یادگەی (میمۆری) کۆمپیتەر چۆن کاردەکات - کانوات سینانان
-
0:07 - 0:10لە زۆر ڕووەوە،
یادگەمان کەسایەتیمان دادەڕێژن. -
0:10 - 0:12یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی
ڕابردوومان لەبیر بێت، -
0:12 - 0:14فێری شارەزایی زیاتر ببین و بیان پارێزین،
-
0:14 - 0:16هەروەها پلان بۆ داهاتوو دابنێین.
-
0:16 - 0:20هەروەها سەبارەت بە کۆمپیوتەرەکان
کە وەک پاشکۆی ئێمە ڕۆڵ دەبینن، -
0:20 - 0:22یادگەکەیان هەمان ڕۆڵ دەبینێت،
-
0:22 - 0:24جا گەر فیلمێکی دوو کاتژمێری بێت،
-
0:24 - 0:25یان فایلێکی دوو وشەیی بێت،
-
0:25 - 0:28یاخود ڕێنماییەکانی کردنەوەی
هەردووکیان بێت، -
0:28 - 0:33هەموو شتێک لە یادگەی کۆمپیوتەردا شێوازی
بنەڕەتی یەکەیی هەیە کە پێی دەڵێن بیتس، -
0:33 - 0:36یان سیستەمی ژمارەیی دووانی.
-
0:36 - 0:38هەر یەک لەمانە پارێزراون لە
خانەکانی یادگەدا -
0:38 - 0:42کە دەتوانێت بگۆڕدرێت بۆ دوو
بەهای پەسند کراو، -
0:42 - 0:44سفر و یەک.
-
0:44 - 0:47فایل و پڕۆگرامەکان لە ملیۆنان لەم جۆرە
بیتانە پێک دێن، -
0:47 - 0:50هەمووی کۆکراونەتەوە لە
یەکەی جێبەجێکردنی ناوەندیدا، -
0:50 - 0:52یان CPU،
-
0:52 - 0:54کە وەک میشکی کۆمپیوتەر کار دەکات.
-
0:54 - 0:59لە کاتێکدا ژمارەی بیتەکان پێویستییان
بەوەیە کە بەخێرایی گەشەیان پێبدرێت، -
0:59 - 1:02دیزاینەرەکانی کۆمپیوتەر ڕووبەڕووی
ئاریشەی بەردەوام دەبنەوە -
1:02 - 1:05لە نێوان قەبارە، تێچوو و خێراییەکەیدا.
-
1:05 - 1:10وەکو ئێمە، کۆمپیوتەرەکان خاوەنی یادگەی
کورت خایەنن بۆ کردارە خێراکان، -
1:10 - 1:13هەروەها خاوەنی یادگەیی
درێژخایەنن بۆ پاراستنی هەمیشەیی. -
1:13 - 1:15کاتێک پڕۆگرامێک دەکەیتەوە،
-
1:15 - 1:19سیستەمی وەگەڕخەرەکەت بەشێک تەرخان
دەکات لە ناو یادگەی ماوە درێژەدا -
1:19 - 1:21بۆ ئەنجامدانی کارەکانی پرۆگرامەکە.
-
1:21 - 1:24بۆ نموونە، کاتێک پەنجە لەسەر
دوگمەیەک دادەگریت لە جێکەوتەی ووشەیەکدا، -
1:24 - 1:30CPU پەیوەندی بە بەشەکانەوە دەکات
بۆ وەرگرتنی بیتەکانی زانیارییەکە. -
1:30 - 1:34هەروەها گۆڕانکارییان تێدا دەکات،
یان یەکەیی نوێیان لی بەرهەم دەهێنێت. -
1:34 - 1:38ئەو ماوەیەی ئەمەی تێدا ئەنجام دەدرێت بە
ماوەی ناچالاک بوونی یادگە ناودەبرێت. -
1:38 - 1:44بەهۆی ئەوەی دەبێت ڕێنامییەکانی پڕۆگرامەکە
بە خێرایی و بەردەوامی جێبەجێ بکرێن -
1:44 - 1:49بۆیە هەموو بەشەکانی یادگەی کورت خایەن بە
ئاسانی دەتوانرێت پەیوەندییان پێوە بکردرێت، -
1:49 - 1:52لەبەرئەوە پێی دەڵێن RAM.
-
1:52 - 1:56باوترین جۆری ڕام بریتییە لە
ڕامی جوڵاو، یان دی ڕام. -
1:56 - 2:01کەواتە هەر خانەیەکی یادگە لە ترانزستەر و
کۆکەرەوەی تەوژمی کارەبا پێک دێت -
2:01 - 2:03کە ووزە ئەلیکترۆنییەکان بە کۆگا دەکات،
-
2:03 - 2:08سفر واتە هیچ ووزەیەک نییە و
یەک واتا ووزە هەیە. -
2:08 - 2:09بەم جۆرە یادگەیە دەوترێت جوڵاو
-
2:09 - 2:13لەبەر ئەوەی ووزەیەکی کەم هەڵدەگرێت
پێش ئەوەی ووزەکە نەمێنێت، -
2:13 - 2:17بۆیە پێویستی بە ووزە وەرگرتنێکی کاتی
هەیە بۆ گەڕاندنەوەی زانیارییەکان. -
2:17 - 2:20هەرچەندە ئەمە دوا کەوتنێکی کەمە
لە ١٠٠ نانۆ چرکەدا -
2:20 - 2:23بەڵام هێشتا بۆ CPUو تازەکان زۆرە،
-
2:23 - 2:27بۆیە خەزێنەیەکی بچوکی شارەوەی ناوکی هەیە
-
2:27 - 2:29کە لە ڕامی نەگۆڕ درووست کراوە.
-
2:29 - 2:32کە لە پێکەوە بەستنی شەش
ترانزستەر درووست دەکرێت -
2:32 - 2:34هەروەها پێویستی بە نوێ بوونەوە نییە.
-
2:34 - 2:37ئێس ڕام خێراترین جۆری یادگەیە
بۆ سیستەمی کۆمپیتەر، -
2:37 - 2:39لەگەڵ ئەوەشدا لە نرخدا گرانترینییانە،
-
2:39 - 2:42هەروەها سێ هێندەی DRAM شوێن داگیر دەکات.
-
2:42 - 2:47بەڵام RAM و کۆگاکە تەنها دەتوانن داتاکە
هەڵبگرن تا ئەو کاتەی ووزەیان تێدایە. -
2:47 - 2:50بۆ ئەوەی داتاکە بمێنێتەوە
کاتێک کە ئامێرەکە کوژایەوە، -
2:50 - 2:53ئەوا پێویستە بگوازرێتەوە
بۆ ناو کۆگای درێژخایەن، -
2:53 - 2:55کە سێ جۆری هەیە.
-
2:55 - 2:58لە کۆگای موگناتیسیدا، کە هەرزانترینییانە،
-
2:58 - 3:04زانیارییەکان هەڵدەگیرێن بە شێوەی موگناتیسی
لەسەر دیسکێکی بە موگناتیس ڕوپۆش کراو. -
3:04 - 3:07بەهۆی ئەوەی دیسکەکە دەبێت بسووڕێتەوە
بۆ ئەوەی بتواندرێت زانیارییەکانی -
3:07 - 3:09سەر دیسکەکە بخوێندرێتەوە،
-
3:09 - 3:15ماوەی شارەوەیی بۆ ئەم درایڤانە ١٠٠،٠٠٠
جار هێواش ترە بە بەرواورد بە DRAM. -
3:15 - 3:19لەلایەیکی ترەوە، کۆگای بینراوی
وەک دی ڤی دی و Blu-ray -
3:19 - 3:21بەهەمان شێوە دیسکی سوڕاو بەکار دەهێنن،
-
3:21 - 3:23بەڵام لەگەڵ ڕووپۆشیکی باریک.
-
3:23 - 3:28بیتەکان بە شێوەی خاڵە ڕەش و سپی کۆد کراون
و ڕەنگ کراون بۆ ئەوەی بخوێندرێنەوە -
3:29 - 3:31لە کاتێکدا کۆگای بینراو
هەرزان و جوڵاون، -
3:31 - 3:35بەڵام گواستنەوەی داتاکان هێواشترە
بە بەراورد بە کۆگای موگناتیسی -
3:35 - 3:37هەروەها تواناشی کەمترە.
-
3:37 - 3:43نوێترین و خێراترین جۆری یادگەی درێژ خایەن
بریتین لە ڕەقە دراڤەکان، -
3:43 - 3:44وەکو فلاش.
-
3:44 - 3:46خاوەنی هچ بەشێکی جووڵاو نین،
-
3:46 - 3:49لە بری ئەوە، دەروازەیەکی درێژی
ترانزستەری هەیە -
3:49 - 3:53کە بیتەکان بە کۆگا دەکات بەهۆی ڕاکێشانیان
یان گواستنەوەیان بە هۆی ووزەی ئەلیکترۆنی -
3:53 - 3:56لە نێو پێکهاتە ناوخۆییە تایبەتییەکەیاندا
دیزاین کراوە. -
3:56 - 4:00کەواتە تا چەند ئەو ملیۆنان بیتانە ڕاستین؟
-
4:00 - 4:03دێینە سەر باسی میمۆری کۆمپیوتەر
وەک پارچەیەکی جێگیر و هەمیشەیی، -
4:03 - 4:06بەڵام لە ڕاستیدا بەخێرایی دادەبەزێت.
-
4:06 - 4:09ئەو گەرمییەی کە بەرهەم دێت بە هۆی
ئامێرەکە و ژینگەکەی -
4:09 - 4:12دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە هاردەکان،
-
4:12 - 4:14ڕەنگەکەش لە بەشی میدیای بینراودا
کەم بکاتەوە، -
4:14 - 4:17هەروەها دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی
ووزە لە دەروازە گۆڕاوەکاندا. -
4:17 - 4:20ڕەقە درایڤەکان چەند کێشەیەکی تریشیان هەیە.
-
4:20 - 4:24چەند جارێک ئاگاداری ترانزستەرەکانی
دەروازەی گۆڕاو دەکاتەوە بەمەش لاواز دەبن، -
4:24 - 4:27لە کۆتاییدا لە کار دەکەون.
-
4:27 - 4:29زانیارییەکان لەسەر زۆربەیی کۆگاکانی ئێستا
-
4:29 - 4:32بۆ ماوەی کەمتر لە ١٠ ساڵ پارێزراون
-
4:32 - 4:36زاناکان ئێستا کار لەسەر بەرەو پێشبردنیان
دەکەن -
4:36 - 4:39تاکو بیان گەیەنن بە ئاستی کوانتم
-
4:39 - 4:41ئەمەش بە هیوای ئەوەی یادگەکان
خێراتر کار بکەن، -
4:41 - 4:42و بچووکتر بن
-
4:42 - 4:44هەروەها بەهێزتر بن.
-
4:44 - 4:49لە ئێستادا، مانەوەی هەتاهەتایی بۆ
مرۆڤەکان و کۆمپیوتەرەکان شتێکی ئەستەمە.
- Title:
- یادگەی (میمۆری) کۆمپیتەر چۆن کاردەکات - کانوات سینانان
- Speaker:
- کاناوات سینانان
- Description:
-
تەواوی ڤیدیۆکە لێرە ببینە:
http://ed.ted.com/lessons/how-computer-memory-works-kanawat-senananلە زۆر ڕووەوە، یادگەکەمان دەرخەری ئەوەن کە ئێمە کێین، یارمەتیمان بۆ وەبیرهاتنەوەی شتەکان دەدەن، فێربوون و بە دەست هێنانی تایبەتمەندییەتی و پلان دانان بۆ داهاتوو. لەبەر ئەوەی کۆمپیتەرەکانیش پاشکۆی ئێمەن، کەواتە یادگەی ئەوانیش وەک هی ئێمەیە و هەمان ڕۆڵی هەیە.
کاناوات سینانان باس لە شێوازی کارکردنی یادگەی کۆمپیتەر دەکات.ئامادەکردنی کاناوات سینانان، درووستکردنی ڤیدیۆ: تێد-ئێد.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:05
halo fariq approved Kurdish subtitles for How computer memory works | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How computer memory works | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How computer memory works | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for How computer memory works | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How computer memory works | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How computer memory works | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How computer memory works | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How computer memory works |