لە تایوان گەورە بووم
وەک كچى خۆشنووسێك،
یەکێک لە خۆشترین یادگاریەکانم
ئەوە بوو دایکم جوانیی
شێوەی پیتە چینییەکانی
پیشان دەدام.
لەو کاتەوە شەیدای ئەم
زمانە سەرنجڕاکێشە بووم.
بەڵام بۆ بێگانەیەک، وا دێتە پێش چاو کە
هێندەی شوورای چین قورس بێت.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، لە خۆم دەپرسی
ئەگەر من بتوانم ئەم ديوارە تێكبشكێنم،
بۆ ئەوەی هەموو کەسێک لە جوانی ئەم
ئەم زمانە تێبگات و چێژ وەربگرێت.
دەربارەی ڕێگەیەکی خێرا و نوێی
بە سوود بۆ فێربوونی
زمانی چینی بیرم کردەوە.
لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە فێری گشت
هێڵەکانی کارەکتەرەکانی زمانی چینی
بە ڕێزبەندی ڕاست بووم.
ھەموو رۆژ پیتێکی نوێ فێردەبووم
لە ماوەی پازدە ساڵی داھاتوو.
لەبەر ئەوەی تەنھا پێنج خولەکمان ھەیە،
باشترە ڕێگەیەکی خێراتر وسادەترمان ھەبیت.
توێژەرێکی چینی لە ٢٠،٠٠٠ کارەکتەر تێدەگات.
تۆ تەنها پێویستت بە ١٠٠٠ وشە هەیە
تا لە لە خوێندنەوەی بنچینەی تێبگەیت.
٢٠٠ دانەی سەرەتا ڕێگە خۆش دەکەن بۆ ئەوەی
لە سەدا ٤٠ تێبگەیت کە
بەسە تا نووسینی نيشانەى ڕێگە
و لیستی خواردنەکان تێبگەیت،
هەمان ڕێژە بەسە بۆ ئەوەی
لە ناوەڕۆکی وێبسایتەکان و
يان ڕۆژنامەكان تێبگەیت.
ئەمڕۆ من بە هەشت کارەکتەر دەست پێ دەکەم
تا پیشانی بدەم چۆن ئەو ڕێگەیە بەکاردێت.
ئامادەن؟
دەمتان بکەنەوە بەو فراوانیەی کە دەتوانن
هەتا وەکو چوارگۆشەیەکی لێدێت.
تۆ دەمت هەیە.
ئەمە كەسێكە دەڕوات بۆ پیاسە.
كەسێك.
ئەگەر شێوەى ئاگرەكە کەسێک بێت
بە دوو قۆڵ لە هەردوو لا،
وەك بڵێى وەك شێت هاوارى دەکات،
يارمەتى! ئاگرم تێبەربووە "--"
شێوەی بنەڕەتی ئەو دروشمە دەگەڕێتەوە
بۆ شێوەی گڕ،
حەزدەکەم بەم شێوەیە بیربکەمەوە.
بە هەر جۆرێک بۆ تۆ گونجاوە.
ئەمە درەختێکە.
دار.
ئەمە چیایەکە.
خۆر.
مانگ.
دروشمى دەرگە.
وەك جووتێک دەرگەى ساڵۆنێک لە ڕۆژئاوا.
ئەم هەشت کارەکتەرە پیتی سەرەکین.
ئەوان بەردى بناغەن
بۆ ئەوەى بتوانن کارەکتەریتر
دروست بكەن.
كەسێك.
ئەگەر کەسێک لە پشتەوە بڕوات، واتا
"دوا کەوتن."
ھەروەک لە کۆندا دەڵێن،
دوو كەس هاوەڵییە ،
و سێ کەس قەڵەباڵغیە.
ئەگەر كەسێك تەواو باڵەكانيانى ڕاكێشا،
ئەو کەسە دەڵێت: ئەوەندە گەورە بوو.
کەسێک لە ناو دەم، ئەم کەسە گیری خواردوە.
ئەو بەندكراوێكە، كتومت وەك يونس
لە ناو ورگی حووتەكە.
،يەك دار دارێكە. دوو دار پێكەوە
ئێمە دارستانەكمان هەيە.
سێ دار پێكەوە، دارستان درووست دەکەن.
تەختەدارێكى درێژ دابنێ لەبن دارەكە
ئێمە بناغەمان هەيە.
دەمت دا بنێە لەسەر دارەكە، ئەمە " شێت"ە.
(پێكەنين)
ئەزبەرکردنی ئاسانە،
چونکە قسەکردنی دار تاڕادەیەک شێتانەیە.
ئاگرتان لە بیرە؟
دوو ئاگر بەیەکەوە،
بەڕاستی ھەست بە گەرمی دەکەم.
سێ ئاگر پێكەوە، ئەوە گڕێكى زۆرە.
ئاگرەكە دابنێ لە بن دوو دارەكە، دەسووتێت.
بۆ ئێمە، خۆر سەرچاوەی گەشەسەندنە.
دوو خۆر پێكەوە، گەشەسەندن.
سێ پێكەوە، پرشەنگدار.
خۆر و مانگ بەیەکەوە دابنێت دەدرەوشێنەوە،
ئەوە ڕووناكيیە.
هەروەها واتە سبەى، لە دواى ڕۆژ و شەوێك.
خۆرھەڵدێت لەسەر ئاسۆکە، خۆرھەڵاتنە.
دەرگایەک. تەختەدارێكى
درێژ بهێنە ناو دەرگا،
ئەوە برغووی دەرگايە.
دەمێك بهێنە ناو دەرگاكە، پرسیارکردن.
؟تەق تەق. کەس لە ماڵە
ئەو کەسە بە دزی لە پشتی دەرگاکەیە،
ھەڵاتن، خۆ لێ لادان.
لە لای چەپ، ئافرەتێکمان ھەیە.
دوو ئافرەت پێكەوە، مشتومڕیانە.
(پێكەنين)
سێ ئافرەت پێكەوە، وريابە،
ئەوە داوێن پیسییە.
تا ئێستا، ئێمە باسی
نزیکەی ٣٠ کارەکتەرمان کردووە.
بە بەكارهێنانى ئەم ڕێگەيە،
يەكەم هەشت کارەکتەر
ڕێگەت پێدەدەن تا ٣٢ پیت بنیات بنێت.
ھەشت کارەکتەریتر بۆ گروپی داھاتوو
٣٢یتر بنیات دەنێت.
بۆیە لەگەڵ هەوڵێکی زۆر کەم،
دەتوانیت سەدەها پیت فێرببیت،
وەک منداڵێکی چینی تەمەن ھەشت ساڵان.
کە پیتەکانمان ناسی، دەستدەکەین
بە درووستکردنی ڕستە.
بۆ نموونە، چیا و ئاگر بەیەکەوە،
چیای ئاگرینمان دەستدەکەوێت، کە بورکانە.
دەزانین کە ژاپۆن خاکی ھەڵاتنی خۆرە.
ئەو خۆرە لە بنچینە داندراوە،
چونکە ژاپۆن دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی چین.
بۆیە خۆر و بنچینە بەیەکەوە،
ژاپۆنمان دەست دەکەوێت.
کەسێک لە پشت ژاپۆن، چیمان دەست دەکەوێت؟
كەسێكى ژاپۆنى.
پیتی لای ڕاست دوو چیا پیشان دەدات
کە لەسەر یەکتر دانراون.
لە چینی کۆن، واتە لە ئاوارەیی،
چونکە ئیمپڕاتۆرەکانی چینی، دوژمنە
سیاسییەکانیان
لە دواوەی چیاکان دووردەخستەوە.
لەم ڕۆژانەدا، دوورخستنەوە
بۆ چونە دەرەوە گۆڕاوە.
دەمێک کە شوێنی دەرچوونەکەت پێدەڵێت
واتە چونەدەرەوە.
ئەو سڵایدە بیرم دەھێنێتەوە
کە بوەستم لە قسەکردن و
سەر شانۆ جێ بھێڵم. سوپاس
(چەپڵە)