0:00:08.018,0:00:13.318 "هەندێک جار قەدەر وەک ئەو گەردەلول وایە[br]کە بەردەوام ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت. 0:00:13.318,0:00:16.578 تۆ ئاڕاستەی خۆت دەگۆڕیت،[br]بەڵام ئەو هەر دوات دەکەوێت. 0:00:16.578,0:00:19.438 جارێکی دیکە دەیگۆڕیت،[br]ئەویش هەر بە شوێنتەوەیە. 0:00:19.438,0:00:21.428 چەندین جار ئەمە دووبارە دەکەیتەوە، 0:00:21.428,0:00:25.978 وەک سەمایی ترسناکی مەرگی بەرەبەیان. 0:00:25.978,0:00:31.203 بۆ؟ چونکە ئەم گەردەلولە شتێک نییە[br]لە دوورەوە هەڵیکردبێت... 0:00:31.203,0:00:35.753 ئەم تۆفانە خۆتیت.[br]شتێکە لە ناو خۆتدا." 0:00:35.753,0:00:40.310 لە یەکەم چاپتەری 'کافکا لە کەنار دەریا'[br]ئەم دیڕە 0:00:40.310,0:00:43.447 لەبارەی پاڵەوانی لاوی سەرلێشێواوە هەیە. 0:00:43.447,0:00:45.797 پەرێشانە بۆ هەڵهاتن لەدەست باوکە[br]دڵرەقەکەی و 0:00:45.797,0:00:49.040 دووبارە نەکردنەوەی نەفرەتی ناو خێزانەکەی. 0:00:49.040,0:00:54.560 خۆی ناو دەنێت کافکا، بە ناوی[br]دڵخوازترین نوسەرییەوە ئینجا لە ماڵ هەڵدێت. 0:00:54.560,0:00:56.550 بەڵام یادەوەری دایکە دیارنەماوەکەی، 0:00:56.550,0:00:59.600 نە لە خەوندا، نە لە ئاگاییدا[br]لێی نابێتەوە، 0:00:59.600,0:01:02.020 و هەڵهاتنی زۆر لێ قورستر کردووە. 0:01:02.020,0:01:07.130 بە بڵاوبوونەوەی بە یابانی ساڵی ٢٠٠٢[br]و وەرگێڕانی بۆ ئینگلیزی دوای دوو ساڵ، 0:01:07.130,0:01:11.775 کافکا لە کەنار دەریا، داستانێکی[br]ئەدەبی پڕ لە مەتەڵ و گەشتی ناو کات و 0:01:11.775,0:01:15.222 مێژووی شاراوە و جیهانی ئەفسووناوییە. 0:01:15.222,0:01:18.985 خوێنەر دڵخۆشە بە دۆزینەوەی ئەوەی چۆن[br]وێنە ئاڵۆزەکان و 0:01:18.985,0:01:23.565 کاراکتەرە سەیرەکان و[br]چارەنووسە غەریبەکان یەک دەگرن. 0:01:23.565,0:01:26.193 گشت دووەم چاپتەرەکان،[br]کافکا دەیانگێڕێتەوە، 0:01:26.193,0:01:30.633 لەوانی دیکەدا، پیاوێکی بەتەمەن سەنتەرە[br]بە ناوی ساتۆرو ناکاتا. 0:01:30.633,0:01:34.633 دوای ئەو کۆمایەی لە جەنگی[br]جیهانی دووەمدا پێیدا تێدەپەڕێت، 0:01:34.633,0:01:37.393 ناکاتا توانایی خوێندنەوە و نووسین[br]لەدەست دەدات-- 0:01:37.393,0:01:41.713 بەڵام بەهرەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەر[br]بەدەست دێنێت کە قسەکردنە لەگەڵ پشیلەدا. 0:01:41.713,0:01:44.193 کاتێک داوای لێدەکرێت[br]شوێن پشیلەیەکی بزربوو بکەوێت، 0:01:44.193,0:01:48.723 دەچێتە سەر ڕێڕەوێکی مەترسیدار[br]کە تەریبە بە ڕێگەکەی کافکا. 0:01:48.723,0:01:53.029 هەر زوو پێشبینییەکان بەڕاست دەگەڕێن،[br]دەروازەی شتی جیاواز دەکرێتەوە و 0:01:53.029,0:01:57.160 ماسی و زالو لە ئاسمانەوە دەبارێن. 0:01:57.160,0:01:59.800 بەڵام چی ئەم دوو کاراکتەرە[br]پێکەوە دەبەستێتەوە- 0:01:59.800,0:02:03.430 و ئا هێزێکە کەسیان ناتوانن کۆنتڕۆلی بکەن؟ 0:02:03.430,0:02:08.110 پیکدادانی ئەو دوو جیهانە جیاوازە[br]ڕایەڵێکی هاوبەشی کارەکەی مۆراکامییە. 0:02:08.110,0:02:12.352 ڕۆمان و چیرۆکەکانی هەمیشە[br]پەیوەندییەکی فەنتازی دروست دەکەن 0:02:12.352,0:02:14.358 لە نێوان ئەزموونی کاراکتەرەکانیدا، 0:02:14.358,0:02:18.278 ئەگەرە ناسروشتییەکان و [br]مێژووی یابان. 0:02:18.278,0:02:20.648 لە ١٩٤٩ لە کیۆتۆ لەدایکبووە،[br]لە دوای جەنگی 0:02:20.648,0:02:26.348 جیهانی دووەم کاتی داگیرکردنی[br].یابان لەلایەن ئەمریکاوە گەورە بوو 0:02:26.348,0:02:30.310 سێبەری جەنگ باڵی بەسەر[br]ژیان و ئەدەبەکەشیدا کێشاوە؛ 0:02:30.310,0:02:33.430 کافکا لە کەنار دەریا،[br]هێرشێکی بایەلۆجی نیشاندەدات، 0:02:33.430,0:02:37.180 سوپای تارمایی و پلانی تاریک. 0:02:37.180,0:02:40.157 کارەکانی مۆراکامی مێژوو لێڵ دەکات 0:02:40.157,0:02:42.917 و چەندین کلتور و نەریتی جیاواز دەکێشێت. 0:02:42.917,0:02:47.737 سەرچاوە بۆ کۆمەڵگە خۆرئاواییەکان و[br]نەریتی یابانییەکان پێکدادەدەن، 0:02:47.737,0:02:51.692 لە ئەدەبیات و فاشیۆنەوە بۆ[br]خوارد و چیرۆکی تارمایی ئامێز. 0:02:51.692,0:02:56.476 مەیلی هەیە بۆ سەرچاوە مۆسیقییەکان،[br]بەتایبەتیی لەم ڕۆمانەدا. 0:02:56.476,0:03:00.116 وەک هەڵهاتوویەک، کافکا بە شەقامەکانی[br]شارێکی سەیردا دەسوڕێتەوە، 0:03:00.116,0:03:02.726 لێد زێپلین و پرینس[br]هاوسەفەرین. 0:03:02.726,0:03:06.626 هەرزوو وەک پەناهەندە دەچێتە[br]کتێبخانەیەکی تایبەتی جوانەوە. 0:03:06.626,0:03:09.316 لە کاتێکدا ڕۆژەکانی بە خوێندنەوەی[br]کتێبەوە بەسەردەبات و 0:03:09.316,0:03:13.876 سەیری تابلۆیەکی سەیر و خاوەن[br]کتێبخانە سەیرەکە دەکات، 0:03:13.876,0:03:16.035 هەروەها دەبێت بە هاوڕێی کتێبدارەکەش-- 0:03:16.035,0:03:19.525 کە بە مۆسیقای کلاسیکی ئاشنا دەکات[br]وەک شوبێرت. 0:03:19.525,0:03:23.925 ئەم هەستیاری مۆسیقییە زیاتر هەموو کارەکانی[br]مۆراکامی هیپنۆتیک دەکات. 0:03:23.925,0:03:28.226 زوو زوو هێڵی نێوان حەقیقەت و[br]جیهانی ڕاستەقینە دەچەمێنێتەوە و 0:03:28.226,0:03:32.774 بە مامۆستای جادووی شاراوە[br]لە ژێر زەویدا دەناسرێت. 0:03:32.774,0:03:35.668 ئەمە ڕەگەزێکی گرنگی[br]ڕیالیزمی جادووییە. 0:03:35.668,0:03:37.298 جیاواز لە فەنتازیا، 0:03:37.298,0:03:41.838 جادوو لەم جۆرە نوسینانەدا[br]بە ئەستەم ڕێگەیەکی دەربازبوون دەخاتە ڕوو، 0:03:41.838,0:03:45.929 لەبری ئەوە، دەبێت بە شتێکی[br]دیکە کە ژیان ئاڵۆزتر دەکات. 0:03:45.929,0:03:47.379 لە کافکا لە کەناردەریادا، 0:03:47.379,0:03:50.729 کاراکتەرەکان ڕووبەڕووی شێواوییەکی[br]بێ کۆتایی خەونئاسا دەبنەوە، 0:03:50.729,0:03:55.019 تارماییەکی نەخۆشی خۆشەویستییەوە بۆ[br]فلوتێک لە ڕۆحی پشیلە دروستکراوە. 0:03:55.019,0:03:57.878 ئەم ڕووبەڕووبوونەوانە هیچ[br]وەڵامێکی ئاسان نادەنەوە. 0:03:57.878,0:04:02.318 لەبری ئەوە سەرسوڕمانمان بۆ جێدێڵن[br]لە توانای گیانی مرۆڤدا 0:04:02.318,0:04:04.458 بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ چاوەڕواننەکراوەکاندا. 0:04:04.458,0:04:07.718 لە کاتێکدا کافکا پێدەچێت گیرۆدەی[br]نامۆبوون بووبێت، 0:04:07.718,0:04:10.888 خۆشەویستی و ڕاستگۆییەک هەی[br]لە دڵی ئەرکەکەیدا 0:04:10.888,0:04:12.928 کە وای لێدەکات بەردەوام بێت. 0:04:12.928,0:04:16.128 وردە وردە وای لێ دێت[br]بە شێواوییەکەی ناخی قایل بێت. 0:04:16.128,0:04:19.368 لە کۆتاییدا، ئەزموونی ئەو[br]لای خوێنەر ئەوە جێدێڵێت: 0:04:19.368,0:04:22.378 تا قووڵتر بڕۆیت، زیاتر دەدۆزیتەوە.