1 00:00:06,391 --> 00:00:10,752 دەگوترێت گەر دیوارەکان بیانتوانیایە بدوێن ئەوا هەموو بینایەک چیرۆکێکی دەبوو بۆ گووتن، 2 00:00:10,752 --> 00:00:15,843 بەڵام کەمیان دەیانتوانی زۆرترین چیرۆکی دڵڕفێن بگێڕنەوە لە زۆر دەنگی جیاوازەوە 3 00:00:15,843 --> 00:00:19,384 هەروەک هایە سۆفیا، یان ژیری پیرۆز. 4 00:00:19,384 --> 00:00:21,815 لە چوارڕیانی کیشوەرەکان و کلتوورەکاندایە، 5 00:00:21,815 --> 00:00:25,510 چەندین گؤڕانکاری گەورە ڕوویداوە، لە گۆڕینی ناوی شارەکەی تێیدایە، 6 00:00:25,510 --> 00:00:27,990 بۆ گۆڕینی بنیات و مەبەستی بەکارهێنانەکەی. 7 00:00:27,990 --> 00:00:30,692 و لە ئەمڕۆشدا پارچەکانی کە هی سەدەمە جیاوازەکانن 8 00:00:30,692 --> 00:00:34,011 ئامادەن بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانیان بۆ ئەو گەشتیارانەی کە گوێی بۆ دەگرن. 9 00:00:34,011 --> 00:00:38,403 تەنانەت پێش ئەوەی بگەیتە هایە سۆفیا، پارێزەرە کۆنەکانی شارەکە 10 00:00:38,403 --> 00:00:41,393 گرنگی ستراتیژی شارەکە و دەروبەری پیشان دەدەن، 11 00:00:41,393 --> 00:00:46,357 کە بە بیزانتیوم ناسرابوو لەلایەن داگیرکەرە یۆنانیەکان لە ٦٥٧ پ.ز. 12 00:00:46,357 --> 00:00:50,811 و سەرکەوتووانە ناوی گۆڕآ بۆ ئەتۆنیا، ڕۆمی نوی و کۆستەنتینۆپڵ 13 00:00:50,811 --> 00:00:54,398 هەرکە داگیردەکرا، داگیردەکرایەوە و وێران دەکرا و درووست دەکرایەوە 14 00:00:54,398 --> 00:00:59,740 لەلایەن فەرمانڕەوا یۆنانیەکان، فارسەکان و ڕۆمەکان بەدرێژایی سەدەکانی دوای خۆیان. 15 00:00:59,740 --> 00:01:04,396 هەر لەپشت ئەم دیوارانەدا بوو کە یەکەم مێگەلا ئێکلیسیا،کڵێسەی مەزن، 16 00:01:04,396 --> 00:01:06,494 بنیاتنرا لە سەدەی چوارەمدا. 17 00:01:06,494 --> 00:01:08,746 هەر چەندە بەزوویی بەهۆی پەشێوییەوە سوتێنرا، 18 00:01:08,746 --> 00:01:11,822 بەڵام جێگەیەکی بۆ بینایی سەرەکی ئاینیی هەرێمەکە دابینکرد 19 00:01:11,822 --> 00:01:13,963 بۆ سەدەکانی دوای خۆی. 20 00:01:13,963 --> 00:01:16,470 نزیک دەروازەکە، بەردی مەڕمەڕ لەسەر ڕووی زەویەکە بوو 21 00:01:16,470 --> 00:01:19,127 کە پاشماوەی دووەم کڵێسە بوو. 22 00:01:19,127 --> 00:01:24,306 لە ٤١٥ ی ز. بنیاتنرا، بەڵام وێرانکرا لە پشێوویەکانی نیکا لە ٥٣٢ 23 00:01:24,306 --> 00:01:26,326 کاتێک تووڕەیی ئاپۆڕاکە گەیشتە ئەوپەڕی 24 00:01:26,326 --> 00:01:29,593 ئمپراتۆرەکەیان بە نزیکەیی ڕووخاند، جوستنیان ی یەکەم. 25 00:01:29,593 --> 00:01:31,718 بە زەحمەت توانی دەسەڵاتەکانی بهێلێتەوە، 26 00:01:31,718 --> 00:01:35,059 و ویستی کڵێسەکە بە ئاستێکی مەزنتر درووست بکاتەوە، 27 00:01:35,059 --> 00:01:39,819 و پێنج ساڵ دواتر، ئەو تەلارەی پێشتر بینیت تەواو بوو. 28 00:01:39,819 --> 00:01:42,966 هەر کە دەچیتە ناویەوە، بەردەکانی بناغەکەی و دیوارەکانی 29 00:01:42,966 --> 00:01:46,573 چیرۆکی مەڕمەڕ دەگێڕنەوە، کە لە میسڕ و سوریا وە هاتوون، 30 00:01:46,573 --> 00:01:51,860 لە کاتێکدا پایەکان لە پەرستگەی ئارتمیس ەوە هاتوون، لە ڕابردوویەکی دێرینەوە. 31 00:01:51,860 --> 00:01:55,226 نەخش ونووسینەکان لەلایەن دەستەیەک لە سەربازە باشترینەکان هەڵکۆڵدراون 32 00:01:55,226 --> 00:01:57,641 ئەسکەندەناڤی بوون و کەلەپووری باکوریان ‌هەڵگرتبوو. 33 00:01:57,641 --> 00:02:02,696 بەڵام سەرنجت دەکەوێتە سەر گومەزێکی مەزن، کە ئاسمانەکان نیشان دەدەن. 34 00:02:02,696 --> 00:02:06,954 کە زیاد لە ٥٠ مەتر بەرزە و تیرەکەی ٣٠ مەترە 35 00:02:06,954 --> 00:02:09,589 و دەورە دراوە بە پەنجەرە لە بنەکەیدا. 36 00:02:09,589 --> 00:02:12,348 گومەزە ئاڵتوونیەکە وا دیارە کە لە ئاسمانەوە راگیرابێت، 37 00:02:12,348 --> 00:02:15,013 و ڕۆشنایی دەداتە ناوەوەی. 38 00:02:15,013 --> 00:02:19,253 لە ژێر ئەو هێما مەزنانەی کە هەیە، پایە پتەوەکانی جۆری کۆرنثیەن دەبینین، 39 00:02:19,253 --> 00:02:22,914 کە لە لوبنانەوە هێنرابوون پاش ئەوەی گومەزە ڕەسەنەکە بەشێکی خاپورکرا 40 00:02:22,914 --> 00:02:25,651 بەهۆی زەمینلەرزەیەکەوە لە ٥٥٨ ز. ، 41 00:02:25,651 --> 00:02:27,691 بە ئارامی ناسکی خۆیت بیردەخاتەوە 42 00:02:27,691 --> 00:02:31,278 هەروەها کارامەییە ئەندازیارییەکان وەک داواکارییە سەرسامکەرەکان. 43 00:02:31,278 --> 00:02:34,337 گەر وێنەیەک شایەنی هەزار ووشە بێت، 44 00:02:34,337 --> 00:02:37,416 ئەوا مۆزایکەکانی سەدەکانی دواتر زۆرترین ووشەیان هەیە بۆ گووتن 45 00:02:37,416 --> 00:02:39,890 نەک تەنها دەربارەی باکگراوەندە ئنجیلیەکەیان، 46 00:02:39,890 --> 00:02:42,964 بەڵکو دەربارەی ئیمپراتۆرەکانی بیزەنتین و دەسەڵاتدارەکان، 47 00:02:42,964 --> 00:02:45,438 زۆرجار لەگەڵ مەسیحدا وێنە دەکران. 48 00:02:45,438 --> 00:02:47,481 بەڵام لە ژێر دەنگە بەرز و ڕوونەکەیاندا، 49 00:02:47,481 --> 00:02:51,845 گوێت لە دەنگدانە بەردەوامەکانی مۆزایک و ئایکۆنە ون و نەدیارەکان دەبێت، 50 00:02:51,845 --> 00:02:56,131 کە تاڵان و حاڵال کران لە سەدەمی داگیرکار- ییەکانی لاتین لە جەنگی خاچی چوارەمدا. 51 00:02:56,131 --> 00:02:59,933 لەژیر نهۆمەکەدا، گۆڕێکی هەڵکەندراوی ئینریکۆ دۆناڵدۆ ی لێیە، 52 00:02:59,933 --> 00:03:02,382 فەرمانڕەوا ڤینسیەکە سەرکردایەتی کەمپیەنەکەی دەکرد، 53 00:03:02,382 --> 00:03:08,109 بیرخەرەوەی ئەو ٥٧ ساڵەیە کە هایا سۆفیا لەژێر رۆمان کاثۆلیک بەسەری بردووە بەرلەوەی 54 00:03:08,109 --> 00:03:13,009 بگەڕێنرێتەوە بۆ ڕەگە ڕەسەنەکەی ئۆرثەدۆکس لەلایەن گرتنەوە دەستی بیزەنتاینەکان. 55 00:03:13,009 --> 00:03:15,227 بەڵام کڵێسە بوونەکەی زۆر نەمایەوە. 56 00:03:15,227 --> 00:03:19,873 جەنگی خاچ قوستەنتينيەی لاواز کرد و کەوتە ژێردەستی عوسمانییەکان لە ١٤٥٣ 57 00:03:19,873 --> 00:03:22,452 کە دواتر شارەکە بە ئەستەنبوڵ ناسرا. 58 00:03:22,452 --> 00:03:24,828 پاش ڕێگەدان بە سەربازەکانی بۆ سێ ڕۆژ تاڵانکاری. 59 00:03:24,828 --> 00:03:27,474 سوڵتان محمد ی دووەم چوویە ناوە بیناکەوە. 60 00:03:27,474 --> 00:03:30,579 هەرچەندە زیانی زۆری پێگەشتبوو، بەڵام شکۆمەندییەکەی ون نەبووبوو 61 00:03:30,579 --> 00:03:33,866 لەبەر چاوی سوڵتان کە بە زوویی پێشکەشی اللە ی کرد، 62 00:03:33,866 --> 00:03:37,326 و ڕایگەیاند کە ببێتە مزگەوتە نوێکەی ئیمپراتۆر. 63 00:03:37,326 --> 00:03:39,462 چوار منارە لە سەدەی دواتریدا بنیاتنران 64 00:03:39,462 --> 00:03:41,571 کە ڕوونترین نیشانەکانی ئەم سەردەمەن، 65 00:03:41,571 --> 00:03:45,669 پشتگیری تەلارسازییانە دەدەنە بیناکە و زیاتر مەبەستە دینیەکانیان. 66 00:03:45,669 --> 00:03:47,128 وەلێ زۆری دیکە هەن. 67 00:03:47,128 --> 00:03:50,750 مۆم هەڵگرە ڕازاوەکان کە بە بەستراوەتەوە بە داگیکاریەکەی سلێمان کە هەنگاریا، 68 00:03:50,750 --> 00:03:53,283 لەو کاتەی پەپکە قەبە نووسراوەکان بە بنمیچەکەوەن 69 00:03:53,283 --> 00:03:57,625 چوار جێنشینە شوێن کەوتووەکەی محمد بە بیری بینەران دەهێننەوە، 70 00:03:57,625 --> 00:04:02,666 سەرەڕای ئەوەی ئەو بینایەی دەیبینی هێشتا لە مزگەوت دەچێت، بەڵام هەنووکە مۆزەخانەیە، 71 00:04:02,666 --> 00:04:06,698 بە بڕیارێک کە لەلایەن کەمال ئەتاتورک دەرکرا لە ١٩٣٥ 72 00:04:06,698 --> 00:04:08,798 یەکەم سەرکردە نوێخوازەکەی تورکیا 73 00:04:08,798 --> 00:04:11,608 لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی. 74 00:04:11,608 --> 00:04:15,158 ئەم دوونیاخوازییە بوو کە بووە هۆی لابردنی 75 00:04:15,158 --> 00:04:17,863 ئەو فەڕشانەی کە نەخشەسازی سەر نهۆمە مەرمەرەکەی شاردبۆوە 76 00:04:17,863 --> 00:04:20,639 و لابردنی ئەو گەچکارییەی بەسەر مۆزایکە مەسحیەکان کرابوو. 77 00:04:20,639 --> 00:04:24,614 نوێکردنەوە بەردەوامەکانی بیناکە کۆمەڵە دەنگێکی هەمەجۆری دابوویە 78 00:04:24,614 --> 00:04:26,490 مێژووە دوور و درێژەکەی هایا سۆفیا 79 00:04:26,490 --> 00:04:29,336 کە دووبارە ببیسترێنەوە پاش سەدان ساڵ بێدەنگی. 80 00:04:29,336 --> 00:04:31,071 بەڵام کێشمەکێشی مایەوە. 81 00:04:31,071 --> 00:04:34,471 مۆزایکە شاراوەکانی ژێر نووسراوە ئیسلامیەکان ناڵەیان دەگاتە دەرەوە، 82 00:04:34,471 --> 00:04:38,966 پارچە بەنرخەکانی مێژوو ناتوانرێت پیشان بدرێ بە تێکشکانی هەندێکی کە نەبێت. 83 00:04:38,966 --> 00:04:42,653 لە هەمان کاتتدا، داواکاری هەردوو لە کۆمەڵەگەکانی ئیسلامی و مەسیحی 84 00:04:42,653 --> 00:04:45,930 بۆ گەڕاندنەوەی بیناکە بۆ مەبەستە دێرینەکەی. 85 00:04:45,930 --> 00:04:49,203 چیرۆکی ژیری پیرۆز لەوەیە دوور بێت لە کۆتایی هاتن، 86 00:04:49,203 --> 00:04:52,624 بەڵام ئەوەی کە تاکێک بتوانێت هیواخوازی بێت ئەوەیە کە ئەو دەنگە زۆرانەی 87 00:04:52,624 --> 00:04:55,704 لەوێدان بتوانن چیرۆکی خۆیان بگێڕنەوە بۆ ئەو ساڵانەی وا دێن.