WEBVTT 00:00:00.841 --> 00:00:03.511 شتێک هەیە ئەبێ دانی پیانێم. 00:00:04.968 --> 00:00:10.443 بەڵام یەکەم شت، ئەمەوێ دانپیانانێکی بچووکم بۆ بکەن. 00:00:11.779 --> 00:00:14.533 لەم ساڵەی پێشوودا، ئەمەوێ دەستتان بەرزکەنەوە 00:00:14.557 --> 00:00:17.947 ئەگەر هەستتان بە فشارێکی دەروونی کەم کردبێت. 00:00:17.971 --> 00:00:18.998 کەس هەیە؟ 00:00:20.604 --> 00:00:22.879 ئەی بڕێکی مامناوەند فشاری دەروونی؟ 00:00:23.840 --> 00:00:26.417 کێ هەستی بە فشاری دەروونی زۆر کردووە؟ 00:00:26.441 --> 00:00:28.825 بەڵێ. منیش. 00:00:28.849 --> 00:00:30.973 بەڵام ئەوە دانپیانانی خۆم نییە. 00:00:30.997 --> 00:00:32.758 دانپیانانەکەم ئەمەیە: 00:00:32.782 --> 00:00:34.779 من دەروونناسێکی تەندروستیم، و 00:00:34.803 --> 00:00:38.646 ئەرکی من ئەوەیە یارمەتی خەڵک بەم دڵخۆشتر و تەندروستتر بن. 00:00:39.699 --> 00:00:42.902 بەڵام ترسم هەیە ئەو شتەی خەریکی وتنەوەی بووم 00:00:42.926 --> 00:00:47.230 لەم دە ساڵەی ڕابردوودا زیانی زیاتر بووبێت لە باشە، و 00:00:47.254 --> 00:00:49.084 پەیوەندی بە فشاری دەروونییەوە هەیە. 00:00:49.826 --> 00:00:52.829 بۆ چەندین ساڵ بە خەڵکم وتووە، فشاری دەروونی نەخۆشت ئەخات. 00:00:52.853 --> 00:00:55.724 مەترسی هەموو شتێک زیاد ئەکات لە هەڵامەتی ئاساییەوە 00:00:55.748 --> 00:00:57.520 بۆ نەخۆشییەکانی دڵ. 00:00:58.134 --> 00:01:01.666 بەشێوەیەکی بنچینەیی، فشاری دەروونیم کردووە بە دووژمنێک. 00:01:02.383 --> 00:01:05.071 بەڵام مێشکم گۆڕاوە لەبارەی فشاری دەروونییەوە و 00:01:05.095 --> 00:01:08.264 ئەمڕۆ، ئەمەوێ هی ئێوەش بگۆڕم. 00:01:09.010 --> 00:01:11.366 با بەو توێژینەوەیە دەستپێکەم کە وایلێکردم دووبارە بیرکەمەوە 00:01:11.390 --> 00:01:13.377 لە نزیکبوونەوە لە فشاری دەروونی. 00:01:14.004 --> 00:01:18.639 ئەم توێژینەوەی بەدوای ٣٠ هەزار پێگەشتووە چوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی هەشت ساڵ، و 00:01:18.663 --> 00:01:21.166 دەستیانکرد بە پرسیارکردن لە خەڵک، 00:01:21.190 --> 00:01:24.382 "ئەم ساڵەی پێشوو هەستت بە چەندێک فشاری دەروونی کردووە؟" 00:01:25.088 --> 00:01:26.628 هەروەها پرسیویشیانە، 00:01:26.652 --> 00:01:30.984 "باوەڕت وایە کە فشاری دەروونی زیانبەخشە بۆ تەندروستیت؟" 00:01:32.430 --> 00:01:35.986 ئینجا تۆماری مردنی گشتیان بەکارهێنا هەتا بزانن کێ مردووە. 00:01:36.010 --> 00:01:37.191 (پێکەنین) 00:01:37.215 --> 00:01:39.013 باشە. 00:01:39.037 --> 00:01:41.187 یەکەمجار هەندێک هەواڵی ناخۆش. 00:01:41.211 --> 00:01:44.612 ئەوانەی فشارێکی دەروونی زۆریان هەبووە ساڵی پێشتر 00:01:44.636 --> 00:01:47.389 مەترسی مردنیان لەسەدا ٤٣ زیاتر بووە. 00:01:48.612 --> 00:01:52.371 بەڵام ئەوە تەنیا بۆ ئەوانە ڕاست بووە 00:01:52.395 --> 00:01:56.032 کە باوەڕیان وابووە فشاری دەروونی زیانبەخشە بۆ تەندروستیت. 00:01:56.056 --> 00:01:58.816 (پێکەنین) 00:01:58.840 --> 00:02:01.116 ئەوانەی تووشی فشاری دەروونی زۆر بوون 00:02:01.140 --> 00:02:03.080 بەڵام وەک شتێکی زیانبەخش نەیانبینیوە 00:02:03.104 --> 00:02:04.781 ئەگەری مردنیان زۆر نەبووە. 00:02:04.805 --> 00:02:08.348 ڕاستییەکەی، مەترسی مردنیان کەمتر بووە 00:02:08.372 --> 00:02:09.672 لە هەر یەکێکی تری توێژینەوەکە، 00:02:09.696 --> 00:02:12.153 بەوانەشەوە کە فشارێکی دەروونی کەمیان هەبووە. 00:02:12.896 --> 00:02:15.516 ئێستا توێژەرەوەکان ئەیخەمڵێنن کە بەدرێژایی هەشت ساڵ 00:02:15.540 --> 00:02:17.110 بەشوێن مردنەوە بوون، 00:02:17.134 --> 00:02:20.310 ١٨٢ هەزار ئەمریکی پێشوەخت مردوون، 00:02:20.334 --> 00:02:21.772 بەهۆی فشاری دەروونییەوە نا، 00:02:21.796 --> 00:02:24.977 بەڵکو بەهۆی باوەڕکردن بەوەی فشاری دەروونی خراپە بۆت. 00:02:25.001 --> 00:02:26.233 (پێکەنین) 00:02:26.257 --> 00:02:29.299 ئەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار مردنە لە ساڵێکا. 00:02:29.931 --> 00:02:32.735 ئێستا ئەگەر خەمڵاندنەکە ڕاست بێت، 00:02:32.759 --> 00:02:34.998 ئەوە وائەکات باوەڕ بەوە بکرێت کە فشاری دەروونی خراپە بۆت 00:02:35.022 --> 00:02:39.093 پانزەیەم گەورەترین هۆکاری مردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی پار، 00:02:39.117 --> 00:02:43.100 لە شێرپەنجەی پێست، ئایدز، و کوشتن زیاتر خەڵکی کوشتووە. 00:02:45.172 --> 00:02:47.287 (پێکەنین) 00:02:47.311 --> 00:02:50.112 ئەتوانن ببینن کە بۆچی ئەم توێژینەوەیە ترساندوومی. 00:02:50.136 --> 00:02:54.185 لێرە زۆرم کات بەسەربردووە لەوەی بە خەڵک بڵێم 00:02:54.209 --> 00:02:56.050 فشاری دەروونی خراپە بۆ تەندروستیان. 00:02:57.090 --> 00:02:58.762 کەواتە ئەم توێژینەوەیە واملێئەکات بیرکەمەوە: 00:02:58.786 --> 00:03:02.858 ئایا گۆڕینی بیرکردنەوەت دەربارەی فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟ 00:03:02.882 --> 00:03:04.702 لێرەشا زانستەکە ئەڵێت بەڵێ. 00:03:04.726 --> 00:03:06.784 ئەتوانی مێشکی خۆت بگۆڕیت لەبارەی فشاری دەروونییەوە، 00:03:06.808 --> 00:03:10.060 ئەتوانی وەڵامی لەشت بگۆڕیت بۆ فشاری دەروونی. 00:03:10.084 --> 00:03:12.417 ئێستا بۆ ڕوونکردنەوەی کارکردنی ئەمە، 00:03:12.441 --> 00:03:15.298 ئەمەوێ هەمووتان وا نیشانیبەن کە بەشداربوون 00:03:15.322 --> 00:03:17.905 لە توێژینەوەیەکا بۆ ئەوە کراوە فشاری دەروونیت زیا بکات. 00:03:17.929 --> 00:03:20.589 پێی ئەوترێت تاقیکردنەوەی فشاری دەروونی کۆمەڵایەتی. 00:03:20.613 --> 00:03:22.643 یەیت بۆ تاقیگەکە، و 00:03:22.667 --> 00:03:24.638 پێت ئەوترێت کە پێویستە 00:03:24.662 --> 00:03:29.277 وتارێکی پێنج خولەکی سەرپێی بەیت لەسەر خاڵە لاوازەکانت 00:03:29.301 --> 00:03:32.934 بۆ لیژنەیەکی هەڵسەنگێنەری پسپۆڕ کە لەبەردەمتا دانیشتوون، و 00:03:32.958 --> 00:03:34.816 دڵنیابن لەوەی هەست بە فشارەکە ئەکەیت، 00:03:34.840 --> 00:03:37.787 ڕووناکی و کامێرا لەسەر ڕووخسارتە، 00:03:37.811 --> 00:03:39.270 بە جۆرێکی ئاواهی. 00:03:39.294 --> 00:03:40.452 (پێکەنین) 00:03:40.476 --> 00:03:43.356 هەڵسەنگێنەرەکانیش ڕاهێنراون 00:03:43.380 --> 00:03:47.072 هەڵسەنگاندنی نادەمی ڕووخێنەرت بەنێ، 00:03:47.096 --> 00:03:48.270 وەک ئەمە. 00:03:53.334 --> 00:03:54.335 (هەناسەدانەوە) 00:03:54.359 --> 00:03:56.756 (پێکەنین) 00:03:57.264 --> 00:03:59.332 ئێستا کە وەک پێویست ورەت ڕووخاوە، 00:03:59.356 --> 00:04:02.132 کاتی بەشی دووەمە: تاقیکردنەوەی بیرکاری. 00:04:02.156 --> 00:04:04.233 کە ئاگاداری نیت، 00:04:04.257 --> 00:04:07.816 تاقیکەرەوەکە ڕاهێنراوە لەسەر ئەوەی لەوکاتەیا هەراسانت بکات. 00:04:08.285 --> 00:04:10.635 ئێستا هەموومان پێکەوە ئەمە ئەکەین. 00:04:10.659 --> 00:04:12.029 شتێکی خۆش ئەبێت. 00:04:12.404 --> 00:04:13.427 بۆ من. 00:04:13.451 --> 00:04:14.468 باشە. 00:04:14.492 --> 00:04:15.699 (پێکەنین) 00:04:15.723 --> 00:04:19.722 ئەمەوێ هەمووتان لە ٩٩٦ەوە بۆ دواوە بژمێرن 00:04:19.746 --> 00:04:21.114 هەر جارە و حەوتی لێدەرکەن. 00:04:21.138 --> 00:04:22.742 هەمووتان بە بەرزی بیکەن، 00:04:22.766 --> 00:04:24.750 هەتا بتوانن خێرا، 00:04:24.774 --> 00:04:26.866 بە ٩٩٦ دەستپێکەن. 00:04:26.890 --> 00:04:27.928 دەی! 00:04:27.952 --> 00:04:29.309 (ژماردنی ئامادەبووان) 00:04:29.333 --> 00:04:32.122 خێراتر. تکایە خێراتر بن. 00:04:32.146 --> 00:04:33.512 زۆر خاو ئەیکەن. 00:04:33.536 --> 00:04:34.574 (ژماردنی ئامادەبووان) 00:04:34.598 --> 00:04:36.090 بۆست، بۆست، بۆست، بۆستن. 00:04:36.114 --> 00:04:37.520 ئەو پیاوە هەڵەیەکی کرد. 00:04:37.544 --> 00:04:39.742 پێویستە لە سەرەتاوە دەستپێکەینەوە. 00:04:39.766 --> 00:04:40.767 (پێکەنین) 00:04:40.791 --> 00:04:43.003 زۆر باش نین لەمەیا، وانییە؟ 00:04:43.027 --> 00:04:44.477 باشە، کەواتە تێگەشتن لەوە. 00:04:44.501 --> 00:04:46.316 ئەگەر بەڕاستی لەم توێژینەوەیەیا بوونایە، 00:04:46.340 --> 00:04:48.262 لەوانەیە کەمێک فشاری دەروونیتان هەبوایە. 00:04:48.286 --> 00:04:49.801 لەوانەیە دڵت بەخێرایی لێبات، 00:04:49.825 --> 00:04:53.205 لەوانەیە خێراتر هەناسە بەیت، لەوانەیە هەموو گیانت ئارەق بێت. 00:04:53.229 --> 00:04:57.801 لەکاتی ئاساییشدا، ئەم گۆڕانکارییە جەستەییانە وەک دڵەڕاکێ لێکئەیەینەوە 00:04:57.825 --> 00:05:00.690 یان نیشانەی ئەوەی زۆر بە باشی بەرگەی فشارەکە ناگرین. 00:05:01.142 --> 00:05:02.991 بەڵام چی ئەبێت ئەگەر وا سەیریان بکەیت 00:05:03.015 --> 00:05:05.338 کە وزە دراوە بە لەشت، 00:05:05.362 --> 00:05:08.342 ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم ململانێیە ببیتەوە؟ 00:05:09.064 --> 00:05:11.626 ئێستا ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە ئامادەبووەکان پێیان وتراوە 00:05:11.650 --> 00:05:14.104 لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی هارڤارد کراوە. 00:05:14.596 --> 00:05:17.393 پێش ئەوەی بە تاقیکردنەوەی فشاری دەروونی کۆمەڵایەتییا بڕۆن، 00:05:17.417 --> 00:05:20.599 پێیان وتراوە وا بیر لە کاردانەوەی فشارە دەروونییەکەیان بکەنەوە وەک یارمەتیدەر. 00:05:20.623 --> 00:05:23.868 کە دڵە خێرا لێدەرەکەت ئامادەت ئەکات بۆ ئەوەی کاردانەوەت هەبێت. 00:05:24.408 --> 00:05:26.737 ئەگەر خێراتر هەناسە بەیت، کێشە نییە. 00:05:26.761 --> 00:05:28.972 ئۆکسجینی زیاتر ئەچێت بۆ مێشکت. 00:05:29.846 --> 00:05:32.519 بەشداربووەکانیش کە فێری ئەوە بوون وا سەیری کاردانەوەی فشاری دەروونی بکەن 00:05:32.543 --> 00:05:34.756 وەک یارمەتیدەر بۆ تواناکانی لەشیان، 00:05:34.780 --> 00:05:38.263 کەمتر فشاری دەروونییان هەبووە کەمتر، دڵەڕاوکێیان هەبوە، متمانەبەخۆبوونیان زیاتر بووە 00:05:38.287 --> 00:05:40.356 بەڵام سەرنجڕاکێشترین دۆزینەوە بۆ من 00:05:40.380 --> 00:05:43.319 ئەوەبوو کە وەڵامی جەستەییان بۆ فشاری دەروونی چۆن گۆڕاوە. 00:05:43.906 --> 00:05:45.631 ئێستا، لە کاردانەوەیەکی ئاسایی بۆ فشاری دەروونی، 00:05:45.655 --> 00:05:47.447 لێدانی دڵت خێرا ئەبێت، و 00:05:47.471 --> 00:05:50.851 بۆرییەکانی خوێنیشت ئاواهی ئەچنەوە یەکتر. و 00:05:52.343 --> 00:05:54.926 ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی کە فشاری دەروونی درێژخایەن 00:05:54.950 --> 00:05:57.785 هەندێک جار بەستراوەتەوە بە نەخۆشییەکانی سوڕی خوێن. 00:05:57.809 --> 00:06:00.542 بەڕاستی تەندروست نییە کە هەمووکاتێک لەم دۆخەیا بیت. 00:06:01.518 --> 00:06:02.606 بەڵام لە توێژینەوەکەیا، 00:06:02.630 --> 00:06:05.637 کاتێک بەشداربووەکان سەیری کاردانەوەی فشارە دەروونییەکەیان کردووە وەک یارمەتیدەر، 00:06:05.661 --> 00:06:08.629 بۆرییەکانی خوێنیان بەم شێوەیە بە کراوەیی ماوەتەوە. 00:06:09.176 --> 00:06:10.953 هێشتا دڵیان خێرا لێیداوە، 00:06:10.977 --> 00:06:13.704 بەڵام ئەمە سوڕێکی خوێنی زۆر تەندروستترە. 00:06:13.728 --> 00:06:16.359 ڕاستییەکەی زۆر لەوە ئەچێت کە ڕووئەیات 00:06:16.383 --> 00:06:20.351 لە ساتی شادی و ئازایەتییا. 00:06:21.391 --> 00:06:23.911 بەدرێژایی ژیانێکی ئەزموونی پڕ فشاری دەروونی، 00:06:23.935 --> 00:06:27.101 ئەمەیان گۆڕانکارییە بایلۆجییە 00:06:27.125 --> 00:06:28.405 ئەکرێ جیاوازییەکە بێت 00:06:28.429 --> 00:06:31.409 لەنێوان جەڵتەی دڵ بەهۆی فشاری دەروونییەوە لە ٥٠ ساڵیدا و 00:06:31.433 --> 00:06:33.657 ژیانت هەتا ٩٠ەکانی تەمەن. و 00:06:34.356 --> 00:06:37.417 ئەمەش ئەوەیە کە زانستە نوێکەی فشاری دەروونی دەریئەخات، 00:06:37.441 --> 00:06:40.443 کە شێوەی بیرکردنەوەت لە فشاری دەروونی چۆن گرنگە. 00:06:41.197 --> 00:06:44.086 بۆیە ئامانجم وەک دەروونناسێکی تەندروستی گۆڕا. 00:06:44.110 --> 00:06:46.248 چیتر نامەوێت فشاری دەروونی لەناوبەرم. 00:06:46.272 --> 00:06:49.206 ئەمەوێ باشترتان بکەم لە فشاری دەروونیدا. و 00:06:49.230 --> 00:06:51.403 تەنیا کەمێک دەستوەردانمان کردووە. 00:06:51.935 --> 00:06:53.459 ئەگەر دەستت بەرزکردایەتەوە و بتوتایە 00:06:53.483 --> 00:06:55.528 کە ساڵی پار فشاری دەروونی زۆرت هەبووە، 00:06:55.552 --> 00:06:57.371 ئەمانتوانی ژیانت ڕزگارکەین، 00:06:57.395 --> 00:07:00.922 چونکە جاری داهاتوو کە دڵتان پەلەی کرد بەهۆی فشاری دەروونییەوە، 00:07:00.946 --> 00:07:02.769 ئەم وتارەی منتان بیر ئەبێت و 00:07:02.793 --> 00:07:04.931 بۆخۆشتان بیر ئەکەنەوە، 00:07:04.955 --> 00:07:09.520 ئەمە لەشمە یارمەتیم ئەیات لە ئاست ئەم ململانێیە بم. و 00:07:10.129 --> 00:07:12.444 کاتێک بەو شێوەیە سەیری فشاری دەروونی ئەکەیت، 00:07:12.468 --> 00:07:14.501 لەشت باوەڕت پێئەکات، و 00:07:14.525 --> 00:07:17.008 کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی تەندروستتر ئەبێت. 00:07:18.204 --> 00:07:22.356 ئێستا ئەبێ بڵێم منیش زیاتر لە ١٠ ساڵ ترسم هەیە لە فشاری دەروونی 00:07:22.380 --> 00:07:24.330 کە ئەبێ خۆم چاکەمەوە لێی، 00:07:24.354 --> 00:07:26.940 بۆیە یەک دەستوەردانی تر ئەکەین. 00:07:26.964 --> 00:07:28.068 ئەمەوێ پێتان بڵێم 00:07:28.092 --> 00:07:31.963 دەربارەی یەکێک لە بەکەم سەیرکراوترین کاردانەوەکان بۆ فشاری دەروونی، و 00:07:31.987 --> 00:07:33.822 بیرۆکەکەش ئەمەیە: 00:07:33.846 --> 00:07:36.241 فشاری دەروونی واتلێئەکات کۆمەڵایەتی بیت. 00:07:37.266 --> 00:07:39.026 بۆ تێگەشتن لەم لایەنەی فشاری دەروونی، 00:07:39.050 --> 00:07:41.893 پێویستە باسی هۆرمۆنێک بکەین، ئۆکسیتۆسین، و 00:07:41.917 --> 00:07:46.841 ئەزانم کە ئۆکسیتۆسین بایەخێکی زۆری پێدراوە وەک هۆرمۆنێک. 00:07:46.865 --> 00:07:50.180 تەنانەت نازناوە جوانەکەشی هەیە، هۆرمۆنی گرتنەباوەش، 00:07:50.204 --> 00:07:52.866 چونکە کاتێک دەرئەدرێت کە باوەش بە یەکێکا ئەکەیت. 00:07:52.890 --> 00:07:56.815 بەڵام ئەمە بەشێکی زۆر بچووکە لە کارەکانی ئۆکسیتۆسین. 00:07:57.572 --> 00:07:59.846 ئۆکسیتۆسین هۆرمۆنێکی دەمارییە. 00:07:59.870 --> 00:08:03.420 غەریزە کۆمەڵایەتییەکانی مێشکت ڕێکئەخات بە وردی. 00:08:03.978 --> 00:08:05.951 واتلێئەکات پێش هەموو شتێک 00:08:05.975 --> 00:08:08.891 ئەو شتانە بکەیت کە پەیوەندییە نزیکەکان بەهێز ئەکات. 00:08:09.486 --> 00:08:14.310 ئۆکسیتۆسین واتلێئەکات حەز بکەیت بە بەرکەوتن لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت. 00:08:14.334 --> 00:08:15.896 هاوسۆزیت بەهێز ئەکات. 00:08:15.920 --> 00:08:18.604 تەنانەت واتلێئەکات ئامادەییت زیاتربێت بۆ یارمەتیدان و پشتیوانی 00:08:18.628 --> 00:08:20.312 خەڵکەکانی گرنگیان پێئەیەیت. 00:08:21.672 --> 00:08:25.626 هەندێک کەس تەنانەت پێشنیاری ئەوەش ئەکەن ئۆکسیتۆسین هەڵمژین... 00:08:27.179 --> 00:08:29.867 بۆ ئەوەی بەبایەختر و هاوسۆزتر بین. 00:08:31.340 --> 00:08:35.116 بەڵام ئەمە ئەوەیە کە زۆر کەس تێیناگەن لەسەر ئۆکسیتۆسین. 00:08:36.164 --> 00:08:38.230 هۆرمۆنێکی فشاری دەروونییە. 00:08:39.130 --> 00:08:42.224 ڕژێنی ژێر مێشکت ئەم هۆرمۆنە دەرئەیات 00:08:42.248 --> 00:08:43.772 وەک بەشێک لە کاردانەوە بۆ فشاری دەروونی. 00:08:43.796 --> 00:08:46.023 ئەوەنە بەشێکە لە کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی 00:08:46.047 --> 00:08:49.374 وەک ئەدرینالینەکەی کە وا لە دڵت ئەکات خێرا لێبات. 00:08:50.271 --> 00:08:52.945 کاتێکیش ئۆکسیتۆسین دەرئەدرێت لە کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی، 00:08:52.969 --> 00:08:55.575 پاڵنەرێک ئەبێت بۆت کە هەوڵ بۆ پشتیوانی بەیت. 00:08:56.330 --> 00:08:58.359 کاردانەوەی فشاری دەروونی بایلۆجیت 00:08:58.383 --> 00:09:01.902 پاڵت ئەنێ بە یەکێک بلێیت کە هەستت چۆنە، 00:09:01.926 --> 00:09:03.614 لەجیاتی ئەوەی لە خۆتا کۆیکەیتەوە. 00:09:04.306 --> 00:09:07.386 کاردانەوەی فشاری دەروونیت ئەیەوێ دڵنیابێتەوە لەوەی هەستی پێئەکەیت 00:09:07.410 --> 00:09:09.705 کاتێک کەسێکی تر لە ژیانتا ئەناڵێنێت 00:09:09.729 --> 00:09:11.688 بۆ ئەوەی بتوانن پشتیوانی یەکتر بکەن. 00:09:12.299 --> 00:09:13.959 کاتێک ژیان قورس ئەبێت، 00:09:13.983 --> 00:09:18.570 کاردانەوەی فشاری دەروونیت ئەیەوێ چواردەور بگیرێت 00:09:18.594 --> 00:09:20.113 بەو کەسانەی بایەخیان پێئەیەیت. 00:09:21.158 --> 00:09:25.313 باشە، کەواتە چۆن ئەزانیت کە ئەم لایەنەی فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟ 00:09:25.686 --> 00:09:28.247 ئۆکسیتۆسین تەنیا کار لەسەر مێشکت ناکات. 00:09:28.271 --> 00:09:30.638 کار لەسەر لەشیشت ئەکات، و 00:09:30.662 --> 00:09:32.837 یەکێک لە سەرەکیترین کارەکانی لە لەشتا 00:09:32.861 --> 00:09:37.522 ئەوەیە کۆئەندامی سوڕی خوێنت بپارێزێت لە کاریگەرییەکانی فشاری دەروونی. 00:09:37.956 --> 00:09:40.500 دژە هەوکردنێکی سرووشتییە. 00:09:40.524 --> 00:09:43.945 هەروەها یارمەتی بۆرییەکانی خوێنیشت ئەیات لەکاتی فشاری دەروونییا بە کراوەیی بمێننەوە. 00:09:43.969 --> 00:09:47.342 بەڵام دڵخوازترین کاریگەرییەکە بەلامەوە کاریگەرییەتی لەسەر دڵ. 00:09:47.366 --> 00:09:51.304 دڵت وەرگری هەیە بۆ ئەم هۆرمۆنە، و 00:09:51.328 --> 00:09:54.782 ئۆکسیتۆسین یارمەتی خانەکانی دڵ ئەیات کە درووستبنەوە، و 00:09:54.806 --> 00:09:57.940 خۆیان چاکەنەوە لە زیانەکانی بەهۆی فشاری دەروونییەوە بوون. 00:09:58.774 --> 00:10:02.473 ئەم هۆرمۆنی فشاری دەروونییە دڵت بەهێزتر ئەکات. 00:10:03.591 --> 00:10:06.833 شتە گرنگەکەش ئەوەیە کە هەموو ئەم سوودە جەستەییانەی ئۆکسیتۆسین 00:10:06.857 --> 00:10:11.883 بەهێز ئەبن بە بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی و پشتیوانی کۆمەڵایەتی. 00:10:11.907 --> 00:10:14.802 بۆیە کاتێک ئەتەوێت یارمەتی ئەوانە بەیت کە لەژێر فشاری دەروونیان، 00:10:14.826 --> 00:10:18.075 ئەگەر بۆ داواکردنی پشتیوانی بێت یان یارمەتیدانی کەسێکی تر، 00:10:18.099 --> 00:10:20.083 هۆرمۆنی زیاتر لەمە دەرئەیەیت، 00:10:20.107 --> 00:10:22.345 کاردانەوەی فشاری دەروونیت تەندروستتر ئەبێت، و 00:10:22.369 --> 00:10:25.020 خێراتر چاک ئەبیتەوە لە فشاری دەروونی. 00:10:25.658 --> 00:10:27.777 ئەمە سەرنجڕاکێشە بەلامەوە، 00:10:27.801 --> 00:10:31.705 کە کاردانەویە فشاری دەروونیت ئەم میکانیزمەی بنیاتناوە 00:10:31.729 --> 00:10:34.610 بۆ پتەوی بەرامبەر فشاری دەروونی، و 00:10:34.634 --> 00:10:37.015 ئەو میکانیزمەش پەیوەندی مرۆییە. 00:10:39.174 --> 00:10:42.374 ئەمەوێ تەواویکەم بە باسکردنی توێژینەوەیەکی تر بۆتانز 00:10:42.398 --> 00:10:45.516 گوێشبگرن، چونکە لەوانەیە ئەم توێژینەوەیە بتوانێ ژیانی یەکێ ڕزگارکات. 00:10:46.651 --> 00:10:49.906 ئەم توێژینەوە بە شوێن ١٠ هەزار کەسی پێگەشتووە چوو لە ئەمریکا، و 00:10:49.930 --> 00:10:54.069 تەمەنیان لە نێوان ٣٤ بۆ ٩٣ ساڵ بوو، و 00:10:54.093 --> 00:10:56.338 دەستیان بە توێژینەوەکە کرد بە کردنی ئەم پرسیارە لێیان: 00:10:56.362 --> 00:10:59.565 "ساڵی پار ئەزموونی چەندێک فشاری دەروونیتان کرد؟" 00:11:00.779 --> 00:11:02.280 هەروەها پرسیشیان، 00:11:02.304 --> 00:11:06.939 "چەندێک کاتتان بەسەر بردووە لە یارمەتیدانی هاوڕێکان، دراوسێکان، و 00:11:06.963 --> 00:11:08.801 خەڵکەکانی کۆمەڵگاکەتان؟" 00:11:10.133 --> 00:11:12.884 ئینجا بۆ پێنج ساڵی دواتر تۆماری گشتیان بەکارهێنا 00:11:12.908 --> 00:11:14.287 هەتا بزانن کێ مردووە. 00:11:15.531 --> 00:11:18.188 باشە، یەکەمجار هەواڵە خراپەکە: 00:11:18.212 --> 00:11:21.147 بۆ هەر ئەزموونێکی ژیان کە فشاری دەروونی هەڵگرێت، 00:11:21.171 --> 00:11:24.196 وەک کێشەی دارایی یان کێشەی خێزانی، 00:11:24.220 --> 00:11:27.390 ئەوە مەترسی مردنی بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠ زیاد کردووە. 00:11:28.451 --> 00:11:32.421 بەڵام -- وە هیوادارم هەتا ئێستا چاوەڕێی "بەڵام"ێکتان کردبێت -- 00:11:32.445 --> 00:11:34.852 بەڵام ئەوە بۆ هەمووان ڕاست نەبوو. 00:11:34.876 --> 00:11:38.514 ئەوانەی کاتیان بەسەر ئەبرد لە گرنگیدان بە خەڵکیتر 00:11:38.538 --> 00:11:43.041 هیچ زیادبوونێکیان نەبووە لە ئەگەری مردن بەهۆی فشاری دەروونییەوە. 00:11:43.065 --> 00:11:44.065 سفر. 00:11:44.738 --> 00:11:46.813 گرنگیپێدان پتەوی درووستکردووە. و 00:11:48.233 --> 00:11:49.692 بۆیە جارێکی تر ئەبینین 00:11:49.716 --> 00:11:52.330 کە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی فشاری دەروونی لەسەر تەندروستیت 00:11:52.354 --> 00:11:53.994 ئەوە نییە ڕێگەی لێنەگیرێت. 00:11:54.578 --> 00:11:57.014 چۆن بیر ئەکەیتەوە و مامەڵەت چۆن ئەبێت 00:11:57.038 --> 00:12:00.078 ئەکرێت ئەزموونکردنت بۆ فشاری دەروونی تەواو بگۆڕێت. 00:12:00.998 --> 00:12:05.912 کاتێک هەڵیئەبژێریت کە وەک شتێکی سوودبەخش سەیری فشاری دەروونی بکەیت، 00:12:05.936 --> 00:12:09.069 بایلۆجی چاونەترسی درووست ئەکەیت. و 00:12:10.547 --> 00:12:13.964 کاتێک هەڵیئەبژێریت پەیوەندیت هەبێت لەگەڵ ئەوانەی لەژێر فشاری دەروونیان، 00:12:13.988 --> 00:12:16.106 ئەکرێت پتەوی درووستکەیت. 00:12:17.606 --> 00:12:23.136 مەرج نییە بەمە داوای ئەوە بکەم ئەزموونی فشاری دەروونی زیاترم هەبێ لە ژیانما، 00:12:23.160 --> 00:12:28.168 بەڵام ئەم زانستە پێزانینێکی تەواو تازەی یاومەتێ بۆ فشاری دەروونی. 00:12:29.237 --> 00:12:32.349 فشاری دەروونی وا ئەکات دڵمان بەردەست بێت بۆمان. 00:12:33.897 --> 00:12:37.556 دڵە بەسۆزەکەی شادی و واتا ئەدۆزێتەوە 00:12:37.580 --> 00:12:39.094 لە پەیوەندیمان بە خەڵکی ترەوە، و 00:12:39.118 --> 00:12:42.656 بەلێ، دڵە جەستەیی لێدەرەکەت، 00:12:42.680 --> 00:12:46.541 زۆر کار ئەکات بۆ ئەوەی وزە و هێزت باتێ. 00:12:47.945 --> 00:12:51.264 کاتێک هەڵیئەبژێریت کە بەو شێوەیە سەیری فشاری دەروونی بکەیت، 00:12:51.288 --> 00:12:53.776 بەتەنیا لە فشاری دەروونییا باشتر نابیت، 00:12:53.800 --> 00:12:56.543 هەڵوێستێکی زۆر گرنگی خۆت ئەخەیتە ڕوو. 00:12:57.627 --> 00:13:02.636 ئەڵێیت کە متمانە بە خۆت ئەکەیت بتوانی ململانێکانی ژیان بگریتە ئەستۆ. و 00:13:03.928 --> 00:13:08.691 بیریشت ئەبێت کە پێویست ناکات بەتەنیا ڕووبەڕووییان ببیتەوە. 00:13:09.659 --> 00:13:10.709 زۆر سوپاس. 00:13:10.733 --> 00:13:12.930 (چەپڵەلێدان) 00:13:20.014 --> 00:13:23.062 کریس ئەندەرسن: ئەمەی کە پێت وتین شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە. 00:13:23.086 --> 00:13:26.993 سەرسوڕهێنەرە بەلامەوە کە باوەڕێک لەسەر فشاری دەروونی 00:13:27.017 --> 00:13:30.958 هێندە جیاوازیی درووست ئەکات لە ماوەی ژیانا. 00:13:31.500 --> 00:13:33.702 ئەوە چۆن ئەکەیت بە ئامۆژگاری، 00:13:33.726 --> 00:13:35.869 بۆ نموونە ئەگەر کەسێک هەڵبژاردنێکی ژیان بکات 00:13:35.893 --> 00:13:39.748 لەنێوان بۆ نمونە، کارێکی پڕ فشاری دەروونی و کارێکی بێ فشاری دەروونی، 00:13:39.772 --> 00:13:42.429 هیچ گرنگی هەیە کامیان هەڵبژێردرێت؟ 00:13:42.453 --> 00:13:44.958 بەشێوەیەکی یەکسان دانایانەیە کە بۆ کارە پڕ فشاری دەروونییەکە بڕۆیت 00:13:44.982 --> 00:13:47.895 ئەگەر باوەڕت هەبێت کە بتوانیت بەجۆرێک مامەڵەی لەگەڵکەیت؟ 00:13:47.919 --> 00:13:50.179 کێلی: بەڵێ، ئەوەی کە ئەیزانین و دڵنیاین لێی 00:13:50.203 --> 00:13:52.587 ئەوەیە کە شوێنکەوتنی واتا باشترە بۆ تەندروستیت 00:13:52.611 --> 00:13:54.191 وەک لە خۆبەدوورگرتن لە نائاسوودەیی. 00:13:54.215 --> 00:13:57.263 بۆیە ئەڵێم بەڕاستی ئەوە باشترین ڕێگایە بۆ بڕیاردانن 00:13:57.287 --> 00:14:00.010 شوێن ئەوە بکەوە کە واتا درووست ئەکات لە ژیانتا و 00:14:00.034 --> 00:14:03.091 متمانە بە خۆت بکە بتوانیت مامەڵە لەگەڵ فشارە دەروونییەکەی دواتریدا بکەیت. 00:14:03.758 --> 00:14:06.130 کریس: زۆر سوپاس بۆتۆ کێلی. ئەوە زۆر سەرنجڕاکێشە. 00:14:06.154 --> 00:14:08.952 (چەڵەلێدان)