سەیر و سەمەرەی زمان: Zero, ژمارەیەی بێ بەهایە. بۆ ئەوەی لە سەرهەڵدانی وشەی زیرۆ تێ بگەین، پێویستە لە سەرەتایی دەست پێکردنی ژماردنەوە دەست پێ بکەین. یەکەمین بەڵگەی ئاسەواری ژماردن دەگەڕێتەوە بۆ ٣٧،٠٠٠ ساڵ پێش ئەمرۆ کە بریتییە لە ئاماژەیەک لە سەر هێسکێک. لە دەوروبەری ٢٥٠٠ ساڵ پێش زاین یەکەم سیستەمی نووسینی ژمارە دادەهێنرێت لە میزۆپۆتامیا سەر هەڵدەدات، کە لە یەکەی وەک یەک، دە و شەست بەکار دەهێنرا. دوای سێ سەدەیتر تا سەدەی حەوتەهەمین، لە هیندستان کە بیرکاریزانەکان تاک خاڵیان بۆ جیاوازی نێوان ژمارەکان بەکار هێنا وەک 25، 205 و 250. وەک خانە و ژمارە بەکار دەهات، ئەم سیمبوڵە بەهێزانە گەشە دەکەن بۆ ئەو سیمبوڵانەی کە ئەمڕۆ هەن. وشەی Zero لە وشەی عەرەبی Safira هاتووە، کە بەواتایی بۆشایی دێت. لە ئیتاڵیدا دەبێتە zefiro، زیرۆ لە سەدەی حەڤدەهەمین دێتە ناو زمانی ئینگلیزی. دووەم وشەی عەرەبی لە ڕێگەی زمانی فەڕەنسی دێتە ناو زمانی ئینگلیزی کە وشەی cipher ە. ئەم دوو وشەیە هەمان واتایان هەیە کە بۆشاییە، دواتر cipher بۆ دەربڕینی کۆد بەکار دەهات، ئەو کات کۆدەکان وەک جێگرەوەی شتە ئاڵۆزەکان بەکار دەهات لە نێوان ژمارە و نووسین. زیرۆ دەبێتە نوێنەری ئەم ژمارەیە کە هیچ بەهایەکی نییە.