لەوانەیە خەو تاکە کاریگەرترین شت بێت کە بتوانین هەموو ڕۆژێک ئەنجامی بدەین بۆ ڕێکخسنەوەی تەندرووستی مێشک و لەشمان. هەروەها بۆ زیاتر تێگەشتن لەوەی خەو چییە، پێدەچێ چانسی ئەوەمان هەبێ هەردوو چەندایەتی و جۆرایەتی خەوتنمان باشتر بکەین. [خەو لەگەڵ زانست] (میوزیکێکی ئارام) کەواتە، بەڕاستی خەو چییە؟ باشە، خەو، بە لانیکەمەوە لە مرۆڤدا ، بۆ دوو بەشی سەرەکی دابەشکراوە. لە لایەکەوە، خەوی سووک، یان بە کورتی خەوی non-REM. بەڵام لە لایەکی دیکەوە، خەوی قوڵ، یان خەوی REM. خەوی سووک دابەشکراوە بۆ بەشی زیاتر بۆ چوار قۆناغی جیاواز، بەشێوەیەکی ئاسایی ناودەبرێت بە قۆناغەکانی یەک بۆ چوار، کە زیاد دەبن لەقووڵایی خەودا. کاتێک دەڕۆین بەرەو قۆناغە ڕووناکەکانی خەوی non-REM، تێکڕای لێدانی دڵت بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات، پلەی گەرمی جەستەت دەست بە دابەزین دەکات هەروەها چالاکی کارەبایی شەپۆلی مێشک بەرەو هێواشبوونەوە دەڕوات. بەڵام کاتێک لە خەوی سووک زیاتر قوڵ دەبینەوە، واتە قۆناغەکانی سێ و چوار، مێشک لەپڕێکدا هەڵدەچێت ئینجا لەگەڵ ئەم شەپۆلە بەهێز و گەورانەی مێشکدا. جەستە دووبارە پڕدەبێتەوە لە سیستمی بەرگری خۆی. هەروەها باشبوونێکی جوانی سیستمی سووڕی خوێنمان دەستدەکەوێت. لە ڕاستیدا، بەشی سەرەوەی مێشک، لە خەوی قووڵی non_REM یارمەتی بەهێزبوونی یادەوەرییەکان دەدات و دەیانچەسپێنێت لە کۆئەندامی دەماری ميشکدا. ئەمە خەوی non-REM بوو. بەڵام با بێین سەر باسی خەویREM، کە ئەمەش بەشێکی دیکەی سەرەکی خەوە. ئەوە لەکاتی خەوی REM دایە ‏ کە بەشێوەیەکی سەرەکی زۆرترین جۆری، خەوبینینی چالاک و زۆرترین وڕێنەمان هەیە. لەڕاستیدا چالاکی شەپۆلی مێشک دووبارە دەست بە خێرابوونەوە دەکات. لەکاتی خەوی REM بەزۆری شێوەیەک لە ‏ فریاگوزاری سەرەتایی خۆشەویستی وەردەگرین. هەروەها هەر لەکاتی خەوی REMدا توانای داهێنانمان زیاد دەکات، کە زانیارییەکان پێکەوە دەبەستێتەوە بۆیە بە چارەسەرەوە هەڵدەستین بۆ ئەو کێشە قورسانەی پێش خەوتن هەمانبووە. بگەڕێینەوە بۆ ئەم دوو جۆرەی خەو، دەردەکەوێت کە هەردووnon-REM و REM بەردەوام لە جەنگدان بۆ زاڵبوون بەسەر مێشکدا بە درێژایی شەو، لەو جەنگەی مێشکدا بردنەوە و دۆڕان هەیە لە هەموو ٩٠ خولەکێکدا، هەروەها هەموو ٩٠ خولەک جارێک دووبارە دەبێتەوە. ئەمەش سووڕێکی تەلارسازی ستاندارد ‏ لە خەوی مرۆڤدا بەرهەمدەهێنێت، سووڕێکی ستانداری ٩٠ خولەک ‏. بەڵام ئەوەی جیاوازە ئەوەیە کە، ڕێژەی non-REMبۆREM لە ماوەی ئەو سووڕە ٩٠ خولەکیەدا دەگۆڕێت بەدرێژایی کاتی شەوەکە ئێمە پێیداتێپەردەبین، وەک لەماوەی نیوەی یەکەمی شەودا، زۆرینەی سووڕە ٩٠ خولەکییەکان بەشی زۆری خەوە قووڵەکەی non-REM دەگرێتەوە، بەتایبەت قۆناغەکانی ٣و٤ ی خەویnon-REM. بەڵام کاتێک بەرەو نیوەی دووەمی شەو دەڕۆین، ئەوا هاوسەنگی جووڵەکە لەڕاستیدا دەگۆڕێت، لەجیاتی ئەوە، زۆربەی سووڕە ٩٠ خولەکییەکان زیاتر خەوی خێرایی جووڵەی چاو دەگرنەوە، یان خەون بینین، هەروەک چۆن لە قۆناغی٢ی خەوی non-REM, کە ئەمەش شێوە خەوێکی سووکیnon-REMە. لێرەوە دەردەکەوێت کە چەنین ئاماژە هەن بۆ تێگەشتن لەوەی چۆن خەو بەمشێوەیە رێکخراوە. با کەسێک وەک نموونە وەربگرین کە بەزۆری لە ١٠ی شەو دەخەوێت، ٦ی بەیانیش لە خەو هەڵدەستێت، واتە ٨ سەعاتێک دەخەون. بەڵام با وایدابنێین پێویستە بەیانیەک زووترهەستێت بۆ کۆبونەوەیەکی بەیانی زوو، یان زووتر ڕۆژەکەی دەست پێدەکات بۆ ئەوەی بچێت بۆ وەرزشکردن. لەبەر ئەوە، دەبێ کاتژمێر٤ی بەیانی هەستێت، لەبڕی ئەوەی کاژێر٦ هەستێت. لێرەدا چەند سەعات خەوی لە دەستداوە؟ ٢ کاتژمێر لەو ٨ کاتژمێرەی خەوی شەوی لەدەستداوە واتە ٪٢٥ی خەوەکەی لەدەستداوە. زۆر باشە. بەڵێ و نەخێر. ٢٥ لە سەدی هەموو خەوەکەی لەدەستداوە، بەڵام لەبەر ئەوەی خەوی REM زیاتر لەنیوەی دووەمی شەو دێت بەتایبەت لەو چەند کاتژمێری کۆتایی شەودا، لەوانەیە ڕێژەی سەدا٥٠تا ٦٠، یان تەنانەت ٧٠٪‏ لە هەموو خەوی REM لەدەستدابێت. کەواتە دەرئەنجامی ڕاستەقینە هەیە بۆ تێگەیشتن لەوەی خەو چییە و چۆن خەو ڕێکخراوە. هەروەها هەموومان سوودەکانی قۆناغە جیاوازەکانی خەو و ئەو زیانانەش فێردەبین کاتێک بەپێی پێویست یەکێکیان وەرنەگرین لە زنجیرەکانی دواتردا.