(هەناسەهەڵکێشان)
(هەناسەدانەوە)
هەمووکات لە ڕێگەی مووزیکەوە
.بژێوی ژیانم دابین نەکردووە
بۆ ماوەی نزیکەی پێنج ساڵ دوای تەواوکردنی
زانکۆیەکی ناسراوی
،زانستە ئەدەبییەکان
.ئەمە کاری ڕۆژانەم بوو
(پێکەنین)
خاوەنی کاری خۆم بووم وەک
،پەیکەرێکی زیندوو پێم دەوترا بووکی هەشت پێ
حەزیش دەکەم بە خەڵک بڵێم
،ئەمەم بۆ ئیشێک دەکرد
،چوونکە هەمووکات هەمووان حەز دەکەن بزانن
لە ژیانی ڕاستیدا ئەم کەسە
.پڕووپووچانە کێن
(پێکەنین)
.سڵاو
ڕۆژێکیان بە ڕەنگی سپی خۆم
،بۆیە کرد، لە سەر سندووقێک وەستام
قتوێک یان کڵاوێک بوو
لە بەردەم پێمدا دامنا، و
کاتێکیش یەکێک بە لامدا
دەهات و پارەی دادەنا
-- گووڵێکم دەدایە دەستیان
.لەگەڵ چاو بڕینە چاوێکی قووڵدا
،ئەگەر گووڵەکەشیان لێوەرنەگرتمایە
-- دڵتەنگی و پەرۆشبوونم نیشان دەدا
.کاتێک دووردەکەوتنەوە
(پێکەنین)
بۆیە کاریگەرترین یەکتر بینینم
،هەبوو لەگەل خەڵکدا
بەتایبەتی ئەوانەی تەنیا بوون
ئەوانەی لەوە دەچوو چەند هەفتەیەک
،بێت قسەیان لەگەڵ کەس نەکردبێت
ساتێکی جوانی چاوبڕینە چاوێکی
درێژخایەنمان دەست دەکەوت
لە سەر شەقامێکی شارەکە، و
بە جۆرێک کەمێک
.دەکەوتینە خۆشەویستییەوە
-- چاوەکانیشم دەیانوت
.زۆر سوپاس"
".دەتبینم
-- چاوەکانی ئەوانیش دەیانوت
.قەت کەس نامبینێت"
".زۆر سوپاس
هەندێک جار
.بێڕێزیم بەرامبەر دەکرا
خەڵک هەبوو لە ئوتومبێلەکانیانەوە
.هاواریان بۆ دەکردم
"!ئێشێک بدۆزەرەوە"
منیش دەموت
".ئەمە ئیشی منە"
،بەڵام ئازاری دەدام
چونکە وای لێدەکردم بترسم
لەوەی ئیشێکی وا ناکەم
لە ئیش بچێت و
.کارێک بێت جێی شەرم بێت
نەم ئەزانی ئەوە چ فێربوونێکی
بێوێنەیە کە وەری دەگرم
.بۆ کاری موزیک لە سەر ئەم سندووقە
،بۆ هەموو ئابووریناسەکان
لەوانەیە حەز بکەن کە چۆن توانیم
،داهاتێکی پێشبینیکراو پەیدا بکەم
،کە زۆر سەیر بوو بەلامەوە
،چوونکە هیچ سەردانکەرێکی بەردەوامم نەبوو
بەڵام زۆربەی جار ٦٠ دۆلار لە سێ شەماندا
٩٠ دۆلاریش لە ڕۆژانی هەینیدا
.بەردەوام بەو شێوەیە بوو
لە هەمان ئەو کاتەدا، کە لە ناوخۆدا
دەگەڕام و موزیکم دەژەن لە یانە شەوانەکاندا
.لەگەڵ تیمە موزیکەکەمدا، درێسدین دۆڵس
.ئەمە من بووم لە سەر پیانۆ
.تەپڵ لێدەرێکی بلیمەتیش
گۆرانییەکانم دەنووسی، و دەرئەنجام
ئەوەندە پارەمان پەیا دەکرد
کە واز لە ئیشی بوون بە پەیکەرەکەم بێنم، و
،کە دەستمان کرد بە گەشتکردن
بە ڕاستی حەزم نەدەکرد ئەم هەستی
پەیوەندییە ڕاستەوخۆیە لەگەڵ خەڵکدا
.لەدەست بدەم، چونکە زۆرم حەز لێبوو
،بۆیە دوای هەموو نمایشەکانمان
ئیمزای یادگاریمان دەکرد و
باوەشمان بە هەواداراندا دەکرد و
،لەگەڵیان دەماینەوە و قسەمان لەگەڵ دەکردن
هوونەرێکمان درووست کرد لە داواکردن
لە خەڵک بۆ یارمەتیدانمان و هاتنە لامان، و
شوێنی موزیک ژەن و هونەرمەندە
ناوچەییەکانم دەدۆزییەوە و
ئەوانیش لە دەرەوەی شوێنی
نمایشکردنەکانمان دەمانەوە و
،کڵاویان دەگێڕا بۆ پارەدان
دواتریش ئەهاتنە سەر
،سەکۆ لەگەڵمان
بۆیە لە ئەنجامدا ئەم بۆنە سەیرەمان دەست
.دەکەوت لەگەڵ میوانە هەمەجۆر و سەیرەکاندا
ئینجا تویتەر هات، و
،شتەکانی جادووگەرانەتر کرد
چونکە لە هەر کوێیەک بوومایە
.یەکسەر هەر شتێکم بویستایە داوام دەکرد
ئەگەر پیانۆیەکم بویستایە
،ڕاهێنانی لەسەر بکەم
.کاتژمێرێک دواتر لە ماڵی هەوادارێک دەبووم
.ئەمە هی لەندەنە
لە هەر شوێنێکی جیهان بووینایە خەڵک
خواردنی تازەیان بۆ ئەهێناین بۆ پشتی
.پشتی سەکۆ و نانیان لەگەڵ دەخواردین
.ئەمە هیی سیاتڵە
هەوادارەکانی لە مۆزەخانەکان و
کۆگاکاندا کاریان دەکرد و
لەگەڵ خەڵکی هەموو جۆرە
شوێنەگشتییەکان دەستییان ڕادەوەشاند
ئەگەر بڕیارم بدایە نمایشێکی یەک خولەکی
.بێ بەرامبەر بکەم لە کۆتاییدا
.ئەمە کتێبخانەیەکە لە ئۆکلاند
ڕۆژی شەممە لە تویتەر بڵاوم کردەوە
،کە پێویستم بەم سندووق و کڵاوەیە
چونکە نەم ئەویست بە زەحمەتێکی زۆر
،لە کەنارئاوی خۆرهەڵاتەوە بیانهێنم
سوپاس بۆ بایەخپێدانی ئەم برادەرە، بەناوی
،کریس، کە لە کەنارئاوی نیوپۆرکەوە هێنای
هات و سڵاوێکی کرد
جارێکیان لە تویتەر نوسیم، "لە کوێی
مێلبۆرن دەتوانم قۆری لووت شتن بکڕم؟
پەرستارێک لە نەخۆشخانەوە هات
ڕێک بۆ ئەو کافتریایەی کە تێیدا بووم و
منیش ساردەمەنیم بۆ کڕی و
دەستمان کرد بە قسەکردن
.لەسەر پەرستاری و مردن
ئەم جۆرە نزیکبوونەوە بێ پلانانەم حەزلێیە
کە زۆرجار خۆشبەختم، چونکە
من زۆر لە ماڵی هەوادارانم دەمێنمەوە
لە خانووە گەورەکاندا هەموو ئەندامەکانی
باندەکە ژووری خۆیان بەردەکەوت
بەڵام وایەرلێسی تێدا نەبوو، و
لە ئوتێلە یەک کەسییەکانیشدا
کە هەمووان لەسەر زەوییەکە دەبن
کە تەنانەت ئاودەستەکانیشی کلێنسی تێدانییە
،بەڵام وایەرلێسی هەیە
.بەڕوونی دەیکات بە هەڵبژاردنێکی باشتر
(پێکەنین)
جارێکیان ئوتومبێلەکەمان باندەکەمانی
برد بۆ گەڕەکێکی هەژارنشینی میامی و
بۆمان دەرکەوت ئەو کەسەی ئەو شەوە
میوانداریمان دەکات
کچێکی ١٨ ساڵانە، کە هێشتا
لەگەڵ ماڵەوەیدا دەژی و
خێزانەکەشی هەموویان پەنابەری
.تۆمارنەکراوبوون لە هوندۆراسەوە
ئەو شەوەش، هەموو خێزانەکەی
لەسەر قەنەفەکان خەوتن و ئەویش
لەگەڵ دایکیدا نووست
.بۆ ئەوەی ئێمە لەسەر سیسەمەکان بنوین
منیش پاڵکەوتبووم و بیرم ئەکردەوە
ئەم خەڵکانە زۆر کەمییان هەیە
ئەمە ڕەوایە؟
،بۆ بەیانی دواتر
دایکی فێری کردین چۆن
هەوڵی دروستکردنی تۆرتەلینی بەین و
ویستیشی ئینجیلێکم باتێ
ئینجا بردمییە ئەولاوە و
،بە ئینگلیزییە خراپەکەی وتی
موزیکەکانی ئێوە زۆر"
.یارمەتی کچەکەمی یاوە
.سوپاس بۆ مانەوەت لێرە
هەموومان زۆر سوپاسگوزارین
منیش لە دڵی خۆما وتم
".ئەمەیان ڕەوایە
.ئەمە ڕەوایە
،دوو مانگ دواتر
،لە مانهاتن بووم
لە تویتەر داوای دۆشەکێکی
،خۆفڕێدانەسەرم کرد و نیوەشەو
لە بەشی خواری خۆرهەڵات بووم و
بە مێشکمدا هات کە قەت پێشتر
.ئەمەم بەتەنیا نەکردووە
هەمووکات لەگەڵ باندەکەم
.یان تاقەمەکەمدا بووم
ئەوە ئەو شتەیە کە کەسە بێمێشکەکان دەیکەن؟
(پێکەنین)
خەڵکە بێمێشکەکان بەم شێوەیە دەمرن؟
،پێش ئەوەی بتوانم بۆچوونی خۆم بگۆڕم
یەکسەر دەرگاکەیان کردەوە بەڕوومدا
ژنەکە هوونەرمەندە
پیاوەکەش هەواڵی ئابووری
رۆیتەرسی بەدەستە، و
پێکێک شەرابی سوریان پێشکەشکردم و
لە گەرماوەکەی ماڵی ئەوان خۆمشت و
هەزارەها شەوی ترم هەبووە
.کە بەو شێوەیە بەسەرم بردووە
.زۆر لە ماڵی هەوادارانم ئەمێنمەوە
هەروەها زۆریش دەچمە ناو هەوادارانم
بە بۆچوونی من مانەوە لە ماڵی هەواداران و
چوونە ناویان
ئەتوانی بڵێیت هەمان شتە
ئەچیتە ناو هەوادارەکانتەوە و
متمانە بە یەکتری دەکەن
جارێکیان داوام لە ئەندامێکی باندەکەم کرد
بچێتە ناو خەڵکەکەوە و کڵاوەکە تێپەڕێنێت
بۆ ئەوەی شتێک پارەی زیامان دەستکەوێت و
.ئەوە شتێکبوو خۆم زۆر ئەمکرد
وەک هەموو کات، باندەکە زۆریان پێخۆشبوو
بەڵام کوڕێکی تیابوو لە باندەکەیا
پێی وتم ناتوانێ وا لەخۆی بکات
.بتوانێ بچێ ئەوە بکات
هەستی ئەکرد زۆر لە سواڵکردن ئەچێت
ئەگەر بە کڵاوەوە لەویا بوەستێت و
درکم بە ترسەکەی کرد وەک ئەوەی بڵێ
"ئایا ئەمە ڕەوایە؟"
".وە "بڕۆ ئیشێک بدۆزەرەوە
لە هەمان کاتدا، باندەکەم تا دەهات
.گەورەتر و گەورەتر دەبوو
لەگەڵ کۆمیانیایەکی گەورەی تۆمارکردن
گرێبەستمان کرد و
موزیکەکەمان تێکەڵەیەک بوو لە نێوان
"شێوازی "پەنک" و "کابارێت
.بۆ هەموو کەس نییە
.لەوانەیە بۆ ئێوەبێت
(پێکەنین)
ئیمزامان کرد، و بەپەرۆشییەکی زۆر هەبوو
.بۆ ئەلبوومی دواترمان
ئەلبومەکە دەرچوو و نزیکەی
٢٥,٠٠٠ دانەی لێ فرۆشرا
لە چەند هەفتەی سەرەتادا، و
کۆمپانیاکە ئەمەیان بە شکست دانا
وتم باشە، "٢٥,٠٠٠"، ئەوە زۆر نییە؟
وتیان، "نەخێر، فرۆشەکە تا یەت کەم ئەکات.
".ئەوە شکستە
.ئینجا دەستبەردەرمان بوون
ڕێک لە هەمان کاتدا دوای نمایشێک
ئیمزام بۆ هەواداران ئەکرد و
کوڕێک هات بۆلام و
پسوڵەیەکی ١٠ دۆلاری یامێ و
،وتی
داوای لێبوردن ئەکەم، سی دییەکەتم سوتاند"
".کە هی هاوڕێکەم بوو
(پێکەنین)
بەڵام بلۆگەکەتم خوێندەوە، و"
.ئەزانم ڕق لە کۆمپانیای تۆمارکردنەکەتە
".بۆیە ئەمەوێ ئەم پارەیە وەرگریت
ئەم شتەشت تا دەهات زیاتر ڕووی ئەیا
،بووم بە کڵاوی دوای گۆرانییەکان
بەڵام ئەبوو بە جەستە لەوێ بووەستم و
یارمەتی لە خەڵکەکە وەرگرم و
جیاواز لەو کوڕەی تری باندەکەمان
من ئەزموونم زۆربوو لەگەڵ ئەو
جۆرە پارەکۆکردنەوەیەدا
.زۆر سوپاس
لەم ساتەدا بوو بڕیارم یا
کە ئیتر بێبەرامبەر موزیک
پێشکەشی خەڵک بکەم
هەرکاتێک بتوانم لەسەر ئینتەرنێت
هەندێک جار موزیکی مێتالیکا و
ماڵپەری ناپستەریش ئەوکاتە دروستبوو
،ئەماندا پاڵمەریش بوو بە ئەندامێکی
زیاتریش هانی داگرتن، و بەکارهێنانی
تۆرێنت و بڵاوکردنەوەم ئەیا
،بەڵام داوای یارمەتیشم ئەکرد
چونکە لەسەر شەقامەکان بینیبووم
کە چەن سوودی هەیە
بۆیە هەوڵمیا و وازم لە کۆمپانیاکە
هێنا، و بۆ پرۆژەی دواتر
،لەگەڵ باندە نوێکەمدا
"ئۆرکێسترای "گراند زێفت
پەنام برد بۆ هاوکاری هەواداران و
خۆم فڕێ یایە ناو ئەو هەزارەها
پەیوەندیەی کە دروستم کردبوو و
داوام لە هەوادارانم کرد بمگرنەوە
.ئامانجەکەش ١٠٠,٠٠٠ دۆلار بوو
هەوادارانم نزیکەی
.١.٢ ملیۆنیان بۆ دابینکردم
کە تا ئەمڕۆ گەورەترین پرۆژەی موزیکییە
.لەلایەن هەوادارانەوە دابینکرابێت
(چەپڵەلێدان)
.ئینجا بینیشمان بە چەند کەس ئەوە کراوە
.نزیکەی ٢٥,٠٠٠ کەس بوون
ڕاگەیاندنەکان پرسیان
ئەماندا کاری موزیکی پاراستنی تایبەتمەندیە"
و تۆش هانی بڵاوکردنەوەی نایاسایی ئەیەیت
چۆن توانیت وا لەم هەموو
خەڵکە بکەیت پارە بەن بۆ موزیک؟
،وەڵامەکەش ئەوەبوو
.من واملێنەکردن
داوام لێکردن
هەر لەڕێگەی هوونەری داواکردن
لە خەڵکیشەوە
پەیوەندیم بەست لەگەڵیان، و
کاتێک پەیوەندی ئەبەستی لەگەڵیان
.خەڵک ئەیانەوێ یارمەتیت بەن
بۆ زۆرێک لە هونەرمەندان ئەوە
.شتێکە دژی بنەماکانیانە
.نایانەوێ داوای شت بکەن
.بەڵام شتێکی ئاسان نییە
داواکردن ئاسان نییە
زۆرێک لە هونەرمەندانیش
.کێشەیان هەیە لەگەڵ ئەمەیا
داواکردن ئەتخاتە بەر قسە
منیش ڕەخنەیەکی زۆرم
،لێگیرا لەسەر ئینتەرنێت
،دوای ئەو دەستپێکردنە گەورەیەم
لەسەر بەردەوامبوونم لە کارە
شێتانەکانم لە داواکردنی هاوکاری هەواداران
بەتایبەتی داواکردن لە موزیک ژەنەکان
کە هەواداران بۆ ئەوەی ئەگەر
بیانەوێ بێنە سەر سەکۆکە
بۆ چەند گۆرانییەک بەرامبەر
خۆشەویستی و بلیت و بیرە، و
ئەمەش وێنەیەکی منە
کە لە ماڵپەڕێک بڵاوبووبۆوە و
ئەمە بە شێوەیەک ئازاری یام
کە ئاشانابووم پێی
،بەتایبەتی کە خەڵک ئەیانوت
تۆ چیتر بۆت نییە
داوای ئەو جۆرە یارمەتییە بکەیت
ئەوکاتەنەی بیر ئەخستمەوە کە خەڵک
"هاواریان ئەکرد بۆم، "ئیشێک پەیاکە
چونکە لەگەڵمان نەبوون
لەسەر شۆستەکە، و
ئەو جۆرە ئاڵوگۆڕەیان نەئەبینی
کە لە نێوان من و هەوادارەکانمدا
،ڕوویان دەدا
ئاڵوگۆڕێک کە زۆر ڕەوا بوو
بەلای خۆمانەوە و نامۆ بوو بەلای ئەوانەوە
بۆیە ئەمە کەمێک
.سەلامەت نییە بۆ ئیشکردن
ئەمە ئاهەنگی هاوکارانی
.دەستپێکردنە گەورەکەمە لە بەرلین
لە کۆتایی شەوەکەدا، جلەکانم دانا و
هێشتم هەمووان وێنەم لەسەر بکێشن
،ئێستا با پێتان بڵێم
ئەگەر بتانەوێت ئەزموونی
هەستکردنی ناوەکی
-- متمانەکردن بە بێگانەکان بکەن
(پێکەنین)
،پێشنیاری ئەمە ئەکەم
بەتایبەتی ئەگەر ئەو بێگانانە
.ئەڵمانی سەرخۆش بن
(پێکەنین)
ئەمە پەیوەندییەکی هەواداری
زۆر هەستیار بوو
چوونکە ئەوەی لێرەیا ئەمویست
،بیڵێم ئەوەیە
من ئەمەنە متمانەتان پێئەکەم
ئەبێ وابم؟
.نیشانمبەن
،بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی
موزیک ژەنەکان، هونەرمەندەکان، بەشێک بوون
.لەم کۆمەڵگایە
لەناو خەڵکدا و ئەکرانەوە
بەڕوویانا نەک ئەستێرەی دوورەدەست
کەسایەتی بەناوبانگی ئێستا بەواتای ئەوە
دێت خەڵکێکی زۆر لە دوورەوە خۆشیان بوێیت
بەڵام ئینتەرنێت و
پێکهاتەکانی کە ئازادین چی
تیا بڵاو ئەکەینەوە
.ئەمانگێڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە
گرنگ ئەوەیە کەسانێکی کەم
لە نزیکەوە خۆشیان بوێیت و
.ئەو کەسە کەمانە بەس بن بەلاتەوە
بۆیە زۆر کەس سەریان لێتێکەچێت
بە بیرۆکەی
کاری بێ بەرامبەر
وەک مەترسییەکی پێشبینی نەکراو سەیری ئەکەن
،بەڵام ئەو شتانەی من کردوومن
دەستپێکردنە گەورەکە، شەقامەکە، و
لە دەرگایانی ماڵان
.ئەم شتانە وەک مەترسی سەیر ناکەم
.وەک متمانە ئەیانبینم
ئێستا، ئامرازەکانی سەر ئینتەرنێت
بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕەکە وەک سەر شەقامەکە
،ئاسان و بە غەریزە بکات
خەریکە دەگەنە ئەو ئاستە
بەڵام باشترین ئامرازەکان
یارمەتیمان نایەن
ئەگەر نەتوانین ڕووبەڕوو یەک ببینین و
،بێ ترس بۆ یەک بدوێین
--بەڵام، لەوەش گرنگتر
.بێ شەرمکردنەوە داوای شت بکەیت
ماوەی کارکردنم لە بواری موزیکدا
بەهەمان شێوە بەسەربرا
وەک هەوڵدانم بۆ گەشتن بەخەڵک لەسەر نێت
.بەهەمان شێوەی سەر سندووقەکەم
بۆیە بڵاوکردنەوەی بلۆگ و بڵاوکردنەوە لە
تویتەر تەنیا بۆ ڕێکەوتی گەشتەکانم نەبوو
یان تەنیا بۆ ڤیدیۆ نوێکانم
بەڵکو بۆ کارەکانمان و هونەرەکانیشمان و
ترسەکانمان و ڕۆژانی دوای مەستبوونەکانمان
هەڵەکانمان، و
هەروەها یەکتریش دەبینین
،ئینجا پێموابێت کە ناخی یەکتری ئەبینین
.دەمانەوێت یارمەتی یەکتر بەین
پێموابێت خەڵک خوویان بە پرسیارێکی
،هەڵەوە گرتووە
ئەویش ئەوەیە، "چۆن وا لە خەڵک بکەین
"پارە بە موزیک بەن؟
،ئەی بۆ ئیتر نەڵێین
چۆن وا بکەین ڕێگەبەین خەڵک"
"خۆیان پارەی موزیک بەن؟
.زۆر سوپاس
(چەپڵەلێدان)