رۆن گوتمان: هێزە شاراوەکەی زەردەخەنە
-
0:00 - 0:03کاتێ مناڵ بوم هەمیشە دەمویست ببم بە سوپەر پاڵەوان
-
0:03 - 0:06دەمویست جیهان رزگار بکەم و هەموان دڵخۆش بکەم
-
0:06 - 0:08بەڵام دەمزانی کە پێویستم بە توانای نائاسایی هەیە
-
0:08 - 0:10بۆ ئەوەی خەونەکانم بهێنمە دی
-
0:10 - 0:13بۆیە خەیاڵم لە گەشتکردن دەکردەوە
-
0:13 - 0:16بۆ ئەوەی شتی گەردونی لە هەسارەی کریپتۆن بدۆزمەوە
-
0:16 - 0:18ئەمەش زۆر سەرنجڕاکێش بو
-
0:18 - 0:20بەڵام ئەنجامێکی زۆری لێ نەکەوتەوە
-
0:20 - 0:22کاتێ گەورە بوم و بۆم دەر کەوت
-
0:22 - 0:25کە خەیاڵی زانستی سەرچاوەیەکی باشی توانا نائاساییەکان نیە
-
0:25 - 0:28بڕیارم دا لەجیاتی ئەوە گەشت بکەم بە زانستی راستەقینەدا
-
0:28 - 0:30بۆ ئەوەی راستیی بەسودتر بدۆزمەوە
-
0:30 - 0:33من گەشتەکەم لە کالیفۆرنیاوە دەست پێ کرد
-
0:33 - 0:36بە لێکۆڵینەوەیەک لە ٣٠ ساڵی زانکۆی کالیفۆرنیا بێرکلی
-
0:36 - 0:38لەسەر وێنەی خوێندکارەکان
-
0:38 - 0:40لە کتێبێکە ساڵانەی کۆندا
-
0:40 - 0:42لێکۆڵینەوەکە هەوڵی دەدا سەرکەوتن و تەندروستییان بپێوێت
-
0:42 - 0:44بە درێژایی ژیانیان.
-
0:44 - 0:46بە پێوانەکردنی درێژی زەردەخەنەکەیان
-
0:46 - 0:48لێکۆڵەران توانییان پێشبینی بکەن
-
0:48 - 0:50کە هاوسەرگیری کەسەکە تا چ رادەیەک
-
0:50 - 0:53سەرکەوتو و ئاسودە دەبێت
-
0:53 - 0:55ئایا نمرەیەکی چەند باش بەدەست دەهێنێت
-
0:55 - 0:57لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی تەندروستی دا
-
0:57 - 1:00و تا چەند ئیلهام بە کەسانی تر دەبەخشێت
-
1:01 - 1:04لە کتێبێکی ساڵانەت تردا، توشی وێنەیەکی باری ئۆباما بوم
-
1:04 - 1:06یەکەمجار کە وێنەکەم بینی
-
1:06 - 1:09بیرم کردەوە رەنگە توانا نائاساییەکانی لە یەخە نائاساییەکەیەوە هاتبێت
-
1:10 - 1:13بەڵام ئێستا دەزانم هەموی لە زەردەخەنەکەیەوە هاتووە
-
1:13 - 1:15ساتێکی سەرنجڕاکێشی تر
-
1:15 - 1:18لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٠ی زانکۆی واین ستەیتدایە
-
1:18 - 1:21کە تەماشای کارتی بەیسبۆڵەکانی پێش ساڵانی ١٩٥٠ی
-
1:21 - 1:23یاریزانەکانی خولی سەرەکی کردووە.
-
1:23 - 1:25لێکۆڵەرەکان بۆیان دەرکەوت
-
1:25 - 1:27کە درێژی زەردەخەنەی یاریزانەکە
-
1:27 - 1:30دەتوانێت پێشبینی درێژی ژیانی بکات
-
1:30 - 1:33ئەو یاریزانانەی کە لە وێنەکەیاندا پێ نەکەنیبون
-
1:33 - 1:36بە تێکڕا ٧٢.٩ ساڵ ژیابون
-
1:36 - 1:38لە کاتێکدا ئەوانەی خەندەیان کردبو
-
1:38 - 1:41بە تێکڕا ٨٠ ساڵ ژیابون
-
1:41 - 1:43-پێکەنین
-
1:43 - 1:46هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە لە راستیدا ئێمە بە زەردەخەنەوە لەدایک دەبین
-
1:46 - 1:48بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەرودەنگی سێ رەهەندی
-
1:48 - 1:51دەتوانین ئەوە ببینین کە منداڵ لە قۆناغەکانی دروستبونیدا لەوە دەچێت پێ بکەنێت
-
1:51 - 1:53تەنانەت لەناو رەحمیشدا
-
1:53 - 1:55کاتێ کە لەدایک دەبن
-
1:55 - 1:57مناڵان بەردەوام دەبن لە زەردەخەنە
-
1:57 - 1:59لە سەرەتادا زۆربەی جار لە کاتی خەودا
-
1:59 - 2:01تەنانەت مناڵە نابیناکانیش پێ دەکەنن
-
2:01 - 2:04کاتێ گوێیان لە دەنگی مرۆڤ دەبێت
-
2:04 - 2:07زەردەخەنە یەکێکە لە سەرەتاییترین و لە روی بایۆلۆجییەوە یەکجۆرترین
-
2:07 - 2:09دەربڕینی هەمو مرۆڤەکان
-
2:09 - 2:11لە لیكۆڵینەوەکاندا کە لە پاپوا نیو جوینیا ئەنجام دراون
-
2:11 - 2:13پاوڵ ئیکمان
-
2:13 - 2:16کە بەناوبانگترین لێکۆڵەری جیهانە لە بواری دەربڕینە روخسارییەکان
-
2:16 - 2:19ئەوەی دۆزییەوە کە تەنانەت ئەندامانی خێڵی فۆر
-
2:19 - 2:22کە بەتەواوی لە کلتوری رۆژئاوا دابڕاو بون
-
2:22 - 2:26و بە سروتە مرۆڤخۆرییە نائاساییەکانیان بەناوبانگن
-
2:26 - 2:29زەردەخەنەیان بەو بارودۆخانەوە دەبەستەوە
-
2:29 - 2:31کە من و تۆ پێوەی دەبەستینەوە
-
2:31 - 2:34کەواتە لە پاپوا نیو جوینیاوە
-
2:34 - 2:36تا هۆلیود
-
2:36 - 2:39هەتا هونەری هاوچەرخ لە بەیجینگ
-
2:39 - 2:41ئێمە زۆر جار زەردەخەنە دەکەین
-
2:41 - 2:43تۆ بۆ دەربڕینی چێژ و
-
2:43 - 2:45ئاسودەیی زەردەخەنە دەکەین
-
2:45 - 2:47چەند کەس لێرە لەم ژورەدا
-
2:47 - 2:49زیاتر لە ٢٠ جار لە رۆژێکدا پێ دەکەنێ؟
-
2:49 - 2:52دەستتان بەرز بکەنەوە. ئۆو.
-
2:52 - 2:54لە دەرەوەی ئەم ژوورە
-
2:54 - 2:57زیاتر لە یەک لەسەر سێمان رۆژانە زیاتر لە ٢٠ جار زەردەخەنە دەکەین
-
2:57 - 3:00لە کاتێکدا کەمتر لە ١٤ لەسەدمان
-
3:00 - 3:02رۆژانە کەمتر لە ٥ جار زەردەخەنە دەکەین
-
3:02 - 3:05لە راستیدا ئەوانەی کە سەرنجڕاکێشترین توانای نائاساییان هەیە
-
3:05 - 3:08لە راستیدا مناڵەکانن
-
3:08 - 3:11کە رۆژانە تا ٤٠٠ جار زەردەخەنە دەکەن
-
3:11 - 3:13ئایا هەرگیز پرسیوتە بۆچی کاتێ لەگەڵ مناڵاندا بیت
-
3:13 - 3:15کە زۆر زەردەخەنە دەکەن
-
3:15 - 3:18وات لێ دەکەن کە زۆر زەردەخەنە بکەیت؟
-
3:19 - 3:21لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ئوپسالا لە سوید
-
3:21 - 3:24ئەوەی دۆزیوەتەوە کە زۆر سەختە دەموچاوت مۆن بکەیت
-
3:24 - 3:26کاتێک تەماشای کەسێک دەکەیت کە پێ دەکەنێت
-
3:26 - 3:28دەپرسیت بۆچی؟
-
3:28 - 3:30چونکە زەردەخەنە لە رووی پەرەسەندنەوە دەگوێزرێتەوە
-
3:30 - 3:32و ئەو کۆنترۆڵە دەبەزێنێت
-
3:32 - 3:35کە ئێمە بە گشتی لەسەر ماسولکەکانی دەموچاومان هەمانە
-
3:35 - 3:37لاساییکردنەوەی پێکەنین
-
3:37 - 3:39و ئەزمونکردنی بە شێوەیەکی جەستەیی
-
3:39 - 3:43یارمەتیمان دەدات تێ بگەین ئایا زەردەخەنەکەمان دەستکردە یان راستەقینەیە
-
3:43 - 3:45کەواتە دەتوانین لە بارە سۆزدارییەکەی ئەو کەسە تێ بگەین
-
3:45 - 3:47کە زەردەخەنە دەکات
-
3:47 - 3:49لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەبارەی لاساییکردنەوە
-
3:49 - 3:52کە لە زانکۆی کلێرمۆنت - فێراندی فرەنسا ئەنجامدراوە
-
3:52 - 3:54داوا لە بەشداران کرا بڕیار بدەن
-
3:54 - 3:56کە ئایا ئەو پێکەنینە راستەقینەیە یان دەستکردە
-
3:56 - 3:58لە کاتێکدا کە دەبو قەڵەمێک لەسەر دەمیان راگرن
-
3:58 - 4:00بۆ ئەوەی ماسولکەکانی پێکەنین سەرکوت بکەن
-
4:00 - 4:03بەبێ قەڵەمەکە، بەشداربووەکان دادوەرێکی زۆر باش بون
-
4:03 - 4:05بەڵام کاتێ قەڵەمەکەیان لە دەمدا بو
-
4:05 - 4:08کاتێ کە نەیاندەتوانی لاسایی ئەو پێکەنینە بکەنەوە کە دەیانبینی
-
4:08 - 4:10حوکمدانەکەیان راست نەبو.
-
4:10 - 4:12-پێکەنین
-
4:12 - 4:15سەرەڕای تیۆریزە کردنی پەرەسەندن لە کتێبی "سەرچاوەی جۆرەکان"
-
4:15 - 4:17چارڵس داروین
-
4:17 - 4:19تیۆری کاردانەوە روخسارییەکانیشی نوسیوە
-
4:19 - 4:21تیۆرییەکەی دەڵێت
-
4:21 - 4:23کە خودی کرداری زەردەخەنە
-
4:23 - 4:25لە راستیدا هەستێکی خۆشمان دەداتێ
-
4:25 - 4:27نەک ئەوەی کە تەنیا ئەنجامی ئەوە بێت
-
4:27 - 4:29کە هەستێکی خۆشمان هەیە
-
4:29 - 4:31لە لێکۆڵینەوەکەیدا
-
4:31 - 4:34داروین لە راستیدا دەمارناسێکی فرەنسی باس کردووە بە ناسی گیلاوم دوچێن
-
4:34 - 4:37کە هاندەری ئەلەکترۆنی لە ماسولکەکانی دەموچاو دەبەست
-
4:37 - 4:39بۆ ئەوەی زەردەخەنە دروست بکەن
-
4:39 - 4:41تکایە شتی وا لە ماڵەوە تاقی مەکەنەوە
-
4:41 - 4:43-پێکەنین
-
4:43 - 4:45لە لێکۆڵینەوەیەکی پەیوەندیداردا لە ئەڵمانیا
-
4:45 - 4:47لێکۆڵەرەوەکان وێنەکانی ئێف ئێم ئار ئاییان بەکارهێنا
-
4:47 - 4:49بۆ ئەوەی چالاکی مێشک بپێون
-
4:49 - 4:52پێش و دوای لێدانی بۆتۆکس
-
4:52 - 4:55بۆ سەرکوتکردنی ماسولکەکانی پێکەنین
-
4:55 - 4:57دۆزینەوەکەیان تیۆرییەکەی داروینی پشتڕاستکردەوە
-
4:57 - 4:59بەوەی دەریخست کە کاردانەوە روخسارییەکان
-
4:59 - 5:01شێوازی کاری دەمارەکان دەگۆڕێت
-
5:01 - 5:03لە پێکهاتەی سۆزداریی مێشک دا
-
5:03 - 5:06بە جۆرێک کە یارمەتیمان دەدات کە کاتێ پێ دەکەنین هەستێکی باشترمان هەبێت
-
5:07 - 5:09زەردەخەنە میکانیزمە خەڵاتبەخشینی مێشکمان دەخاتە گەڕ
-
5:09 - 5:11بە جۆرێک کە تەنانەت شۆکۆلاتیش
-
5:11 - 5:14کە خۆشیبەخشێکی ناسراوە
-
5:14 - 5:16ناتوانێت پێی بگاتەوە
-
5:16 - 5:19لێکۆڵەرە بریتانییەکان بۆیان دەرکەوتووە کە یەک پێکەنین
-
5:19 - 5:22دەتوانێت هەمان بڕی جوڵاندنی مێشک بەرهەم بهێنیت
-
5:22 - 5:25کە ٢٠٠ پارچە شۆکۆلات بەرهەمی دەهێنێت
-
5:25 - 5:27-پێکەنین
-
5:27 - 5:30چاوەڕێ بکە. هەمان لێکۆڵینەوە بۆی دەرکەوتووە
-
5:30 - 5:32کە زەردەخەنە ئەوەندە جوڵێنەرە
-
5:32 - 5:37کە وەک ئەوە وایە ١٦٠٠٠ پاوەندی ئیستەرلینیت بدەنێ
-
5:37 - 5:39ئەمە وەک زەردەخەنەی ٢٥ هەزار دۆلاری وایە
-
5:39 - 5:41خراپ نیە
-
5:41 - 5:43بەم شێوەیە بیری لێ بکەرەوە
-
5:43 - 5:45٢٥٠٠٠ کەڕەت ٤٠٠
-
5:45 - 5:47مناڵێکی زۆر کەم هەن
-
5:47 - 5:50کە هەمو رۆژێک خۆیان بە مارک زوکەربێرگ بزانن
-
5:50 - 5:52و بە پێچەوانەی برێکی زۆر شۆکۆلاتەوە
-
5:52 - 5:55زەردەخەنەی زیاتر لە راستیدا تەندروستترت دەکات
-
5:55 - 5:57زەردەخەنە دەتوانێت ئاستی
-
5:57 - 5:59هۆرمۆنەکانی هاندەری نیگەرانی کەمبکایەوە
-
5:59 - 6:02وەک کۆلیسترۆڵ و ئەدریناڵین و دۆپامین
-
6:02 - 6:04هۆرمۆنەکانی باشکردنی مەزاجیش بەرز بکاتەوە
-
6:04 - 6:06وەک ئیندۆرفین
-
6:06 - 6:08و بە گشتی فشاری خوێن دادەبەزێنێت
-
6:08 - 6:10ئەگەر ئەمەش بەس نەبێت
-
6:10 - 6:12زەردەخەنە بەڕاستی وادەکات
-
6:12 - 6:14لە چاوی ئەوانی ترەوە باش دەربکەویت
-
6:14 - 6:16لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی پێن ستەیت
-
6:16 - 6:18دەری خست کە کاتێ زەردەخەنە دەکەیت
-
6:18 - 6:21نەک تەنیا وەک کەسێکی بەڕێز و خۆشەویست دەردەکەویت
-
6:21 - 6:25بەڵکو وا دەردەکەویت کە لێهاتوییت زیاترە
-
6:25 - 6:27کەواتە هەرکاتێ ویستت وەک کەسێکی مەزن و لێهاتو دەرکەویت
-
6:27 - 6:29نیگەرانییەکەت کەم بکەرەوە
-
6:29 - 6:31یاخود هاوسەرگیرییەکەت باشتر بکە
-
6:31 - 6:34یاخود وا دابنێ کە بڕێکی زۆر شۆکۆلاتی باشت خواردووە
-
6:34 - 6:37بەبێ ئەوەی بایەخ بە بڕی کالۆرییەکەی بدەیت
-
6:37 - 6:39یاخود وەک ئەوەی کە ٢٥ هەزار دۆلارت دۆزیبێتەوە
-
6:39 - 6:42لە گیرفانی چاکەتێکی کۆنتدا کە سەردەمێکی زۆرە لەبەرت نەکردووە
-
6:42 - 6:46یان هەر کاتێک ویستت توانا نائاساییەکەت بەکاربهێنیت
-
6:46 - 6:49کە یارمەتی خۆت و چواردەورەکەت بدات
-
6:49 - 6:52ژیانێکی زۆرتر و تەندروستتر و دڵخۆشتر بژیت
-
6:52 - 6:54ئەوا زەردەخەنە بکە
-
6:54 - 7:05-چەپڵە
- Title:
- رۆن گوتمان: هێزە شاراوەکەی زەردەخەنە
- Speaker:
- Ron Gutman
- Description:
-
رۆن گوتمان باسی چەند لێکۆڵینەوەیەک دەکات سەبارت بە زەردەخەنە و چەند ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر دەخاتە رو. ئایا دەزانیت کە زەردەخەنەکەت دەتوانێ پێشبینی بکات چەند ساڵ دەژیت؟ یاخود زەردەخەنەیەکی ئاسایی دەتوانێت کاریگەری پێوراوی هەبێت لەسەر تەندروستی گشتیت؟خۆت بۆ گرژکردنی چەند ماسولکەیەکی روخسارت ئامادە بکە لە کاتێکدا کە زیاتر بەم هەڵسوکەوتە گوێزراوەیە ئاشنا دەبیت.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 07:06
![]() |
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for The hidden power of smiling | |
![]() |
Hanasa-hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for The hidden power of smiling | |
![]() |
Hiwa Foundation added a translation |