1 00:00:00,754 --> 00:00:02,810 لە تایوان گەورە بووم 2 00:00:02,810 --> 00:00:04,422 وەک كچى خۆشنووسێك، 3 00:00:04,422 --> 00:00:06,790 یەکێک لە خۆشترین یادگاریەکانم 4 00:00:06,790 --> 00:00:09,883 ئەوە بوو دایکم جوانیی شێوەی پیتە چینییەکانی 5 00:00:09,883 --> 00:00:12,516 پیشان دەدام. 6 00:00:12,516 --> 00:00:15,023 لەو کاتەوە شەیدای ئەم 7 00:00:15,023 --> 00:00:17,685 زمانە سەرنجڕاکێشە بووم. 8 00:00:17,685 --> 00:00:20,420 بەڵام بۆ بێگانەیەک، وا دێتە پێش چاو کە 9 00:00:20,420 --> 00:00:23,929 هێندەی شوورای چین قورس بێت. 10 00:00:23,929 --> 00:00:26,304 لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، لە خۆم دەپرسی 11 00:00:26,304 --> 00:00:28,356 ئەگەر من بتوانم ئەم ديوارە تێكبشكێنم، 12 00:00:28,356 --> 00:00:30,950 بۆ ئەوەی هەموو کەسێک لە جوانی ئەم 13 00:00:30,950 --> 00:00:34,858 ئەم زمانە تێبگات و چێژ وەربگرێت. 14 00:00:34,858 --> 00:00:39,170 دەربارەی ڕێگەیەکی خێرا و نوێی 15 00:00:39,170 --> 00:00:42,018 بە سوود بۆ فێربوونی زمانی چینی بیرم کردەوە. 16 00:00:42,018 --> 00:00:46,004 لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە فێری گشت 17 00:00:46,004 --> 00:00:49,009 هێڵەکانی کارەکتەرەکانی زمانی چینی 18 00:00:49,009 --> 00:00:51,553 بە ڕێزبەندی ڕاست بووم. 19 00:00:51,553 --> 00:00:53,610 ھەموو رۆژ پیتێکی نوێ فێردەبووم 20 00:00:53,610 --> 00:00:56,337 لە ماوەی پازدە ساڵی داھاتوو. 21 00:00:56,337 --> 00:00:58,457 لەبەر ئەوەی تەنھا پێنج خولەکمان ھەیە، 22 00:00:58,457 --> 00:01:02,092 باشترە ڕێگەیەکی خێراتر وسادەترمان ھەبیت. 23 00:01:02,092 --> 00:01:05,617 توێژەرێکی چینی لە ٢٠،٠٠٠ کارەکتەر تێدەگات. 24 00:01:05,617 --> 00:01:10,729 تۆ تەنها پێویستت بە ١٠٠٠ وشە هەیە تا لە لە خوێندنەوەی بنچینەی تێبگەیت. 25 00:01:10,729 --> 00:01:14,745 ٢٠٠ دانەی سەرەتا ڕێگە خۆش دەکەن بۆ ئەوەی 26 00:01:14,745 --> 00:01:17,641 لە سەدا ٤٠ تێبگەیت کە 27 00:01:17,641 --> 00:01:20,517 بەسە تا نووسینی نيشانەى ڕێگە و لیستی خواردنەکان تێبگەیت، 28 00:01:20,517 --> 00:01:23,521 هەمان ڕێژە بەسە بۆ ئەوەی لە ناوەڕۆکی وێبسایتەکان و 29 00:01:23,521 --> 00:01:25,460 يان ڕۆژنامەكان تێبگەیت. 30 00:01:25,460 --> 00:01:27,659 ئەمڕۆ من بە هەشت کارەکتەر دەست پێ دەکەم 31 00:01:27,659 --> 00:01:29,551 تا پیشانی بدەم چۆن ئەو ڕێگەیە بەکاردێت. 32 00:01:29,551 --> 00:01:31,472 ئامادەن؟ 33 00:01:31,472 --> 00:01:34,155 دەمتان بکەنەوە بەو فراوانیەی کە دەتوانن 34 00:01:34,155 --> 00:01:36,201 هەتا وەکو چوارگۆشەیەکی لێدێت. 35 00:01:36,201 --> 00:01:38,883 تۆ دەمت هەیە. 36 00:01:38,883 --> 00:01:41,971 ئەمە كەسێكە دەڕوات بۆ پیاسە. 37 00:01:41,971 --> 00:01:45,102 كەسێك. 38 00:01:45,102 --> 00:01:47,811 ئەگەر شێوەى ئاگرەكە کەسێک بێت 39 00:01:47,811 --> 00:01:50,081 بە دوو قۆڵ لە هەردوو لا، 40 00:01:50,081 --> 00:01:52,251 وەك بڵێى وەك شێت هاوارى دەکات، 41 00:01:52,251 --> 00:01:55,804 يارمەتى! ئاگرم تێبەربووە "--" 42 00:01:55,804 --> 00:01:59,971 شێوەی بنەڕەتی ئەو دروشمە دەگەڕێتەوە بۆ شێوەی گڕ، 43 00:01:59,971 --> 00:02:03,784 حەزدەکەم بەم شێوەیە بیربکەمەوە. بە هەر جۆرێک بۆ تۆ گونجاوە. 44 00:02:03,784 --> 00:02:06,043 ئەمە درەختێکە. 45 00:02:06,043 --> 00:02:08,141 دار. 46 00:02:08,141 --> 00:02:12,566 ئەمە چیایەکە. 47 00:02:12,566 --> 00:02:15,167 خۆر. 48 00:02:17,458 --> 00:02:22,112 مانگ. 49 00:02:22,112 --> 00:02:24,087 دروشمى دەرگە. 50 00:02:24,087 --> 00:02:29,793 وەك جووتێک دەرگەى ساڵۆنێک لە ڕۆژئاوا. 51 00:02:29,793 --> 00:02:33,531 ئەم هەشت کارەکتەرە پیتی سەرەکین. 52 00:02:33,531 --> 00:02:35,297 ئەوان بەردى بناغەن 53 00:02:35,297 --> 00:02:39,427 بۆ ئەوەى بتوانن کارەکتەریتر دروست بكەن. 54 00:02:39,427 --> 00:02:41,165 كەسێك. 55 00:02:41,165 --> 00:02:45,433 ئەگەر کەسێک لە پشتەوە بڕوات، واتا "دوا کەوتن." 56 00:02:45,433 --> 00:02:47,561 ھەروەک لە کۆندا دەڵێن، 57 00:02:47,561 --> 00:02:51,287 دوو كەس هاوەڵییە ، و سێ کەس قەڵەباڵغیە. 58 00:02:51,287 --> 00:02:54,202 ئەگەر كەسێك تەواو باڵەكانيانى ڕاكێشا، 59 00:02:54,202 --> 00:02:58,849 ئەو کەسە دەڵێت: ئەوەندە گەورە بوو. 60 00:02:58,849 --> 00:03:02,697 کەسێک لە ناو دەم، ئەم کەسە گیری خواردوە. 61 00:03:02,697 --> 00:03:08,543 ئەو بەندكراوێكە، كتومت وەك يونس لە ناو ورگی حووتەكە. 62 00:03:08,543 --> 00:03:12,037 ،يەك دار دارێكە. دوو دار پێكەوە ئێمە دارستانەكمان هەيە. 63 00:03:12,037 --> 00:03:15,593 سێ دار پێكەوە، دارستان درووست دەکەن. 64 00:03:15,593 --> 00:03:19,665 تەختەدارێكى درێژ دابنێ لەبن دارەكە ئێمە بناغەمان هەيە. 65 00:03:19,665 --> 00:03:23,800 دەمت دا بنێە لەسەر دارەكە، ئەمە " شێت"ە. (پێكەنين) 66 00:03:23,800 --> 00:03:25,881 ئەزبەرکردنی ئاسانە، 67 00:03:25,881 --> 00:03:30,823 چونکە قسەکردنی دار تاڕادەیەک شێتانەیە. 68 00:03:30,823 --> 00:03:32,865 ئاگرتان لە بیرە؟ 69 00:03:32,865 --> 00:03:35,526 دوو ئاگر بەیەکەوە، بەڕاستی ھەست بە گەرمی دەکەم. 70 00:03:35,526 --> 00:03:38,385 سێ ئاگر پێكەوە، ئەوە گڕێكى زۆرە. 71 00:03:38,385 --> 00:03:42,986 ئاگرەكە دابنێ لە بن دوو دارەكە، دەسووتێت. 72 00:03:42,986 --> 00:03:46,078 بۆ ئێمە، خۆر سەرچاوەی گەشەسەندنە. 73 00:03:46,078 --> 00:03:48,257 دوو خۆر پێكەوە، گەشەسەندن. 74 00:03:48,257 --> 00:03:50,615 سێ پێكەوە، پرشەنگدار. 75 00:03:50,615 --> 00:03:52,636 خۆر و مانگ بەیەکەوە دابنێت دەدرەوشێنەوە، 76 00:03:52,636 --> 00:03:53,944 ئەوە ڕووناكيیە. 77 00:03:53,944 --> 00:03:58,169 هەروەها واتە سبەى، لە دواى ڕۆژ و شەوێك. 78 00:03:58,169 --> 00:04:02,652 خۆرھەڵدێت لەسەر ئاسۆکە، خۆرھەڵاتنە. 79 00:04:02,652 --> 00:04:05,755 دەرگایەک. تەختەدارێكى درێژ بهێنە ناو دەرگا، 80 00:04:05,755 --> 00:04:07,812 ئەوە برغووی دەرگايە. 81 00:04:07,812 --> 00:04:10,776 دەمێك بهێنە ناو دەرگاكە، پرسیارکردن. 82 00:04:10,776 --> 00:04:14,107 ؟تەق تەق. کەس لە ماڵە 83 00:04:14,107 --> 00:04:16,995 ئەو کەسە بە دزی لە پشتی دەرگاکەیە، 84 00:04:16,995 --> 00:04:19,827 ھەڵاتن، خۆ لێ لادان. 85 00:04:19,827 --> 00:04:21,980 لە لای چەپ، ئافرەتێکمان ھەیە. 86 00:04:21,980 --> 00:04:24,142 دوو ئافرەت پێكەوە، مشتومڕیانە. 87 00:04:24,142 --> 00:04:26,275 (پێكەنين) 88 00:04:26,275 --> 00:04:32,793 سێ ئافرەت پێكەوە، وريابە، ئەوە داوێن پیسییە. 89 00:04:32,793 --> 00:04:36,302 تا ئێستا، ئێمە باسی نزیکەی ٣٠ کارەکتەرمان کردووە. 90 00:04:36,302 --> 00:04:39,639 بە بەكارهێنانى ئەم ڕێگەيە، يەكەم هەشت کارەکتەر 91 00:04:39,639 --> 00:04:41,640 ڕێگەت پێدەدەن تا ٣٢ پیت بنیات بنێت. 92 00:04:41,640 --> 00:04:43,403 ھەشت کارەکتەریتر بۆ گروپی داھاتوو 93 00:04:43,403 --> 00:04:45,595 ٣٢یتر بنیات دەنێت. 94 00:04:45,595 --> 00:04:47,897 بۆیە لەگەڵ هەوڵێکی زۆر کەم، 95 00:04:47,897 --> 00:04:50,163 دەتوانیت سەدەها پیت فێرببیت، 96 00:04:50,163 --> 00:04:52,715 وەک منداڵێکی چینی تەمەن ھەشت ساڵان. 97 00:04:52,715 --> 00:04:56,262 کە پیتەکانمان ناسی، دەستدەکەین بە درووستکردنی ڕستە. 98 00:04:56,262 --> 00:04:58,959 بۆ نموونە، چیا و ئاگر بەیەکەوە، 99 00:04:58,959 --> 00:05:01,887 چیای ئاگرینمان دەستدەکەوێت، کە بورکانە. 100 00:05:01,887 --> 00:05:05,207 دەزانین کە ژاپۆن خاکی ھەڵاتنی خۆرە. 101 00:05:05,207 --> 00:05:08,625 ئەو خۆرە لە بنچینە داندراوە، 102 00:05:08,625 --> 00:05:11,752 چونکە ژاپۆن دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی چین. 103 00:05:11,752 --> 00:05:15,642 بۆیە خۆر و بنچینە بەیەکەوە، ژاپۆنمان دەست دەکەوێت. 104 00:05:15,642 --> 00:05:18,600 کەسێک لە پشت ژاپۆن، چیمان دەست دەکەوێت؟ 105 00:05:18,600 --> 00:05:21,702 كەسێكى ژاپۆنى. 106 00:05:21,702 --> 00:05:24,503 پیتی لای ڕاست دوو چیا پیشان دەدات 107 00:05:24,503 --> 00:05:26,610 کە لەسەر یەکتر دانراون. 108 00:05:26,610 --> 00:05:29,827 لە چینی کۆن، واتە لە ئاوارەیی، 109 00:05:29,827 --> 00:05:32,265 چونکە ئیمپڕاتۆرەکانی چینی، دوژمنە سیاسییەکانیان 110 00:05:32,265 --> 00:05:34,636 لە دواوەی چیاکان دووردەخستەوە. 111 00:05:34,636 --> 00:05:39,647 لەم ڕۆژانەدا، دوورخستنەوە بۆ چونە دەرەوە گۆڕاوە. 112 00:05:39,647 --> 00:05:42,218 دەمێک کە شوێنی دەرچوونەکەت پێدەڵێت 113 00:05:42,218 --> 00:05:44,146 واتە چونەدەرەوە. 114 00:05:44,146 --> 00:05:47,787 ئەو سڵایدە بیرم دەھێنێتەوە کە بوەستم لە قسەکردن و 115 00:05:47,787 --> 00:05:49,670 سەر شانۆ جێ بھێڵم. سوپاس 116 00:05:49,670 --> 00:05:53,639 (چەپڵە)