منداڵان کەی گرنگی دەدەن بە بۆچوونی کەسانی تر؟
-
0:00 - 0:02دەمەوێت بۆ ساتێک
-
0:02 - 0:05ڕەچاوی ئەوە بکەن کە ئێستا چیتان پۆشیوە.
-
0:06 - 0:09پرسیارێکی فەلسەفی قوڵم هەیە.
-
0:09 - 0:12بۆچی ئێستا ئێمە بیجامەیەکی
ئاسوودەمان لەبەرد انییە؟ -
0:12 - 0:13(پێکەنین)
-
0:13 - 0:15باشە من دەرووناسێکم،
نەوەک خوێنەرەوەی هزر. -
0:15 - 0:18هەرچەندە زۆرکەس لایان وایە هەمانشتە.
-
0:18 - 0:22دەتوانم گرەوبکەم کە وەڵامەکەتان
یەکێک لەمانەیە، -
0:22 - 0:24پێشبینی لەبەرکردنی"
"بیجامە ناکەم لەناو خەڵکدا -
0:24 - 0:27یاخود " نامەوێت خەڵکی
"وەک تەمبەڵێک بمبینن. -
0:28 - 0:32هەرچۆنێک بێت ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە،
بێ مەبەست جلی كاركردن لەبەر دەکەین، -
0:32 - 0:34بە پێچەوانەی بیجامە دڵخوازەکەمان،
-
0:34 - 0:36ئەمە ڕێکەوتێکی گەمژانە نییە.
-
0:36 - 0:40لەبری ئەوە، ئەمە دوو
لە تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ دەردەخات. -
0:41 - 0:44یەکەمیان ئەوەیە کەوا ئێمە
دەزانین ئەوانیتر چی دەخەمڵێنن، -
0:44 - 0:47وەک چی پەسند دەکەن و چی پەسند ناکەن،
-
0:47 - 0:50هەر وەک لەبەرنەکردنی بیجامە
بەهۆی ئەم چەند هۆکارەوە. -
0:50 - 0:54دوو، یەکسەر ئەم زانیارییە
بەکاردێنین بۆ ڕێبەریکردنی ڕەفتارەكانمان، -
0:55 - 0:57بە پێچەوانەی زۆرێک له جۆرەکانی تر،
-
0:57 - 1:01مرۆڤەکان ڕەفتاری خۆیان دەگۆڕن، تا ببنە
-
1:01 - 1:02جێگەی ڕەزامەندی ئەوانیتر.
-
1:03 - 1:05ئێمە کاتی بەهادار لە ماکیاژ کردن،
-
1:05 - 1:08لە هەڵبژاردنی وێنەی جوان و
فیلتەری ئینستاگرام، -
1:08 - 1:11لە ڕێکخستنی بیرۆکەکان بەفیڕۆدەدەین
کە بێگومان جیهان دەگۆڕن -
1:11 - 1:13لە ١٤٠ کاراکتەر یاخود کەمتر.
-
1:14 - 1:17بەڕوونی، پەرۆشیمان لەوەی
کە چۆن خەڵکانیتر هەڵمان دەسەنگێنن -
1:17 - 1:19بەشێکی گەورەیە لە مرۆڤبوون.
-
1:20 - 1:22سەرەڕای ئەوەی دەبێتە تایبەتمەندییەکی
گرنگی مرۆڤ، هەرچەندە -
1:22 - 1:25بە ڕێژەیەکی کەم دەزانین
دەربارەی چۆن و کەی، -
1:25 - 1:27گرنگی بە تێڕوانینی ئەوانیتر بدەین.
-
1:28 - 1:31ئێستا ئەمە پرسیارێکی گرنگە،
کە پێویستی بە چەندین توێژینەوە هەیە. -
1:31 - 1:34بەڵام یەکەم هەنگاو
بۆ خستنەڕووی ئەم پرسیارە -
1:34 - 1:36بەدواداچوونە کاتێک لە گەشەکردندا
-
1:36 - 1:39بۆهەڵسەنگاندنەکانی ئەوانیتر هەستیاردەبین.
-
1:39 - 1:42چوار ساڵی ڕابردووم
لە زانکۆی ئێمۆری بەڕێکرد -
1:42 - 1:44لە لێکۆڵینەوە کە چۆن منداڵی ساوا،
-
1:44 - 1:49کە هیچ کێشەیەکی نەبێ لە گەڕان بەناو
دوکانی میوەفرۆشیدا بە جلە خەوەکەیەوە، -
1:49 - 1:51کاتێک دەبێتە هەرزەکار،
ترسی قسەکردن بۆ خەڵکی دروست دەبێت و -
1:51 - 1:54ترسی ئەوەی بە نەرێنی بڕیارت
لەسەربدەن. -
1:54 - 1:56(پێکەنین)
-
1:56 - 1:58ئێستا، ئەمە هەمیشه خاڵێکە
كاتێك خاڵکی لێم دەپرسن، -
1:58 - 2:01بەتەواوی، تۆ چۆن بەدواداچون
بۆ ئەم کێشەیە دەکەیت؟ -
2:01 - 2:03منداڵی ساوا ناتوانن قسەبكەن، وایە؟
-
2:04 - 2:06باشە، ئەگەر ئێستا هاوسەرەکەم لێرە بوایە،
-
2:06 - 2:08پێتانی دەگوت کە چاوپێکەوتنم
لەگەڵ منداڵاندا ئەنجامداوە، -
2:08 - 2:13چونکە ناڵێت هاوسەرەکەی تاقیكردنەوه
لەسەر منداڵی تەمەن ٤ بۆ٨ ساڵان دەکات. -
2:13 - 2:15(پێکەنین)
-
2:15 - 2:19لەڕاستیدا تاقیكردنەوەكانم بۆ منداڵان،
-
2:19 - 2:21بە زۆری لەشێوەی یاری دیزاین دەکەم.
-
2:21 - 2:24من و دەرووناسی گەشەیی د.فلیپ ڕۆچات،
-
2:24 - 2:27دیزاینی یارییەکمان کردووە
پێی دەگوترێت کاری ڕۆبۆتی، -
2:27 - 2:30بۆ دەرخستنی ئەوەی
کەی منداڵان هەستیار دەبن، -
2:30 - 2:32بە هەڵسەنگاندنی ئەوانیتر.
-
2:32 - 2:37کاری ڕۆبۆتەکە تایبەته، چاودێریکردنە بەسەر
ئەو کاتەی منداڵان وەک تازە پێگەشتوان، -
2:37 - 2:40بە كارامەیی ڕەفتارەکانیان
دەگۆڕن که ئەوانیتر سەیریان دەکەن. -
2:41 - 2:44بۆ ئەنجامدانی ئەوە، ئێمە منداڵانی
تەمەن١٤ بۆ ٢٤ مانگیمان فێرکردوون، -
2:44 - 2:46چۆن بوکەڵەیەکی ڕۆبۆتی چالاک بکەن،
-
2:46 - 2:49و بەشێوەیەکی گرنگ لە
دیاریكردنی بەهایەکی ئەرێنی، -
2:49 - 2:51"!گوتنی "واو، ئەمە جوان نییە
-
2:51 - 2:54یاخود گوتنی بەهایەکی نەرێنی
"ئۆو، ئۆو، ئوپس، ئۆو نەخێر" -
2:54 - 2:56لە دوای داگرتنی کۆنترۆڵەکە.
-
2:56 - 2:58لە دوای نمایشی بوکەڵەکە،
-
2:58 - 3:00داوامان لە منداڵەكان کرد
یاری بە کۆنترۆڵەکە بکەن، -
3:00 - 3:02و دواتر یان سەیرمان دەکردن
-
3:02 - 3:05یانیش دەسوڕاینەوە و وامان نیشان دەدا
کە گۆڤار دەخوێنینەوە. -
3:05 - 3:08بیرۆکەکە ئەوەبوو ئەگەر بە ٢٤ مانگ،
-
3:08 - 3:11منداڵەكان بەڕاستی هەستیاربن
بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوانیتر، -
3:11 - 3:14ئەوا ڕەفتاری داگرتنی دووگمەکە
دەبێ کاریگەربێت -
3:14 - 3:16نەوەک تەنها بەوەی ئەگەر
سەیربکرێن یاخود نا -
3:16 - 3:19بەڵکو لەڕێگەی ئەو بەهایانەی
کە تاقیكردنەوەكه خستنیەڕوو -
3:19 - 3:20دەربارەی داگرتنی کۆنتڕۆڵەکە.
-
3:21 - 3:22کەوایە بۆ نموونە،
-
3:22 - 3:26پێشبینیمان دەكرد منداڵەكان به گرنگییەوه
یاری به كۆنتڕۆڵی ئەرێنی دەکەن -
3:26 - 3:27ئەگەر چاودێری بکرێن
-
3:27 - 3:30دواتر هەستان بە بەکارهێنانی
کۆنتڕۆڵەکەی تر -
3:30 - 3:31کاتێک کەس چاودێری نە دەکردن.
-
3:32 - 3:35٣ توێژینەوەی جیاوازمان ئەنجامدا
بۆ ئەوەی زاڵبین بەسەر ئەم دیاردەیەدا. -
3:36 - 3:39توێژینەوەی یەکەم، منداڵی ساوا چۆن
ڕەفتار دەکات لەگەڵ بوکەڵەیەکی نوێدا، -
3:39 - 3:42ئەگەر هیچ بەهاو ڕێنماییەکی پێ نەدرابێت.
-
3:42 - 3:45ئێمه بە ڕوونی منداڵەکانمان فێر
کرد کە چۆن بوکەڵە چالاک بکەن -
3:45 - 3:46بەڵام هیچ بەهایەکمان دیاری نەكرد،
-
3:46 - 3:49هەروەها پێشمان نەگوتن کە دەتوانن
یاری لەگەڵ کۆنترۆڵەکەدا بکەن، -
3:49 - 3:52دۆخێکی تەواو ناڕوونمان بۆیان دروست کرد.
-
3:52 - 3:53توێژینەوەی دووەم،
-
3:53 - 3:58هەردوو بەهاکانمان یەکخستن،
ئەرێنیەک و نەرێنیێک. -
3:59 - 4:02لە لێکۆڵینەوەی کۆتاییدا،
دوو تاقیكەرەوە و یەک کۆنترۆڵمان هەبوو. -
4:02 - 4:06یەکێک لە تاقیكەرەوەكان، بەهایەکی
نەرێنی دەرخست بە داگرتنی ڕیمۆتەکە، -
4:06 - 4:07"،گوتی،" قێزەونە، بوكەڵەكه جوڵا
-
4:07 - 4:10لە کاتێکدا توێژەرەکەیتر،
بەهایەكی ئەرێنی خستەڕوو گوتی، -
4:10 - 4:12".واو، بوکەڵەکە جوڵا"
-
4:12 - 4:15كاردانەوەی منداڵەكان بۆ ئەو سێ
توێژینەوەیە جیاوازە ئاوا بوو، -
4:15 - 4:18لە توێژینەوەی یەکەمدا،
بارودۆخێکی ناڕوون، -
4:18 - 4:21من ئێستا سەیری منداڵەكه دەكەم.
-
4:21 - 4:24وادەرناکەوێ کە زۆر حەزی بە کۆنتڕۆڵەکە بێت.
-
4:25 - 4:26جارێک كه ئاوڕمدایەوە --
-
4:27 - 4:29ئێستا دەیەوێ یاری بکات.
-
4:29 - 4:30(پێکەنین)
-
4:32 - 4:34ئێستا من سەیری منداڵەکە ناکەم.
-
4:34 - 4:35بەتەواوی سەرنجی دابوو.
-
4:35 - 4:36ئاوڕ دەدەمەوە.
-
4:38 - 4:39(پێکەنین)
-
4:39 - 4:41ئەو هیچی نەدەكرد، وایه؟
-
4:44 - 4:45لە توێژینەوەی دووەم: دوو كۆنتڕۆڵه،
-
4:45 - 4:48یەكێكیان بۆ بەهای ئەرێنی و
ئەویتریان بۆ نەرێنیە. -
4:48 - 4:50من ڕاستەوخۆ چاودێری منداڵەکە دەکەم.
-
4:50 - 4:52و کۆنتڕۆڵە پرتەقاڵیەکە، نەرێنیەکەیە.
-
4:53 - 4:56تەنیا سەیری من و دەوروبەری
دەکات و یاری دەکات. -
4:56 - 4:58لەوکاتەدا ئاوڕدەدەمەوە ...
-
5:00 - 5:01(پێکەنین)
-
5:03 - 5:05ئەمەش ئەوەبوو کە هەوڵی بۆ دەدا.
-
5:08 - 5:09من سەیری منداڵەکە ناکەم.
-
5:09 - 5:12دەیویست دایکەکە یاری لەگەڵ بکات، ڕاستە؟
-
5:12 - 5:13ڕێگەیەکی باشتر بەکاربهێنە.
-
5:14 - 5:15من ئاوڕ دەدەمەوە ...
-
5:16 - 5:18(پێکەنین)
-
5:18 - 5:20هەروەها ئەویش هیچی نەدەکرد.
-
5:24 - 5:26بەڵێ، هەست بە ئاسودەیی ناکات.
-
5:26 - 5:27(پێکەنین)
-
5:27 - 5:29هەموو کەسێک ئەو نیگایە دەناسێت، وایە؟
-
5:30 - 5:32تاقیکردنەوەی سێیەم:
دوو تاقیکارەکە و یەک کۆنتڕۆڵ، -
5:32 - 5:36ئەو تاقیکارەی کاردانەوەی
نەرێنی هەبوو بەرامبەر داگرتنی کۆنترۆڵەکە، -
5:36 - 5:37ئێستا سەیری منداڵەکە دەکات.
-
5:37 - 5:41ئەو هەستێکی سەیری هەیە و نازانێ
چی بکات، پشتی بە دایکی بەستووە. -
5:44 - 5:47و دواتر، ئەو ئاوڕ دەداتەوە
-
5:47 - 5:50ئەو تاقیکارەی بۆچوونی
ئەرێنی هەبوو سەیر دەکات. -
5:52 - 5:54دۆخەکە ئارامە- ئێستا ئامادەیە بۆ یاریکردن.
-
5:54 - 5:55(پێکەنین)
-
5:55 - 5:57کەواتە، هەر وەک داتاکە پێشنیاری دەکات،
-
5:57 - 6:00ڕون بووەوە کە هەڵسوکەوتی
منداڵەکان لەسەر کۆنتڕۆڵەکە -
6:00 - 6:05لەڕاستیدا لەژێر کاریگەری بەها و
ڕێنماییەکانی تاقیکارەکە بوون. -
6:05 - 6:07چونکە لە تاقیکردنەوەی یەکەم،
منداڵەکان نەیاندەزانی -
6:07 - 6:10چی بە ئەرێنی یان نەرێنی هەڵدەسەنگێندرێت،
-
6:10 - 6:12دەیانویست سەلامەتترین ڕێگە هەڵبژێرن.
-
6:12 - 6:15و چاوەڕێ بکەن تا من بسوڕێمەوە و
ئەو کات کۆنتڕۆڵەکە داگرن. -
6:15 - 6:16منداڵەکانی دووەم تاقیکردنەوە
-
6:16 - 6:20بەشێوەیەکی بەرچاو کۆنتڕۆڵە
ئەرێنییەکەیان داگرت کاتێک سەیرم دەکردن، -
6:20 - 6:22بەڵام هەر کە پشتم تێکردن،
-
6:22 - 6:25دەستبەجێ کۆنترۆڵە نەرێنییەکەیان
هەڵگرت و یاریان پێدەکرد. -
6:25 - 6:27بە گرنگی، لە لێکۆڵینەوەکەدا،
-
6:27 - 6:30کاتێک بەها جیاوازەکانی
کۆنتڕۆڵەکانمان لابرد -- -
6:30 - 6:33و لە دوای داگرتنی هەرکام لە
"کۆنتڕۆڵەکان دەمان گوت "واو -- -
6:33 - 6:37هەڵسوکەوتی منداڵەکان، جیاوازی
نەما لە بارودۆخە جیاجیاکاندا، -
6:37 - 6:40ئەوەی دەرخست کە لەڕاستیدا ئەو بەهایەنە
بوون کە خرابوونە سەر کۆنترۆڵەکان، -
6:40 - 6:43کە ببوونە ھۆی ئەو هەڵسوکەوتانە
لە توێژینەوەی پێشوودا. -
6:43 - 6:44گرنگترین و کۆتایی،
-
6:44 - 6:48منداڵەکان لە توێژینەوەی سێیەمدا
بەشێوەیەکی زیاتر کۆنترۆڵەکەیان داگرت، -
6:48 - 6:52کاتێک تاقیکارەکە بەهایەکی
ئەرێنی هەبوو سەیری دەکرد، -
6:52 - 6:55بەپێچەوانەی ئەو تاقیکارەی کە
بەهایەکی نەرێنی هەبوو. -
6:56 - 6:57ئەمە ڕێککەوت نییە،
-
6:57 - 7:00هەروەها لەم تەمەنەدا، منداڵان هەستی
بێزاربوون تیایاندا دەردەکەوێت -
7:01 - 7:04لە بارودۆخێکدا کە ڕەنگە تێڕوانینێکی
نەرێنیی لێبکەوێتەوە، -
7:04 - 7:06وەک سەیرکردنی خۆیان لە ئاوێنەدا
-
7:06 - 7:07و بینینی پەڵەیەک لەسەر لوتیان.
-
7:07 - 7:10کە هاوشێوەی دۆزینەوەی خواردنە
لە ددانەکاندا لای گەورەکان. -
7:10 - 7:11(پێکەنین)
-
7:11 - 7:14کەواتە دەتوانین چی بڵێین
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانە؟ -
7:14 - 7:18جگە لەو ڕاستیەی کە منداڵان
زۆر فێڵزان و بەدزیەوە کەتن دەکەن. -
7:18 - 7:19(پێکەنین)
-
7:19 - 7:22هەر لە تەمەنێکی زۆر کەمەوە منداڵان،
هاوشێوەی گەورەکان، -
7:22 - 7:26هەستیارن بەرامبەر ئەو بەهایەنەی کە
دەخرێنە پاڵ هەڵسوکەوت و ئامرازەکان. -
7:26 - 7:30بەگرنگییەوە، دەرەنجامەکان
بەکاردێنن بۆ هەڵبژاردنی هەڵسوکەوتەکانیان. -
7:30 - 7:32ئاگادار بین یان نا،
-
7:32 - 7:35ئێمە بەردەوام سیماکان ئاڵوگۆڕ
دەکەین لەگەڵ ئەوانەی دەوروبەرمان. -
7:36 - 7:39من لێرەدا مەبەستم سیمای وەک
"نەرمونیان بە" یان "دزی مەکە"، -
7:39 - 7:41هەرچەندە ئەمانە سیمای باشن.
-
7:41 - 7:45مەبەستم ئەوەیە ئێمە هەمیشە نیشانی
ئەوانیتر و بەتایبەت منداڵەکانمانی دەدەین، -
7:45 - 7:49کە چی لای کەسانی تر پەسەندە
و پێچەوانەکەشی. -
7:49 - 7:50و زۆربەی کات،
-
7:51 - 7:53ئێمە ئەوە دەکەین بێ ئەوەی هەستی پێبکەین.
-
7:54 - 7:57دەروونناسەکان لە ڕەفتار دەکۆڵنەوە
تا لە لایەنەکانی ئەقڵ تێبگەن، -
7:57 - 8:00ڕەفتاراکانمان ڕەنگدانەوەی بیر و باوەڕمانە،
-
8:00 - 8:03و سیما و ئارەزووەکانمانن.
-
8:03 - 8:06لێره لە ئەتلانتا، هەموومان
باوەڕمان بە هەمان شتە. -
8:07 - 8:09کە کۆکاکۆلا لە پێپسی باشترە.
-
8:09 - 8:11(چەپڵە )
-
8:11 - 8:15ئێستا، ڕەنگە ئەمە پەیوەندی بەو ڕاستییەوە
یێت، کە کۆکاکۆلا لە ئەتلانتا دروستکراوە. -
8:15 - 8:16بەڵام سەرەڕای ئەوەش،
-
8:17 - 8:21ئەم باوەڕە ئەو ڕاستییە دەردەخات
کە زۆربەی خەڵکی کۆکاکۆلا دەخۆنەوە. -
8:21 - 8:23بەهەمان شێوە،
-
8:23 - 8:25ئێمە سیمای ئەوەمان هەیە
-
8:25 - 8:26کە پیاهەڵدان بۆ کچان دەکەین
-
8:26 - 8:29بۆ پرچی جوانیان یان
جلوبەرگی جوان، -
8:29 - 8:31بەڵام بۆ کوڕان ، لەسەر زیرەکییان.
-
8:31 - 8:35یاخود کاتێک شیرینیەک هەڵدەبژێرین،
لە بەرامبەر خواردنێکی سروشتی دا، -
8:35 - 8:37وەکو خەڵاتێک بەرامبەر هەڵسوکەوتی باش.
-
8:37 - 8:40منداڵان و پێگەشتوان زۆر باشن
-
8:40 - 8:43لە وەرگرتنی بایەخەکان
لەم هەڵسوکەوتە بچوکانەوە. -
8:43 - 8:47و کۆتاییاندێت بە نەخشاندنی
هەڵسوکەوتی خودی خۆیان. -
8:47 - 8:49ئەو توێژینەویەی ئەمڕۆ بە ئێوەم ئاشنا کرد
-
8:49 - 8:53ئەوە دەردەخات کە ئەم توانستە هەر
لە قۆناغی سەرەتای گەشەسەندن دەستپێدەکات، -
8:53 - 8:55پێش ئەوەی بتوانین ڕستەیەکی تەواو دەربڕین
-
8:55 - 8:57یان فێرببین چۆن بچینە سەرئاو.
-
8:57 - 9:00و دەبێتە بەشێکی گرنگ لەوەی ببین بە کێ.
-
9:01 - 9:02لەبەر ئەوە پێش ئەوەی بڕۆم،
-
9:03 - 9:05حەزدەکەم داواتان لێبکەم
کە بیر لەو بەهایانە بکەنەوە -
9:05 - 9:08کە لە بەرکەوتتەکانی ڕۆژانەدا دەریدەخەین،
-
9:08 - 9:12و چۆن ئەم بەهایانە هەڵسوکەوتی
کەسانی دەوروبەری تۆ دەگۆڕن. -
9:12 - 9:15بۆ نموونە، چ بەهایەک نیشاندەدەرێ
-
9:15 - 9:18کاتێک ئێمە زیاتر پێدەکەنین بە دیار
مۆبایلەکانمانەوە -
9:18 - 9:20لەوەی لەگەڵ کەسانی دیکە پێدەکەنین؟
-
9:21 - 9:25بەپێچەوانەوە سەیری ئەوە بکە چۆن هەڵسوکەوتت
گۆڕاوە بەهۆی کەسانی دەوروبەرت، -
9:25 - 9:27بەجۆرێک کە پێشتر تێبینیت نەکردووە.
-
9:28 - 9:30با بگەڕێینەوە سەر ڕوونکردنەوە سادەکە،
-
9:30 - 9:32بەڕاستی کۆکاکۆلات لاپەسند ترە لە پێپسی؟
-
9:32 - 9:36یان ئەم حەزەی تۆ بۆ یەکێکیان لەژێر
کاریگەری کەسانی دەوروبەرتە؟ -
9:36 - 9:39دایک، باوک و مامۆستایان مافی
ئەوەیان هەیە -
9:39 - 9:41کە هەڵسوکەوتی منداڵەکان بنەخشێنن.
-
9:42 - 9:44بەڵام گرنگە کە لەبیرمان بێت
-
9:44 - 9:48لە ڕێگەی ئەو بەهایانەی لە
بەریەککەوتنەکانی ڕۆژانە دەریدەبڕین، -
9:48 - 9:52هەموومان توانای ئەوەمان هەیە
هەڵسوکەوتی کەسانی دەوروبەرمان بنەخشێنین. -
9:52 - 9:54سوپاس بۆ ئێوە.
-
9:54 - 9:58(چەپڵە)
- Title:
- منداڵان کەی گرنگی دەدەن بە بۆچوونی کەسانی تر؟
- Speaker:
- سارا بۆتۆ
- Description:
-
بە پشتبەستن بە توێژینەوەکەی سەبارەت بە گەشەی سەرەتایی منداڵ، دەرووناس سارا ڤالێنسیا بۆتۆ، توێژینەوە دەکات سەبارەت بەوەی لە کەیدا و چۆن منداڵ دەستدەکات بە گۆڕینی ڕەفتارەکانی لە پێش چاوی کەسانی دیکە. لەگەڵ ئەوەشدا، توێژینەوە دەکات لە بارەی مانای ئەو بەها و دەرئەنجامانەی کە ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا هەمانە.
(.سەیری ئەم گرتە جوانەی منداڵێکی زۆرزان بکە) - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:11
halo fariq approved Kurdish subtitles for When do kids start to care about other people's opinions? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for When do kids start to care about other people's opinions? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for When do kids start to care about other people's opinions? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for When do kids start to care about other people's opinions? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for When do kids start to care about other people's opinions? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for When do kids start to care about other people's opinions? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for When do kids start to care about other people's opinions? | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for When do kids start to care about other people's opinions? |