پۆلیۆ نەخۆشیەکە کە دەبێتە هۆی
ئیفلیجی بەردەوام.
ناتوانین چارەسەری بکەین
بەڵام دەتوانین ڕێی لێ بگرین.
دوو ئامرازی گرنگ بۆ
ڕێگە گرتن لە پۆلیۆ.
دوو ڤاکسینی، کاریگەر و سەلامەت.
یەکێک لەم دوو پێکوتانە تەنها دوو دڵۆپی
دەدرێتە
منداڵ لە دەمیەوە.
پێی دەوترێت پێکوتەی زارەکی.
ئەوەی تر لەڕیی دەرزیەوە دەدرێت،
پێی دەوترێت پێکوتەی ناچالاککەری
ئیفلیجی.
هەردووکیان جەستەی منداڵەکە فێر دەکەن
چۆن بجەنگێت لەگەڵ ڤایرۆسی پۆلیۆ.
بەڵام ئەمە دەکەن بە ڕێگەی جیاواز.
پێکوتەی زارەکی بەرگری دروست دەکات
لە ڕێخۆڵەی منداڵەکەدا.
ئەم پێکوتەیە تەنها ئەو منداڵە ناپارێزێت
کە وەری دەگرێت،
بەڵکو هەموو ئەو منداڵانەش دەپارێزێت
کە لە چواردەوری منداڵە کوتراوەکەن/