خەیاڵی ئەوە بکە کە لە
یاریگایی تۆپی دابیت
کاتێک ئەم کەسە بێزارکەرە
لە تەنیشت تۆ دادەنیشێت.
دەنگی بەرزە،
خواردنەوەکەیی پێتدا دەڕێژێت،
و گاڵتە بە تیمەکەت دەکات.
چەند ڕۆژێک دواتر، لە باخچەیەکدا
پیاسە دەکەیت
لە ناکاو بارانێکی بە لێزمە دەبارێت.
لە تەنیشتەوە دەردەکەوێت
تاکو چەترەکەی پێت بدات؟
هەمان ئەو کوڕەی ڕۆژی یارییەکە.
بۆچوونت دەگۆڕیت سەبارەت بە ئەو
بە پێی دووەم ڕوبەڕوو بوونەوە،
یان هەمان بۆچوونی
یەک بینیت دەبێت
و پشتگوێیی دەخەیت؟
توێژینەوەیەک لە دەرونزانی کۆمەڵایەتی دەڵێت
ئێمە بەپەلەین لە بڕیاڕدانێکی
جێگیر لەسەر ئەوانیتر
بە پێی ڕەفتارەکانیان.
ئێمە بەبێ هیچ ماندوو بوونێک ئەوە دەکەین،
بڕیاردان لەسەر ڕەفتاری جێگیر
لە تاکە ڕەفتارێکەوە،
وەکو وشەیەکی ڕەق
یان کەم تەرخەمییەک.
دانانی بۆچوونەکانمان وەکو ڕێپیشاندەر،
دەتوانین بە تەواوی پێشبینی
ئەوە بکەین کە خەڵک چۆن
ڕەفتار دەکەن لە داهاتوودا.
بە پاڵپشتی زانست
کوڕەکەی یارییەکە
گەمژەیەک بوو کاتێک کە یەکەم جار بینیت،
لەوانەیە تۆ پێشبینی زیاتریش بکەیت.
ئەگەر وابێت، لەوانەیە لێی دووربکەویتەوە
کە جاری داهاتوو بینیت.
دەگوترێت، دەتوانین بۆچوونەکانمان بگۆڕین
لە ژێر ڕۆشنایی زانیارییدا.
توێژەرانی بواری ڕەفتار بنچینەیەکی جێگیریان
دامەزراندووە کە پێدەچێت ڕێنیشاندەری
نوێکردنەی پڕۆسەی یەکەم نیگابێت.
لە لایەک، فێربوونی نەرێنەیی،
زانینی کەم ڕەوشتی کەسێک
ئاساییانە کاریگەرییەکی زیاتری هەیە
لە چاو فێربوونی ئەرێنی، زانینی
ڕەوشت بەرزی کەسێک.
کەواتە بەداخەوە بۆ هاوڕێ تازەکەمان
لە یاری تۆپی پێیەکە،
ڕەوشتی خراپی ئەو لە یارییەکە
بەرچاو ترە لەچاو ڕەفتارەکەی لە باخچەکەدا.
توێژینەوە دەریخستووە کە ئەم
لایەنگیرییە ڕودەدات
چونکە ڕەفتاری خراپی کەسێک زیاتر بەرچاوە،
یان دەرخراوە،
لە چاو کەسایەتییە ڕاستییەکەی خۆی.
باشە، کەواتە بەم پێیە،
خراپ هەمیشە بەهێزترە لە باش
کاتێک کە دێتە سەرباسی نوێکردنەوە.
باشە، بە پێویستی نا.
چەند جۆرێک لە فێربوون وا دەرناکەوێت کە
سەربکێشێت بۆ ئەم لایەنگیرییە خراپە.
لە کاتی توێژینەوە لە توانا و
پسپۆڕییەکانی کەسێک،
بۆ نموونە،
ئەم لایەنگیرییە هەڵدەگەڕێتەوە.
بە ڕاستی ئەمە زانیارییەکی باشە
کە کاریگەری زیاتری هەیە.
با بگەڕێینەوە بۆ یارییەکە.
ئەگەر یاریزانێک گۆڵ تۆمار بکات،
ئەوا کاریگەرییەکی تەواو زیاتری هەیە
لەسەر بۆچوونت دەربارەی کارامەییان
ئەگەر هاتباو گۆڵەکەیان لەدەست دابا.
چیرۆکی هەردوو لاکە
لە کۆتاییدا بە تەواوی وەک یەک وایە.
بە گشتی، ئەو ڕەفتارانەی کە زانراون بەوەی
کاریگەرییان کەمترە، هەر ئەو ڕەفتارانەن
کە خەڵک باشتر نرخیان بۆ دادەنێن
لە کاتی دروسکردن و نوێکردنەوەی یەکەم نیگا،
ڕەفتارە زۆر خراپەکان
و ڕەفتارە زۆر باشەکان.
کەواتە، چی بەسەر مێشکماندا دێت
کاتێک کە تێڕوانینمان نوێ دەکەینەوە؟
بە بەکارهێنانی fMRI،
وێنەکردنی فەرمانی زرنگانەوەی موگناتیسی،
توێژەران ناوچەکانی
ڕایەڵەیی فراوانی مێشکیان دەرخستووە
کە وەڵامی زانیاری نوێ دەداتەوە
کە جیاوزە لەگەڵ بۆچوونەکانی سەرەتا.
ئەم ناوچانە ئاساییانە پەیوەندیدارن
بە ناسینی کۆمەڵەگەوە،
سەرنجەوە،
و دەستبەسەرداگرنی توانای مێشکییەوە.
ڕوونتر، کاتێک بۆچوونەکانمان نوێ دەکەینەوە
بە پێی ڕەفتارەکانی خەڵک،
و چالاکی لە توێکڵی
لەگەڵ درزە کاتییە بەرزەکە
بەستنەوەی بە هەستکردن
بە ئەوەی چۆن ئەم ڕەفتارانە ڕۆژانە
بە زنجیرەیی ڕوودەدەن.
بە شێوەیەکی تر، مێشك پەی دەبات بە
ئاست نزمی، ئاماری تایبەتمەندی ڕەوشت
بۆ ئەوەی بڕیاڕی ئاڵۆز بدات
بە پێی کەسایەتی خەڵکانی تر.
ئەمە پێویستە ڕوون بێت
کە ئایە ڕەفتاری ئەم کەسە نموونەییە
یان ئاساییە؟
لەم دۆخەدا،
کە هاندەرێکی خراپی تۆپی پێ
دەبێتە کەسێکی نموونەیی،
مێشکت دەڵیت،
"باشە، بە ئەزموونی خۆم،
بە ئەگەری زۆرەوە هەرکەسێک بێت
چەترەکەی خۆی دەبەخشێت،
بەڵام شێوازی ڕەفتاری کوڕەکە لە یارییەکە،
ئاسایی نەبوو."
بۆیە، تۆ بڕیارتدا لەگەڵ بۆچوونی
یەکەمت بیت.
وانەیەکی باش لەم زانیارییەدا هەیە:
مێشکت، و خۆشت لە لاوە،
لەوەیە گرنگی بدەن بە
شتە زۆر خراپە نەرێنییەکان کە
کەسێکی تر ئەنجامی داوە
بە بەراورد بە شتە زۆرباشە ئەرێنییەکان،
بەڵام ئەمە ئەنجامێکی
ڕاستەوخۆییە بە
بەراورد بە دەگمەنییەتی
ئەم ڕەفتارە خراپانە.
ئێمە لە سەرەتادا خەڵکێکی باش بووین،
لە کات بەخشین بۆ یارمەتیدانی
خەڵکی لە پێویستیدا.
لێرەدا، لەوانەیە خراپ بەهێزتر بێت لە باش،
بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی چاکە زۆر زیاترە.
بیر لە کۆتا بڕیاردانت لەسەر کەسێک بکەوە
بە پێی ڕەفتارەکانی،
بە تایەبەتی کاتێک هەست دەکەیت کە
بیرکردنەوەت گۆڕیوە لەبارەی کەسێکەوە.
ڕەفتارێک هەبووە کە وای کردبێت
بیروبۆچوونت نوێ بکەیتەوە
شتیك کە لە هەرکەسێکی پێشبینی دەکەی بیکات،
یان شتێکی تەواو نا ئاسایی بوو؟