دەتوانین بەو شتانەی دەیخۆین شێرپەنجە برسی بکەین؟
-
0:02 - 0:04ئەمکاتەتان باش.
-
0:04 - 0:07شۆڕشێکی پزیشکی بەرپا بووە و
-
0:07 - 0:09ئەوەش شۆڕشێکە یارمەتیمان دەدات
لە داگیرکردنی -
0:09 - 0:11هەندێک لە نەویستراوترین دۆخەکانی کۆمەڵگا،
-
0:11 - 0:12بە شێرپەنجەشەوە.
-
0:13 - 0:17شۆڕشەکە پێی دەوترێت درووستکردنی
بۆری خوێنی تازە، و -
0:17 - 0:21لەسەر بنچینەی ئەو پرۆسەیەیە کە لەشمان
بەکاریدەهێنێت بۆ دروستکردنی بۆری خوێنی نوێ -
0:21 - 0:23کەواتە بۆچی دەبێت گرنگی بە
بۆرییەکانی خوێن بدەین؟ -
0:23 - 0:26ڕاستییەکەی، لەشی مرۆڤ
دەتوانی بڵێیت پڕە لەوە -- -
0:26 - 0:29لە کەسێکی پێگەشتوودا نزیکەی
٦٠،٠٠٠ میل بۆری خوێن هەیە. -
0:30 - 0:33ئەمسەر بۆ ئەوسەر، هێڵێک دەتوانێت
پێکبێنێت دووجار بەدەوری زەویدا بێت. -
0:34 - 0:37بچووکترین بۆرییەکانی خوێن
پێیان دەوترێت مولولەکانی خوێن. -
0:37 - 0:40نزیکەی ١٩ بیلیۆنمان لەوە
هەیە لە لەشمانا. -
0:40 - 0:43ئەمانەش بۆرییەکانی خوێنی ژیانن، و
-
0:43 - 0:47وەک نیشانتان ئەیەم،
دەکرێت بشبن بە بۆرییەکانی خوێنی مردن. -
0:48 - 0:50ئێستا، شتە بێوێنەکەی
ئەم بۆرییە خوێنانە ئەوەیە -
0:50 - 0:52کە توانای ئەوەیان هەیە
-
0:52 - 0:55خۆیان بگونجێنن لەگەڵ هەر
ژینگەیەکدا کە تێیدا گەشە دەکەن. -
0:55 - 0:58بۆ نموونە، لە جگەردا، چەندین ڕێڕەو
؛درووست دەکەن بۆ پاکردنەوەی خوێن لە ژەهر -
0:58 - 1:01لە سییەکاندا، بە کیسەکانی هەواوەن
بۆ ئاڵوگۆڕی هەوا. -
1:01 - 1:03لە ماسولکەدا، چوونەتە ناویانەوە،
-
1:03 - 1:06بۆ ئەوەی ماسولکەکان بێ ئەوەی
خوێنیان لێببڕێت بکشێن. -
1:06 - 1:08لە دەمارەکانیشدا، وەک وایەر
بەدرێژایی دەمارەکان هەن، -
1:08 - 1:10ئەو دەمارانە بە زیندوویی دەهێڵنەوە.
-
1:10 - 1:12زۆرێک لەم بۆرییانەی خوێن
کاتێک درووست دەبن -
1:13 - 1:14کە هێشتا لە سکی دایکمانداین.
-
1:15 - 1:17ئەوەش واتای ئەوەیە لەکاتی گەورەییا
-
1:17 - 1:19بۆرییەکانی خوێن لەکاتی ئاساییدا
هیچ گەشە ناکەن. -
1:19 - 1:22جگە لە چەند حاڵەتێکی کەمی تایبەت.
-
1:23 - 1:25لە ژناندا، بۆرییەکانی خوێن
هەموو مانگێک گەشە دەکەن، -
1:25 - 1:27بۆ دروستکردنی پەردەی
ناوەوەی منداڵدان. -
1:27 - 1:29لە کاتی دووگیانیدا، وێڵاش دروست دەکەن،
-
1:29 - 1:32کە منداڵەکە و دایکەکە دەبەستێتەوە.
-
1:32 - 1:36دوای برینارییەکیش، بۆرییەکانی خوێن
پێویستە گەشە بکات لەو شوێنەیا -
1:36 - 1:38بۆ ساڕێژبوونی برینەکە.
-
1:38 - 1:40ڕاستییەکەشی لەمە دەچێت،
-
1:40 - 1:43سەدان بۆری خوێن، هەمووی
گەشە دەکات بەرەو ناوەڕاستی برینەکە. -
1:44 - 1:47کەواتە لەش توانای هەیە بۆ ڕێکخستنی
-
1:47 - 1:50بڕی بۆرییەکانی خوێن
بۆ هەر کاتێکی دیاریکراو. -
1:50 - 1:54ئەوەش لە ڕێگای سیستمێکی جوان و
وردی هاوسەنگی و نیشانەکردن، و -
1:54 - 1:57بزوێنەرەکان و ڕێگرەکانی درووستبوونی
بۆری خوێنی نوێ، -
1:57 - 2:00بۆ ئەوەی، کاتێک پێویستمان
بە بۆری خوێن دەبێت بۆ ماوەیەک -
2:00 - 2:03لەش بتوانێت دەری بدات بە
دەردانی بزوێنەرەکان، -
2:03 - 2:06پرۆتینەکانی پێیان دەوترێت
کارخەری دروستکردنی بۆری خوێن، -
2:06 - 2:09کە وەک پەینی سرووشتی وایە، و
دەردانی بۆری خوێنی نوێ دەبزوێنێت. -
2:09 - 2:12کاتێک ئەو بۆرییە خوێنە
زیادانە چیتر پێویست نابێت، -
2:12 - 2:14لەش کورتیان دەکاتەوە بۆ
چڕییەکەی پێشتریان، -
2:14 - 2:17بە بەکارهێنانی ڕێگری درووستکردنی
بۆری خوێنی نوێ. -
2:18 - 2:21هەندێک جاریش هەیە کە
لە خاڵی بنچینەوە دەستپێدەکەین، و -
2:21 - 2:25پێویستمان بەوەیە بۆری خوێنی زیاتر
دروستکەین، بۆ ئەوەی بگەینەوە ئاستی ئاسایی -
2:25 - 2:26بۆ نموونە، دوای برینارییەک و
-
2:27 - 2:29لەشیش دەتوانێت ئەوە بکات،
بەڵام تەنیا بۆ باری ئاسایی، -
2:29 - 2:31ئەو ئاستەی دیاریکراوە.
-
2:31 - 2:34بەڵام ئەوەی ئێستا دەیزانین،
ئەوەیە کە بۆ ژمارەیەک نەخۆشی، -
2:34 - 2:36کەم و کوڕی هەیە لە سیستمەکەدا،
-
2:36 - 2:39کە لەش ناتوانێت ڕێگەبگرێت
لە درووستبوونی بۆری زیادەی خوێن، -
2:39 - 2:43یان ناتوانێت گەشە بە بۆری خوێنی
پێویست بدات لە شوێن و کاتی پێویستدا. -
2:43 - 2:47لەم کاتانەشدا گەشەدان بە
بۆری خوێنی نوێ لە دەرەوەی هاوسەنگیدایە. -
2:47 - 2:49کاتێکیش لە دەرەوەی هاوسەنگیدا دەبێت،
-
2:49 - 2:51زنجیرەیەک نەخۆشی لێدەکەوێتەوە.
-
2:51 - 2:55بۆ نموونە، گەشەسەندنی کەمی بۆری خوێن
بۆری خوێنی پێویست نەبێت -- -
2:55 - 2:58دەبێتە هۆی برینەکانی چاکنابنەوە،
جەڵتەی دڵ، -
2:58 - 3:01قاچەکانی خوێنیان بۆناچێت،
مردن بە جەڵتەی مێشک، -
3:01 - 3:02زیانگەیاندن بە دەمارەکان.
-
3:02 - 3:05لەلایەکی تریشەوە زۆر
درووستکردنی بۆری خوێن -
3:05 - 3:07زیاد لەپێویست درووست دەکات--
نەخۆشی لێدەکەوێتەوە، و -
3:07 - 3:10ئەمەش وەک لە، شێرپەنجە، کوێری،
-
3:10 - 3:12هەوکردنی جومگە، قەڵەوی،
ئەلزهایمەردا دەبێت. -
3:13 - 3:16کۆی گشتی، زیاتر لە
٧٠ نەخۆشی سەرەکی هەیە -
3:16 - 3:19تووشی زیاتر لە بلیۆنێک
کەس دەبێت لە جیهاندا، -
3:19 - 3:22کە هەمووی بەڕووکەش وادەردەکەوێت
جیاوازیان هەبێ لەگەڵ یەکتر، -
3:22 - 3:25بەڵام ڕاستییەکەی هەموویان هاوبەشن
لە دروستبونی بۆریخوێنی نائاسایی -
3:25 - 3:27وەک بنچینەیەکی هاوبەشیان.
-
3:27 - 3:30ئەم درک پێکردنەش ڕێگەمان پێدەدات
دووبارە بیربکەینەوە -
3:30 - 3:33لە نزیکبوونەوەمان لەم نەخۆشییانە،
-
3:33 - 3:35بە کۆنترۆڵکردنی درووستبوونی
بۆرییەکانی خوێن. -
3:36 - 3:38ئێستا، منیش تیشک دەخەمە
سەر شێرپەنجە، -
3:38 - 3:41چونکە درووستبونی بۆری خوێنی نوێ
مۆرکێکی شێرپەنجەیە -- -
3:41 - 3:43هەموو جۆرێکی شێرپەنجە.
-
3:43 - 3:44کەواتە با دەستپێکەین.
-
3:45 - 3:49ئەمە دوومەڵێکە: تەنێکی تۆخی، ڕەساسی،
شووم لەناو مێشکدا گەشە دەکات. -
3:49 - 3:50لەژێر مایکرۆسکۆپیشدا،
-
3:50 - 3:53سەدان لەم بۆرییە خوێنە
ڕەنگ قاوەییانە، و مولولەکانی خوێن -
3:53 - 3:55دەبینیت دەچێت بۆ خانە شێرپەنجەکان،
-
3:55 - 3:57ئۆکسجین و خۆراکی پێویست دەهێنێت.
-
3:58 - 4:00بەڵام شێرپەنجەکان بەو شێوەیە
دەستپێناکەن، و -
4:00 - 4:03ڕاستییەکەی، شێرپەنجەکان بە
سەرچاوەیەکی خوێن دەستپێناکەن. -
4:04 - 4:07لە چەند هێلانەیەکی خانەی
بچووکی مایکرۆسکۆپیەوە دەستپێدەکەن، -
4:07 - 4:12کە گەشە دەکەن بۆ قەبارەی
نیو میلیمەتر سێجا. -
4:12 - 4:14ئەوە نووکی قەڵەمێکە.
-
4:14 - 4:17لێرەیا ناتوانن لەوە گەورەتر بن
چونکە سەرچاوەی خوێنیان نییە، -
4:17 - 4:19کەواتە ئۆکسجین یان خۆراکی
پێویستیان نییە. -
4:19 - 4:23ڕاستییەکەی، لەوانەیە زۆرجار
ئەم شێرپەنجە وردانە -
4:23 - 4:25لە لەشمانا هەبێت.
-
4:25 - 4:28توێژینەوەی توێکاری لەسەر
ئەوانەی لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا مردوون -
4:28 - 4:33نیشانی داوە کە نزیکەی لەسەدا ٤٠ی ژنان
لە نێوان تەمەنەکانی ٤٠ و ٥٠ -
4:33 - 4:37لە ڕاستیدا شێرپەنجەی مایکرۆسکۆپیان
هەیە لە مەمکیاندا. -
4:37 - 4:40نزیکەی لەسەدا ٥٠ی پیاوان
لە ٥٠کان و ٦٠ەکانی تەمەنیاندا -
4:40 - 4:42شێرپەنجەی مایکرۆسکۆپی
پرۆستاتیان هەیە، و -
4:42 - 4:46هەروەها نزیکەی لەسەدا سەدی هەموومان
تا ئەوکاتەی دەگەینە ٧٠کانی تەمەنمان، -
4:46 - 4:49شێرپەنجەی مایکرۆسکۆپیمان دەبێت
لە ڕژێنی پەریزادماندا. -
4:49 - 4:51لەگەڵ ئەوەشدا، بێ سەرچاوەی خوێن،
-
4:51 - 4:54زۆرێک لەم شێرپەنجانە قەت
مەترسیدار نابن. -
4:55 - 4:58دکتۆر جوداه فۆڵکمان، کە
مامۆستای من بوو و -
4:58 - 5:00پێشەنگێک بوو لە بواری
درووستکردنی بۆری خوێنی نوێ -
5:00 - 5:04پێشتر بەمەی دەوت
"شێرپەنجە بەبێ نەخۆشی." -
5:05 - 5:07کەواتە توانای لەش بۆ ڕاگرتنی
هاوسەنگی ئەمە، -
5:07 - 5:09کاتێک بە باشی ئیش دەکات،
-
5:09 - 5:11ڕێگەنادا بۆرییەکانی خوێن
خواردن بە شێرپەنجە بدەن -
5:11 - 5:13ئەمەش دەرکەوتووە کە
-
5:13 - 5:16یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکانی بەرگری
-
5:16 - 5:17دژی شێرپەنجە.
-
5:18 - 5:20ڕاستییەکەی، ئەگەر ڕێگە
لە درووستبوونی بۆری خوێن بگریت و -
5:20 - 5:23نەهێڵیت بۆرییەکانی خوێن
بگات بە خانە شێرپەنجەکان، -
5:23 - 5:25هیچ دوومەڵێک گەشە ناکات.
-
5:25 - 5:27بەڵام هەر کە درووستبونی
بۆری خوێن ڕوویدا، -
5:27 - 5:29ئیتر شێرپەنجە گەشە دەکات.
-
5:29 - 5:34بەمەش شێرپەنجە لە بێزییانەوە،
-
5:34 - 5:35دەبێت بە کووشندە.
-
5:36 - 5:37خانەکانی شێرپەنجە دەگۆڕێن و
-
5:37 - 5:40توانای ئەوەیان دەستدەکەوێت زۆرێک
لەو کارخەرانەی درووستکردنی بۆری خوێن دەردەن، -
5:40 - 5:41کارخەرە سرووشتییەکان،
-
5:42 - 5:45کە هاوسەنگی دەگۆڕن لە بەرژەوەندی
بردنی بۆری خوێن بۆ شێرپەنجە. -
5:45 - 5:47هەر کە ئەم بۆرییە خوێنانەش
دەگات بە شێرپەنجەکە، -
5:47 - 5:50فراوان دەبێت، و دەکرێت
بگات بە شانەکانی نزیکی و -
5:50 - 5:52هەمان بۆرییەکانی خوێنی
کە بۆ دوومەڵەکان دەچێت -
5:52 - 5:57ڕێگە بە خانەکانی شێرپەنجە دەدات
لەڕێی سوڕی خوێنەوە بچن بۆ شوێنی تری لەش. -
5:57 - 6:00وە بەداخەوە، ئەم قۆناغە دوورەی شێرپەنجە
-
6:00 - 6:04ئەو قۆناغەیە کە زۆربەیکات
نەخۆشییەکەی تیا دەدۆزرێتەوە، -
6:04 - 6:06کاتێک شێرپەنجەکە خوێنی بۆ چووە، و
-
6:06 - 6:09خانە شێرپەنجەییەکانیش
لەدەست دەرچوون. -
6:10 - 6:14کەواتە، ئەگەردرووستبوونی بۆری خوێن
خاڵی وەچەرخان بێت -
6:14 - 6:17لە نێوان شێرپەنجەی زیانبەخش و
شێرپەنجەی بێزیاندا، -
6:17 - 6:20کەواتە بەشێکی سەرەکی شۆڕشی
بواری دروستبونی بۆری خوێنی نوێ -
6:20 - 6:22نزیکبوونەوەیەکی نوێیە بۆ
چارەسەری شێرپەنجە -
6:22 - 6:24بە بڕینی سەرچاوەی خوێن.
-
6:25 - 6:28بەمە دەڵێین چارەسەری دژە
درووستبونی بۆری خوێن، و -
6:28 - 6:30جیاوازی زۆرە لەگەڵ
چارەسەری کیمیایی، -
6:30 - 6:32چونکە بەتایبەتی ئامانجەکەی
-
6:32 - 6:35ئەو بۆریانەی خوێنە کە
ژیان دەدات بە شێرپەنجەکە. -
6:35 - 6:40بۆیە دەتوانین ئەمە بکەین چوونکە بۆرییە
خوێنەکانی شێرپەنجە، جیاوازن لە بۆری خوێنی تەندروست -
6:40 - 6:42لەوەی لە شوێنەکانی تریش لەش دەیبینین --
-
6:42 - 6:45نائاسایین، بەخراپی درووست کراون. و
-
6:45 - 6:47بەهۆی ئەوەوە مەترسی زۆرە بۆسەریان
-
6:47 - 6:49لەلایەن چارەسەرەکانی دەیانکەنە ئامانج.
-
6:51 - 6:54وەک کاریگەری، کاتێک چارەسەری دژە
بۆری خوێن دەدەین بە نەخۆشەکانی شێرپەنجە -- -
6:54 - 6:57لێرەدا، دەرمانێکی تاقیکردنەوە بۆ
خانەی ڕاگری دەماری، -
6:57 - 6:59کە جۆرێکی شێرپەنجەی مێشکە --
-
6:59 - 7:02دەبینیت کە گۆڕانکاری زۆر
بەرچاو ڕوودەدات -
7:02 - 7:04کاتێک دوومەڵەکە برسی دەکرێت.
-
7:05 - 7:07ئەمە ژنێکە شێرپەنجەی مەمکی هەیە،
-
7:07 - 7:10بە دەرمانێکی دژە درووستبونی بۆری خوێن
چارەسەردەکرێ بەناوی ئاڤاستین، -
7:10 - 7:12کە ڕێگەپێدراوی ئێف دی ئەیە.
-
7:12 - 7:14دەشبینیت کە سەرچاوەی خوێنەکە
-
7:14 - 7:16دوای چارەسەر دیارنامێنێت.
-
7:17 - 7:21باشە، دوو جۆری تەواو جیای
شێرپەنجەم نیشاندان -
7:21 - 7:24کە چارەسەری دژە دروستبوونی
بۆری خوێن کاریگەری هەبوو بۆی. -
7:24 - 7:26بۆیە چەند ساڵێک لەمەوبەر، لەخۆمم پرسی،
-
7:26 - 7:30"دەتوانین ئەمە هەنگاوێک زیاتر بەرینە
پێشەوە و چارەسەری شێرپەنجەکانی تر بکەین، -
7:30 - 7:32تەنانەت لە بوونەوەرەکانی تریشدا؟"
-
7:34 - 7:36کەواتە لێرەیا لە سەگێکی نۆ ساڵدا
بەناوی میلۆوە، -
7:36 - 7:38کە شێرپەنجەیەکی زۆر مەترسیداری هەبوو
-
7:38 - 7:41بەناوی شێرپەنجەی دەماری پیس
لەسەر شانی گەشەیکردووە. -
7:41 - 7:43چووەتە ناو سییەکانیشییەوە.
-
7:43 - 7:45پزیشکە ڤێتێرنەرییەکەی سێ
مانگی یاوەتێ. -
7:45 - 7:48بۆیە ئێمەش تێکەڵەیەکی دەرمانە
دژە بۆرییەکانی خوێن -
7:48 - 7:50کە بتوانرێت تێکەڵکرێت لەگەڵ خواردنەکانی،
-
7:50 - 7:53هەروەها کردیشمان بە کرێمێکی
دژە دروستبوونی بۆری خوێن، -
7:53 - 7:55کە بتوانرێت بدرێت لەسەر ڕووی دوومەڵەکە.
-
7:55 - 7:57لە ماوەی چەند هەفتەیەک چارەسەردا،
-
7:57 - 8:00توانیمان گەشەسەندنی شێرپەنجەکە
خاو بکەینەوە، -
8:00 - 8:03بە شێوەیەک توانیمان ماوەی
مانەوەی میلۆ درێژ بکەینەوە -
8:03 - 8:07بۆ شەش ئەوەنەی ئەوکاتەی
پزیشکە ڤێتێرنەرییەکە پێشبینی کردبوو، -
8:07 - 8:09هەمووی بە شێوازێکی باشی ژیان.
-
8:09 - 8:12بەدوای ئەوەشدا چارەسەرمان
بۆ ٦٠٠ سەگ کرد. -
8:12 - 8:14توانیمان ڕێژەی لەسەدا ٦٠
سەرکەوتنی چارەسەر و -
8:14 - 8:17زیادکردنی ژیانی ئەم ئاژەڵانە
بەدەستبێنین -
8:17 - 8:19کە خەریکبوو بۆ ئەوەی
ئازار نەچێژن بکوژرێن. -
8:19 - 8:23کەواتە با دوو نموونەی تری
سەرنجڕاکێشتان نیشانبەم. -
8:23 - 8:25ئەمە دۆلفینێکی ٢٠ ساڵە
لە فلۆریدا دەژی، و -
8:26 - 8:28ئەم برینانەی هەبوو لە دەمیدا
-
8:28 - 8:29کە بەدرێژایی سێ ساڵ،
-
8:29 - 8:32پەرەی سەند بۆ شێرپەنجەیەکی
مەترسیداری خانە پوولەکییەکان -
8:33 - 8:35بۆیە ئێمەش مەرهەمێکی دەرمانی
دژە بۆری خوێنمان درووستکرد. -
8:35 - 8:39هەفتەی سێجار دەماندا لەسەر شێرپەنجەکە. و
-
8:39 - 8:41بەدرێژایی ماوەی حەوت مانگ،
-
8:42 - 8:43شێرپەنجەکان بە تەواوەتی دیارنەمان، و
-
8:43 - 8:46نموونە مایکرۆسکۆپییەکانیش
پاک دەرچوون. -
8:47 - 8:49ئەمە شێرپەنجەیەکە گەشەی کردووە
لەسەر لێوی -
8:49 - 8:51ئەسپێک بەناوی گینیسەوە.
-
8:51 - 8:54جۆرێکی زۆر کووشندەی شێرپەنجەیە
پێی دەوترێ شێرپەنجەی دیواری بۆری خوێن. -
8:54 - 8:57لەوکاتەدا تەواو گوازرابۆوە
بۆ گرێ لیمفییەکان، -
8:57 - 9:00بۆیە ئێمەش کرێمێکی پێستی دژە
دروستبونی بۆری خوێنمان بۆ لێو بەکارهێنا و -
9:00 - 9:04تێکەڵەیەکیش بۆ خواردنەوە، بۆ ئەوەی
بتوانین ناوەوە و دەریشەوە چارەسەرکەین. -
9:04 - 9:06دوای کۆرسێکی شەش مانگیش،
-
9:06 - 9:08بە تەواوەتی لە نەخۆشییەکە چاکبۆوە.
-
9:09 - 9:12ئەمەش خۆیەتی شەش ساڵ دواتر،
-
9:13 - 9:15گینیس، لەگەڵ خاوەنە دڵخۆشەکەیا.
-
9:15 - 9:18(چەپڵەلێدان)
-
9:18 - 9:23ئێستا ئاشکرایە، چارەسەری دژە بۆری خوێن
دەکرێت بۆ ژمارەیەکی زۆر شێرپەنجە بەکاربێت. -
9:23 - 9:26ڕاستییەکەشی، یەکەمین چارەسەرەکان
-
9:26 - 9:27بۆ خەڵکیش و بۆ سەگیش،
-
9:27 - 9:29خەریکە تەواو بەردەست دەبێت.
-
9:29 - 9:32١٢ جۆری جیاواز دەرمان هەیە،
یانزە جۆری شێرپەنجەش. -
9:33 - 9:34بەڵام پرسیارە ڕاستەقینەکە:
-
9:34 - 9:36ئەمانە ژیانی ڕاستەقینەدا چەندێک سوودبەخشن؟
-
9:36 - 9:39ئەمە داتایەکی ڕزگاربوونی نەخۆشە
-
9:39 - 9:41لە هەشت جۆری جیاوازی شێرپەنجە.
-
9:41 - 9:44مۆرەکە ماوەی ژیانە
-
9:44 - 9:47لەو سەردەمەدا کە تەنیا
چارەسەری کیمیایی، -
9:47 - 9:49یان نەشتەرگەری، یان تیشک هەبووە.
-
9:50 - 9:52بەڵام لە ٢٠٠٤ەوە،
-
9:52 - 9:55کاتێک چارەسەری دژە بۆری خوێنیش
بۆ یەکەمجار بەردەستبوو، -
9:55 - 10:00دەتوانیت ببینیت کە ڕێژەی لەسەدا
٧٠ بۆ ١٠٠ باشتربوون هەیە لە ماوەی ژیاندا -
10:00 - 10:03بۆ ئەوانەی شێرپەنجەی گوورچیلە،
شێرپەنجەی خانەی پلازما، -
10:03 - 10:06شێرپەنجەی کۆڵۆن، و شێرپەنجەی
خانە سترۆماکانی ڕاڕەوی هەرسیان هەیە. -
10:07 - 10:08ئەوە سەرسوڕهێنەرە.
-
10:09 - 10:12بەڵام بۆ دوومەڵەکان و شێرپەنجەکانی تر،
-
10:12 - 10:14بەرەوپێشچوونەکان کەم بوون.
-
10:15 - 10:17بۆیە دەستم کردن بە پرسیارکردن لەخۆم،
-
10:17 - 10:19"بۆچی نەمانتوانیوە باشتر بکەین؟"
-
10:20 - 10:22بۆ منیش پرسیارەکە ئاشکرایە:
-
10:22 - 10:25زۆر لە درەنگانی یارییەکەدا
چارەسەری شێرپەنجە دەکەین، -
10:25 - 10:26کاتێک تەواو خۆی دامەزراندووە، و
-
10:26 - 10:29زۆربەی کاتیش، بڵاوبۆتەوە و
پەلی هاویشتەوە بۆ شوێنی دوور. -
10:29 - 10:31وەک پزیشکێک،
-
10:31 - 10:34دەزانم کاتێک نەخۆشێک پێدەنێتە قۆناغێکی
پێشکەوتووەوە، -
10:35 - 10:38گەشتن بە چارەسەری تەواوەتی قورسە،
ئەگەر مەحاڵ نەبێت. -
10:40 - 10:45بۆیە چوومەوە سەر بنچینەی درووستبوونی
بۆری خوێنی نوێ، و دەستم کرد بە بیرکردنەوە: -
10:45 - 10:50دەکرێت وەڵامی شێرپەنجە ڕێگەگرتن بێت
لە درووستبوونی بۆری خوێن، -
10:50 - 10:52بردنەوە لە شێرپەنجە لە یاری خۆیدا،
-
10:52 - 10:55بۆ ئەوەی شێرپەنجەکان
قەت مەترسیدار نەبن؟ -
10:56 - 10:58ئەمە دەتوانێ یارمەتی خەڵکی
تەندروست بدات، -
10:58 - 11:02هەروەها ئەو کەسانەش کە جارێک
یان دووجار لە شێرپەنجەیان بردۆتەوە، و -
11:02 - 11:05دەیانەوێ ڕێگایەک بدۆزنەوە نەهێڵن
ئیتر بگەڕێتەوە. -
11:05 - 11:08بۆیە گەڕان بۆ ڕێگەیەک بۆ ڕێگەگرتنی
دروستبونی بۆری خوێن، -
11:08 - 11:10گەڕامەوە بۆ سەیرکردنی هۆکارەکانی شێرپەنجە
-
11:11 - 11:12ئەوەشی زۆر سەرنجی ڕاکێشام،
-
11:12 - 11:16ئەوەبوو کە بینیم خواردن هۆکاری
لەسەدا ٣٠ بۆ ٣٥ی -
11:16 - 11:18شێرپەنجەکانی دروستبووی ژینگەن.
-
11:19 - 11:23ئێستا شتە ئاشکراکە ئەوەیە بیرئەکەینەوە
دەتوانین چی لە خواردنەکەمان دەرکەین، -
11:23 - 11:25چی بەتەواوی قەدەغەکەین.
-
11:25 - 11:28بەڵام ڕاستییەکەی من نزیکبوونەوەیەکی
تەواو جیاوازم گرتەبەر، و -
11:28 - 11:32دەتوانین چی زیاد بکەین بۆ
خواردنەکانمان -
11:32 - 11:34کە بەشێوەیەکی سرووشتی
دژە دروستبوونی بۆری خوێنە، و -
11:34 - 11:37بتوانێت کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێزبکات، و
-
11:37 - 11:40ئەو بۆرییە خوێنانە لەناوبەرێت
کە خواردن دەیەن بە شێرپەنجەکان؟ -
11:40 - 11:43بە واتایەکی تر، دەتوانین بەشێوەیەک نان
بخۆین، شێرپەنجە برسی بکەین؟ -
11:43 - 11:44(پێکەنین)
-
11:44 - 11:47وەڵامی ئەوەش، بەڵێیە و
منیش نیشانتان ئەیەم چۆن. و -
11:47 - 11:51گەڕانمان بۆ ئەمە ئێمەی
بردە بازاڕ، -
11:51 - 11:52کێڵگە و کابینەی بەهاراتەکان،
-
11:52 - 11:54چونکە ئەوەی دۆزیمانەوە
-
11:54 - 11:56ئەوەیە کە دایکە سرووشت
ژمارەیەکی ئێجگار زۆر -
11:56 - 11:58خواردن و خواردنەوە و گژوگیای
-
11:58 - 12:01پڕکردووە لە ڕێگری درووستبونی بۆری
خوێنی سرووشتی. -
12:02 - 12:04ئەمە سیستمێکی تاقیکردنەوەیە.
-
12:04 - 12:05لە ناوەڕاستا ئەڵقەیەکە
-
12:05 - 12:09کە لێیەوە سەدان بۆری خوێن گەشەدەکات
بەشێوەیەکی ئەستێرەیی. -
12:09 - 12:12دەشتوانین ئەم سیستمە بەکاربێنین
بۆ تاقیکردنەوەی کارخەرە خۆراکییەکان -
12:12 - 12:15بەو چڕیانەی لەڕێگەی خواردنەوە
بەردەست دەبێت بۆ لەش. -
12:16 - 12:17با نیشانتان بەم چی ڕوودەدات
-
12:17 - 12:20کاتێک دەرکراوی ترێی سوری تێدەکەین.
-
12:20 - 12:22ماددە کاراکەی ریسڤێراترۆڵە،
-
12:22 - 12:24هەروەها لە شەرابی سووریشدا هەیە.
-
12:24 - 12:27ئەمە ڕێگە لە درووستبونی
نائاسایی بۆری خوێن دەگرێت، -
12:27 - 12:28بەڕێژەی لەسەدا ٦٠.
-
12:29 - 12:32ئەمە ڕوودەدات کاتێک دەرکراوێکی
شلیکی تێدەکەین. -
12:32 - 12:35زۆر بەکارایی ڕێگەدەگرێت
لە دروستبونی بۆری خوێن. -
12:36 - 12:37دەرکراوەکانی پاقلەی سۆیاش.
-
12:39 - 12:41ئەمەش لیستێکی گەورەی
-
12:41 - 12:45خواردن و خواردنەوەکانە کە دژی دابەشبوونی
نائاسایی بۆری خوێنن و لێیان دەکۆڵینەوە. -
12:45 - 12:47بۆ هەر جۆرە خواردنێک،
-
12:47 - 12:50باوەڕمان وایە ئاستی
کاراییان جیایە -
12:50 - 12:52بۆ هەر جۆر و چەشنێکی جیا. و
-
12:52 - 12:54ئێمەش دەمانەوێ ئەوە بپێوین چونکە
-
12:54 - 12:56لەکاتێکدا تۆ شلیک دەخۆیت یان
-
12:56 - 12:58چا دەخۆیتەوە،
-
12:58 - 13:00بۆچی ئەوانە هەڵنەبژێریت کە بەهێزترینە
-
13:00 - 13:01بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجە؟
-
13:02 - 13:05کەواتە لێرەیا چوار جۆری جیاواز
چا هەیە کە تاقیمان کردووەتەوە. -
13:05 - 13:09هەموو جۆرە باوەکانە:
یاسەمینی چینی، سێنچای ژاپۆنی، -
13:09 - 13:12چای ڕەش و تێکەڵەیەکی تایبەت
کە خۆمان ئامادەمانکرد، و -
13:12 - 13:15بە ڕوونی دەبینیت کە ئاستی
کارایی چاکان زۆر جیاوازن، -
13:15 - 13:18لە ناکاراترینەوە بۆ کاراترین.
-
13:19 - 13:20بەڵام ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە
-
13:20 - 13:24کاتێک ئەو دوو چایە تێکەڵ دەکەین
کە ئاستی کاراییان کەمترە، -
13:24 - 13:28تێکەڵەکە، گیراوەکە، بەهێزترە
وەک لە هەر چایەکیان بەتەنیا. -
13:29 - 13:32ئەمە واتای ئەوەیە پێکەوە
کارکردنی خواردن هەیە. -
13:34 - 13:36ئەمە داتای زیاترە لەسەر تاقیکردنەوەکەمان.
-
13:36 - 13:39ئێستا لە تاقیگەدا، دەتوانین
گەشەکردنی بۆری خوێن بۆ دوومەڵ ، -
13:39 - 13:41ببزوێنین کە هێڵە ڕەشەکەیە لێرەیا. و
-
13:41 - 13:44بە بەکارهێنانی ئەم سیستمە، دەتوانین
کارایی دەرمانی شێرپەنجە تاقیکەینەوە. -
13:44 - 13:46هێڵەکە کورتر بێت،
-
13:46 - 13:48واتە دروستکردنی بۆری خوێن کەمترە
ئەوە باشە. -
13:49 - 13:51ئەمانەش هەندێک دەرمانی باون
-
13:51 - 13:55کە مەترسییەکانی شێرپەنجە
کەمدەکاتەوە لە مرۆڤدا. -
13:55 - 13:58ستاتینەکان، دەرمانە دژەهەوکردنە
ناستیرۆیدییەکان، و -
13:58 - 14:01هەندێکی تری کەم ڕێگری
لە دروستبوونی بۆری خوێن دەگرن. و -
14:02 - 14:04ئەمانەش پێکهاتە خۆراکییەکانن
-
14:04 - 14:07هێندەی ئەو دەرمانانە کاردەکەن
-
14:07 - 14:09بە ڕوونی دەبینیت کە توانای
خۆیان نیشاندەدەن، و -
14:09 - 14:12هەندێک جار ئەوان بەهێزترن
لە دەرمانەکان خۆیان. -
14:13 - 14:17سۆیا، کەرەوز، سیر، ترێ، توتڕکەکان.
-
14:17 - 14:20ئەتوانم بچمەوە ماڵەوە و بە بەکارهێنانی
ئەمانە خواردنێکی خۆش دروستکەم. -
14:22 - 14:26بیهێننە بەرچاوی خۆتان ئەگەر بتوانین
سیستمێکی ڕیزبەندی جیهانی درووست بکەین -
14:26 - 14:27کە تیایدا خاڵ بدەین بە خواردنەکان
-
14:27 - 14:31بەپێی توانای دژە شێرپەنجەیی و
دژە دروستکردنی بۆری خوێنیان. -
14:31 - 14:33ئێمەش ئێستا ڕێک ئەوە دەکەین.
-
14:34 - 14:36ئێستا، چەند داتایەکی تاقیگەم نیشاندان، و
-
14:36 - 14:38پرسیارە ڕاستەقینەکە ئەوەیە:
-
14:38 - 14:40بەڵگە چییە لە هەندێک کەسدا
-
14:40 - 14:44خواردنی هەندێک خواردنی دیاریکراو دوستبونی
بۆری خوێن کەمکاتەوە لە شێرپەنجەدا؟ -
14:45 - 14:47باشترین نموونە کە دەیزانم
-
14:47 - 14:51توێژینەوەیەکە لەسەر ٧٩,٠٠٠ پیاو
بە درێژایی ٢٠ ساڵ، -
14:51 - 14:54نیشانیدا ئەو پیاوانەی کە
تەماتەی لێنراویان خواردووە -
14:54 - 14:55دوو بۆ سێ جار لە هەفتەیەکدا،
-
14:55 - 14:58نزیکەی لەسەدا ٥٠ کەمبوونەوەیان هەیە
-
14:58 - 15:00لە پەرەسەندنی شێرپەنجەی پرۆستاتدا.
-
15:01 - 15:04ئێستا، دەزانین تەماتە سەرچاوەیەکی
باشی ماددەی لایکۆپینە، و -
15:04 - 15:07لایکۆپین ڕێگە لە دروستبوونی
بۆری خوێن دەگرێت. -
15:07 - 15:10بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشترە
لەم توێژینەوەیەدا، -
15:10 - 15:12ئەوەیە لەو پیاوانەدا کە
شێرپەنجەی پرۆستاتیان هەیە -
15:12 - 15:15ئەوانەی زیاتر دۆشاوی
تەماتەیان خواردووە، -
15:15 - 15:18بۆری خوێنی کەمتر هەبووە
لەسەر شێرپەنجەکانیان. -
15:19 - 15:21کەواتە ئەم توێژینەوەیە
نموونەیەکی سەرەکییە -
15:21 - 15:26کە چۆن ماددەکانی دژە درووستبونی بۆری خوێنە
لە خواردندا هەیە و ڕۆژانە دەخورێت، -
15:26 - 15:28دەکرێت کاربکاتە سەر شێرپەنجە.
-
15:29 - 15:32ئێستاش توێژینەوە دەکەین
لەسەر ڕۆڵی خواردنی تەندروست -- -
15:32 - 15:35لەگەڵ ئۆرنیشی ڕاگری زانکۆی
سان فرانسیسکۆ و زانکۆی تەفت -- -
15:35 - 15:38ڕۆڵی خواردنی تەندروست لەسەر
نیشانەدانەری دروستکردنی بۆری خوێن -
15:38 - 15:40کە بتوانین لە سوڕی خوێندا بیدۆزینەوە.
-
15:41 - 15:44بێگومان، ئەوەی کە پێموتن چەند
شتێکی ترمان پێدەگەیەنێت، -
15:44 - 15:46تەنانەت سەروو توێژینەوەی شێرپەنجەش
-
15:46 - 15:49چونگە ئەگەر ڕاست بین،
دەکرێت کاربکاتە سەر ڕۆشنبینی بەکارهێنەران، -
15:49 - 15:51خزمەتگوزارییەکانی خواردن،
تەندروستی گشتی و -
15:51 - 15:53تەنانەت پیشەسازی دڵنیاییش.
-
15:53 - 15:55ڕاستییەکەشی، هەندێک لە
کۆمپانیاکانی دڵنیایی -
15:55 - 15:57خەریکە وایان لێدێت
لەسەر ڕێڕەوە بیر بکەنەوە. -
15:57 - 16:00سەیری ئەم ریکلامەی بلوکرۆس
بلوشیڵدی مینیستۆتا بکەن. -
16:01 - 16:03بۆ زۆرکەس لە جیهاندا،
-
16:03 - 16:07ڕێگریکردن لە شێرپەنجە بە خواردن
لەوانەیە تەنیا چارەسەری پراکتیکی بێت، -
16:07 - 16:10چونکە هەمووکەس ناتوانێت پارە زۆرەکەی
چارەسەرەکانی قۆناغی کۆتایی شێرپەنجە بدات، -
16:10 - 16:13بەڵام هەمووان دەتوانن سوودمەند بن
لە خواردنێکی تەندروست -
16:13 - 16:17لەسەر بنچینەی بەرهەمە ناوخۆییەکانی
ڕێگە لە دروستبونی بۆری خوێن دەگرن. -
16:18 - 16:20ئێستا دواجار،
-
16:20 - 16:22توانیم باسی خواردنتان بۆ بکەم، و
-
16:22 - 16:24باسی شێرپەنجەشم بۆ کردن،
-
16:24 - 16:27کەواتە یەک نەخۆشی تر هەیە
کە ئەمەوێ باسی بکەم بۆتان و -
16:27 - 16:29ئەویش قەڵەوییە.
-
16:29 - 16:33چونکە دەرکەوتووە کە
شانە چەورییەکان -- چەورییەکان -
16:33 - 16:35زۆر پشتبەستووە بە سەرچاوەی خوێن. و
-
16:36 - 16:38وەک دوومەڵی شێرپەنجە، چەوری
کاتێک گەشەدەکات کە خوێنی بۆ دەچێ. -
16:38 - 16:40کەواتە پرسیارەکە ئەوەیە:
-
16:40 - 16:42دەتوانین چەوری بچووک بکەینەوە
بە گرتنەوەی خوێن لێی؟ -
16:43 - 16:48کێرڤەکەی سەرەوە کێشی لەشی
مشکێکە کە بۆماوەیی قەڵەوە -
16:48 - 16:51بێوچان ئەخوات تا قەڵەو ئەبێت
-
16:51 - 16:53وەک ئەم تۆپی تێنسەی لێیەت.
-
16:53 - 16:54(پێکەنین)
-
16:54 - 16:57کێرڤەکەی خواریشەوە کێشی
مشکێکی ئاساییە. -
16:57 - 16:59ئەگەر مشکە قەڵەوەکە بێنیت و
-
16:59 - 17:01ڕێگرێکی دروستبوونی بۆری خوێنی
بدەیتێ، کێشی کەمدەبێتەوە. -
17:01 - 17:05چارەسەر بوەستێنیت، کێشەکەی بۆ زیادەبێتەوة.
چارەسەر دەسپێکەرەوە، کێشی کەمدەبێتەوە. -
17:05 - 17:07چارەسەر بووەستێنە،
کێشەکەی زیاد دەبێتەوە. -
17:07 - 17:10ڕاستییەکەی، دەتوانیت کەم و زیا
بە کێشی لەشی بکەیت -
17:10 - 17:12تەنیا بە ڕێگەگرتن لە دروستکردنی
بۆری خوێن. -
17:12 - 17:15کەواتە ئەم نزیکبوونەوەیە کە ئەیگرینە بەر
بۆ ڕێگەگرتن لە شێرپەنجە -
17:15 - 17:17بەکارهێنانیشی هەیە لە بواری قەڵەویدا.
-
17:18 - 17:20ئەوەی بەڕاستی سەرنج ڕاکێشە لەمەیا
-
17:20 - 17:22ئەوەیە کە ناتوانین ئەم مشکە قەڵەوە بێنین و
-
17:22 - 17:24وایلێکەین کێشێک لەوە زیاتر لەدەستبات
-
17:24 - 17:27لەو کێشەی کە پێویستە مشکێکی
ئاسایی هەیبێت. -
17:27 - 17:30بە واتایەکی تر، ناتوانین
مشکێکی مۆدێل دروست بکەین. -
17:30 - 17:32(پێکەنین)
-
17:32 - 17:34ئەمەش تەواو باسی ڕۆڵی دروستکردنی
بۆری خوێن دەکات -
17:34 - 17:35لە ڕێکخستنی خاڵە دیاریکراوەکان.
-
17:37 - 17:38ئالبێرت سێنت گیۆرگی جارێک وتی،
-
17:38 - 17:41"دۆزینەوە پێکدێت لە بینین
ئەوەی هەمووان بینیویانە، و -
17:41 - 17:43بیرکردنەوە لەوەی کەس
بیری بۆی نەچووە." -
17:43 - 17:45هیوادارم قایلم کردبێتن
-
17:45 - 17:48کە بۆ نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە،
قەڵەوی و نەخۆشی تریش، -
17:48 - 17:50لەوانەیە هێزێکی مەزنتر هەبێت
-
17:50 - 17:53لە هێرشکردنە سەر پشتیوانە هاوبەشەکەیان:
دروستبوونی بۆری خوێن. و -
17:53 - 17:55پێموابێت جیهان ئێستا ئەوەی دەوێت.
-
17:55 - 17:56زۆر سوپاس
-
17:56 - 18:03(چەپڵە)
-
18:06 - 18:08جوت کۆهین: پرسیارێکی
زۆر خێرام هەیە بۆت. -
18:08 - 18:13جون کۆهین: ئێستا ئەم دەرمانانە
لەو چاراسەرە بەردەستانەی شێرپەنجەدا نین. -
18:13 - 18:17بۆ هەر یەکێک لێرە کە شێرپەنجەی هەبێت.
پێشنیاری چی دەکەیت؟ -
18:17 - 18:21پێشنیاری ئەوە دەکەیت هەوڵ بۆ ئەم چارەسەرانە
بدرێت، بۆ زۆرێک لە نەخۆشەکانی شێرپەنجە؟ -
18:21 - 18:23ویلیام لی: چارەسەری دژە
دروستبونی بۆری خوێن هەیە -
18:23 - 18:24کە دانپێدانراوی ئێف دی ئەیە، و
-
18:24 - 18:26ئەگەر نەخۆشێکی شێرپەنجە بیت،
-
18:26 - 18:30یان کار بۆ یەکێک بکەیت یان بتەوێ
یەکێ بپارێزیت پێویستە پرسیار بکەی لەسەری. -
18:30 - 18:33چەندین تاقیکردنەوەش کراوە لەسەری.
-
18:33 - 18:36دامەزراوەی دروستبونی بۆری خوێن
بەدواداچون بۆ ٣٠٠ کۆمپانیا دەکات و -
18:36 - 18:40زیاتر لە ١٠٠ دەرمان هەیە
کە لە پرۆسەدان. -
18:40 - 18:42بۆیە بۆ دانپێدانراوەکان بگەڕێ،
-
18:42 - 18:44بۆ ئەوانەی تاقیکراونەتەوە،
-
18:44 - 18:46بەڵام دواجار لەنێوان ئەوەی
پزیشک دەتوانێ بۆتی بکات، -
18:46 - 18:49پێویستە دەستکەین بە پرسیارکردن
لەسەر ئەوەی دەکرێ چی بۆخۆمان بکەین. -
18:49 - 18:51ئەمە یەکێکە لەو دروشمانەی
کە من باسی دەکەم: -
18:51 - 18:52دەتوانین هێز بدەینە بەر خۆمان
-
18:52 - 18:54ئەو شتانە بکەین کە پزیشکەکان
ناتوانن بۆمان بکەن، -
18:54 - 18:56ئەویش بەکارهێنانی زانیاری و
هەڵوێست وەرگرتنە. -
18:56 - 18:59ئەگەر دایکە سروشتیش هەندێک
سەرەداوی دابێ پێما،، -
18:59 - 19:03بیردەکەینەوە لەوانەیە داهاتوێکی نوێ
هەبێت لە بەهای ئەوەی دەیخۆین و -
19:03 - 19:06ئەوەی دەیخۆین چارەسەری کیمیاییە
بۆمان سێ جار لە ڕۆژێکدا. -
19:06 - 19:08ڕاستە. هەر لەسەر ئەو دروشمە
-
19:08 - 19:11بۆ ئەو کەسانەی لەوانەیە
لەبەر مەترسیا بن بۆ شێرپەنجە، -
19:11 - 19:14پێشنیاری ئەوە ئەکەیت چارەسەرێک
وەرگرن بۆ ڕێگەگرتنی پێشوەخت، -
19:14 - 19:16یان تەنیا هەوڵ بۆ خواردنێکی
تەندروست بدات، -
19:16 - 19:18بە زۆرێک لە دۆشاوی تەماتەوە؟
-
19:18 - 19:21دەزانیت، بەڵگەی زانستی
زۆر هەیە و -
19:22 - 19:23پێموابێت لەم سەردەمەی ئێستادا،
-
19:23 - 19:26زۆری پێناچێت بچیتە سەر
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی وەک پەبمێد، -
19:26 - 19:28کتێبخانەی نەتەوەیی پزیشکی،
-
19:28 - 19:31بۆ ئەوەی بۆ توێژینەوە پزیشکییەکان
بگەڕێ بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجە -
19:31 - 19:34بە پشت بەستن بە خواردن و هەندێک
دەرمانی باو. و -
19:34 - 19:37ئەوەش شتێکە هەرکەس بێت
دەتوانێت لەسەری بکۆڵێتەوە. -
19:37 - 19:38زۆرباشە. زۆر سوپاس
-
19:38 - 19:40(چەپڵە)
- Title:
- دەتوانین بەو شتانەی دەیخۆین شێرپەنجە برسی بکەین؟
- Speaker:
- ویلیام لی
- Description:
-
ویلیام لی ڕێگایەکی نوێ پێشکەش دەکات بۆ بیرکردنەوە لە چارەسەری شێرپەنجە: دروستکردنی بۆری خوێن، کردنە ئامانجی ئەو بۆرییە خوێنانەی لەسەر دوومەڵەکەیە. یەکەمین (و باشترین) هەنگاو: خواردنی ئەو خواردنانەیە کە دژی شێرپەنجەن و دەتوانن لە شێرپەنجە بەرنەوە لە یارییەکەی خۆیدا.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 19:41
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Can we eat to starve cancer? | |
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Can we eat to starve cancer? | |
![]() |
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Can we eat to starve cancer? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Can we eat to starve cancer? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Can we eat to starve cancer? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Can we eat to starve cancer? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Can we eat to starve cancer? | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Can we eat to starve cancer? |