0:00:00.841,0:00:03.511 شتێک هەیە ئەبێ دانی پیانێم. 0:00:04.968,0:00:10.443 بەڵام یەکەم شت، ئەمەوێ دانپیانانێکی [br]بچووکم بۆ بکەن. 0:00:11.779,0:00:14.533 لەم ساڵەی پێشوودا،[br]ئەمەوێ دەستتان بەرزکەنەوە 0:00:14.557,0:00:17.947 ئەگەر هەستتان بە فشارێکی دەروونی[br]کەم کردبێت. 0:00:17.971,0:00:18.998 کەس هەیە؟ 0:00:20.604,0:00:22.879 ئەی بڕێکی مامناوەند فشاری دەروونی؟ 0:00:23.840,0:00:26.417 کێ هەستی بە فشاری دەروونی زۆر کردووە؟ 0:00:26.441,0:00:28.825 بەڵێ. منیش. 0:00:28.849,0:00:30.973 بەڵام ئەوە دانپیانانی خۆم نییە. 0:00:30.997,0:00:32.758 دانپیانانەکەم ئەمەیە: 0:00:32.782,0:00:34.779 من دەروونناسێکی تەندروستیم، و 0:00:34.803,0:00:38.646 ئەرکی من ئەوەیە یارمەتی خەڵک بەم[br]دڵخۆشتر و تەندروستتر بن. 0:00:39.699,0:00:42.902 بەڵام ترسم هەیە ئەو شتەی[br]خەریکی وتنەوەی بووم 0:00:42.926,0:00:47.230 لەم دە ساڵەی ڕابردوودا[br]زیانی زیاتر بووبێت لە باشە، و 0:00:47.254,0:00:49.084 پەیوەندی بە فشاری دەروونییەوە هەیە. 0:00:49.826,0:00:52.829 بۆ چەندین ساڵ بە خەڵکم وتووە،[br]فشاری دەروونی نەخۆشت ئەخات. 0:00:52.853,0:00:55.724 مەترسی هەموو شتێک زیاد ئەکات[br]لە هەڵامەتی ئاساییەوە 0:00:55.748,0:00:57.520 بۆ نەخۆشییەکانی دڵ. 0:00:58.134,0:01:01.666 بەشێوەیەکی بنچینەیی، فشاری دەروونیم کردووە[br]بە دووژمنێک. 0:01:02.383,0:01:05.071 بەڵام مێشکم گۆڕاوە لەبارەی فشاری دەروونییەوە و 0:01:05.095,0:01:08.264 ئەمڕۆ، ئەمەوێ هی ئێوەش بگۆڕم. 0:01:09.010,0:01:11.366 با بەو توێژینەوەیە دەستپێکەم[br]کە وایلێکردم دووبارە بیرکەمەوە 0:01:11.390,0:01:13.377 لە نزیکبوونەوە لە فشاری دەروونی. 0:01:14.004,0:01:18.639 ئەم توێژینەوەی بەدوای ٣٠ هەزار پێگەشتووە چوو[br]لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی هەشت ساڵ، و 0:01:18.663,0:01:21.166 دەستیانکرد بە پرسیارکردن لە خەڵک، 0:01:21.190,0:01:24.382 "ئەم ساڵەی پێشوو هەستت [br]بە چەندێک فشاری دەروونی کردووە؟" 0:01:25.088,0:01:26.628 هەروەها پرسیویشیانە، 0:01:26.652,0:01:30.984 "باوەڕت وایە کە فشاری دەروونی[br]زیانبەخشە بۆ تەندروستیت؟" 0:01:32.430,0:01:35.986 ئینجا تۆماری مردنی گشتیان بەکارهێنا[br]هەتا بزانن کێ مردووە. 0:01:36.010,0:01:37.191 (پێکەنین) 0:01:37.215,0:01:39.013 باشە. 0:01:39.037,0:01:41.187 یەکەمجار هەندێک هەواڵی ناخۆش. 0:01:41.211,0:01:44.612 ئەوانەی فشارێکی دەروونی زۆریان هەبووە[br]ساڵی پێشتر 0:01:44.636,0:01:47.389 مەترسی مردنیان لەسەدا ٤٣ زیاتر بووە. 0:01:48.612,0:01:52.371 بەڵام ئەوە تەنیا بۆ ئەوانە ڕاست بووە 0:01:52.395,0:01:56.032 کە باوەڕیان وابووە فشاری دەروونی[br]زیانبەخشە بۆ تەندروستیت. 0:01:56.056,0:01:58.816 (پێکەنین) 0:01:58.840,0:02:01.116 ئەوانەی تووشی فشاری دەروونی زۆر بوون 0:02:01.140,0:02:03.080 بەڵام وەک شتێکی زیانبەخش نەیانبینیوە 0:02:03.104,0:02:04.781 ئەگەری مردنیان زۆر نەبووە. 0:02:04.805,0:02:08.348 ڕاستییەکەی، مەترسی مردنیان کەمتر بووە 0:02:08.372,0:02:09.672 لە هەر یەکێکی تری توێژینەوەکە، 0:02:09.696,0:02:12.153 بەوانەشەوە کە فشارێکی دەروونی[br]کەمیان هەبووە. 0:02:12.896,0:02:15.516 ئێستا توێژەرەوەکان ئەیخەمڵێنن [br]کە بەدرێژایی هەشت ساڵ 0:02:15.540,0:02:17.110 بەشوێن مردنەوە بوون، 0:02:17.134,0:02:20.310 ١٨٢ هەزار ئەمریکی پێشوەخت مردوون، 0:02:20.334,0:02:21.772 بەهۆی فشاری دەروونییەوە نا، 0:02:21.796,0:02:24.977 بەڵکو بەهۆی باوەڕکردن بەوەی[br]فشاری دەروونی خراپە بۆت. 0:02:25.001,0:02:26.233 (پێکەنین) 0:02:26.257,0:02:29.299 ئەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار مردنە لە ساڵێکا. 0:02:29.931,0:02:32.735 ئێستا ئەگەر خەمڵاندنەکە ڕاست بێت، 0:02:32.759,0:02:34.998 ئەوە وائەکات باوەڕ بەوە بکرێت[br]کە فشاری دەروونی خراپە بۆت 0:02:35.022,0:02:39.093 پانزەیەم گەورەترین هۆکاری مردن[br]لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی پار، 0:02:39.117,0:02:43.100 لە شێرپەنجەی پێست، ئایدز، و[br]کوشتن زیاتر خەڵکی کوشتووە. 0:02:45.172,0:02:47.287 (پێکەنین) 0:02:47.311,0:02:50.112 ئەتوانن ببینن کە بۆچی [br]ئەم توێژینەوەیە ترساندوومی. 0:02:50.136,0:02:54.185 لێرە زۆرم کات بەسەربردووە لەوەی[br]بە خەڵک بڵێم 0:02:54.209,0:02:56.050 فشاری دەروونی خراپە بۆ تەندروستیان. 0:02:57.090,0:02:58.762 کەواتە ئەم توێژینەوەیە[br]واملێئەکات بیرکەمەوە: 0:02:58.786,0:03:02.858 ئایا گۆڕینی بیرکردنەوەت دەربارەی[br]فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟ 0:03:02.882,0:03:04.702 لێرەشا زانستەکە ئەڵێت بەڵێ. 0:03:04.726,0:03:06.784 ئەتوانی مێشکی خۆت بگۆڕیت[br]لەبارەی فشاری دەروونییەوە، 0:03:06.808,0:03:10.060 ئەتوانی وەڵامی لەشت بگۆڕیت[br]بۆ فشاری دەروونی. 0:03:10.084,0:03:12.417 ئێستا بۆ ڕوونکردنەوەی کارکردنی ئەمە، 0:03:12.441,0:03:15.298 ئەمەوێ هەمووتان وا نیشانیبەن[br]کە بەشداربوون 0:03:15.322,0:03:17.905 لە توێژینەوەیەکا بۆ ئەوە کراوە[br]فشاری دەروونیت زیا بکات. 0:03:17.929,0:03:20.589 پێی ئەوترێت تاقیکردنەوەی[br]فشاری دەروونی کۆمەڵایەتی. 0:03:20.613,0:03:22.643 یەیت بۆ تاقیگەکە، و 0:03:22.667,0:03:24.638 پێت ئەوترێت کە پێویستە 0:03:24.662,0:03:29.277 وتارێکی پێنج خولەکی سەرپێی بەیت[br]لەسەر خاڵە لاوازەکانت 0:03:29.301,0:03:32.934 بۆ لیژنەیەکی هەڵسەنگێنەری پسپۆڕ[br]کە لەبەردەمتا دانیشتوون، و 0:03:32.958,0:03:34.816 دڵنیابن لەوەی [br]هەست بە فشارەکە ئەکەیت، 0:03:34.840,0:03:37.787 ڕووناکی و کامێرا لەسەر ڕووخسارتە، 0:03:37.811,0:03:39.270 بە جۆرێکی ئاواهی. 0:03:39.294,0:03:40.452 (پێکەنین) 0:03:40.476,0:03:43.356 هەڵسەنگێنەرەکانیش ڕاهێنراون 0:03:43.380,0:03:47.072 هەڵسەنگاندنی نادەمی[br]ڕووخێنەرت بەنێ، 0:03:47.096,0:03:48.270 وەک ئەمە. 0:03:53.334,0:03:54.335 (هەناسەدانەوە) 0:03:54.359,0:03:56.756 (پێکەنین) 0:03:57.264,0:03:59.332 ئێستا کە وەک پێویست ورەت ڕووخاوە، 0:03:59.356,0:04:02.132 کاتی بەشی دووەمە: تاقیکردنەوەی بیرکاری. 0:04:02.156,0:04:04.233 کە ئاگاداری نیت، 0:04:04.257,0:04:07.816 تاقیکەرەوەکە ڕاهێنراوە لەسەر ئەوەی[br]لەوکاتەیا هەراسانت بکات. 0:04:08.285,0:04:10.635 ئێستا هەموومان پێکەوە ئەمە ئەکەین. 0:04:10.659,0:04:12.029 شتێکی خۆش ئەبێت. 0:04:12.404,0:04:13.427 بۆ من. 0:04:13.451,0:04:14.468 باشە. 0:04:14.492,0:04:15.699 (پێکەنین) 0:04:15.723,0:04:19.722 ئەمەوێ هەمووتان لە ٩٩٦ەوە [br]بۆ دواوە بژمێرن 0:04:19.746,0:04:21.114 هەر جارە و حەوتی لێدەرکەن. 0:04:21.138,0:04:22.742 هەمووتان بە بەرزی بیکەن، 0:04:22.766,0:04:24.750 هەتا بتوانن خێرا، 0:04:24.774,0:04:26.866 بە ٩٩٦ دەستپێکەن. 0:04:26.890,0:04:27.928 دەی! 0:04:27.952,0:04:29.309 (ژماردنی ئامادەبووان) 0:04:29.333,0:04:32.122 خێراتر. تکایە خێراتر بن. 0:04:32.146,0:04:33.512 زۆر خاو ئەیکەن. 0:04:33.536,0:04:34.574 (ژماردنی ئامادەبووان) 0:04:34.598,0:04:36.090 بۆست، بۆست، بۆست، بۆستن. 0:04:36.114,0:04:37.520 ئەو پیاوە هەڵەیەکی کرد. 0:04:37.544,0:04:39.742 پێویستە لە سەرەتاوە دەستپێکەینەوە. 0:04:39.766,0:04:40.767 (پێکەنین) 0:04:40.791,0:04:43.003 زۆر باش نین لەمەیا، وانییە؟ 0:04:43.027,0:04:44.477 باشە، کەواتە تێگەشتن لەوە. 0:04:44.501,0:04:46.316 ئەگەر بەڕاستی لەم توێژینەوەیەیا بوونایە، 0:04:46.340,0:04:48.262 لەوانەیە کەمێک فشاری دەروونیتان هەبوایە. 0:04:48.286,0:04:49.801 لەوانەیە دڵت بەخێرایی لێبات، 0:04:49.825,0:04:53.205 لەوانەیە خێراتر هەناسە بەیت،[br]لەوانەیە هەموو گیانت ئارەق بێت. 0:04:53.229,0:04:57.801 لەکاتی ئاساییشدا، ئەم گۆڕانکارییە جەستەییانە[br]وەک دڵەڕاکێ لێکئەیەینەوە 0:04:57.825,0:05:00.690 یان نیشانەی ئەوەی زۆر بە باشی[br]بەرگەی فشارەکە ناگرین. 0:05:01.142,0:05:02.991 بەڵام چی ئەبێت ئەگەر وا سەیریان بکەیت 0:05:03.015,0:05:05.338 کە وزە دراوە بە لەشت، 0:05:05.362,0:05:08.342 ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی[br]ڕووبەڕووی ئەم ململانێیە ببیتەوە؟ 0:05:09.064,0:05:11.626 ئێستا ئەوە ڕێک ئەو شتەیە[br]کە ئامادەبووەکان پێیان وتراوە 0:05:11.650,0:05:14.104 لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی[br]هارڤارد کراوە. 0:05:14.596,0:05:17.393 پێش ئەوەی بە تاقیکردنەوەی [br]فشاری دەروونی کۆمەڵایەتییا بڕۆن، 0:05:17.417,0:05:20.599 پێیان وتراوە وا بیر لە کاردانەوەی[br]فشارە دەروونییەکەیان بکەنەوە وەک یارمەتیدەر. 0:05:20.623,0:05:23.868 کە دڵە خێرا لێدەرەکەت ئامادەت ئەکات[br]بۆ ئەوەی کاردانەوەت هەبێت. 0:05:24.408,0:05:26.737 ئەگەر خێراتر هەناسە بەیت،[br]کێشە نییە. 0:05:26.761,0:05:28.972 ئۆکسجینی زیاتر ئەچێت بۆ مێشکت. 0:05:29.846,0:05:32.519 بەشداربووەکانیش کە فێری ئەوە بوون[br]وا سەیری کاردانەوەی فشاری دەروونی بکەن 0:05:32.543,0:05:34.756 وەک یارمەتیدەر بۆ تواناکانی لەشیان، 0:05:34.780,0:05:38.263 کەمتر فشاری دەروونییان هەبووە کەمتر،[br]دڵەڕاوکێیان هەبوە، متمانەبەخۆبوونیان زیاتر بووە 0:05:38.287,0:05:40.356 بەڵام سەرنجڕاکێشترین دۆزینەوە بۆ من 0:05:40.380,0:05:43.319 ئەوەبوو کە وەڵامی جەستەییان بۆ[br]فشاری دەروونی چۆن گۆڕاوە. 0:05:43.906,0:05:45.631 ئێستا، لە کاردانەوەیەکی ئاسایی[br]بۆ فشاری دەروونی، 0:05:45.655,0:05:47.447 لێدانی دڵت خێرا ئەبێت، و 0:05:47.471,0:05:50.851 بۆرییەکانی خوێنیشت ئاواهی[br]ئەچنەوە یەکتر. و 0:05:52.343,0:05:54.926 ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی[br]کە فشاری دەروونی درێژخایەن 0:05:54.950,0:05:57.785 هەندێک جار بەستراوەتەوە[br]بە نەخۆشییەکانی سوڕی خوێن. 0:05:57.809,0:06:00.542 بەڕاستی تەندروست نییە کە[br]هەمووکاتێک لەم دۆخەیا بیت. 0:06:01.518,0:06:02.606 بەڵام لە توێژینەوەکەیا، 0:06:02.630,0:06:05.637 کاتێک بەشداربووەکان سەیری کاردانەوەی[br]فشارە دەروونییەکەیان کردووە وەک یارمەتیدەر، 0:06:05.661,0:06:08.629 بۆرییەکانی خوێنیان بەم شێوەیە[br]بە کراوەیی ماوەتەوە. 0:06:09.176,0:06:10.953 هێشتا دڵیان خێرا لێیداوە، 0:06:10.977,0:06:13.704 بەڵام ئەمە سوڕێکی خوێنی[br]زۆر تەندروستترە. 0:06:13.728,0:06:16.359 ڕاستییەکەی زۆر لەوە ئەچێت[br]کە ڕووئەیات 0:06:16.383,0:06:20.351 لە ساتی شادی و ئازایەتییا. 0:06:21.391,0:06:23.911 بەدرێژایی ژیانێکی[br]ئەزموونی پڕ فشاری دەروونی، 0:06:23.935,0:06:27.101 ئەمەیان گۆڕانکارییە بایلۆجییە 0:06:27.125,0:06:28.405 ئەکرێ جیاوازییەکە بێت 0:06:28.429,0:06:31.409 لەنێوان جەڵتەی دڵ بەهۆی[br]فشاری دەروونییەوە لە ٥٠ ساڵیدا و 0:06:31.433,0:06:33.657 ژیانت هەتا ٩٠ەکانی تەمەن. و 0:06:34.356,0:06:37.417 ئەمەش ئەوەیە کە زانستە نوێکەی[br]فشاری دەروونی دەریئەخات، 0:06:37.441,0:06:40.443 کە شێوەی بیرکردنەوەت [br]لە فشاری دەروونی چۆن گرنگە. 0:06:41.197,0:06:44.086 بۆیە ئامانجم وەک دەروونناسێکی[br]تەندروستی گۆڕا. 0:06:44.110,0:06:46.248 چیتر نامەوێت فشاری دەروونی لەناوبەرم. 0:06:46.272,0:06:49.206 ئەمەوێ باشترتان بکەم[br]لە فشاری دەروونیدا. و 0:06:49.230,0:06:51.403 تەنیا کەمێک دەستوەردانمان کردووە. 0:06:51.935,0:06:53.459 ئەگەر دەستت بەرزکردایەتەوە و بتوتایە 0:06:53.483,0:06:55.528 کە ساڵی پار فشاری دەروونی[br]زۆرت هەبووە، 0:06:55.552,0:06:57.371 ئەمانتوانی ژیانت ڕزگارکەین، 0:06:57.395,0:07:00.922 چونکە جاری داهاتوو کە دڵتان پەلەی کرد[br]بەهۆی فشاری دەروونییەوە، 0:07:00.946,0:07:02.769 ئەم وتارەی منتان بیر ئەبێت و 0:07:02.793,0:07:04.931 بۆخۆشتان بیر ئەکەنەوە، 0:07:04.955,0:07:09.520 ئەمە لەشمە یارمەتیم ئەیات[br]لە ئاست ئەم ململانێیە بم. و 0:07:10.129,0:07:12.444 کاتێک بەو شێوەیە سەیری[br]فشاری دەروونی ئەکەیت، 0:07:12.468,0:07:14.501 لەشت باوەڕت پێئەکات، و 0:07:14.525,0:07:17.008 کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی[br]تەندروستتر ئەبێت. 0:07:18.204,0:07:22.356 ئێستا ئەبێ بڵێم منیش زیاتر لە ١٠ ساڵ[br]ترسم هەیە لە فشاری دەروونی 0:07:22.380,0:07:24.330 کە ئەبێ خۆم چاکەمەوە لێی، 0:07:24.354,0:07:26.940 بۆیە یەک دەستوەردانی تر ئەکەین. 0:07:26.964,0:07:28.068 ئەمەوێ پێتان بڵێم 0:07:28.092,0:07:31.963 دەربارەی یەکێک لە بەکەم سەیرکراوترین[br]کاردانەوەکان بۆ فشاری دەروونی، و 0:07:31.987,0:07:33.822 بیرۆکەکەش ئەمەیە: 0:07:33.846,0:07:36.241 فشاری دەروونی واتلێئەکات[br]کۆمەڵایەتی بیت. 0:07:37.266,0:07:39.026 بۆ تێگەشتن لەم لایەنەی[br]فشاری دەروونی، 0:07:39.050,0:07:41.893 پێویستە باسی هۆرمۆنێک بکەین،[br]ئۆکسیتۆسین، و 0:07:41.917,0:07:46.841 ئەزانم کە ئۆکسیتۆسین بایەخێکی زۆری پێدراوە[br]وەک هۆرمۆنێک. 0:07:46.865,0:07:50.180 تەنانەت نازناوە جوانەکەشی هەیە،[br]هۆرمۆنی گرتنەباوەش، 0:07:50.204,0:07:52.866 چونکە کاتێک دەرئەدرێت[br]کە باوەش بە یەکێکا ئەکەیت. 0:07:52.890,0:07:56.815 بەڵام ئەمە بەشێکی زۆر بچووکە[br]لە کارەکانی ئۆکسیتۆسین. 0:07:57.572,0:07:59.846 ئۆکسیتۆسین هۆرمۆنێکی دەمارییە. 0:07:59.870,0:08:03.420 غەریزە کۆمەڵایەتییەکانی[br]مێشکت ڕێکئەخات بە وردی. 0:08:03.978,0:08:05.951 واتلێئەکات پێش هەموو شتێک 0:08:05.975,0:08:08.891 ئەو شتانە بکەیت کە پەیوەندییە نزیکەکان[br]بەهێز ئەکات. 0:08:09.486,0:08:14.310 ئۆکسیتۆسین واتلێئەکات حەز بکەیت[br]بە بەرکەوتن لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت. 0:08:14.334,0:08:15.896 هاوسۆزیت بەهێز ئەکات. 0:08:15.920,0:08:18.604 تەنانەت واتلێئەکات ئامادەییت زیاتربێت[br]بۆ یارمەتیدان و پشتیوانی 0:08:18.628,0:08:20.312 خەڵکەکانی گرنگیان پێئەیەیت. 0:08:21.672,0:08:25.626 هەندێک کەس تەنانەت[br]پێشنیاری ئەوەش ئەکەن ئۆکسیتۆسین هەڵمژین... 0:08:27.179,0:08:29.867 بۆ ئەوەی بەبایەختر و[br]هاوسۆزتر بین. 0:08:31.340,0:08:35.116 بەڵام ئەمە ئەوەیە کە زۆر کەس[br]تێیناگەن لەسەر ئۆکسیتۆسین. 0:08:36.164,0:08:38.230 هۆرمۆنێکی فشاری دەروونییە. 0:08:39.130,0:08:42.224 ڕژێنی ژێر مێشکت[br]ئەم هۆرمۆنە دەرئەیات 0:08:42.248,0:08:43.772 وەک بەشێک لە کاردانەوە[br]بۆ فشاری دەروونی. 0:08:43.796,0:08:46.023 ئەوەنە بەشێکە لە کاردانەوەت[br]بۆ فشاری دەروونی 0:08:46.047,0:08:49.374 وەک ئەدرینالینەکەی کە[br]وا لە دڵت ئەکات خێرا لێبات. 0:08:50.271,0:08:52.945 کاتێکیش ئۆکسیتۆسین دەرئەدرێت[br]لە کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی، 0:08:52.969,0:08:55.575 پاڵنەرێک ئەبێت بۆت کە[br]هەوڵ بۆ پشتیوانی بەیت. 0:08:56.330,0:08:58.359 کاردانەوەی فشاری دەروونی بایلۆجیت 0:08:58.383,0:09:01.902 پاڵت ئەنێ بە یەکێک بلێیت[br]کە هەستت چۆنە، 0:09:01.926,0:09:03.614 لەجیاتی ئەوەی[br]لە خۆتا کۆیکەیتەوە. 0:09:04.306,0:09:07.386 کاردانەوەی فشاری دەروونیت ئەیەوێ[br]دڵنیابێتەوە لەوەی هەستی پێئەکەیت 0:09:07.410,0:09:09.705 کاتێک کەسێکی تر لە ژیانتا[br]ئەناڵێنێت 0:09:09.729,0:09:11.688 بۆ ئەوەی بتوانن[br]پشتیوانی یەکتر بکەن. 0:09:12.299,0:09:13.959 کاتێک ژیان قورس ئەبێت، 0:09:13.983,0:09:18.570 کاردانەوەی فشاری دەروونیت[br]ئەیەوێ چواردەور بگیرێت 0:09:18.594,0:09:20.113 بەو کەسانەی بایەخیان پێئەیەیت. 0:09:21.158,0:09:25.313 باشە، کەواتە چۆن ئەزانیت کە ئەم لایەنەی[br]فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟ 0:09:25.686,0:09:28.247 ئۆکسیتۆسین تەنیا کار لەسەر مێشکت ناکات. 0:09:28.271,0:09:30.638 کار لەسەر لەشیشت ئەکات، و 0:09:30.662,0:09:32.837 یەکێک لە سەرەکیترین کارەکانی لە لەشتا 0:09:32.861,0:09:37.522 ئەوەیە کۆئەندامی سوڕی خوێنت بپارێزێت[br]لە کاریگەرییەکانی فشاری دەروونی. 0:09:37.956,0:09:40.500 دژە هەوکردنێکی سرووشتییە. 0:09:40.524,0:09:43.945 هەروەها یارمەتی بۆرییەکانی خوێنیشت ئەیات[br]لەکاتی فشاری دەروونییا بە کراوەیی بمێننەوە. 0:09:43.969,0:09:47.342 بەڵام دڵخوازترین کاریگەرییەکە بەلامەوە[br]کاریگەرییەتی لەسەر دڵ. 0:09:47.366,0:09:51.304 دڵت وەرگری هەیە بۆ ئەم هۆرمۆنە، و 0:09:51.328,0:09:54.782 ئۆکسیتۆسین یارمەتی خانەکانی دڵ ئەیات[br]کە درووستبنەوە، و 0:09:54.806,0:09:57.940 خۆیان چاکەنەوە لە زیانەکانی بەهۆی[br]فشاری دەروونییەوە بوون. 0:09:58.774,0:10:02.473 ئەم هۆرمۆنی فشاری دەروونییە[br]دڵت بەهێزتر ئەکات. 0:10:03.591,0:10:06.833 شتە گرنگەکەش ئەوەیە کە[br]هەموو ئەم سوودە جەستەییانەی ئۆکسیتۆسین 0:10:06.857,0:10:11.883 بەهێز ئەبن بە بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی و[br]پشتیوانی کۆمەڵایەتی. 0:10:11.907,0:10:14.802 بۆیە کاتێک ئەتەوێت یارمەتی[br]ئەوانە بەیت کە لەژێر فشاری دەروونیان، 0:10:14.826,0:10:18.075 ئەگەر بۆ داواکردنی پشتیوانی بێت[br]یان یارمەتیدانی کەسێکی تر، 0:10:18.099,0:10:20.083 هۆرمۆنی زیاتر لەمە دەرئەیەیت، 0:10:20.107,0:10:22.345 کاردانەوەی فشاری دەروونیت[br]تەندروستتر ئەبێت، و 0:10:22.369,0:10:25.020 خێراتر چاک ئەبیتەوە[br]لە فشاری دەروونی. 0:10:25.658,0:10:27.777 ئەمە سەرنجڕاکێشە بەلامەوە، 0:10:27.801,0:10:31.705 کە کاردانەویە فشاری دەروونیت[br]ئەم میکانیزمەی بنیاتناوە 0:10:31.729,0:10:34.610 بۆ پتەوی بەرامبەر فشاری دەروونی، و 0:10:34.634,0:10:37.015 ئەو میکانیزمەش پەیوەندی مرۆییە. 0:10:39.174,0:10:42.374 ئەمەوێ تەواویکەم بە باسکردنی[br]توێژینەوەیەکی تر بۆتانز 0:10:42.398,0:10:45.516 گوێشبگرن، چونکە لەوانەیە ئەم توێژینەوەیە[br]بتوانێ ژیانی یەکێ ڕزگارکات. 0:10:46.651,0:10:49.906 ئەم توێژینەوە بە شوێن ١٠ هەزار[br]کەسی پێگەشتووە چوو لە ئەمریکا، و 0:10:49.930,0:10:54.069 تەمەنیان لە نێوان ٣٤ بۆ ٩٣ ساڵ بوو، و 0:10:54.093,0:10:56.338 دەستیان بە توێژینەوەکە کرد[br]بە کردنی ئەم پرسیارە لێیان: 0:10:56.362,0:10:59.565 "ساڵی پار ئەزموونی چەندێک[br]فشاری دەروونیتان کرد؟" 0:11:00.779,0:11:02.280 هەروەها پرسیشیان، 0:11:02.304,0:11:06.939 "چەندێک کاتتان بەسەر بردووە[br]لە یارمەتیدانی هاوڕێکان، دراوسێکان، و 0:11:06.963,0:11:08.801 خەڵکەکانی کۆمەڵگاکەتان؟" 0:11:10.133,0:11:12.884 ئینجا بۆ پێنج ساڵی دواتر[br]تۆماری گشتیان بەکارهێنا 0:11:12.908,0:11:14.287 هەتا بزانن کێ مردووە. 0:11:15.531,0:11:18.188 باشە، یەکەمجار هەواڵە خراپەکە: 0:11:18.212,0:11:21.147 بۆ هەر ئەزموونێکی ژیان[br]کە فشاری دەروونی هەڵگرێت، 0:11:21.171,0:11:24.196 وەک کێشەی دارایی یان[br]کێشەی خێزانی، 0:11:24.220,0:11:27.390 ئەوە مەترسی مردنی بە ڕێژەی[br]لەسەدا ٣٠ زیاد کردووە. 0:11:28.451,0:11:32.421 بەڵام -- وە هیوادارم هەتا ئێستا[br]چاوەڕێی "بەڵام"ێکتان کردبێت -- 0:11:32.445,0:11:34.852 بەڵام ئەوە بۆ هەمووان ڕاست نەبوو. 0:11:34.876,0:11:38.514 ئەوانەی کاتیان بەسەر ئەبرد[br]لە گرنگیدان بە خەڵکیتر 0:11:38.538,0:11:43.041 هیچ زیادبوونێکیان نەبووە لە ئەگەری مردن[br]بەهۆی فشاری دەروونییەوە. 0:11:43.065,0:11:44.065 سفر. 0:11:44.738,0:11:46.813 گرنگیپێدان پتەوی درووستکردووە. و 0:11:48.233,0:11:49.692 بۆیە جارێکی تر ئەبینین 0:11:49.716,0:11:52.330 کە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی[br]فشاری دەروونی لەسەر تەندروستیت 0:11:52.354,0:11:53.994 ئەوە نییە ڕێگەی لێنەگیرێت. 0:11:54.578,0:11:57.014 چۆن بیر ئەکەیتەوە و[br]مامەڵەت چۆن ئەبێت 0:11:57.038,0:12:00.078 ئەکرێت ئەزموونکردنت بۆ فشاری دەروونی[br]تەواو بگۆڕێت. 0:12:00.998,0:12:05.912 کاتێک هەڵیئەبژێریت کە وەک شتێکی[br]سوودبەخش سەیری فشاری دەروونی بکەیت، 0:12:05.936,0:12:09.069 بایلۆجی چاونەترسی درووست ئەکەیت. و 0:12:10.547,0:12:13.964 کاتێک هەڵیئەبژێریت پەیوەندیت هەبێت[br]لەگەڵ ئەوانەی لەژێر فشاری دەروونیان، 0:12:13.988,0:12:16.106 ئەکرێت پتەوی درووستکەیت. 0:12:17.606,0:12:23.136 مەرج نییە بەمە داوای ئەوە بکەم ئەزموونی[br]فشاری دەروونی زیاترم هەبێ لە ژیانما، 0:12:23.160,0:12:28.168 بەڵام ئەم زانستە پێزانینێکی تەواو[br]تازەی یاومەتێ بۆ فشاری دەروونی. 0:12:29.237,0:12:32.349 فشاری دەروونی وا ئەکات[br]دڵمان بەردەست بێت بۆمان. 0:12:33.897,0:12:37.556 دڵە بەسۆزەکەی شادی و [br]واتا ئەدۆزێتەوە 0:12:37.580,0:12:39.094 لە پەیوەندیمان بە خەڵکی ترەوە، و 0:12:39.118,0:12:42.656 بەلێ، دڵە جەستەیی لێدەرەکەت، 0:12:42.680,0:12:46.541 زۆر کار ئەکات بۆ ئەوەی[br]وزە و هێزت باتێ. 0:12:47.945,0:12:51.264 کاتێک هەڵیئەبژێریت کە بەو شێوەیە[br]سەیری فشاری دەروونی بکەیت، 0:12:51.288,0:12:53.776 بەتەنیا لە فشاری دەروونییا[br]باشتر نابیت، 0:12:53.800,0:12:56.543 هەڵوێستێکی زۆر گرنگی خۆت[br]ئەخەیتە ڕوو. 0:12:57.627,0:13:02.636 ئەڵێیت کە متمانە بە خۆت ئەکەیت[br]بتوانی ململانێکانی ژیان بگریتە ئەستۆ. و 0:13:03.928,0:13:08.691 بیریشت ئەبێت کە پێویست ناکات[br]بەتەنیا ڕووبەڕووییان ببیتەوە. 0:13:09.659,0:13:10.709 زۆر سوپاس. 0:13:10.733,0:13:12.930 (چەپڵەلێدان) 0:13:20.014,0:13:23.062 کریس ئەندەرسن: ئەمەی کە پێت وتین[br]شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە. 0:13:23.086,0:13:26.993 سەرسوڕهێنەرە بەلامەوە کە[br]باوەڕێک لەسەر فشاری دەروونی 0:13:27.017,0:13:30.958 هێندە جیاوازیی درووست ئەکات[br]لە ماوەی ژیانا. 0:13:31.500,0:13:33.702 ئەوە چۆن ئەکەیت بە ئامۆژگاری، 0:13:33.726,0:13:35.869 بۆ نموونە ئەگەر کەسێک[br]هەڵبژاردنێکی ژیان بکات 0:13:35.893,0:13:39.748 لەنێوان بۆ نمونە، کارێکی پڕ فشاری دەروونی و[br]کارێکی بێ فشاری دەروونی، 0:13:39.772,0:13:42.429 هیچ گرنگی هەیە کامیان هەڵبژێردرێت؟ 0:13:42.453,0:13:44.958 بەشێوەیەکی یەکسان دانایانەیە کە[br]بۆ کارە پڕ فشاری دەروونییەکە بڕۆیت 0:13:44.982,0:13:47.895 ئەگەر باوەڕت هەبێت کە بتوانیت[br]بەجۆرێک مامەڵەی لەگەڵکەیت؟ 0:13:47.919,0:13:50.179 کێلی: بەڵێ، ئەوەی کە ئەیزانین و[br]دڵنیاین لێی 0:13:50.203,0:13:52.587 ئەوەیە کە شوێنکەوتنی واتا[br]باشترە بۆ تەندروستیت 0:13:52.611,0:13:54.191 وەک لە خۆبەدوورگرتن لە نائاسوودەیی. 0:13:54.215,0:13:57.263 بۆیە ئەڵێم بەڕاستی ئەوە[br]باشترین ڕێگایە بۆ بڕیاردانن 0:13:57.287,0:14:00.010 شوێن ئەوە بکەوە کە واتا درووست ئەکات[br]لە ژیانتا و 0:14:00.034,0:14:03.091 متمانە بە خۆت بکە بتوانیت مامەڵە[br]لەگەڵ فشارە دەروونییەکەی دواتریدا بکەیت. 0:14:03.758,0:14:06.130 کریس: زۆر سوپاس بۆتۆ کێلی.[br]ئەوە زۆر سەرنجڕاکێشە. 0:14:06.154,0:14:08.952 (چەڵەلێدان)