قۆپچەی خراپ بوونی نییە،
تەنها خەڵکی خراپ بوونی هەیە.
ئەمە چۆنە؟ باشە؟
[شتی بچوک.]
[بیرۆکەی مەزن.]
[ئایزەک میزرۆهی لەسەر قۆپچەکە]
کەس نازانێت کێ قۆپچەی داهێناوە.
لەوانەیە ۲۰۰۰ ساڵ
پێش زایین دەرکەوتبێت.
سەرەتا بۆ جوانی
بەکارهاتووە.
تەنها هەندێک شت جوان بووە
دوراوە لەسەر جلەکانت.
سێ هەزار ساڵ دواتر،
لە کۆتایدا کەسێک کونی قۆپچەی داهێنا،
و لەناکاو قۆپچەکان بەسود بوون.
قۆپچە و کونە قۆپچەکان
داهێنانێکی مەزن بوون.
نەک تەنها دەچێتە ناو کونی قۆچپەکان،
بەڵکو دواتر بەجۆرێک دەچێتەوە شوێنەکەی،
و بەتەواوی پارێزراوی،
وەک ئەوەی هەرگیز نەکرێتەوە.
شێوازی قۆپچەکان زۆر نەگۆڕاوە
لە سەدەی ناوەڕاستەوە.
یەکێکە لە دیزاینە زۆر کۆنەکانی مێژوو.
بە لای منەوە، باشترین
قۆپچەکانم خڕن.
یان لە شێوەی گومەز
پارچەیەکى لە ژێرە،
یاخود ئەم جۆرەی کە لەدەووری
قەراغێکی ئەڵقەیی هەیە،
دوو کونە یان چوار.
لە قۆپچەکە گرنگتر کونی قۆپچەکەیە.
چی ئەمە دەسەلمێنێت:
تیرەی قۆپچەکان لەگەڵ پانی قۆپچەکان،
ئاسانی چوونە ناوەی.
ـ ـ پێش قۆپچەکان، جلەکان گەورەتر بوون
بە جۆرێک زۆر ناڕێک بوون،
وەک ئەوەى خەڵکی خۆیان لەناودا لولدابێت
یاخود تەنها خۆیان بە شتێک پێچابێتەوە.
بەڵام دواتر مۆدە زیاتر
لە جەستە نزیک بووەوە.
و سوودی قۆپچەکانمان دۆزییەوە.
ئەمە تاکە ڕێگەبوو بۆ
دروست کردنى جلێک، لەگەڵ لەش بگونجێت.
پێموابێت هۆکاری مانەوەی قۆپچەکان
بۆ ماوەیەکی درێژ، لە مێژوودا،
لەڕاستیدا لەبەر ئەوەیە جلەکانمان
بەداخراوی دەهێڵێتەوە.
زنجیرەکان دەشکێن:
لەزگە دەنگێکی زۆری هەیە،
و دوای ماوەیەک خراپ دەبێت.
ئەگەر قۆپچەکان لێبوونەوە،
تەنها بە ڕێکی بیان دوورەوە.
جۆرێکە بۆ ماوەیەکى درێژ دەمێنێتەوە.
تەنها باشترین دیزاینی مێژوو نییە،
بەڵکو ئەمە لێدوانێکى مۆدەیی شێتانەیە.
کاتێک منداڵ بووم، دایکم ئەو
بلوزە جوانانەی بۆ دەچنیم.
حەزم لێی نەبوو.
دواتر ئەو قۆپچەانەم دۆزیەوە،
و قۆپچەکان لەسەر جلەکان بوون، حەزم لێ بوو.
ئەگەر حەزت لێ نییە و ناتوانیت
قۆپچەکە هەڵبژێری،
لێگەڕێ با کەسێکی تر ئەمە بکات، تۆدەزانى؟
بە جدیمە.