< Return to Video

بەڕاستی چی ڕوویدا لە کاتی دادگایی کردنی جادووگەرەکانی گوندی سالم - برایەن پاڤلاک

  • 0:07 - 0:11
    بە ئەنجامدانی
    تاوانێک کە ئەنجامت نەداوە تاوانبار کراویت.
  • 0:11 - 0:13
    سەلماندنی بێ تاوانیت کارێکی ئەستەمە.
  • 0:13 - 0:16
    ئەگەر پێداگری بکەیت لەسەر بێ تاوانیت،
  • 0:16 - 0:19
    بە کەسێکی تاوانبار لە قەڵەم
    دەدرێیت و لە سێدارە دەدرێیت.
  • 0:19 - 0:24
    بەڵام ئەگەر گەواهی هەڵە بدەیت، یان پۆزش
    بهێنیتەوە، و خەڵکی تر تێوە بگلێنیت،
  • 0:24 - 0:25
    ئازاد دەکرێیت.
  • 0:25 - 0:30
    ئایا درۆ دەکەیت یاخود مەترسی
    لە سێدارەدان دەخەیتە ئەستۆی خۆت؟
  • 0:30 - 0:33
    ئەم هەڵبژاردەیە ڕووبەڕووی ئەوانە
    بوەتەوە کە تۆمەتبارکراون
  • 0:33 - 0:40
    لە گوندی سالم، ماساچوستس لە نێوان
    شوباتی ساڵی ۱۹٦۲ و ئایاری ساڵی ١۹٦٣.
  • 0:40 - 0:43
    ئەوان قوربانیانی دەستی جادوو و
    بیرکردنەوەی خراپ بوون،
  • 0:43 - 0:46
    ڕەگەز پەرستی و سیستمی ئەشکەنجەدان--
  • 0:46 - 0:50
    و سیستەمێکی یاسایی پەشیمانی لە جێگەی
    ڕاستییدا پەیڕەو دەکرد.
  • 0:50 - 0:56
    سالم لە ۱٦۲٦ لەلایەن پوریتانیەکانەوە،
    کە گروپێکی ئینگلیزی گاورەکانن، دۆزرایەوە.
  • 0:56 - 0:59
    ژیان زۆر دژوار و دوورە پەرێز بووە
    بۆ ئەو خەڵکانەی لە"سالم" دەژیان.
  • 0:59 - 1:02
    لەگەڵ دراوسێ ئەمەریکییە ڕەسەنەکان جەنگان
  • 1:02 - 1:05
    هەروەها چەندین جار لەگەڵ گروپێکی
    نیشتەجێی فەڕەنسی شەڕیان دەکرد.
  • 1:05 - 1:07
    خەڵکی ترسی برسێتی و نەخۆشیان هەبوو،
  • 1:07 - 1:10
    پەیوەندیان لەگەڵ
    گوندنشینەکان زۆر توند بوو.
  • 1:10 - 1:16
    کێشەکان خراپتر بوون، ساڵی ۱٦۹۲
    ساردترین زستانی ئەو ساڵە بوو.
  • 1:16 - 1:18
    لەو زستانەدا، دوو پورزا،
  • 1:18 - 1:21
    تەمەن ۹ ساڵێک بە ناوی بیتی پاریس
    لەگەڵ ۱۱ ساڵێک بە ناوی ئابیگەڵ ویلیامز
  • 1:21 - 1:25
    ڕەفتاری سەیرو سەمەرەیان دەکرد.
  • 1:25 - 1:28
    پزیشک هیچ نەخۆشیەکی
    لاشەیی بەدی نەکرد--
  • 1:28 - 1:33
    بەڵام ووتی کە ئەوان لە ژێر
    کاریگەری "جادوودان."
  • 1:33 - 1:38
    پیوریتانیەکان باوەڕیان وابوو کە
    شەیتان ناکۆکی خستووەتە نێوان خەڵکەوە،
  • 1:38 - 1:42
    یان جادووگەرن، سرووشت لەناو دەبات،
    هێنانی دەرکەووتە خێویەکان،
  • 1:42 - 1:45
    و ئەشکەنجەی منداڵانی داوە.
  • 1:45 - 1:50
    هەواڵەکە و نیشانەکانی نەخۆشیەکە
    لەناو گوندەکەدا بڵاوبونەوە.
  • 1:50 - 1:55
    ڕاپۆرتەکان ۱۲ کچی نەخۆشیان
    لە ژێر چاودێری تۆمار کردبوو،
  • 1:55 - 1:59
    کە بە دەست خورانی پێستەوە دەیانناڵاند.
  • 1:59 - 2:04
    چوار کچ لەوان سێ ئافرەتی ناوچەکەیان
    تۆمەتبار کردبوو بە تۆمەتی ئەشکەنجە دانیان.
  • 2:04 - 2:08
    هەرسێکیان کە تۆمەتبار کرابوون دەرکران.
  • 2:08 - 2:12
    لە ۲۹ ی مانگی شوبات، دەسەڵاتدارانی حکومەت
    سارا گوودیان دەستگیر کرد،
  • 2:12 - 2:15
    ئافرەتێکی هەژاری سکپڕ بە منداڵێکی کچ،
  • 2:15 - 2:18
    سارا ئوسبۆرن،
    کە ماوەیەکی زۆر لە پەرستگا دیار نەبوو
  • 2:18 - 2:21
    سکاڵا کردنی لە خێزانەکەی
    یەکێک بوو لە تاوانەکانی،
  • 2:21 - 2:25
    هەروەها تیتوبا، ئافرەتێکی کۆیلە بوو
    لە ماڵی بێتی پاریس
  • 2:25 - 2:28
    تەنها ناوی یەکەمی زانراو بوو.
  • 2:28 - 2:31
    لە سەرەتادا تیتوبا نکۆڵی لەو تۆمەتە کرد
    کە ئازاری کچەکانی دابێت.
  • 2:31 - 2:36
    بەڵام دواتر دانی پێدانا کە ڕاهێنانی لەسەر
    فێربوونی جادوو و خواستەکانی شەیتان کردووە،
  • 2:36 - 2:39
    گوود و ئوسبۆرنی بەوە تاوانبار کرد
    کە ئەوان بەزۆر ئەو کارەیان پێ کردووە.
  • 2:39 - 2:43
    ئۆسبۆرن و گوود هەردوکیان
    پاڵپشتی بێ تاوانی خۆیان کرد.
  • 2:43 - 2:48
    ئوسبۆرن لە زیندان کۆچی دوایی کرد، هاوسەری
    گوودیش لە دادگا دژی وەستایەوە و،
  • 2:48 - 2:53
    گەواهیدا لەسەر ئەوەی کە جادووگەرە و
    یاخود بە زووترین کات دەبێتە جادووگەر.
  • 2:53 - 2:55
    کچە چوار ساڵانەکەی گوود بەند کرابوو
  • 2:55 - 2:59
    سەرەنجام ئەویش لە دژی دایکی شایەتی دا.
  • 2:59 - 3:01
    لەو کاتەدا، گوود لە بەندینخانە
    منداڵی بوو.
  • 3:01 - 3:06
    منداڵەکەی مرد، لە پاشان بە تاوانبار
    لە قەڵەم درا و لە سێدارە درا.
  • 3:06 - 3:11
    تیتووبا لە بەندینخانە مایەوە هەتا
    مانگی ئایار، پاشان ئازاد کرا.
  • 3:11 - 3:14
    ئەو سێ قووربانییە تەنها سەرەتایەک بوو.
  • 3:14 - 3:17
    ئەم جۆرە تۆمەتبارکردنە چەند بارە بوویەوە،
    چەندین کەسی وەکو تیتووبا،
  • 3:17 - 3:20
    دان پێدانی هەڵەیان ئەنجام دەدا
    بۆ پاراستنی ژیانیان.
  • 3:20 - 3:24
    دادوەرەکان بە یەکێک لەو
    جادووگەرانەیان گوت بوو
  • 3:24 - 3:29
    ئەگەر دان پێدانانی هەڵە بدات ئازاد دەکرێت،
    ئەگەر نا لە سێدارە دەدرێت.
  • 3:29 - 3:33
    ئەوان ئارەزووی ئەوەیان نەبوو لێکۆڵینەوەی
    درووست و پوخت ئەنجام بدەن،
  • 3:33 - 3:38
    تەنها ئەوەی لە کڵێسا فێری ببوون پەیڕەویان
    دەکرد، دان پێدانانی هەڵەیان لا پەسەند بوو،
  • 3:38 - 3:43
    کە داوای لێخۆشبوونیان کرد، و
    بەڵێنیان دا چیتر کاری جادووگەری نەکەن.
  • 3:43 - 3:46
    دادگا هەموو بەڵگەکانی پەسەند کرد،
  • 3:46 - 3:49
    پێیان دەگووت " بەڵگەی خێوی"
  • 3:49 - 3:55
    کاتێک کچەکان وڕێنەیان دەکرد
    بەهۆی کاریگەری تارماییەکی نادیار.
  • 3:55 - 3:59
    بۆ ئاڵۆز کردنی بارودۆخەکە،
    ژمارەیەک ڵە دەستەی سوێند خۆران
  • 3:59 - 4:04
    کە خزمی سکاڵا کەرەکان بوون
    بابەتەکەیان چارەسەرکرد.
  • 4:04 - 4:09
    ئەوانەی بوێری قسەکردنیان هەبوو،
    وەکو دادوەری ناثانیاڵ ساڵتنستڵ،
  • 4:09 - 4:11
    گومان لێکراو بوون.
  • 4:11 - 4:15
    لە بەهاری ساڵی ۱٦۹۳
    سەدان کەس زیندانی کران،
  • 4:15 - 4:19
    ۱٤ ئافرەت و ٦ پیاو لە سێدارە دران.
  • 4:19 - 4:23
    لەو کاتەوە، ئەنجامدانی تاوان بەشێوەیەکی
    بەرفراوان لە دەرەوەی سالم بڵاو بۆوە.
  • 4:23 - 4:28
    بۆ کۆمەڵگەی دراوسێکان،
    تەنانەت کەسە بەناوبانگەکانیش بوونە ئامانج.
  • 4:28 - 4:30
    کاتێک هاوسەرەکەی تۆمەتبار کرابوو،
  • 4:30 - 4:34
    فەرمانڕەوا داگیرکەرەکەی ماساچوسێت
    دادگایی کردنەکەی ڕاگرت.
  • 4:34 - 4:39
    یاساکان هەڵوەشێنرانەوە، بەند کراوەکان
    ئازاد کران، پڕۆسەی بەند کردن ڕاگیرا.
  • 4:39 - 4:42
    هەندێ بەڵگە ئەوەیان دەرخستووە
    کە ووڕێنە کردنی ئەو کچانە بەهۆی
  • 4:42 - 4:44
    ؛قارچکەوە بووە
  • 4:44 - 4:46
    یاخود بارودۆخێکە بەهۆی ئاووسانی
    مێشکەوە ڕووی داوە.
  • 4:46 - 4:51
    بەڵام لە کۆتاییدا، هۆکاری ئەو جۆرە ڕەفتارە
    سەیر و سەمەرانە بە نەزانراوی مایەوە.
  • 4:51 - 4:56
    ئەوەی دەیزانین ئەوەیە کە گەورەکان
    هەموو دان پێدانانێکی منداڵان پەسەند دەکەن
  • 4:56 - 4:58
    وەکو بەڵگەیەکی بەهێز.
  • 4:58 - 5:02
    لە ئێستادا، دادگای جادووگەرانی سالم وەک
    چیرۆکێکی ئەفسانەیی ماوەتەوە
  • 5:02 - 5:05
    وەکو گروپێکی مەترسیدار و تاوانبار،
  • 5:05 - 5:09
    هەروەها هێزی ترس بۆ چارەسەر کردنی
    تێگەیشتنی مرۆڤ.
Title:
بەڕاستی چی ڕوویدا لە کاتی دادگایی کردنی جادووگەرەکانی گوندی سالم - برایەن پاڤلاک
Speaker:
برایەن ئـ. پاڤلاک
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/what-really-happened-during-the-salem-witch-trials-brian-a-pavlac

بە ئەنجامدانی تاوانێک کە تۆ ئەنجامت نەداوە، تاوانبار کراویت. سەلماندنی بێتاوانی خۆت کارێکی ئەستەمە، ئەگەر پێداگری بکەیت لەسەر بێتاوانت، بە کەسێکی تاوانبار لە قەڵەم دەدرێیت و لە سێدارە دەدرێیت، بەڵام ئەگەر گەواهی هەڵە بدەیت و خەڵکی تر تێوە بگلێنیت، ئازاد دەکرێیت. ئەم هەڵبژاردنە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە بوەتەوە کە لە گوندی سالم تۆمەتبار کراون، ماساچوسست، لە سەدەی حەڤدە. ئەمە چۆن ڕوویدا؟ بریان پاڤلاک لێکۆڵینەوەی لەسەر کردووە.

وانەیەک لەلایەن برایەن پاڤلاک، دەرهێنانی لەلایەن لووسی ئەنیمەیشن ستۆدیو.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:10

Kurdish (Central) subtitles

Revisions