< Return to Video

گەشتەکەم بۆ شارەزابوونی یۆیۆ

  • 0:10 - 0:13
    کاتێک ١٤ ساڵ بووم،
  • 0:13 - 0:15
    بەھایەکی کەمم ھەبوو.
  • 0:15 - 0:18
    ھەستم دەکرد لە ھیچ شتێک بەھرەدار نیم.
  • 0:19 - 0:22
    ڕۆژێک، یۆیۆیەکم ھێنا.
  • 0:24 - 0:27
    کاتێک یەکەم فێڵم تاقیکردەوە،
    بەم شێوەیە دەرکەوت:
  • 0:29 - 0:34
    (پێکەنین)
  • 0:34 - 0:36
    تەنانەت نەمدەتوانی سادەترین فێڵ بکەم،
  • 0:36 - 0:39
    بەڵام زۆر ئاسایی بوو بۆ من،
  • 0:39 - 0:43
    چونکە شارەزا نەبووم لە وەرزش،
    و ڕقیشم لە ھەموو یاریەک بوو.
  • 0:44 - 0:46
    بەڵام دوای یەک ھەفتە لە ڕاھێنان،
  • 0:46 - 0:49
    ھاویشتنەکانم زیاتر لەمە دەچوون:
  • 0:55 - 0:56
    کەمێک باشتر.
  • 0:57 - 1:01
    پێموا بوو، یۆیۆ شتێکە بۆم
    کە دەبێت باشبم لێی.
  • 1:01 - 1:03
    بۆ یەکەم جار لە ژیانم،
  • 1:03 - 1:05
    تامەزرۆیەکەی خۆمم دۆزیەوە.
  • 1:07 - 1:10
    ھەموو کاتەکەم لە ڕاھێنان بەسەر دەبرد.
  • 1:10 - 1:14
    چەندین کات و کاتژمێری دەویست ڕۆژانە
    بۆ بەرز کردنەوەی تواناکانم بۆ ئاستێکی تر.
  • 1:15 - 1:19
    و دوایی، چوار ساڵ دواتر،
    کاتێک ١٨ ساڵ بووم.
  • 1:20 - 1:23
    لەسەر سەکۆی پێشبڕکێی
    یۆیۆی جیھانی وەستام.
  • 1:23 - 1:24
    و بردمەوە.
  • 1:25 - 1:26
    زۆر دڵخۆش بووم.
  • 1:26 - 1:29
    "بەڵێ، ئەنجاممدا! بووم بە پاڵەوان.
  • 1:29 - 1:31
    لەوانەیە زۆر سپۆنسەرم ھەبێت، پارەیەکی زۆر،
  • 1:31 - 1:34
    گەلێک چاوپێکەوتن،
    دەرکەوتن لە تەلەڤزیۆن" .
  • 1:34 - 1:36
    (پێکەنین)
  • 1:36 - 1:39
    بەڵام دوای ھاتنەوە بۆ ژاپۆن،
  • 1:39 - 1:42
    ھیچ شتێک نەگۆڕا لە ژیانم.
  • 1:42 - 1:43
    (پێکەنین)
  • 1:44 - 1:47
    بەڵام پێم وایە کۆمەڵگە
    ڕێزیان بۆ ئەو ئیشە نەبوو.
  • 1:48 - 1:51
    بۆیە گەڕامەوە کۆلێژەکەم
  • 1:51 - 1:54
    ‎و بوومە کارکەرێکی ئاسایی
    ‎ژاپۆنی وەکو ئەندازیارێک.
  • 1:55 - 2:01
    ‎ھەستم کرد بە سۆزداریەکەم،
    ‎دڵ و رۆحم، جەستەیان جێھێشتم.
  • 2:02 - 2:04
    ھەستم کرد ھیچیتر زیندوو نیم.
  • 2:04 - 2:08
    بۆیە دەستم کرد بە بیر کردنەوە
    کە دەبێت چی بکەم،
  • 2:08 - 2:12
    و بیرم کردەوە، دەمویست
    نمایشەکەم باشتر بکەم،
  • 2:13 - 2:17
    و لەسەر سەکۆ نیشانی بدەم
    یۆیۆی جوان چۆنە
  • 2:17 - 2:20
    کە وێنەی گشتی یۆیۆکە بگۆڕێت.
  • 2:22 - 2:23
    بۆیە وازم لە کارەکەم ھێنا
  • 2:24 - 2:27
    و دەستم کرد بە پیشەگەریم
    وەکو نوێنەرێکی بە ئەزموون.
  • 2:28 - 2:33
    دەستم کرد بە فێربوونی سەمای کلاسیکی،
    سەمای جاز، تەنافبازی و شتی تر
  • 2:33 - 2:35
    بۆ باشتر نیشاندانی نمایشەکەم.
  • 2:36 - 2:39
    لە ئەنجامی ئەم کۆششانە،
    و یارمەتی زۆری تر،
  • 2:39 - 2:40
    ئەمە ڕوویدا.
  • 2:41 - 2:45
    دووبارە پێشبڕکێی یۆیۆی جیھانیم بردەوە
    لە بەشی نمایشی ھونەری.
  • 2:45 - 2:48
    وە تاقیکردنەوەکەم بڕی بۆ سيرك دو سوليه.
  • 2:49 - 2:53
    ئەمڕۆ، لەسەر سەکۆی TEDوەستاوم
  • 2:53 - 2:55
    لەگەل یۆیۆ لەبەردەم ئێوە.
  • 2:55 - 2:59
    (چەپڵەڕێزان)
  • 3:00 - 3:03
    ئەوەی لە یۆیۆ فێر بووم ئەوەیە،
  • 3:03 - 3:07
    گەر کۆششێکی تەواو بکەم لەگەل حەزێکی زۆر،
  • 3:08 - 3:09
    ھیچ ئەستەم نییە.
  • 3:10 - 3:13
    تکایە ڕێگەم دەدەن حەزەکەم
    لەگەڵتان ھاوبەشی پێ بکەم
  • 3:13 - 3:15
    لەڕێگەی نمایشەکەم ؟
  • 3:15 - 3:19
    (چەپڵەڕێزان)
  • 3:46 - 3:49
    (دەنگی ئاو)
  • 3:53 - 3:58
    (مۆسیقا)
  • 7:35 - 7:37
    (کۆتایی مۆسیقا)
  • 7:37 - 7:44
    (چەپڵەڕێزان)
  • 7:45 - 7:52
    (مۆسیقا)
  • 9:03 - 9:08
    (کۆتایی مۆسیقا)
  • 9:08 - 9:15
    (چەپڵەڕێزان)
  • 9:30 - 9:34
    (کۆتایی چەپڵەڕێزان)
  • 9:34 - 9:41
    (مۆسیقا)
  • 10:04 - 10:11
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
گەشتەکەم بۆ شارەزابوونی یۆیۆ
Speaker:
بلاک
Description:

ئەو ڕۆژانەت بیر بێت کە تێکۆشاویت بۆ خولاندنەوەی یۆیۆ، و ئەگەر بەڕاستی حەزت دەکرد، بۆ "جادووی سورانەوەی سەگی"؟ و ھێشتا ھیچت نەبینیووە. بلاکی ژاپۆنی براوەی یۆیۆی جیھانی چیڕۆکێکی ھاندان دەگەڕێتەوە لە سۆزداری ژیانی، پێشکەش کردنێکی وەھا دەئارفێنێت کەوات لێ دەکات یۆیۆکەت دەربێنیت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:28
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for My journey to yo-yo mastery
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for My journey to yo-yo mastery
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for My journey to yo-yo mastery
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for My journey to yo-yo mastery
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for My journey to yo-yo mastery
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for My journey to yo-yo mastery
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for My journey to yo-yo mastery
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for My journey to yo-yo mastery
Show all

Kurdish subtitles

Revisions