تۆ دەتەوێت یەکەم کەس دەست پێبکەیت؟ کێ دەست پێدەکات؟ دایە، بۆچی تۆ دەنگ دەدەیت؟ دەنگ دەدەم چونکە زۆر گرنگە دەنگم ببیسترێت ئەوە مافێکە کە نەنکە گەورەم و دایکی ئەو و دایکی دایکی ئەو نەیان بووە ئەگەر من دەنگ نەدەم ئەوا کەس بیر لە کێشەکانم ناکاتەوە هەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی توندو تیژی پۆلیس چآکسازی پەنابەران کێشەکانی ژینگە هەبوونی شوێنی نیشتەجێبوونی هەرزان توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، ڕەگەز گۆڕەکان و هاوڕەگەزبازەکان هەموو ئەو سیاسەتانە کارگەریان هەیە لەسەر من من زۆر دڵخۆشم بەم خاتوونە گەنجە کە لە تەنیشتمەوە دانیشتووە چوونکە کەشێكی تێگەشتووە من سەیری ژنانی وەک ئەو دەکەم ئەوان بوون فێریان کردم دەنگم هەلبڕم بۆ مافەکانم ئێمە دەبینین کە دەستمانکردووە بەوەی گۆڕانکاری درووست بکەین و بە دەنگدان ئەوە دەکەین هەموو ئافرەتان - تکایە دەنگ بدەن بۆ خۆتان و بۆ خوشکەکانتان ڕێکخراوی خانمانی گەنجی مەسیحی کاردەکات بۆ لەناوبردنی ڕەگەزپەرستی و بەهێزکردنی ژنان دەنگی تۆ، دەنگدانت، داهاتووت. [ئیسپانی] دەنگی تۆ، دەنگدانت، داهاتووت.