ناوم بۆب پڕۆتەسە.
من لە ترەمبڵ، لە ولایەتی
کنێتیکد، لە ئەمریکا دەژیم.
من بەشدارم لە کۆنفڕانسی 2015ی
TEDActive.
لە کۆمپانیایی دووپۆنت ٢٧ ساڵ
وەک کیمیاگەر کارم کرد،
،ئێستا ٤ ساڵ دەبێت
وازم لەم کارە هێناوە.
مناڵی گەورەم کەڕە و لە کۆریا لەخۆم گرتووە،
لە یادمە
سەیری ئەم کەناڵانەمان دەکرد
کە بەرنامەکانیان ژێرنووس کرابوو،
بیرم کردەوە، کە بوونی ژێرنووس شتێکی باشە.
بڕیارم دا کاتی خۆم بۆ ژێرنووس
کردنی ڤیدۆکانی تێد تەرخان بکەم،
بۆ ئەوەی یارمەتی کەڕ و گوێ گرانەکان بدەم،
و دواتر
کۆمەڵێکی گەورەی وەرگێرانم
دۆزیەوە کە ئەم کارە دەکەن،
کە وەرگێڕەکان ژێرنووسی ڤیدیۆکان
بۆ زمانی خۆییان وەردەگێڕن.
من ئیشم لەسەر زمانی ئینگلیزی کرد
ژێرنووسی ئینگلیزیم بۆ ڤیدۆکان زیاد دەکرد.
دواتر ئەوان دەتوانن،
ژێرنووسە ئینگلیزیەکە
وەربگێڕنە سەر چەندین زمانی جیاواز،
تا یارمەتی خەڵک بدەین تا لەم
ڤیدیۆیانە بێبەش نەبن و بە زمانی
خۆییان سەیری
ئەم ڤیدیۆیانە بکەن،
کارێکی مەزنە.
ژمارەیەکی بێشومار ڤیدیۆ هەیە،
کە ئەستەمە بزانیت لە کوێوە دەست پێ بکەیت.
ئەوەی زۆر جوانە،
دامەزراوەی تێد پەرە بەم کارە دەدەن.
ژمارەیەکی زۆریش
هەیە TEDX
وەک مرواری و ئەڵماس وان.
زۆر سەرنج ڕاکێشە:
دەتوانیت دەستت بگاتە
حەشاماتێکی بێشومار.
بەشێکی بچووکی هەوڵ و ماندوو بوونم
زۆر بڵاودەبێتەوە.
بۆ ئەوەی ئەم ئەزموونە
نموونەیە بڵاو ببێتەوە.
ئەمەم زۆر بە دڵە.