوارێکدا بەکاریبێنیت،
  • 8:17 - 8:19
    دڵنیام کە دوای ئەم وتارەی
    تێدیش بەکاری ئەهێنن.
  • 8:19 - 8:22
    بەکاری ئەهێنم چونکە وەک پێدەری
    چارەسەری دەرونی بیرم ئەهێنێتەوە،
  • 8:22 - 8:25
    ئەتوانم یارمەتی خەڵک بەم ئەو شتانە
    جیا بکەنەوە کە ئەیانەوێ بیکەن،
  • 8:25 - 8:27
    بەڵام ناتوانم هەڵبژاردنەکانی
    ژیانیان بۆ بەم.
  • 8:28 - 8:30
    تەنیا خۆت ئەتوانی چیرۆکەکەت بنوسیت، و
  • 8:30 - 8:32
    هەموو ئەوەی ئەتەوێت چەند ئامرازێکە.
  • 8:33 - 8:34
    کەواتە ئەوەی ئەمەوێ بیکەم
  • 8:34 - 8:37
    ئەمەوێت بە نامەکەی ئەم ژنەیا
    بچینەوە، لێرەیا،
  • 8:37 - 8:40
    وەک ڕێگایەک بۆ نیشاندانی ئەوەی
    چۆن ئەتوانین هەموو بە چیرۆکەکانمانا
  • 8:40 - 8:42
    بچینه‌وه‌. ئەمەوێ دەستپێکەم
    بەوەی لێتان بپرسم
  • 8:42 - 8:46
    بیر لە چیرۆکێک بکەنەوە
    کە ئێستا بۆخۆتانی ئەگێڕنەوە
  • 8:46 - 8:48
    کە لەوانەیە باش خزمەتتان نەکات.
  • 8:48 - 8:51
    لەوانەیە دەربارەی هەلومەرجێک بێت
    کە پیایا تێئەپەڕیت،
  • 8:51 - 8:53
    لەوانەیە دەربارەی کەسێک بێت لە ژیانتدا،
  • 8:53 - 8:55
    لەوانەشە تەنانەت دەربارەی خۆتبێت.
  • 8:56 - 8:59
    ئەشمەوێت سەیری کەسایەتییە
    پشتیوانیکەرەکان بکەن.
  • 8:59 - 9:01
    ئەوانە کێن کە یارمەتیت ئەیەن
  • 9:01 - 9:04
    وەشانە هەڵەکەی چیرۆکەکەت بمێنێتەوە؟
  • 9:04 - 9:07
    بۆ نمونە، ئەگەر ژنەکەی
    ئەو نامەیەی بۆ نوسیم
  • 9:07 - 9:08
    بە هاوڕێکانی وتبێت چی ڕووی یاوە،
  • 9:08 - 9:11
    لەوانەیە ئەو شتەیان پێشکەش کردبێت
    کە پێی ئەوترێت "بەزەیی بێمێشکانە."
  • 9:11 - 9:14
    ئێستا، له‌ بەزەیی بێمێشکانە،
    لەگەڵ چیرۆکەکەیا ئەڕۆین،
  • 9:14 - 9:16
    ئەڵێین، 'ڕاست ئەکەیت، ناڕەوایە،"
  • 9:16 - 9:19
    کە هاوڕێیەک پێمان ئەڵێت
    پلەبەرزکردنەوەکەی وەرنەگرتووە،
  • 9:19 - 9:22
    هەرچەنە ئەزانین پێشتر چەند جارێک
    ئەمە ڕووی یاوەتەوە
  • 9:22 - 9:24
    چونکە خۆی زۆر هەوڵی بۆ نایات، و
  • 9:24 - 9:26
    لەوانەشە کەلوپەلی ناو
    نوسینگەکەش بدزێت.
  • 9:26 - 9:27
    (پێکەنین)
  • 9:27 - 9:30
    ئەڵێین، "بەڵێ، ڕاست ئەکەیت، بێکەڵکە،"
  • 9:30 - 9:33
    کە هاوڕێیەک پێمان ئەڵێت
    خۆشەویستەکەی لێی جیابۆتەوە،
  • 9:33 - 9:35
    سەرەڕای ئەوەی ئەشزانین کە خۆی
    هەندێک هەڵسوکەوتی هەیە
  • 9:35 - 9:37
    لەکاتی پەیوەندییە سۆزدارییەکانیا،
  • 9:37 - 9:40
    وەک نامەناردنی بەردەوام یان
    گەڕان بەناو دۆڵابەکەیا،
  • 9:40 - 9:41
    کە ئەبێتە هۆی ئەم دەرئەنجامە.
  • 9:41 - 9:43
    کێشەکە ئەبینین، وەک ئەوەیە،
  • 9:43 - 9:46
    ئەگەر شەڕ درووست بێت لە
    هەموو یانە شەوانەکەی بۆی ئەچیت،
  • 9:46 - 9:47
    لەوانەیە هۆکارەکە خۆتبیت.
  • 9:47 - 9:49
    (پێکەنین)
  • 9:49 - 9:53
    بۆ ئەوەی هەڵەگیری باش بین،
    پێویستە بەزەیی ژیرانە پێشکەشکەین،
  • 9:53 - 9:55
    نەک بەتەنیا بۆ هاوڕێکانمان،
    بەڵکو بۆ خۆشمان.
  • 9:55 - 9:58
    ئەمەیە پێی ئەوترێت ---
    لەوانەیە وشە تەکنیکییەکە --
  • 9:58 - 10:01
    "گەیاندنی بۆمبی ڕاستی بە بەزەییانە."
  • 10:01 - 10:03
    ئەم بۆمبە ڕاستەقینانەش بە بەزەییانەن،
  • 10:03 - 10:06
    چونکە یارمەتیمان ئەیەن ببینین
    چیمان لە چیرۆکەکانا لەبیرکردووە.
  • 10:06 - 10:07
    ڕاستییەکە ئەوەیە،
  • 10:07 - 10:10
    نازانین ئەگەر مێردی ئەم ژنە
    پەیوەندی سۆزداری هەبێت،
  • 10:10 - 10:13
    یان بۆچی ژیانی سێکسیان
    دوو ساڵ لەمەوبەر گۆڕاوە،
  • 10:13 - 10:16
    یان ئەو تەلەفوونانەی درەنگانی شەو
    بەڕاستی هی چییە. و
  • 10:16 - 10:18
    لەوانەشە بەهۆی مێژووی
    خۆیەوە بێت،
  • 10:18 - 10:20
    کە نامەیەک ئەنوسێت
    دەربارەی ناپاکی کردن،
  • 10:21 - 10:22
    بەڵام لەوانەیە شتێکی تر هەبێت
  • 10:22 - 10:25
    کە نایەوێت بیبینم،
    لە نامەکەیا،
  • 10:25 - 10:27
    یان تەنانەت خۆشی بیبینێت.
  • 10:28 - 10:30
    وەک ئەو کەسە وایە کە
    رۆرشاک ئەکات
  • 10:30 - 10:32
    هەموو ئەزانن تاقیکردنەوەی
    رۆرشاک چییە؟
  • 10:32 - 10:35
    دەروون ناسێک چەند پەڵەیەکی
    مرەکەبت پیشان ئەیات، لەوە ئەچن، و
  • 10:35 - 10:38
    لێشت ئەپرسێت، "چی ئەبینیت؟"
  • 10:38 - 10:41
    سەیری شێوە مرەکەبەکان ئەکات و
    ئینجا ئەڵێت،
  • 10:41 - 10:44
    "باشە، بەدڵنیاییەوە خوێن نابینم."
  • 10:46 - 10:47
    تاقیکەرەوەکەش ئەڵێت،
  • 10:47 - 10:51
    "باشە، پێمبڵێ دڵنیایت لەوەی
    چی شتێکی تر نابینیت."
  • 10:52 - 10:54
    لە نوسیندا، ئەمە پێی دەوترێت ڕوانگە.
  • 10:54 - 10:57
    ئەوە چییە کە گێڕەرەوەکە
    نایەوێ بیبینێت؟
  • 10:57 - 11:00
    بۆیە، ئەمەوێ یەک نامەی ترتان بۆ بخوێنمەوە.
  • 11:01 - 11:03
    بەم شێوەیەیە.
  • 11:05 - 11:07
    " چارەسەرکاری دەروونی خۆشه‌ویست،
  • 11:08 - 11:10
    پێویستم بە یارمەتییە بۆ هاوسەرەکەم.
  • 11:10 - 11:12
    بەم دواییە، هەموو شتێک بێزاری ئەکات،
  • 11:12 - 11:15
    تەنانەت شتی بچووکیش، وەک دەنگەکەی
    لێمیەت کاتێک خواردن ئەجووم.
  • 11:15 - 11:16
    بۆ نانی بەیانیان،
  • 11:16 - 11:20
    تێبینی ئەوەم کردووە تەنانەت هەوڵ ئەیات
    شیری زیایە بکاتە ناو سیریلاکەکەمەوە،
  • 11:20 - 11:21
    بۆ ئەوەی هێندە خرمەی نەیەت."
  • 11:21 - 11:22
    (پێکەنین)
  • 11:22 - 11:27
    "هەست ئەکەم بە ڕەخنەیە بەرامبەرم
    دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر باوکم مرد.
  • 11:27 - 11:28
    زۆر نزیک بووم لە باوکمەوە، و
  • 11:28 - 11:30
    ئەویش مناڵبوو کە باوکی بەجێی هێشتووە،
  • 11:30 - 11:32
    بۆیە نەیتوانیوە هەست بەوە بکات
    کە من پیایا تێپەڕیم.
  • 11:32 - 11:36
    هاوڕێیەک هەیە لە شوێنی کارەکەم
    کە باوکی چەند مانگێک لەمەوبەر مرد، و
  • 11:36 - 11:37
    لە ناخۆشییەکەم تێئەگات.
  • 11:37 - 11:40
    خۆزگە وەک چۆن قسەم لەگەڵ هاوڕێکەم
    ئەکرد واش قسەم لەگەڵ ژنەکەم بکردایە،
  • 11:40 - 11:43
    بەڵام هەست ئەکەم ئێستا زۆر کەم
    بەرگەی من ئەگرێت.
  • 11:43 - 11:45
    چۆن هاوسەرەکەم بەدەست بێنمەوە؟"
  • 11:45 - 11:46
    باشە.
  • 11:47 - 11:49
    کەواتە، ئەوەی لەوانەیە ئێوە
    لێی تێگەشتبێتن کە
  • 11:49 - 11:52
    ئەمە هەمان چیرۆکەکەیە کە پێشتر
    بۆم گێڕانەوانێ،
  • 11:52 - 11:55
    بەڵام لەلایەن کەسێکی ترەوە
    گێڕدراوەتەوە بۆم.
  • 11:55 - 11:57
    چیرۆکی ژنەکە دەربارەی مێردەکەی
    بووە کە ناپاکی ئەکات،
  • 11:57 - 12:01
    چیرۆکی پیاوەکەش دەربارەی هاوسەرەکەیەتی
    کە ناتوانێت لە ناخۆشییەکەی تێبگات.
  • 12:01 - 12:04
    بەڵام ئەوەی بێوێنەیە تیایا،
    ئەوەیە بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە،
  • 12:05 - 12:08
    ئەوەی هەردوو ئەم چیرۆکە پێمان ئەڵێت
    تامەزرۆییە بۆ پەیوەندی.
  • 12:09 - 12:11
    ئەگەر لە گێڕانەوەی چیرۆکی
    کەسی یەکەم بێینە دەرەوە و
  • 12:11 - 12:14
    چیرۆکەکە لە ڕوانگەی
    کەسایەتییەکی ترەوە بنوسینەوە،
  • 12:14 - 12:17
    لەناکاو ئەو کەسایەتیەی تر
    زۆر بەسۆزتر ئەبێت، و
  • 12:17 - 12:19
    چیرۆکەکە ئەکرێتەوە.
  • 12:19 - 12:22
    ئەوە قورسترین هەنگاوە
    لە پرۆسەی پیاچوونەوەکەیا،
  • 12:22 - 12:24
    بەڵام لەویاشایە
    گۆڕانکارییەکان دەستپێئەکات.
  • 12:25 - 12:28
    چی ئەبێت ئەگەر سەیری چیرۆکەکەت بکەیت و
  • 12:28 - 12:31
    لە ڕوانگەی بینینی کەسێکی ترەوە
    دوبارە بینوسیتەوە؟
  • 12:32 - 12:35
    ئێستا لە ڕوانگە فراوانترەکەوە
    چی ئەبینیت؟
  • 12:36 - 12:38
    لەبەر ئەوە، کاتێک ئەو خەڵکە ئەبینم
    کە بێتاقەتن،
  • 12:38 - 12:39
    هەندێک جار ئەڵێم،
  • 12:39 - 12:43
    "ئێستا تۆ باشترین کەس نیت قسەی
    لەگەڵکەم بۆ باسکردنی دۆخی تۆ،"
  • 12:43 - 12:46
    چونکە بێتاقەتبوون بەشێوەیەکی زۆر دیاریکراو
    چیرۆکەکانمان ئەشێوێنێت.
  • 12:46 - 12:47
    ڕوانگەکانمان تەسک ئەکاتەوە.
  • 12:47 - 12:51
    هەمان شت ڕاستە کاتێک هەست بە
    تەنیایی یان ئازار یان ڕەتکردنەوە ئەکەین.
  • 12:51 - 12:52
    هەموو جۆرە چیرۆکەکان دروست ئەکەین،
  • 12:52 - 12:54
    شێواو لە ڕێگەی هاوێنەیەکی باریکەوە
  • 12:54 - 12:57
    کە تەنانەت ناشزانین لەڕێگەی ئەوەوە
    سەیری شتەکان ئەکەین. و
  • 12:57 - 13:00
    ئینجا، بەشێوەیەکی کاریگەر ئەبین
    بە پەخشکەری چیرۆکە ساختەکانمان.
  • 13:01 - 13:03
    ئەبێ دان بە شتێکا بنێم.
  • 13:04 - 13:07
    ئەو چیرۆکەی گوایە مێردەکەی نوسیوێتی و
    بۆم خوێندنەوە خۆم نوسیومە.
  • 13:07 - 13:09
    باوەڕناکەن چەندێک کاتم بەسەر برد
  • 13:09 - 13:11
    هەتا بزانم باسی سیریلاک بکەم
    یان خواردنێکی تر.
  • 13:11 - 13:14
    بە پشت بەستن بە هەموو گێڕانەوەکانی تر
    کە دەکرا هەبن نوسیمەوە
  • 13:15 - 13:16
    کە بەدرێژایی ساڵەکان بینیومە،
  • 13:16 - 13:20
    نەک تەنیا لە کارکردنی خۆمدا،
    بەڵکو لە ستوونی نوسینەکەشمدا.
  • 13:20 - 13:21
    کە ئەوە ڕووی یا
  • 13:21 - 13:23
    کە دوو کەس تێوەگلاون
    لە هەمان دۆخدا
  • 13:23 - 13:26
    نامەیان بۆ نوسیوم،
    بێ ئاگا لە یەکتری، و
  • 13:26 - 13:28
    منیش دوو وەشانی هەمان چیرۆکم هەبێت
  • 13:28 - 13:29
    لەناو سنوقی نامەکانمدا.
  • 13:30 - 13:31
    ئەوە بەڕاستی ڕووی یاوە.
  • 13:32 - 13:35
    نازانم وەشانەکەی تری نامەکەی
    ئەم ژنە چییە،
  • 13:35 - 13:36
    بەڵام ئەمە ئەزانم:
  • 13:36 - 13:38
    ئەبێ بینوسێت.
  • 13:38 - 13:40
    چونکە بە هەڵەگیرییەکی بوێرانە،
  • 13:40 - 13:44
    وەشانێکی تری جیاوازی ئەو نامەیە
    ئەنوسێتەوە کە پێشتر بۆی ناردم.
  • 13:44 - 13:47
    تەنانەت ئەگەر مێردەکەشی هەر جۆرە
    پەیوەندییەکی هەبێت -- و
  • 13:47 - 13:48
    لەوانەشە هەیبێت --
  • 13:48 - 13:51
    هێشتا پێویست ناکات بزانێت
    تەواوی چیرۆکەکە چییە.
  • 13:52 - 13:55
    چونکە تەنیا بە هەڵەگیری کردنەکە،
  • 13:55 - 13:58
    چەندین ئەگەری تری لەبەردەستا ئەبێت
    بۆ ئەوەی دەکرێت چیرۆکەکە بەچی بگات.
  • 13:59 - 14:03
    هەندێک جار بینیومە ڕووی یاوە
    ئەو کەسانەی بەڕاستی گیریان خواردووە، و
  • 14:03 - 14:06
    ماوەیەکی زۆر ئاواهی ماونەتەوە.
  • 14:06 - 14:09
    پێیان ئەڵێین گلەییکەرەکانی
    یارمەتی ڕەت ئەکەنەوە.
  • 14:09 - 14:10
    دڵنیام ئەم جۆرە کەسانە ئەناسن.
  • 14:10 - 14:13
    ئەو کەسانەن کە کاتێک
    پێشنیاریان ئەخەیتە بەردەم،
  • 14:14 - 14:18
    ڕەتی ئەکەنەوە و ئەڵێن، "ئەزانم، نەخێر،
    ئەوە سودی نابێت چونکە...."
  • 14:19 - 14:22
    "ئەزانم نەخێر، ئەوە مەحاڵە،
    چونکە ناتوانم ئەوە بکەم."
  • 14:22 - 14:26
    "بەڵێ، هاوڕێی زیاترم ئەوێت بەڵام
    خەڵک زۆر بێزارکەرن."
  • 14:26 - 14:28
    (پێکەنین)
  • 14:28 - 14:30
    ئەوەی بەڕاستی ڕەتی ئەکەنەوە
  • 14:30 - 14:34
    هەڵەگیرییە بۆ چیرۆکی نەهامەتی و
    بێ چارەیی خۆیان. و
  • 14:34 - 14:38
    بۆیە بۆ ئەم جۆرە کەسانە،
    نزیکبوونەوەیەکی جیاواز ئەگرمە بەر. و
  • 14:38 - 14:40
    ئەوەی ئەیکەم وتنی شتێکی ترە.
  • 14:40 - 14:42
    پێیان ئەڵێم،
  • 14:42 - 14:44
    "هەر هەموومان ئەمرین."
  • 14:45 - 14:48
    دڵنیام خۆشحاڵیت کە لەم کاتەیا
    من چارەسەرکاری دەروونیت نیم.
  • 14:48 - 14:49
    چونکە سەیرم ئەکەنەوە
  • 14:49 - 14:52
    بەو شێوەیەی ئێستا ئێوە
    سەیری منتان کردەوە،
  • 14:52 - 14:53
    بەم تێڕوانینی سەرلێشێواوییە تەواوە.
  • 14:53 - 14:55
    بەڵام ئینجا ڕوونی ئەکەمەوە
    کە چیرۆکێک هەیە
  • 14:55 - 14:58
    دەرئەنجام دەربارەی هەر هەموومان ئەنوسرێت.
  • 14:58 - 15:00
    پێی ئەوترێ پرسەنامە لە ڕۆژنامەدا.
  • 15:01 - 15:05
    منیش دەڵێم لەجیاتی ئەوەی ببین بە نوسەری
    دڵناخۆشی خۆمان،
  • 15:05 - 15:08
    پێویستە هەتا ئەوکاتەی لە ژیاناین
    ئەم چیرۆکانە چاک بکەینەوە.
  • 15:09 - 15:12
    لە چیرۆکەکانمانا پێویستە پاڵەوانەکە بین و
    نەک قوربانییەکە،
  • 15:12 - 15:15
    پێویستە ئەوە هەڵبژێرین کە لەسەر لاپەڕەکەیە
    کە لەناو مێشکمانا ئەمێنێتەوە و
  • 15:15 - 15:16
    شێوەی واقیعەکە ئەکێشێت.
  • 15:17 - 15:21
    پێیان ئەڵێم ژیان دەربارەی ئەوەیە بڕیار
    به‌یت گوێ لە کام چیرۆکە بگریت و
  • 15:21 - 15:23
    کامیان هەڵەگیری ئەوێت. و
  • 15:23 - 15:26
    شایەنی ئەوەیە ئەرک بکێشیت و
    هەڵەگیری بۆ بکەیت
  • 15:26 - 15:29
    چونکە هیچ شتێک نییە گرنگتر بێت
    بۆ جۆرێتی ژیانمان
  • 15:29 - 15:31
    هێندەی چیرۆکەکانی کە
    بۆخۆمانی ئەگێڕینەوە.
  • 15:31 - 15:34
    من دەڵێم کاتێک یەتە سەر
    چیرۆکەکانی ژیانی خۆمان،
  • 15:34 - 15:38
    پێویستە هەوڵ بۆ خەڵاتی گەورەی
    خۆمان بەین.
  • 15:38 - 15:41
    زۆربەمان گلەییکەری ڕەتکەرەوەی
    یارمەتی نین،
  • 15:41 - 15:44
    یان هیچ نەبێت لەو باوەڕەیا نین وا بین.
  • 15:44 - 15:46
    بەڵام ڕۆڵێکە چوونە ناوی زۆر ئاسانە
  • 15:46 - 15:50
    کاتێک هەست ئەکەین لە مەراقا بین
    یان توڕەبین یان بێبەرگری بین.
  • 15:50 - 15:52
    بۆیە جاری داهاتوو کاتێک
    بەدەست شتێکەوە ئەناڵێنیت،
  • 15:52 - 15:54
    بیرت بێت،
  • 15:54 - 15:55
    هەموومان ئەمرین.
  • 15:55 - 15:57
    (پێکەنین)
  • 15:57 - 15:59
    ئینجا ئامرازەکانی پیاچوونەوەت دەرکە و
  • 15:59 - 16:01
    لەخۆت بپرسە:
  • 16:01 - 16:04
    ئەمەوێ چیرۆکەکەم چۆن بێت؟ و
  • 16:05 - 16:08
    ئینجا بڕۆ و شاکارەکەت بنووسەرەوە.
  • 16:09 - 16:10
    زۆر سوپاس
  • 16:10 - 16:13
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن گۆڕینی چیرۆکەکەت دەکرێت ژیانت بگۆڕێت
Speaker:
لۆری گۆتلیب
Description:

چیرۆکەکان یارمەتیت ئەیەن واتایەک بەیت بە ژیانت -- بەڵام کاتێک گێڕانەوەکان تەواوکراو نین یان بەهەڵادابەرن، لەوانەیە واتلێبکەن گیر بخۆیت لەجیاتی ئەوەی ڕوونیت بۆ دابینکەن. لە وتارێکی گرنگدا، چارەسەرکاری دەروونی و نوسەری ستوونی ئامۆژگاری لۆری گۆتلیب نیشانمان ئەیات چۆن بتوانین ئازاد بین لە چیرۆکەکانی بەردەوام بەخۆمان وتووە بە بوون بە هەڵەگیری خۆمان و نوسینەوەی چیرۆکەکانمان لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
16:41

Kurdish (Central) subtitles

Revisions