1 00:00:05,664 --> 00:00:09,444 فەرمانبەرێکی بانک لە لەندەن نوێترین زانیاری سەبارەت بە بازاڕی پشکەکان 2 00:00:09,444 --> 00:00:12,459 بۆ ھاوڕێیەکەی لە ھۆنکۆگ دەنێرێت. 3 00:00:12,459 --> 00:00:14,309 بە یەک کرتە، کڕیارێک لە نێۆوڕک 4 00:00:14,309 --> 00:00:16,854 ئامێرێکی ئەلیکتڕۆنی دروست کراو لە بەیجین داوا دەکات، 5 00:00:16,854 --> 00:00:19,082 لە چەند ڕۆژێک بە درێژایی زەریاکان گەشت دەکات 6 00:00:19,082 --> 00:00:21,603 لە ڕێگەی فڕۆکە یان کەشتی دەریایی. 7 00:00:21,603 --> 00:00:23,650 خێرایی و قەبارەی جوڵەی زانیاریی و کاڵا 8 00:00:23,650 --> 00:00:27,486 لە سەرانسەری جیھانی ئێستادا لە مێژوودا وێنەی نەبووە. 9 00:00:27,486 --> 00:00:30,581 بەڵام ئاڵوگۆڕی جیھانی زۆر لەوە کۆنترە کە ئێمە بیری لێ دەکەینەوە، 10 00:00:30,581 --> 00:00:34,170 بۆ ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئەمڕۆ و بە درێژایی ٥ ھەزار میل دەگەڕێتەوە، 11 00:00:34,170 --> 00:00:36,521 بە ڕێگەی ئاوریشم بەناوبانگە. 12 00:00:36,521 --> 00:00:39,065 ڕێگەیی ئاوریشمی، لە ڕاستیدا، یەک ڕێگە نەبووە، 13 00:00:39,065 --> 00:00:41,134 بەڵکو تۆڕێکی ڕێگەوبانی ئاڵۆز بووە، 14 00:00:41,134 --> 00:00:43,494 کە بە درێژایی چەند سەدەیەک دروست بووە، 15 00:00:43,494 --> 00:00:45,934 چەندین کۆمەڵگەی دانیشتووانی بەیەکەوە بەستۆتەوە 16 00:00:45,934 --> 00:00:47,311 قۆناغ بە قۆناغ. 17 00:00:47,311 --> 00:00:50,895 کۆمەڵگە کشتوکاڵیەکان سەرەتا دابڕاو بوون 18 00:00:50,895 --> 00:00:52,615 لە قەراغی ڕووبار و دەشتە بە پیتەکان، 19 00:00:52,615 --> 00:00:54,905 ھاتوچۆیان سنوردار بووە بە ھۆی لێکدابڕانی جوگرافی 20 00:00:54,905 --> 00:00:56,371 نەناسینی دەوروبەری خۆیان. 21 00:00:56,371 --> 00:00:57,814 بەڵام بە گەشەی ئەم کۆمەڵگایانە 22 00:00:57,814 --> 00:01:00,611 بۆیان دەردەکەوێت بیابانە وشکەکان و دەشتایەکانی دەوروبەریان 23 00:01:00,611 --> 00:01:02,958 پڕە لە دانیشتوان، بەڵام ئەھریمەن و شەڕانگێز نین، 24 00:01:02,958 --> 00:01:05,234 بەڵکو کۆمەڵێک ھێزی کۆچبەری ئەسپسوارن. 25 00:01:05,234 --> 00:01:08,258 سکیسیەکان، کە بە درێژایی ھەنگاریا تا مەنگۆلیا دەژیان، 26 00:01:08,258 --> 00:01:10,121 بەریەککەوتنیان لەگەڵ شارستانی 27 00:01:10,121 --> 00:01:13,129 مسر، ھیند، گریک و سین ھەبووە. 28 00:01:13,129 --> 00:01:15,517 ئەم بەریەکەوتنانە ھەمیشە ئاشتیانە نەبووە. 29 00:01:15,517 --> 00:01:17,891 سەرەڕایی شەڕ و پێکدادان، 30 00:01:17,891 --> 00:01:20,719 ئاڵوگۆڕی و پاراستنی بازرگانیشان کردووە 31 00:01:20,719 --> 00:01:22,256 لە بەرامبەر باجی گومرگی، 32 00:01:22,256 --> 00:01:25,775 ھێزە کۆچبەرەکان ڕۆڵیان لە بڵاو کردنەوەی کاڵا، بیرۆکە و تەکنەلۆژیا 33 00:01:25,775 --> 00:01:28,576 لە نێوان کەلتورە دوورەدەستەکان ھەبووە. 34 00:01:28,576 --> 00:01:31,591 یەکێک لە ڕێگە گرنگەکانی ئەم تۆڕە گەشەسەندوە 35 00:01:31,591 --> 00:01:33,160 ڕێگەی شاھانەی فارسی بووە، 36 00:01:33,160 --> 00:01:36,993 کە لە لایەن داریوشەوە لە سەدەی پێنجەھەمینی پێش زاین بنیات نراوە. 37 00:01:36,993 --> 00:01:40,699 نزیکەی ٢ ھەزار میل دەبێت لە نێوان رووباری دیجلە تا دەریایی ئیجە، 38 00:01:40,699 --> 00:01:43,917 بازگە زۆرەکانی سەر ئەم ڕێگەیە ھۆکار بووە بۆ ئەوەی کاڵا و پەیامەکان 39 00:01:43,917 --> 00:01:48,251 بە خاوی ھاتوچۆ بکەن بە ڕێژەیەک دە جار لە کاتی ئاسی خۆیان دوا دەخران. 40 00:01:48,251 --> 00:01:50,965 کاتێک ئەلیکساندەری گەورە وڵاتی فارس داگیر دەکات، 41 00:01:50,965 --> 00:01:54,699 گەورە بوونی شارەکانی ناوەڕاستی ئاسیا بەھۆی داگیر کردنی شارەکانی وەک سەمەرقەند، 42 00:01:54,699 --> 00:01:57,994 و دامەزراندنی شاری تازە وەک ئەسکەندەریەی دوور، 43 00:01:57,994 --> 00:02:01,213 تۆڕی کەلتوری و بازرگانی گریکی، مسڕی، فارسی و ھیندی 44 00:02:01,213 --> 00:02:04,455 بەرەو قوڵایی ڕۆژھەڵات درێژ دەبێتەوە بە شێوەک کە پێشتر وێنەی نەبووە، 45 00:02:04,455 --> 00:02:07,978 کە دەبێتە ھۆی دروست بوونی بناغەی پردی پەیوەندنی نێوان چین و ڕۆژئاوا. 46 00:02:07,978 --> 00:02:11,029 لە سەدەی دووھەمی پێش زاین ئەمە ڕاستیە زەق دەبێتەوە، 47 00:02:11,029 --> 00:02:12,926 کاتێک باڵێۆزێک بە ناوی ژانگ جین، 48 00:02:12,926 --> 00:02:15,517 بۆ لای کۆچەرەکانی ڕۆژئاوا دەنێردرێت تا دانوستان بکات، 49 00:02:15,517 --> 00:02:17,725 ئەو بۆ لای ئیمپراتۆر ھان دەگەڕێتەوە و چەندین 50 00:02:17,725 --> 00:02:20,709 چیرۆکی سەبارەت بە پێشکەووتوی شارستانیەکان لە ھەگبەدا دەبێت 51 00:02:20,709 --> 00:02:23,669 و چەندین کاڵای سەمەرە لەگەڵ خۆی دەھێنێتەوە کە لە ڕۆژئاوا نییە. 52 00:02:23,669 --> 00:02:26,313 باڵێۆز و بازرگان بۆ وڵاتی فارسەکان و ھیندستان دەنێردران 53 00:02:26,313 --> 00:02:29,943 بۆ ئاڵوگۆڕ کردنی ئاوریشم و بەردی گرانبەھا بە خوری و ئەسپ، 54 00:02:29,943 --> 00:02:32,724 لەشکرێکی سەربازی ھاوەڵیان بوو بۆ پاراستنیان. 55 00:02:32,724 --> 00:02:35,358 ڕێگەکانی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا وردە وردە بەیەکەوە بەستران 56 00:02:35,358 --> 00:02:38,323 تا سیستەمێکی ڕێڕەوی یەکگرتوو بە درێژایی ئۆراسیا دروست دەبێت، 57 00:02:38,323 --> 00:02:40,550 کە ڕێگە بۆ ئاڵوگۆڕی کەلتوری و ئابوری فراوانتر 58 00:02:40,550 --> 00:02:42,506 لە ڕابردوو خۆش دەکات. 59 00:02:42,506 --> 00:02:44,736 کاڵایی چینیەکان دەگەیشتنە ڕۆما، 60 00:02:44,736 --> 00:02:48,281 کە دەبێتە ھۆی زۆری ئاڵتون دواتر قەدەغەی ھاوردەی ئاوریشم، 61 00:02:48,281 --> 00:02:51,430 لە ھەمان کات بەرداغ و قاپی ڕۆما لە چین ناوبانگ پەیدا دەکات. 62 00:02:51,430 --> 00:02:53,892 ناوەڕاستی ئاسیا دەبێتە گۆڕەپانی 63 00:02:53,892 --> 00:02:56,957 ململانێ و پێکدادانی سەربازی نێوان ڕۆما و چین. 64 00:02:56,957 --> 00:02:59,547 کە لەوانەیە ڕێگەی بۆ گواستنەوەی تیر و کەوان بۆ ڕۆژئاوا 65 00:02:59,547 --> 00:03:01,812 خۆش کرد بێت. 66 00:03:01,812 --> 00:03:04,187 خواست لەسەر کاڵای ناوازەی بێگانە، 67 00:03:04,187 --> 00:03:05,259 قازانجی بەدەست ھێنراو، 68 00:03:05,259 --> 00:03:07,699 ڕێگەی بۆ مانەوە و پاراستنی ڕێگەی ئاوریشمی خۆش کرد، 69 00:03:07,699 --> 00:03:10,109 تەنانەت کاتێک ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی لێک ھەڵوەشایەوە 70 00:03:10,109 --> 00:03:13,258 خێزانە دەسەڵاتدارەکانی چین ھاتن و لەناوچوون. 71 00:03:13,258 --> 00:03:16,151 تەنانەت ھۆزە مەنگۆلیەکان کە بە دڕندەیی ناسرا بوون، 72 00:03:16,151 --> 00:03:19,588 بە باشی ڕێڕەوە بازرگانیەکانیان دەپاراست و ڕێگریان نەدەکرد. 73 00:03:19,588 --> 00:03:22,642 جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئەم ڕێڕەوانە ڕێگە خۆشکەر بوون 74 00:03:22,642 --> 00:03:26,887 لە بڵاوبوونەوەی کەلتور، داھێنان، بیرۆکە و زمانیش. 75 00:03:26,887 --> 00:03:30,644 بۆدایزم لە ھیند سەرچاوە دەگرێت، بەڵام وردە وردە بۆ چین و یابان دەگوازرێتەوە 76 00:03:30,644 --> 00:03:32,989 تا دەبێتە ئاینی سەرەکی لەم وڵاتانە. 77 00:03:32,989 --> 00:03:35,978 ئیسلام لە نیمچە دورگەی عەرەبیەوە دەگوازرێتەوە بۆ باشوری ئاسیا، 78 00:03:35,978 --> 00:03:38,038 لەگەڵ بیرو باوەڕە ناوەخۆییەکان تێکەڵ دەبێت 79 00:03:38,038 --> 00:03:40,704 و ئاینی سیخ دروست دەبێت. 80 00:03:40,704 --> 00:03:43,427 باروت لە چینەوە بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەند دەگوازرێتەوە 81 00:03:43,427 --> 00:03:48,258 کە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ دروست بوونی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی، سەفەوی و مەنگۆلی. 82 00:03:48,258 --> 00:03:51,214 سەرکەوتنی ڕێگەی ئاوریشم بووە ھۆکاری لە ناو چوونیشی، 83 00:03:51,214 --> 00:03:54,272 لەگەڵ گەشەی تەکنەلۆژیایی دەریایی وەک قیبلەنمای موگناتیسی 84 00:03:54,272 --> 00:03:57,990 بە ئاسانی ڕێگە دەریایەکان دەدۆزرانەوە و ڕێگە وشکانیەکان درێژ و بایەخیان نەما. 85 00:03:57,990 --> 00:04:00,622 لە ھەمان کاتدا، تێکشکانی دەسەڵاتداری مەنگۆلیەکان، 86 00:04:00,622 --> 00:04:04,032 ھاوشان بوو لەگەڵ کشانەوەی چین لە بازرگانی جیھانی. 87 00:04:04,032 --> 00:04:06,851 لەگەڵ ئەوەی تۆڕی ڕێڕەوە کۆنەکان کۆتاییان پێ ھات، 88 00:04:06,851 --> 00:04:08,936 جیھانیان بۆ ھەمیشە گۆڕی 89 00:04:08,936 --> 00:04:10,848 بەشێوازێک کە وەک خۆی لێ نایەتەوە. 90 00:04:10,848 --> 00:04:13,023 ئەوروپیەکان بە دوای ڕێڕەوە ئاویەکان دەگەڕێن 91 00:04:13,023 --> 00:04:15,079 بۆ دەست بردن بۆ سەروەتەکانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا 92 00:04:15,079 --> 00:04:17,381 ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ سەرھەڵدانی سەردەمی دۆزینەوە 93 00:04:17,381 --> 00:04:20,488 و دەست گەیشتن بە ئەفریقا و ئەمریکا. 94 00:04:20,488 --> 00:04:24,286 ئێستا، تێکەڵکێشکردنی جیھانی شێوەیەک بە ژیانمان دەبەخشێت کە ھیچ کاتێک وانەبووە، 95 00:04:24,286 --> 00:04:27,557 کڕیارە کەنەدیەکان تیشێرتێک دەکڕن کە لە بەنگلادش بەرھەم ھاتووە، 96 00:04:27,557 --> 00:04:30,500 یابانیەکان سەیری پڕۆگرامە تەلەفزیۆنیەکانی بەڕیتانیا دەکەن، 97 00:04:30,500 --> 00:04:34,436 تونسیەکان تەکنەلۆژیایی ئەمریکی بۆ دەست پێ کردنی شۆڕش بەکار دەھێنن. 98 00:04:34,436 --> 00:04:38,577 کاریگەری جیھانگیری لە سەر کەلتور و ئابوری شتێکی حەتمیە، 99 00:04:38,577 --> 00:04:40,563 سەرەڕایی سوود و زیانەکانی، 100 00:04:40,563 --> 00:04:43,246 دیاردەیەکی تازە نییە. 101 00:04:43,246 --> 00:04:45,261 لەگەڵ ئەوەی شاخ و بیابانەکان 102 00:04:45,261 --> 00:04:46,688 ئێمەی لە یەکتر دوور دەخستەوە 103 00:04:46,688 --> 00:04:49,452 ئێستا بەھۆی ئۆتۆمبیلە پتەوەکان دەبڕدرێن، 104 00:04:49,452 --> 00:04:51,576 وایەری پەیوەندی نێوان کیشوەرەکان، 105 00:04:51,576 --> 00:04:53,789 ئەو ھێمایانەی لە بۆشایی ئاسمان دەردەدرێت 106 00:04:53,789 --> 00:04:56,116 جگە لە گەشتە درێژەکان، 107 00:04:56,116 --> 00:04:57,863 ھیچ یەکێک لەمانە نەدەبوون بەبێ 108 00:04:57,863 --> 00:04:59,385 کەلتورە سەرەتاییەکان 109 00:04:59,385 --> 00:05:02,252 کە ھەوڵەکانیان ڕێگەی بۆ دروست کردنی ڕێگەی ئاوریشم خۆش کرد، 110 00:05:02,252 --> 00:05:04,115 کە یەکەم تۆڕی ڕێڕەوی جیھانە لە مێژوودا.