1 00:00:00,841 --> 00:00:03,511 شتێک هەیە ئەبێ دانی پیانێم. 2 00:00:04,968 --> 00:00:10,443 بەڵام یەکەم شت، ئەمەوێ دانپیانانێکی بچووکم بۆ بکەن. 3 00:00:11,779 --> 00:00:14,533 لەم ساڵەی پێشوودا، ئەمەوێ دەستتان بەرزکەنەوە 4 00:00:14,557 --> 00:00:17,947 ئەگەر هەستتان بە فشارێکی دەروونی کەم کردبێت. 5 00:00:17,971 --> 00:00:18,998 کەس هەیە؟ 6 00:00:20,604 --> 00:00:22,879 ئەی بڕێکی مامناوەند فشاری دەروونی؟ 7 00:00:23,840 --> 00:00:26,417 کێ هەستی بە فشاری دەروونی زۆر کردووە؟ 8 00:00:26,441 --> 00:00:28,825 بەڵێ. منیش. 9 00:00:28,849 --> 00:00:30,973 بەڵام ئەوە دانپیانانی خۆم نییە. 10 00:00:30,997 --> 00:00:32,758 دانپیانانەکەم ئەمەیە: 11 00:00:32,782 --> 00:00:34,779 من دەروونناسێکی تەندروستیم، و 12 00:00:34,803 --> 00:00:38,646 ئەرکی من ئەوەیە یارمەتی خەڵک بەم دڵخۆشتر و تەندروستتر بن. 13 00:00:39,699 --> 00:00:42,902 بەڵام ترسم هەیە ئەو شتەی خەریکی وتنەوەی بووم 14 00:00:42,926 --> 00:00:47,230 لەم دە ساڵەی ڕابردوودا زیانی زیاتر بووبێت لە باشە، و 15 00:00:47,254 --> 00:00:49,084 پەیوەندی بە فشاری دەروونییەوە هەیە. 16 00:00:49,826 --> 00:00:52,829 بۆ چەندین ساڵ بە خەڵکم وتووە، فشاری دەروونی نەخۆشت ئەخات. 17 00:00:52,853 --> 00:00:55,724 مەترسی هەموو شتێک زیاد ئەکات لە هەڵامەتی ئاساییەوە 18 00:00:55,748 --> 00:00:57,520 بۆ نەخۆشییەکانی دڵ. 19 00:00:58,134 --> 00:01:01,666 بەشێوەیەکی بنچینەیی، فشاری دەروونیم کردووە بە دووژمنێک. 20 00:01:02,383 --> 00:01:05,071 بەڵام مێشکم گۆڕاوە لەبارەی فشاری دەروونییەوە و 21 00:01:05,095 --> 00:01:08,264 ئەمڕۆ، ئەمەوێ هی ئێوەش بگۆڕم. 22 00:01:09,010 --> 00:01:11,366 با بەو توێژینەوەیە دەستپێکەم کە وایلێکردم دووبارە بیرکەمەوە 23 00:01:11,390 --> 00:01:13,377 لە نزیکبوونەوە لە فشاری دەروونی. 24 00:01:14,004 --> 00:01:18,639 ئەم توێژینەوەی بەدوای ٣٠ هەزار پێگەشتووە چوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی هەشت ساڵ، و 25 00:01:18,663 --> 00:01:21,166 دەستیانکرد بە پرسیارکردن لە خەڵک، 26 00:01:21,190 --> 00:01:24,382 "ئەم ساڵەی پێشوو هەستت بە چەندێک فشاری دەروونی کردووە؟" 27 00:01:25,088 --> 00:01:26,628 هەروەها پرسیویشیانە، 28 00:01:26,652 --> 00:01:30,984 "باوەڕت وایە کە فشاری دەروونی زیانبەخشە بۆ تەندروستیت؟" 29 00:01:32,430 --> 00:01:35,986 ئینجا تۆماری مردنی گشتیان بەکارهێنا هەتا بزانن کێ مردووە. 30 00:01:36,010 --> 00:01:37,191 (پێکەنین) 31 00:01:37,215 --> 00:01:39,013 باشە. 32 00:01:39,037 --> 00:01:41,187 یەکەمجار هەندێک هەواڵی ناخۆش. 33 00:01:41,211 --> 00:01:44,612 ئەوانەی فشارێکی دەروونی زۆریان هەبووە ساڵی پێشتر 34 00:01:44,636 --> 00:01:47,389 مەترسی مردنیان لەسەدا ٤٣ زیاتر بووە. 35 00:01:48,612 --> 00:01:52,371 بەڵام ئەوە تەنیا بۆ ئەوانە ڕاست بووە 36 00:01:52,395 --> 00:01:56,032 کە باوەڕیان وابووە فشاری دەروونی زیانبەخشە بۆ تەندروستیت. 37 00:01:56,056 --> 00:01:58,816 (پێکەنین) 38 00:01:58,840 --> 00:02:01,116 ئەوانەی تووشی فشاری دەروونی زۆر بوون 39 00:02:01,140 --> 00:02:03,080 بەڵام وەک شتێکی زیانبەخش نەیانبینیوە 40 00:02:03,104 --> 00:02:04,781 ئەگەری مردنیان زۆر نەبووە. 41 00:02:04,805 --> 00:02:08,348 ڕاستییەکەی، مەترسی مردنیان کەمتر بووە 42 00:02:08,372 --> 00:02:09,672 لە هەر یەکێکی تری توێژینەوەکە، 43 00:02:09,696 --> 00:02:12,153 بەوانەشەوە کە فشارێکی دەروونی کەمیان هەبووە. 44 00:02:12,896 --> 00:02:15,516 ئێستا توێژەرەوەکان ئەیخەمڵێنن کە بەدرێژایی هەشت ساڵ 45 00:02:15,540 --> 00:02:17,110 بەشوێن مردنەوە بوون، 46 00:02:17,134 --> 00:02:20,310 ١٨٢ هەزار ئەمریکی پێشوەخت مردوون، 47 00:02:20,334 --> 00:02:21,772 بەهۆی فشاری دەروونییەوە نا، 48 00:02:21,796 --> 00:02:24,977 بەڵکو بەهۆی باوەڕکردن بەوەی فشاری دەروونی خراپە بۆت. 49 00:02:25,001 --> 00:02:26,233 (پێکەنین) 50 00:02:26,257 --> 00:02:29,299 ئەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار مردنە لە ساڵێکا. 51 00:02:29,931 --> 00:02:32,735 ئێستا ئەگەر خەمڵاندنەکە ڕاست بێت، 52 00:02:32,759 --> 00:02:34,998 ئەوە وائەکات باوەڕ بەوە بکرێت کە فشاری دەروونی خراپە بۆت 53 00:02:35,022 --> 00:02:39,093 پانزەیەم گەورەترین هۆکاری مردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی پار، 54 00:02:39,117 --> 00:02:43,100 لە شێرپەنجەی پێست، ئایدز، و کوشتن زیاتر خەڵکی کوشتووە. 55 00:02:45,172 --> 00:02:47,287 (پێکەنین) 56 00:02:47,311 --> 00:02:50,112 ئەتوانن ببینن کە بۆچی ئەم توێژینەوەیە ترساندوومی. 57 00:02:50,136 --> 00:02:54,185 لێرە زۆرم کات بەسەربردووە لەوەی بە خەڵک بڵێم 58 00:02:54,209 --> 00:02:56,050 فشاری دەروونی خراپە بۆ تەندروستیان. 59 00:02:57,090 --> 00:02:58,762 کەواتە ئەم توێژینەوەیە واملێئەکات بیرکەمەوە: 60 00:02:58,786 --> 00:03:02,858 ئایا گۆڕینی بیرکردنەوەت دەربارەی فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟ 61 00:03:02,882 --> 00:03:04,702 لێرەشا زانستەکە ئەڵێت بەڵێ. 62 00:03:04,726 --> 00:03:06,784 ئەتوانی مێشکی خۆت بگۆڕیت لەبارەی فشاری دەروونییەوە، 63 00:03:06,808 --> 00:03:10,060 ئەتوانی وەڵامی لەشت بگۆڕیت بۆ فشاری دەروونی. 64 00:03:10,084 --> 00:03:12,417 ئێستا بۆ ڕوونکردنەوەی کارکردنی ئەمە، 65 00:03:12,441 --> 00:03:15,298 ئەمەوێ هەمووتان وا نیشانیبەن کە بەشداربوون 66 00:03:15,322 --> 00:03:17,905 لە توێژینەوەیەکا بۆ ئەوە کراوە فشاری دەروونیت زیا بکات. 67 00:03:17,929 --> 00:03:20,589 پێی ئەوترێت تاقیکردنەوەی فشاری دەروونی کۆمەڵایەتی. 68 00:03:20,613 --> 00:03:22,643 یەیت بۆ تاقیگەکە، و 69 00:03:22,667 --> 00:03:24,638 پێت ئەوترێت کە پێویستە 70 00:03:24,662 --> 00:03:29,277 وتارێکی پێنج خولەکی سەرپێی بەیت لەسەر خاڵە لاوازەکانت 71 00:03:29,301 --> 00:03:32,934 بۆ لیژنەیەکی هەڵسەنگێنەری پسپۆڕ کە لەبەردەمتا دانیشتوون، و 72 00:03:32,958 --> 00:03:34,816 دڵنیابن لەوەی هەست بە فشارەکە ئەکەیت، 73 00:03:34,840 --> 00:03:37,787 ڕووناکی و کامێرا لەسەر ڕووخسارتە، 74 00:03:37,811 --> 00:03:39,270 بە جۆرێکی ئاواهی. 75 00:03:39,294 --> 00:03:40,452 (پێکەنین) 76 00:03:40,476 --> 00:03:43,356 هەڵسەنگێنەرەکانیش ڕاهێنراون 77 00:03:43,380 --> 00:03:47,072 هەڵسەنگاندنی نادەمی ڕووخێنەرت بەنێ، 78 00:03:47,096 --> 00:03:48,270 وەک ئەمە. 79 00:03:53,334 --> 00:03:54,335 (هەناسەدانەوە) 80 00:03:54,359 --> 00:03:56,756 (پێکەنین) 81 00:03:57,264 --> 00:03:59,332 ئێستا کە وەک پێویست ورەت ڕووخاوە، 82 00:03:59,356 --> 00:04:02,132 کاتی بەشی دووەمە: تاقیکردنەوەی بیرکاری. 83 00:04:02,156 --> 00:04:04,233 کە ئاگاداری نیت، 84 00:04:04,257 --> 00:04:07,816 تاقیکەرەوەکە ڕاهێنراوە لەسەر ئەوەی لەوکاتەیا هەراسانت بکات. 85 00:04:08,285 --> 00:04:10,635 ئێستا هەموومان پێکەوە ئەمە ئەکەین. 86 00:04:10,659 --> 00:04:12,029 شتێکی خۆش ئەبێت. 87 00:04:12,404 --> 00:04:13,427 بۆ من. 88 00:04:13,451 --> 00:04:14,468 باشە. 89 00:04:14,492 --> 00:04:15,699 (پێکەنین) 90 00:04:15,723 --> 00:04:19,722 ئەمەوێ هەمووتان لە ٩٩٦ەوە بۆ دواوە بژمێرن 91 00:04:19,746 --> 00:04:21,114 هەر جارە و حەوتی لێدەرکەن. 92 00:04:21,138 --> 00:04:22,742 هەمووتان بە بەرزی بیکەن، 93 00:04:22,766 --> 00:04:24,750 هەتا بتوانن خێرا، 94 00:04:24,774 --> 00:04:26,866 بە ٩٩٦ دەستپێکەن. 95 00:04:26,890 --> 00:04:27,928 دەی! 96 00:04:27,952 --> 00:04:29,309 (ژماردنی ئامادەبووان) 97 00:04:29,333 --> 00:04:32,122 خێراتر. تکایە خێراتر بن. 98 00:04:32,146 --> 00:04:33,512 زۆر خاو ئەیکەن. 99 00:04:33,536 --> 00:04:34,574 (ژماردنی ئامادەبووان) 100 00:04:34,598 --> 00:04:36,090 بۆست، بۆست، بۆست، بۆستن. 101 00:04:36,114 --> 00:04:37,520 ئەو پیاوە هەڵەیەکی کرد. 102 00:04:37,544 --> 00:04:39,742 پێویستە لە سەرەتاوە دەستپێکەینەوە. 103 00:04:39,766 --> 00:04:40,767 (پێکەنین) 104 00:04:40,791 --> 00:04:43,003 زۆر باش نین لەمەیا، وانییە؟ 105 00:04:43,027 --> 00:04:44,477 باشە، کەواتە تێگەشتن لەوە. 106 00:04:44,501 --> 00:04:46,316 ئەگەر بەڕاستی لەم توێژینەوەیەیا بوونایە، 107 00:04:46,340 --> 00:04:48,262 لەوانەیە کەمێک فشاری دەروونیتان هەبوایە. 108 00:04:48,286 --> 00:04:49,801 لەوانەیە دڵت بەخێرایی لێبات، 109 00:04:49,825 --> 00:04:53,205 لەوانەیە خێراتر هەناسە بەیت، لەوانەیە هەموو گیانت ئارەق بێت. 110 00:04:53,229 --> 00:04:57,801 لەکاتی ئاساییشدا، ئەم گۆڕانکارییە جەستەییانە وەک دڵەڕاکێ لێکئەیەینەوە 111 00:04:57,825 --> 00:05:00,690 یان نیشانەی ئەوەی زۆر بە باشی بەرگەی فشارەکە ناگرین. 112 00:05:01,142 --> 00:05:02,991 بەڵام چی ئەبێت ئەگەر وا سەیریان بکەیت 113 00:05:03,015 --> 00:05:05,338 کە وزە دراوە بە لەشت، 114 00:05:05,362 --> 00:05:08,342 ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم ململانێیە ببیتەوە؟ 115 00:05:09,064 --> 00:05:11,626 ئێستا ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە ئامادەبووەکان پێیان وتراوە 116 00:05:11,650 --> 00:05:14,104 لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی هارڤارد کراوە. 117 00:05:14,596 --> 00:05:17,393 پێش ئەوەی بە تاقیکردنەوەی فشاری دەروونی کۆمەڵایەتییا بڕۆن، 118 00:05:17,417 --> 00:05:20,599 پێیان وتراوە وا بیر لە کاردانەوەی فشارە دەروونییەکەیان بکەنەوە وەک یارمەتیدەر. 119 00:05:20,623 --> 00:05:23,868 کە دڵە خێرا لێدەرەکەت ئامادەت ئەکات بۆ ئەوەی کاردانەوەت هەبێت. 120 00:05:24,408 --> 00:05:26,737 ئەگەر خێراتر هەناسە بەیت، کێشە نییە. 121 00:05:26,761 --> 00:05:28,972 ئۆکسجینی زیاتر ئەچێت بۆ مێشکت. 122 00:05:29,846 --> 00:05:32,519 بەشداربووەکانیش کە فێری ئەوە بوون وا سەیری کاردانەوەی فشاری دەروونی بکەن 123 00:05:32,543 --> 00:05:34,756 وەک یارمەتیدەر بۆ تواناکانی لەشیان، 124 00:05:34,780 --> 00:05:38,263 کەمتر فشاری دەروونییان هەبووە کەمتر، دڵەڕاوکێیان هەبوە، متمانەبەخۆبوونیان زیاتر بووە 125 00:05:38,287 --> 00:05:40,356 بەڵام سەرنجڕاکێشترین دۆزینەوە بۆ من 126 00:05:40,380 --> 00:05:43,319 ئەوەبوو کە وەڵامی جەستەییان بۆ فشاری دەروونی چۆن گۆڕاوە. 127 00:05:43,906 --> 00:05:45,631 ئێستا، لە کاردانەوەیەکی ئاسایی بۆ فشاری دەروونی، 128 00:05:45,655 --> 00:05:47,447 لێدانی دڵت خێرا ئەبێت، و 129 00:05:47,471 --> 00:05:50,851 بۆرییەکانی خوێنیشت ئاواهی ئەچنەوە یەکتر. و 130 00:05:52,343 --> 00:05:54,926 ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی کە فشاری دەروونی درێژخایەن 131 00:05:54,950 --> 00:05:57,785 هەندێک جار بەستراوەتەوە بە نەخۆشییەکانی سوڕی خوێن. 132 00:05:57,809 --> 00:06:00,542 بەڕاستی تەندروست نییە کە هەمووکاتێک لەم دۆخەیا بیت. 133 00:06:01,518 --> 00:06:02,606 بەڵام لە توێژینەوەکەیا، 134 00:06:02,630 --> 00:06:05,637 کاتێک بەشداربووەکان سەیری کاردانەوەی فشارە دەروونییەکەیان کردووە وەک یارمەتیدەر، 135 00:06:05,661 --> 00:06:08,629 بۆرییەکانی خوێنیان بەم شێوەیە بە کراوەیی ماوەتەوە. 136 00:06:09,176 --> 00:06:10,953 هێشتا دڵیان خێرا لێیداوە، 137 00:06:10,977 --> 00:06:13,704 بەڵام ئەمە سوڕێکی خوێنی زۆر تەندروستترە. 138 00:06:13,728 --> 00:06:16,359 ڕاستییەکەی زۆر لەوە ئەچێت کە ڕووئەیات 139 00:06:16,383 --> 00:06:20,351 لە ساتی شادی و ئازایەتییا. 140 00:06:21,391 --> 00:06:23,911 بەدرێژایی ژیانێکی ئەزموونی پڕ فشاری دەروونی، 141 00:06:23,935 --> 00:06:27,101 ئەمەیان گۆڕانکارییە بایلۆجییە 142 00:06:27,125 --> 00:06:28,405 ئەکرێ جیاوازییەکە بێت 143 00:06:28,429 --> 00:06:31,409 لەنێوان جەڵتەی دڵ بەهۆی فشاری دەروونییەوە لە ٥٠ ساڵیدا و 144 00:06:31,433 --> 00:06:33,657 ژیانت هەتا ٩٠ەکانی تەمەن. و 145 00:06:34,356 --> 00:06:37,417 ئەمەش ئەوەیە کە زانستە نوێکەی فشاری دەروونی دەریئەخات، 146 00:06:37,441 --> 00:06:40,443 کە شێوەی بیرکردنەوەت لە فشاری دەروونی چۆن گرنگە. 147 00:06:41,197 --> 00:06:44,086 بۆیە ئامانجم وەک دەروونناسێکی تەندروستی گۆڕا. 148 00:06:44,110 --> 00:06:46,248 چیتر نامەوێت فشاری دەروونی لەناوبەرم. 149 00:06:46,272 --> 00:06:49,206 ئەمەوێ باشترتان بکەم لە فشاری دەروونیدا. و 150 00:06:49,230 --> 00:06:51,403 تەنیا کەمێک دەستوەردانمان کردووە. 151 00:06:51,935 --> 00:06:53,459 ئەگەر دەستت بەرزکردایەتەوە و بتوتایە 152 00:06:53,483 --> 00:06:55,528 کە ساڵی پار فشاری دەروونی زۆرت هەبووە، 153 00:06:55,552 --> 00:06:57,371 ئەمانتوانی ژیانت ڕزگارکەین، 154 00:06:57,395 --> 00:07:00,922 چونکە جاری داهاتوو کە دڵتان پەلەی کرد بەهۆی فشاری دەروونییەوە، 155 00:07:00,946 --> 00:07:02,769 ئەم وتارەی منتان بیر ئەبێت و 156 00:07:02,793 --> 00:07:04,931 بۆخۆشتان بیر ئەکەنەوە، 157 00:07:04,955 --> 00:07:09,520 ئەمە لەشمە یارمەتیم ئەیات لە ئاست ئەم ململانێیە بم. و 158 00:07:10,129 --> 00:07:12,444 کاتێک بەو شێوەیە سەیری فشاری دەروونی ئەکەیت، 159 00:07:12,468 --> 00:07:14,501 لەشت باوەڕت پێئەکات، و 160 00:07:14,525 --> 00:07:17,008 کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی تەندروستتر ئەبێت. 161 00:07:18,204 --> 00:07:22,356 ئێستا ئەبێ بڵێم منیش زیاتر لە ١٠ ساڵ ترسم هەیە لە فشاری دەروونی 162 00:07:22,380 --> 00:07:24,330 کە ئەبێ خۆم چاکەمەوە لێی، 163 00:07:24,354 --> 00:07:26,940 بۆیە یەک دەستوەردانی تر ئەکەین. 164 00:07:26,964 --> 00:07:28,068 ئەمەوێ پێتان بڵێم 165 00:07:28,092 --> 00:07:31,963 دەربارەی یەکێک لە بەکەم سەیرکراوترین کاردانەوەکان بۆ فشاری دەروونی، و 166 00:07:31,987 --> 00:07:33,822 بیرۆکەکەش ئەمەیە: 167 00:07:33,846 --> 00:07:36,241 فشاری دەروونی واتلێئەکات کۆمەڵایەتی بیت. 168 00:07:37,266 --> 00:07:39,026 بۆ تێگەشتن لەم لایەنەی فشاری دەروونی، 169 00:07:39,050 --> 00:07:41,893 پێویستە باسی هۆرمۆنێک بکەین، ئۆکسیتۆسین، و 170 00:07:41,917 --> 00:07:46,841 ئەزانم کە ئۆکسیتۆسین بایەخێکی زۆری پێدراوە وەک هۆرمۆنێک. 171 00:07:46,865 --> 00:07:50,180 تەنانەت نازناوە جوانەکەشی هەیە، هۆرمۆنی گرتنەباوەش، 172 00:07:50,204 --> 00:07:52,866 چونکە کاتێک دەرئەدرێت کە باوەش بە یەکێکا ئەکەیت. 173 00:07:52,890 --> 00:07:56,815 بەڵام ئەمە بەشێکی زۆر بچووکە لە کارەکانی ئۆکسیتۆسین. 174 00:07:57,572 --> 00:07:59,846 ئۆکسیتۆسین هۆرمۆنێکی دەمارییە. 175 00:07:59,870 --> 00:08:03,420 غەریزە کۆمەڵایەتییەکانی مێشکت ڕێکئەخات بە وردی. 176 00:08:03,978 --> 00:08:05,951 واتلێئەکات پێش هەموو شتێک 177 00:08:05,975 --> 00:08:08,891 ئەو شتانە بکەیت کە پەیوەندییە نزیکەکان بەهێز ئەکات. 178 00:08:09,486 --> 00:08:14,310 ئۆکسیتۆسین واتلێئەکات حەز بکەیت بە بەرکەوتن لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت. 179 00:08:14,334 --> 00:08:15,896 هاوسۆزیت بەهێز ئەکات. 180 00:08:15,920 --> 00:08:18,604 تەنانەت واتلێئەکات ئامادەییت زیاتربێت بۆ یارمەتیدان و پشتیوانی 181 00:08:18,628 --> 00:08:20,312 خەڵکەکانی گرنگیان پێئەیەیت. 182 00:08:21,672 --> 00:08:25,626 هەندێک کەس تەنانەت پێشنیاری ئەوەش ئەکەن ئۆکسیتۆسین هەڵمژین... 183 00:08:27,179 --> 00:08:29,867 بۆ ئەوەی بەبایەختر و هاوسۆزتر بین. 184 00:08:31,340 --> 00:08:35,116 بەڵام ئەمە ئەوەیە کە زۆر کەس تێیناگەن لەسەر ئۆکسیتۆسین. 185 00:08:36,164 --> 00:08:38,230 هۆرمۆنێکی فشاری دەروونییە. 186 00:08:39,130 --> 00:08:42,224 ڕژێنی ژێر مێشکت ئەم هۆرمۆنە دەرئەیات 187 00:08:42,248 --> 00:08:43,772 وەک بەشێک لە کاردانەوە بۆ فشاری دەروونی. 188 00:08:43,796 --> 00:08:46,023 ئەوەنە بەشێکە لە کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی 189 00:08:46,047 --> 00:08:49,374 وەک ئەدرینالینەکەی کە وا لە دڵت ئەکات خێرا لێبات. 190 00:08:50,271 --> 00:08:52,945 کاتێکیش ئۆکسیتۆسین دەرئەدرێت لە کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی، 191 00:08:52,969 --> 00:08:55,575 پاڵنەرێک ئەبێت بۆت کە هەوڵ بۆ پشتیوانی بەیت. 192 00:08:56,330 --> 00:08:58,359 کاردانەوەی فشاری دەروونی بایلۆجیت 193 00:08:58,383 --> 00:09:01,902 پاڵت ئەنێ بە یەکێک بلێیت کە هەستت چۆنە، 194 00:09:01,926 --> 00:09:03,614 لەجیاتی ئەوەی لە خۆتا کۆیکەیتەوە. 195 00:09:04,306 --> 00:09:07,386 کاردانەوەی فشاری دەروونیت ئەیەوێ دڵنیابێتەوە لەوەی هەستی پێئەکەیت 196 00:09:07,410 --> 00:09:09,705 کاتێک کەسێکی تر لە ژیانتا ئەناڵێنێت 197 00:09:09,729 --> 00:09:11,688 بۆ ئەوەی بتوانن پشتیوانی یەکتر بکەن. 198 00:09:12,299 --> 00:09:13,959 کاتێک ژیان قورس ئەبێت، 199 00:09:13,983 --> 00:09:18,570 کاردانەوەی فشاری دەروونیت ئەیەوێ چواردەور بگیرێت 200 00:09:18,594 --> 00:09:20,113 بەو کەسانەی بایەخیان پێئەیەیت. 201 00:09:21,158 --> 00:09:25,313 باشە، کەواتە چۆن ئەزانیت کە ئەم لایەنەی فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟ 202 00:09:25,686 --> 00:09:28,247 ئۆکسیتۆسین تەنیا کار لەسەر مێشکت ناکات. 203 00:09:28,271 --> 00:09:30,638 کار لەسەر لەشیشت ئەکات، و 204 00:09:30,662 --> 00:09:32,837 یەکێک لە سەرەکیترین کارەکانی لە لەشتا 205 00:09:32,861 --> 00:09:37,522 ئەوەیە کۆئەندامی سوڕی خوێنت بپارێزێت لە کاریگەرییەکانی فشاری دەروونی. 206 00:09:37,956 --> 00:09:40,500 دژە هەوکردنێکی سرووشتییە. 207 00:09:40,524 --> 00:09:43,945 هەروەها یارمەتی بۆرییەکانی خوێنیشت ئەیات لەکاتی فشاری دەروونییا بە کراوەیی بمێننەوە. 208 00:09:43,969 --> 00:09:47,342 بەڵام دڵخوازترین کاریگەرییەکە بەلامەوە کاریگەرییەتی لەسەر دڵ. 209 00:09:47,366 --> 00:09:51,304 دڵت وەرگری هەیە بۆ ئەم هۆرمۆنە، و 210 00:09:51,328 --> 00:09:54,782 ئۆکسیتۆسین یارمەتی خانەکانی دڵ ئەیات کە درووستبنەوە، و 211 00:09:54,806 --> 00:09:57,940 خۆیان چاکەنەوە لە زیانەکانی بەهۆی فشاری دەروونییەوە بوون. 212 00:09:58,774 --> 00:10:02,473 ئەم هۆرمۆنی فشاری دەروونییە دڵت بەهێزتر ئەکات. 213 00:10:03,591 --> 00:10:06,833 شتە گرنگەکەش ئەوەیە کە هەموو ئەم سوودە جەستەییانەی ئۆکسیتۆسین 214 00:10:06,857 --> 00:10:11,883 بەهێز ئەبن بە بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی و پشتیوانی کۆمەڵایەتی. 215 00:10:11,907 --> 00:10:14,802 بۆیە کاتێک ئەتەوێت یارمەتی ئەوانە بەیت کە لەژێر فشاری دەروونیان، 216 00:10:14,826 --> 00:10:18,075 ئەگەر بۆ داواکردنی پشتیوانی بێت یان یارمەتیدانی کەسێکی تر، 217 00:10:18,099 --> 00:10:20,083 هۆرمۆنی زیاتر لەمە دەرئەیەیت، 218 00:10:20,107 --> 00:10:22,345 کاردانەوەی فشاری دەروونیت تەندروستتر ئەبێت، و 219 00:10:22,369 --> 00:10:25,020 خێراتر چاک ئەبیتەوە لە فشاری دەروونی. 220 00:10:25,658 --> 00:10:27,777 ئەمە سەرنجڕاکێشە بەلامەوە، 221 00:10:27,801 --> 00:10:31,705 کە کاردانەویە فشاری دەروونیت ئەم میکانیزمەی بنیاتناوە 222 00:10:31,729 --> 00:10:34,610 بۆ پتەوی بەرامبەر فشاری دەروونی، و 223 00:10:34,634 --> 00:10:37,015 ئەو میکانیزمەش پەیوەندی مرۆییە. 224 00:10:39,174 --> 00:10:42,374 ئەمەوێ تەواویکەم بە باسکردنی توێژینەوەیەکی تر بۆتانز 225 00:10:42,398 --> 00:10:45,516 گوێشبگرن، چونکە لەوانەیە ئەم توێژینەوەیە بتوانێ ژیانی یەکێ ڕزگارکات. 226 00:10:46,651 --> 00:10:49,906 ئەم توێژینەوە بە شوێن ١٠ هەزار کەسی پێگەشتووە چوو لە ئەمریکا، و 227 00:10:49,930 --> 00:10:54,069 تەمەنیان لە نێوان ٣٤ بۆ ٩٣ ساڵ بوو، و 228 00:10:54,093 --> 00:10:56,338 دەستیان بە توێژینەوەکە کرد بە کردنی ئەم پرسیارە لێیان: 229 00:10:56,362 --> 00:10:59,565 "ساڵی پار ئەزموونی چەندێک فشاری دەروونیتان کرد؟" 230 00:11:00,779 --> 00:11:02,280 هەروەها پرسیشیان، 231 00:11:02,304 --> 00:11:06,939 "چەندێک کاتتان بەسەر بردووە لە یارمەتیدانی هاوڕێکان، دراوسێکان، و 232 00:11:06,963 --> 00:11:08,801 خەڵکەکانی کۆمەڵگاکەتان؟" 233 00:11:10,133 --> 00:11:12,884 ئینجا بۆ پێنج ساڵی دواتر تۆماری گشتیان بەکارهێنا 234 00:11:12,908 --> 00:11:14,287 هەتا بزانن کێ مردووە. 235 00:11:15,531 --> 00:11:18,188 باشە، یەکەمجار هەواڵە خراپەکە: 236 00:11:18,212 --> 00:11:21,147 بۆ هەر ئەزموونێکی ژیان کە فشاری دەروونی هەڵگرێت، 237 00:11:21,171 --> 00:11:24,196 وەک کێشەی دارایی یان کێشەی خێزانی، 238 00:11:24,220 --> 00:11:27,390 ئەوە مەترسی مردنی بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠ زیاد کردووە. 239 00:11:28,451 --> 00:11:32,421 بەڵام -- وە هیوادارم هەتا ئێستا چاوەڕێی "بەڵام"ێکتان کردبێت -- 240 00:11:32,445 --> 00:11:34,852 بەڵام ئەوە بۆ هەمووان ڕاست نەبوو. 241 00:11:34,876 --> 00:11:38,514 ئەوانەی کاتیان بەسەر ئەبرد لە گرنگیدان بە خەڵکیتر 242 00:11:38,538 --> 00:11:43,041 هیچ زیادبوونێکیان نەبووە لە ئەگەری مردن بەهۆی فشاری دەروونییەوە. 243 00:11:43,065 --> 00:11:44,065 سفر. 244 00:11:44,738 --> 00:11:46,813 گرنگیپێدان پتەوی درووستکردووە. و 245 00:11:48,233 --> 00:11:49,692 بۆیە جارێکی تر ئەبینین 246 00:11:49,716 --> 00:11:52,330 کە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی فشاری دەروونی لەسەر تەندروستیت 247 00:11:52,354 --> 00:11:53,994 ئەوە نییە ڕێگەی لێنەگیرێت. 248 00:11:54,578 --> 00:11:57,014 چۆن بیر ئەکەیتەوە و مامەڵەت چۆن ئەبێت 249 00:11:57,038 --> 00:12:00,078 ئەکرێت ئەزموونکردنت بۆ فشاری دەروونی تەواو بگۆڕێت. 250 00:12:00,998 --> 00:12:05,912 کاتێک هەڵیئەبژێریت کە وەک شتێکی سوودبەخش سەیری فشاری دەروونی بکەیت، 251 00:12:05,936 --> 00:12:09,069 بایلۆجی چاونەترسی درووست ئەکەیت. و 252 00:12:10,547 --> 00:12:13,964 کاتێک هەڵیئەبژێریت پەیوەندیت هەبێت لەگەڵ ئەوانەی لەژێر فشاری دەروونیان، 253 00:12:13,988 --> 00:12:16,106 ئەکرێت پتەوی درووستکەیت. 254 00:12:17,606 --> 00:12:23,136 مەرج نییە بەمە داوای ئەوە بکەم ئەزموونی فشاری دەروونی زیاترم هەبێ لە ژیانما، 255 00:12:23,160 --> 00:12:28,168 بەڵام ئەم زانستە پێزانینێکی تەواو تازەی یاومەتێ بۆ فشاری دەروونی. 256 00:12:29,237 --> 00:12:32,349 فشاری دەروونی وا ئەکات دڵمان بەردەست بێت بۆمان. 257 00:12:33,897 --> 00:12:37,556 دڵە بەسۆزەکەی شادی و واتا ئەدۆزێتەوە 258 00:12:37,580 --> 00:12:39,094 لە پەیوەندیمان بە خەڵکی ترەوە، و 259 00:12:39,118 --> 00:12:42,656 بەلێ، دڵە جەستەیی لێدەرەکەت، 260 00:12:42,680 --> 00:12:46,541 زۆر کار ئەکات بۆ ئەوەی وزە و هێزت باتێ. 261 00:12:47,945 --> 00:12:51,264 کاتێک هەڵیئەبژێریت کە بەو شێوەیە سەیری فشاری دەروونی بکەیت، 262 00:12:51,288 --> 00:12:53,776 بەتەنیا لە فشاری دەروونییا باشتر نابیت، 263 00:12:53,800 --> 00:12:56,543 هەڵوێستێکی زۆر گرنگی خۆت ئەخەیتە ڕوو. 264 00:12:57,627 --> 00:13:02,636 ئەڵێیت کە متمانە بە خۆت ئەکەیت بتوانی ململانێکانی ژیان بگریتە ئەستۆ. و 265 00:13:03,928 --> 00:13:08,691 بیریشت ئەبێت کە پێویست ناکات بەتەنیا ڕووبەڕووییان ببیتەوە. 266 00:13:09,659 --> 00:13:10,709 زۆر سوپاس. 267 00:13:10,733 --> 00:13:12,930 (چەپڵەلێدان) 268 00:13:20,014 --> 00:13:23,062 کریس ئەندەرسن: ئەمەی کە پێت وتین شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە. 269 00:13:23,086 --> 00:13:26,993 سەرسوڕهێنەرە بەلامەوە کە باوەڕێک لەسەر فشاری دەروونی 270 00:13:27,017 --> 00:13:30,958 هێندە جیاوازیی درووست ئەکات لە ماوەی ژیانا. 271 00:13:31,500 --> 00:13:33,702 ئەوە چۆن ئەکەیت بە ئامۆژگاری، 272 00:13:33,726 --> 00:13:35,869 بۆ نموونە ئەگەر کەسێک هەڵبژاردنێکی ژیان بکات 273 00:13:35,893 --> 00:13:39,748 لەنێوان بۆ نمونە، کارێکی پڕ فشاری دەروونی و کارێکی بێ فشاری دەروونی، 274 00:13:39,772 --> 00:13:42,429 هیچ گرنگی هەیە کامیان هەڵبژێردرێت؟ 275 00:13:42,453 --> 00:13:44,958 بەشێوەیەکی یەکسان دانایانەیە کە بۆ کارە پڕ فشاری دەروونییەکە بڕۆیت 276 00:13:44,982 --> 00:13:47,895 ئەگەر باوەڕت هەبێت کە بتوانیت بەجۆرێک مامەڵەی لەگەڵکەیت؟ 277 00:13:47,919 --> 00:13:50,179 کێلی: بەڵێ، ئەوەی کە ئەیزانین و دڵنیاین لێی 278 00:13:50,203 --> 00:13:52,587 ئەوەیە کە شوێنکەوتنی واتا باشترە بۆ تەندروستیت 279 00:13:52,611 --> 00:13:54,191 وەک لە خۆبەدوورگرتن لە نائاسوودەیی. 280 00:13:54,215 --> 00:13:57,263 بۆیە ئەڵێم بەڕاستی ئەوە باشترین ڕێگایە بۆ بڕیاردانن 281 00:13:57,287 --> 00:14:00,010 شوێن ئەوە بکەوە کە واتا درووست ئەکات لە ژیانتا و 282 00:14:00,034 --> 00:14:03,091 متمانە بە خۆت بکە بتوانیت مامەڵە لەگەڵ فشارە دەروونییەکەی دواتریدا بکەیت. 283 00:14:03,758 --> 00:14:06,130 کریس: زۆر سوپاس بۆتۆ کێلی. ئەوە زۆر سەرنجڕاکێشە. 284 00:14:06,154 --> 00:14:08,952 (چەڵەلێدان)