دەگوترێت گەر دیوارەکان بیانتوانیایە بدوێن
ئەوا هەموو بینایەک چیرۆکێکی دەبوو بۆ گووتن،
بەڵام کەمیان دەیانتوانی زۆرترین چیرۆکی
دڵڕفێن بگێڕنەوە لە زۆر دەنگی جیاوازەوە
هەروەک هایە سۆفیا، یان ژیری پیرۆز.
لە چوارڕیانی کیشوەرەکان و کلتوورەکاندایە،
چەندین گؤڕانکاری گەورە ڕوویداوە،
لە گۆڕینی ناوی شارەکەی تێیدایە،
بۆ گۆڕینی بنیات و مەبەستی بەکارهێنانەکەی.
و لە ئەمڕۆشدا پارچەکانی
کە هی سەدەمە جیاوازەکانن
ئامادەن بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانیان بۆ
ئەو گەشتیارانەی کە گوێی بۆ دەگرن.
تەنانەت پێش ئەوەی بگەیتە هایە سۆفیا،
پارێزەرە کۆنەکانی شارەکە
گرنگی ستراتیژی شارەکە
و دەروبەری پیشان دەدەن،
کە بە بیزانتیوم ناسرابوو لەلایەن
داگیرکەرە یۆنانیەکان لە ٦٥٧ پ.ز.
و سەرکەوتووانە ناوی گۆڕآ بۆ ئەتۆنیا،
ڕۆمی نوی و کۆستەنتینۆپڵ
هەرکە داگیردەکرا، داگیردەکرایەوە و
وێران دەکرا و درووست دەکرایەوە
لەلایەن فەرمانڕەوا یۆنانیەکان، فارسەکان و
ڕۆمەکان بەدرێژایی سەدەکانی دوای خۆیان.
هەر لەپشت ئەم دیوارانەدا بوو کە یەکەم
مێگەلا ئێکلیسیا،کڵێسەی مەزن،
بنیاتنرا لە سەدەی چوارەمدا.
هەر چەندە بەزوویی بەهۆی پەشێوییەوە سوتێنرا،
بەڵام جێگەیەکی بۆ بینایی سەرەکی
ئاینیی هەرێمەکە دابینکرد
بۆ سەدەکانی دوای خۆی.
نزیک دەروازەکە، بەردی مەڕمەڕ
لەسەر ڕووی زەویەکە بوو
کە پاشماوەی دووەم کڵێسە بوو.
لە ٤١٥ ی ز. بنیاتنرا، بەڵام وێرانکرا
لە پشێوویەکانی نیکا لە ٥٣٢
کاتێک تووڕەیی ئاپۆڕاکە گەیشتە ئەوپەڕی
ئمپراتۆرەکەیان بە نزیکەیی
ڕووخاند، جوستنیان ی یەکەم.
بە زەحمەت توانی دەسەڵاتەکانی بهێلێتەوە،
و ویستی کڵێسەکە بە
ئاستێکی مەزنتر درووست بکاتەوە،
و پێنج ساڵ دواتر، ئەو
تەلارەی پێشتر بینیت تەواو بوو.
هەر کە دەچیتە ناویەوە،
بەردەکانی بناغەکەی و دیوارەکانی
چیرۆکی مەڕمەڕ دەگێڕنەوە،
کە لە میسڕ و سوریا وە هاتوون،
لە کاتێکدا پایەکان لە پەرستگەی ئارتمیس ەوە
هاتوون، لە ڕابردوویەکی دێرینەوە.
نەخش ونووسینەکان لەلایەن دەستەیەک لە
سەربازە باشترینەکان هەڵکۆڵدراون
ئەسکەندەناڤی بوون و کەلەپووری
باکوریان هەڵگرتبوو.
بەڵام سەرنجت دەکەوێتە سەر گومەزێکی مەزن،
کە ئاسمانەکان نیشان دەدەن.
کە زیاد لە ٥٠ مەتر بەرزە
و تیرەکەی ٣٠ مەترە
و دەورە دراوە بە پەنجەرە لە بنەکەیدا.
گومەزە ئاڵتوونیەکە وا دیارە
کە لە ئاسمانەوە راگیرابێت،
و ڕۆشنایی دەداتە ناوەوەی.
لە ژێر ئەو هێما مەزنانەی کە هەیە،
پایە پتەوەکانی جۆری کۆرنثیەن دەبینین،
کە لە لوبنانەوە هێنرابوون پاش ئەوەی
گومەزە ڕەسەنەکە بەشێکی خاپورکرا
بەهۆی زەمینلەرزەیەکەوە لە ٥٥٨ ز. ،
بە ئارامی ناسکی خۆیت بیردەخاتەوە
هەروەها کارامەییە ئەندازیارییەکان
وەک داواکارییە سەرسامکەرەکان.
گەر وێنەیەک شایەنی هەزار ووشە بێت،
ئەوا مۆزایکەکانی سەدەکانی دواتر
زۆرترین ووشەیان هەیە بۆ گووتن
نەک تەنها دەربارەی
باکگراوەندە ئنجیلیەکەیان،
بەڵکو دەربارەی ئیمپراتۆرەکانی بیزەنتین
و دەسەڵاتدارەکان،
زۆرجار لەگەڵ مەسیحدا وێنە دەکران.
بەڵام لە ژێر دەنگە بەرز و ڕوونەکەیاندا،
گوێت لە دەنگدانە بەردەوامەکانی مۆزایک
و ئایکۆنە ون و نەدیارەکان دەبێت،
کە تاڵان و حاڵال کران لە سەدەمی داگیرکار-
ییەکانی لاتین لە جەنگی خاچی چوارەمدا.
لەژیر نهۆمەکەدا، گۆڕێکی هەڵکەندراوی
ئینریکۆ دۆناڵدۆ ی لێیە،
فەرمانڕەوا ڤینسیەکە سەرکردایەتی
کەمپیەنەکەی دەکرد،
بیرخەرەوەی ئەو ٥٧ ساڵەیە کە هایا سۆفیا
لەژێر رۆمان کاثۆلیک بەسەری بردووە بەرلەوەی
بگەڕێنرێتەوە بۆ ڕەگە ڕەسەنەکەی ئۆرثەدۆکس
لەلایەن گرتنەوە دەستی بیزەنتاینەکان.
بەڵام کڵێسە بوونەکەی زۆر نەمایەوە.
جەنگی خاچ قوستەنتينيەی لاواز کرد و کەوتە
ژێردەستی عوسمانییەکان لە ١٤٥٣
کە دواتر شارەکە بە ئەستەنبوڵ ناسرا.
پاش ڕێگەدان بە سەربازەکانی
بۆ سێ ڕۆژ تاڵانکاری.
سوڵتان محمد ی دووەم چوویە ناوە بیناکەوە.
هەرچەندە زیانی زۆری پێگەشتبوو،
بەڵام شکۆمەندییەکەی ون نەبووبوو
لەبەر چاوی سوڵتان کە
بە زوویی پێشکەشی اللە ی کرد،
و ڕایگەیاند کە ببێتە
مزگەوتە نوێکەی ئیمپراتۆر.
چوار منارە لە سەدەی دواتریدا بنیاتنران
کە ڕوونترین نیشانەکانی ئەم سەردەمەن،
پشتگیری تەلارسازییانە دەدەنە
بیناکە و زیاتر مەبەستە دینیەکانیان.
وەلێ زۆری دیکە هەن.
مۆم هەڵگرە ڕازاوەکان کە بە بەستراوەتەوە
بە داگیکاریەکەی سلێمان کە هەنگاریا،
لەو کاتەی پەپکە قەبە
نووسراوەکان بە بنمیچەکەوەن
چوار جێنشینە شوێن کەوتووەکەی
محمد بە بیری بینەران دەهێننەوە،
سەرەڕای ئەوەی ئەو بینایەی دەیبینی هێشتا
لە مزگەوت دەچێت، بەڵام هەنووکە مۆزەخانەیە،
بە بڕیارێک کە لەلایەن کەمال
ئەتاتورک دەرکرا لە ١٩٣٥
یەکەم سەرکردە نوێخوازەکەی تورکیا
لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی.
ئەم دوونیاخوازییە بوو کە بووە هۆی لابردنی
ئەو فەڕشانەی کە نەخشەسازی
سەر نهۆمە مەرمەرەکەی شاردبۆوە
و لابردنی ئەو گەچکارییەی بەسەر
مۆزایکە مەسحیەکان کرابوو.
نوێکردنەوە بەردەوامەکانی بیناکە کۆمەڵە
دەنگێکی هەمەجۆری دابوویە
مێژووە دوور و درێژەکەی هایا سۆفیا
کە دووبارە ببیسترێنەوە
پاش سەدان ساڵ بێدەنگی.
بەڵام کێشمەکێشی مایەوە.
مۆزایکە شاراوەکانی ژێر نووسراوە
ئیسلامیەکان ناڵەیان دەگاتە دەرەوە،
پارچە بەنرخەکانی مێژوو ناتوانرێت پیشان
بدرێ بە تێکشکانی هەندێکی کە نەبێت.
لە هەمان کاتتدا، داواکاری هەردوو لە
کۆمەڵەگەکانی ئیسلامی و مەسیحی
بۆ گەڕاندنەوەی بیناکە
بۆ مەبەستە دێرینەکەی.
چیرۆکی ژیری پیرۆز لەوەیە دوور
بێت لە کۆتایی هاتن،
بەڵام ئەوەی کە تاکێک بتوانێت هیواخوازی
بێت ئەوەیە کە ئەو دەنگە زۆرانەی
لەوێدان بتوانن چیرۆکی خۆیان
بگێڕنەوە بۆ ئەو ساڵانەی وا دێن.