ئایا بە چ خێرایەک دەتوانرێت پێکوتەیەک دروست بکرێت ؟ - دان کوارتلەر
-
0:07 - 0:09کاتێک نەخۆشیەکی نوێ دەردەکەوێت،
-
0:09 - 0:12جەستەمان و سیستەمی چاودێری
تەندروستیمان لە مەترسی دایە. -
0:12 - 0:16لەم کاتانەدا، پێویستیەکی
بەپەلە بۆ پێکوتە هەیە -
0:16 - 0:19بۆ دروستکردنی پارێزبەندیەکی بەربڵاو
لەگەڵ کەمترین لەدەستدانی ژیان. -
0:19 - 0:24کەواتە چۆن دەتوانین بە خێرایی پێکوتەکان
پەرە پێ بدەین کاتێک پێویستی زۆرمان پێیانە؟ -
0:24 - 0:28گەشەکردنی پێکوتەکان بە گشتی
دەکرێت دابەشبکرێت بۆ سێ قۆناغ. -
0:28 - 0:32لە لێکۆڵینەوەی گەڕاندا، زانایان بە چەند
ڕێگەیەکی جیاواز تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن -
0:32 - 0:35بۆ دۆزینەوەی شێوازەکانی
پێکوتەیەکی سەلامەت و وەڵامدەرەوە . -
0:35 - 0:39کاتێک لە تاقیگەدا پشکنینیان بۆ دەکرێت،
دەچنە ناو پشکنینی پزیشکیەوە، -
0:39 - 0:44کە پێکوتەکان بۆ سەلامەتی، کاریگەری، و
کاریگەرییە لاوەکیەکان هەڵدەسەنگێندرێن -
0:44 - 0:47لەسەر خەڵکی جۆراوجۆر.
-
0:47 - 0:50لە کۆتاییدا، قۆناغی بەرهەمهێنانی دێت،
-
0:50 - 0:54کە پێکوتەکان بەرهەم دەهێنرین و
دابەش دەکرێن بۆ بەکارهێنانی گشتی. -
0:54 - 0:59لە باردودۆخێکی ئاسایی دا ئەم پرۆسەیە
بە تێکڕایی ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ دەخایەنێت. -
0:59 - 1:03بەڵام کاتێک کە پەتا هەیە،
لێکۆڵەران ستراتیژی زۆر بەکاردێنن -
1:03 - 1:06تا بە خێراترین کات بە
هەموو قۆناغەکاندا بڕوات. -
1:06 - 1:10لەوانەیە قۆناغی لێکۆڵینەوەی
گەڕانی زۆر نەرم بێت. -
1:10 - 1:13ئامانجی ئەم قۆناغە دۆزینەوەی
ڕێگایەکی سەلامەتە -
1:13 - 1:17بۆ ناساندنی سیستمی بەرگریمان
بە ڤایرۆسەکە یان بەکتریاکە. -
1:17 - 1:21ئەوە ئەو زانیارە بە جەستەمان دەدات
کە پێویستە دژە تەنەکان دروست بکەین -
1:21 - 1:24کە توانای بەرگریان لە
تووشبوونی ڕاستەقینە هەیە. -
1:24 - 1:28زۆر ڕێگا هەیە بۆ گواستنەوەی
ئەم وەڵامە بەرگریە بە سەلامەتی، -
1:28 - 1:33بەڵام بە گشتی، کاریگەرترین پێکهاتە
لە بەرهەمهێنانیدا هێواشترە. -
1:33 - 1:37پێکوتەی نەریتی، زیندوو لە میندا
بەرگری درێژخایەن دروست دەکات. -
1:37 - 1:40بەڵام ئەو پێکوتانە پشت بە
ڤایرۆسی لاوازکراو دەبەستن -
1:40 - 1:45کە دەبێت لە شانەی نامرۆڤ
دا بۆ ماوەیەکی درێژ بچوری. -
1:45 - 1:48پێکوتەی لاواز کراو رێگایەکی
زۆر خێراتری هەیە، -
1:48 - 1:54بە بەکارهێنانی گەرمی، ترش، یان تیشک بۆ
ئەوەی ڕاستەوخۆ نەخۆشیەکە لاواز بکا. -
1:54 - 1:58کوتانی ژێر یەکەکان، کە تیایدا چەند بەشێکی
بێ زیان لە پڕۆتینەکانی ڤایرۆسی لێدەدرێن، -
1:58 - 2:00هەروەها دەتوانرێت بە خێرایی دروست بکریت.
-
2:00 - 2:05بەڵام ئەم تەکنیکە خێراترە کەمتر
بەرگریەکی بەهێزتر بەرهەم دەهێنێت. -
2:05 - 2:08ئەمانە سێ دانەن لە چەندین شێوازی پێکوتە،
-
2:08 - 2:11هەر یەکەیان سوود و زیانی خۆی هەیە.
-
2:11 - 2:14هیچ کام لە ڕێگاکان
گەرەنتی کارکردنیان نییە، -
2:14 - 2:17و هەمووشیان کاتێکی زۆر
دەخایەنن بۆ لێکۆڵینەوە. -
2:17 - 2:20بۆیە باشترین ڕێگا بۆ خێراکردنی
شتەکان ئەوەیە کە زۆرێک لە تاقیگەکان -
2:20 - 2:23هاوکات کار لەسەر مۆدێلی جیاواز بکەن.
-
2:23 - 2:26ئەم ستراتیژیەتی دژە پێکوتەیە
-
2:26 - 2:30لە ماوەی ٧ مانگدا یەکەم پێکوتەی
تاقیکراوی بۆ پێکوتەی زیکە بەرهەم هێنا، -
2:30 - 2:35و یەکەم کوتان بۆ کۆڤید-١٩ لە
ماوەی تەنیا ٤٢ ڕۆژ دا تاقیکراوە. -
2:35 - 2:38تاقیکردنەوەی پێکوتەکە مانای ئەوە
نییە کە پێکوتەکە سەرکەوتووە. -
2:38 - 2:42بەڵام کە ئەنجامی مۆدێلەکان بۆپێکوتەکە
سەلامەت دەردەچن دەتوانن بۆ تاقیکردنەوەی -
2:42 - 2:47کلینیکی بڕۆن لە کاتێکدا تاقیگەکانی دیکە
بەردەوام دەبن لە دۆزینەوەی جێگرەوەکان. -
2:47 - 2:52ئەگەر پێکوتەی تاقیکراوە لە ماوەی
چوار مانگ یان چوار ساڵ بەرهەمم بێت، -
2:52 - 2:57زۆرجار قۆناغی داهاتوو درێژترین و پێشبینی
نەکراوترین قۆناغی گەشەسەندن دەبێت. -
2:57 - 3:02تاقیکردنەوە پزیشکیەکان لە سێ قۆناغ پێکدێن،
هەر قۆناغێک چەند تاقیکردنەوەیەکی تێدایە. -
3:02 - 3:07قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەکان جەخت لەسەر
توندی وەڵامدانەوەی بەرگری لەش دەکەن، -
3:07 - 3:11هەوڵ دەدەن ئەوە بسەپێنن کە پێکوتەکە
سەلامت و کاریگەرە. قۆناغی دووەمی -
3:11 - 3:15تاقیکردنەوەکان جەخت لەسەر بەکارهێنان و
کاتی گونجاوی بەکارهێنانی دەکات -
3:15 - 3:17بەسەر ژمارەیەکی زۆری دانیشتوان.
-
3:17 - 3:20قۆناغی سێییەمی تاقیکردنەوەکان
سەلامەتی پێکوتەکە دیاری دەکەن -
3:20 - 3:24بە تاقیکردنەوی لەسەر
کۆمەڵێک وەرگری سەرەتایی، -
3:24 - 3:28هاوکات دیاریکردنی کاریگەرییە لاوەکییە
دەگمەنەکان و کاردانەوە نەرێنییەکانی لەش. -
3:28 - 3:32بەهۆی ژمارەی گۆڕاوەکان و جەخت
خستنە سەر سەلامەتی درێژخایەن ، -
3:32 - 3:36زۆر قورسە تاقیکردنەوە
پزیشکیەکان خێرابکرێن. -
3:36 - 3:39لە حاڵەتە کتوپڕەکان، توێژەران
چەندین تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن -
3:39 - 3:42لە یەک قۆناغ لە هەمان کاتدا.
-
3:42 - 3:46بەڵام پێش ئەوەی بەردەوام بێت هێشتا
دەبێت پێوانەی سەلامەتی توندیان هەبێت . -
3:46 - 3:50هەندێک جار تاقیگەکان دەتوانن
ئەم پڕۆسەیە خێراتر بکەن -
3:50 - 3:53بە سوود وەرگرتن لە
چارەسەرە پەسندکراوەکانی پێشتر . -
3:53 - 3:59لە ساڵی ٢٠٠٩ دا توێژەران پێکوتەی
ئەنفلوەنزای وەرزیان بۆ چارەسەرکردنی H1N1― -
3:59 - 4:04گونجاند. تەنها لەماوەی ٦ مانگدا پێکوتەیەکی
بەردەست و بەرفراوانیان بەرهەمهێنا. -
4:04 - 4:08لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم تەکنیکە کاتێک کاردەکات
کە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشیە ناسراوەکان بکرێت -
4:08 - 4:12کە شێوەیەی باشی پێکوتەکەی جێگیرکراوە .
-
4:12 - 4:17دوای سەرکەوتنی قۆناغی سێی تاقیکردنەوەکان،
دەسەڵاتی ڕێکخەری نەتەوەیی -
4:17 - 4:21پێداچوونەوە بە ئەنجامەکاندا دەکات و پێکوتە
سەلامەتەکان بۆ دروستکردن پەسەند دەکات. -
4:21 - 4:26هەر پێکوتەیەک تێکەڵەیەکی بێ هاوتای
پێکهاتەکانی بایۆلۆجی و کیمیایی هەیە -
4:26 - 4:29کە پێویستی بە ڕێگەیەکی
تایبەتمەند هەیە بۆ بەرهەمهێنان. -
4:29 - 4:32هەر کە پێکوتەکە پەسەندکرا بۆ
دەستپێکردن بە بەرهەم هێنان، -
4:32 - 4:38پێویستە پلانی دروست کردن بە هاوتەریبی
توێژینەوە و تاقیکردنەوەکان دیزاین بکرێت . -
4:38 - 4:42ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگییەکی بەردەوام
هەیە لە نێوان تاقیگەکان و دروستکەرەکان، -
4:42 - 4:47هەروەها سەرچاوەکانیش بۆ خۆگونجاندنیان
لەگەڵ گۆڕانکاریە لەناکاوەکان لە شێوازی -
4:47 - 4:51دروستکردنی پێکوتەکەدا. تەنانەت ئەگەر بە
مانای بەهەدەر دانی چەند مانگێکی کارکردن بێ -
4:51 - 4:54بە پێی کات، پێشکەوتن لە
لێکۆڵینەوەکان و دروستکردنی پێکوتەکە -
4:54 - 4:57دەبێت ئەم پڕۆسەیە خێراتر بکات.
-
4:57 - 4:59لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان
ئاماژە بەوە دەکەن کە -
4:59 - 5:03ڕەنگە توێژەران لە داهاتوودا توانای
گۆڕینی ماددەی بۆماوەیی نێوان ڤایرۆسە -
5:03 - 5:06جیاوازەکانیان هەبێت لە
شێوەی خودی پێکوتەدا. -
5:06 - 5:11ئەو پێکوتانەی کە لە DNA و mRNA
دروستکراون بە شێوەیەکی بەرچاو دەتوانن -
5:11 - 5:14هەر سێ قۆناغی بەرهەم
هێنانی پێکوتە خێرا بکەن. -
5:14 - 5:16بەڵام تا ئەو کاتەی ئەم
جۆرە پێشکەوتنە دەگات، -
5:16 - 5:20باشترین ستراتیژی ئێمە ئەوەیە
کە تاقیگەکانی جیهان هاوکاری -
5:20 - 5:23و کاری هاوتەریب لەسەر
ڕێگە جیاوازەکان بکەن. -
5:23 - 5:25بە هاوبەشی پێکردنی زانیاری و سەرچاوەکان،
-
5:25 - 5:29زانایان دەتوانن بەسەر هەر
نەخۆشیەک دا دابەش بکرێن و زاڵ بن.
- Title:
- ئایا بە چ خێرایەک دەتوانرێت پێکوتەیەک دروست بکرێت ؟ - دان کوارتلەر
- Speaker:
- دان کوارتلەر
- Description:
-
هەمووی وانەکە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/how-fast-can-a-vaccine-be-made-dan-kwartler
کاتێک نەخۆشیەکی نوێ دروست دەبێت، جەستە و سیستەمی چاودێری تەندروستیمان لە مەترسیدا جێدەمێنن. و کاتێک ئەم نەخۆشیە دەبیتە هۆی سەرهەلدانی پەتایەک، پێویستیەکی بەپەلە بۆ دروست کردنی پێکوتە هەیە بۆ دروستکردنی بەرگری بەربڵاو لەگەڵ کەمترین لەدەستدانی ژیان. کەتواتە چۆن دەتوانین بە خێرایی پێکوتەکان گەشە پێ بدەین کاتێک پێویستیەکی زۆرمان پێیانە؟ دان کوارتلەر باسی سێ قۆناغەکەی پەرەسەندی پێکوتە دەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:32
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How fast can a vaccine be made? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for How fast can a vaccine be made? | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for How fast can a vaccine be made? | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for How fast can a vaccine be made? | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for How fast can a vaccine be made? | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for How fast can a vaccine be made? | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for How fast can a vaccine be made? | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for How fast can a vaccine be made? |