چ شتێكی هاری پۆتەر،
کاتنیس ئێڤەردین، و فرۆدۆ
لەگەڵ ئەفسانە کۆنەکان هاوبەشە؟
(نەڕە)
چی ئەگەر پێت بڵێم هەموویان
گۆڕاوی هەمان پاڵەوانن؟
ئایا بڕوا بەوە دەکەیت؟
جۆزیڤ کامپبڵ کردی.
لە سەرتاسەری جیهاندا ئەفسانەی خوێند
و کتێبێکی بە ناوی
پاڵەوانێك و هەزار ڕوخسار" بڵاو کردەوە،
گێڕانەوەی دەیان چیرۆك
و ڕوونیدەکاتەوە کە چۆن هەریەكیان
ئەفسانەیەک دەنوێنێت
یاخود گەشتی پاڵەوانەکە.
کەواتە، "گەشتی پاڵەوانەکە" چییە؟
وەکو سوڕێك بیری لێبکەوە.
گەشتەکە لە جیهانە ئاسایەکەی پاڵەوانەکە
دەست پێدەکات و کۆتای پێدێت،
بەڵام گەڕانەکە بە جیهانێکی تایبەت
و نەناسراودا تێپەڕ دەبێت.
بە درێژایی ڕێگەکە،
چەند سەرە داوێک هەن.
بیر لە پەرتووک یان فیلمە
دڵخوازەکەت بکەرەوە.
ئایا ئەو شێوازە دەگرێتە بەر؟
بارودۆخی ئێستا، لێرەوە دەست پێدەکەین.
١:٠٠: بانگ کردن بۆ سەرکێشی
پاڵەوانەکە نامەیەکی نادیاری پێدەگات.
بانگهێشت کردن، بەرەنگار بوونەوە؟
۲:۰۰: یارمەتیدان
پاڵەوانەکە پێویستی بە هەندێك یارمەتییە،
دەشێت لە یەکێکی بەتەمەنتر، داناترەوە بێت
٣:٠٠: کۆچ کردن
پاڵەوانەکە سەرەتا لە ماڵە پارێزراوە
ئاساییەکەی تێپەڕ دەبێت،
و دەچێتە ناو دنیایەکی تایبەت و سەرکێشی.
ئێمە چیتر لە کانساس نین.
٤:٠۰: تاقیکردنەوە
پاڵەوانبوون کارێکی قورسە،
پاڵەوانەکانمان مەتەڵێك
شیکار دەکەن،
دڕندەێک دەکوژێت
لە تەڵەکان هەڵدێت.
٥:٠٠: نزیك بوونەوە
کاتی ئەوەیە ڕوبەڕووی گەورەترین
نەهامەتی ببێتەوە، خراپترین ترسی پاڵەوان.
(نەڕە)
٦:٠٠: تەنگانە
ئەوە تاریکترین کاتەکانی پاڵەوانە.
ڕوبەڕووی مردن دەبێتەوە
و ڕەنگە بشمرێت،
تەنها بۆ ئەوەی دووبارە
لەدایك ببێتەوە.
:۷:۰۰ گەنجینە
(نەڕە)
لە ئەنجامدا، پاڵەوانەکە
چەند گەنجینەیەك بە دەست دەهێنێت،
دانپێدانانی تایبەت، یان هێز.
:۸:۰۰ ئەنجام
دەگونجێت ئەوە لە نێوان
چیرۆکەکان دا بگۆڕێت.
ئایە دڕندەکان سەر بۆ
پاڵەوانەکان دادەنوێنن،
یان لە کاتی ڕاکردن لە دونیایەکی
تایبەتدا، ڕاوی دەنێت؟
کاتژمێر٩:٠٠: گەڕانەوە
دوای ئەو هەموو سەرکێشیە، پاڵەوانەکە
بۆ دونیا ئاساییەکەی خۆی دەگەرێتەوە
کاتژمێر١٠:٠٠: ژیانێکی تازە
؛ئەو گەڕانە پاڵەوانەکەی گۆڕی
پەرە بە ژیانە کۆنەکەی دەدات.
کاتژمێر١١:٠٠: چارەسەر کردن
هەموو هێڵە بە یەك داچووەکانی
پلانگێڕی جێگیر دەکرێت.
کاتژمێر١٢:٠٠: بارودۆخی ئێستا،
بەڵام بۆ قۆناغێکی تازە پلەی بەرزکرایەوە.
کە دەبیت بە پاڵەوان هیچ شتێك
وەک خۆی نامێنێت.
زۆربەی پەرتووک و فیلمە ناودارەکان
بە نزیکی بەدوای ئەو شێوازە کۆنەدا کەوتون.
بەڵام با بزانین ''یاری برسیەکان'' چەندە
بۆ نموونەی گەشتی پاڵەوانەکە گونجاوە.
کەی کاتنیس ئێڤێردین گوێی لە
بانگ کردنەکەی بۆ سەرکێشی بوو
کە وا لە چیرۆکەکە دەکات بجوڵێت؟
کاتێك ناوی خوشکەکەی لە یاری بەختەکە هات.
ئەی یارمەتی؟
ئایا کەس یارمەتی ئەو دەدات لە سەرکێشیەکەی؟
.هایمێچ
ئەی کۆچ کردن؟
ئایا جیهانە ئاساییەکەی خۆی جێهێشت؟
ئەو بە شەمەندەفەرێك بۆ پایتەخت دەچێت .
باشە، کەواتە تێگەیشتیت.
چ شتێکی هاوبەشت لەگەڵ
هاری پۆتەردا هەیە،
کاتنیس ئێڤەردیین، و فرۆدۆ؟
باشە، تۆ مرۆڤیت، هەر وەکو ئەوان
ئەفسانەی گەشتی پاڵەوانەکە لە
هەموو کلتورێکی مرۆڤایەتیدا هەیە
و بەردەوام لە پێشکەوتن دایە
چونکە ئێمەی مرۆڤ ڕەنگدانەوەی جیهانەکەمانین
لە رێگەی ئەو چیرۆکە
هێماییانەی ژیانی خۆمان.
تۆ ناوچەی ئارامی خۆت جێدەهێڵیت،
بە ئەزمونێک ک دەتگۆڕێت،
و دواتر چاکدەبیتەوە و
دووبارە ئەنجامی دەدەیتەوە.
تۆ دەقاو دەق ئەژدیها ناکوژیت
یان شەڕ لەگەڵ ڤۆڵدمۆرت ناکەیت،
بەڵام تۆ ڕوبەڕووی کێشەکان
دەبیتەوە بە هەمان ترسناکی.
جۆزیف کامپبڵ دەڵێت،
لەو ئەشکەوتەی کە دەترسیت بچیتە ژوورەوە
ئەو گەنجینەیەی تێدایە کە بۆی دەگەڕێیت.
ئەو ئەشکەوتە هێماییە چییە کە
تۆ دەترسی بچیتە ژوورەوە؟
ڕاهێنانی شانۆی قوتابخانە؟
تاقیکردنەوەی بەیسبۆڵ؟
خۆشەویستی؟
بە دوای شێوازێک لە پەرتوکەکان، فیلم و
بەرنامە تەلەفزیۆنیانەی توشیان دەبیت بگەڕێ.
بەدڵنیاییەوە دووبارە دەی بینیت.
بەڵام هەستیاریش بە بۆی لە ژیانتدا.
گوێ لە بانگ کردنەکەت
بۆ سەرکێشی بگرە.
بەرەنگار بوونەوەکە پەسەند بکە.
ترسەکەت بشکێنە و داوای ئەو گەنجینەیە
بکە کە بۆی دەگەڕێیت.
و دواتر،
هەمووی دووبارە ئەنجام بدەوە.