ڕوناک، گەش، دڵخۆش. لە بەناوبانگترین مۆسیقاکانی سەرەتاکانی سەدەی ١٨ــە یە. نمایشێکی بێشومارانەی بۆ کراوە لە فیلم و ڕێکلامە تەلەفیزۆنییەکان، بەڵام ئەمە چییە؟ بۆچی ئاوازەکەی بەو جۆرەیە؟ ئەمە سەرەتای ''بەهار'' ی '' چوار وەرز'' ەکەیە، لەلایەن ئاوازدانەری ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ ڤیڤاڵدی. '''چوار وەرزەکە"" بەناوبانگن بەهۆی ئەوەی چێژبەخشن بۆ گوێ. لەگەڵ ئەوەشدا، تەنانەت دیارتر لە ڕاستیدا ئەوان چیرۆکیان هەیە بۆ گوتن. لە کاتی بڵاوبوونەوەیان لە ئەمستردام لە ١٧٢٥، بە هۆنراوەکان یاوەری دەکران کە سیماکانی ئەو وەرزەیان ڕوندەکردەوە ڤیڤاڵدی ویستی ئەوە بکات لە ڕێی زاراوەی مۆسیقاوە. بە ئامادەکردنی پارچەیەکی دیاریکراو بۆ ئامێرە میوزیکییەکان، ڤیڤاڵدی چەندین نەوە لە پێش کاتی خۆی بوو. گەر یەکێک هۆنراوەکانی خوێندبایەوە و لەهەمان کات گوێی لە مۆسیقاکە بوایە، ئەوا دیمەنی هۆنراوەکانی تێیدا دەدۆزیەوە و هاوکات دەبوون لەگەڵ وێنای میوزیکەکە. پێمان گووتراوە کە باڵندەکان بە غەزەل خوێندن پێشوازی لە بەهار دەکەن، و لێرەش هەمان شت دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، بە ، ڕەشەبایەک دەست پێدەکات. نەک تەنها گرمەی میوزیک و بروسکە هەیە، بەهەمان شێوە باڵندەی زیاتریش هەیە، تەڕ، ترساو، و خەمناک. لە هاویندا، قومرییەک ناوی خۆی دەچڕێت بە ئیتاڵی ''tortorella''، پێش ئەوەی ڕەشەبایەکی بە تەرزە کێلگەکە تەخت بکات. ''پایز'' تامەزرۆیی ڕاوکەرەکان بۆ نێچیرەکانیان دەخاتە گوێ. ''زستان'' ــەکەش بە ددان لەرزەیەک لە سەرمادا دەست پێدەکات پێس ئەوەی بگەین بە نێڵەی ئاگرێک، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ تۆفانەکە بۆ شوێنێک کە خلیسکان و کەوتن هەیە لەسەر سەهۆڵ. لە هەفتە سەرەتاییەکانی زستاندا، ساڵە کۆنەکە نزیک دەبیتەوە، بەهەمان شێوەش گەڕانە وەرزییەکانی ڤیڤاڵدی. هەرچەند تا سەرەتای سەدەی ١٩ ئەم پارچە میوزیکە پیشاندەرانە، وەک دەزانرێت هێند بەناوبانگ نەبوون. بەڵام دواتر، هەمەجۆرییەکی زۆر بەکارهات لەگەڵ نەی، ئامێرە فوودارەکان، و ئامێرە- لێدەرەکان بۆ ئەوەی چیرۆکەکە بگەیەنن. بەڵام ڤیڤاڵدی بە تەنها یەک ڤایۆڵین، ئامێرە تەلدارەکان، و هارپسیکۆردێک. جیاواز لە هاوسەردەمەکەی باغ، ڤیڤاڵدی زۆر حەزی لە فوگوە ئاڵوزەکان نەبوو. وای پێ باش بوو خوێندنەوەی مۆسیقاکە ئاسان بێت بۆ بیستەرانی لەگەڵ ئاوازی پۆپ کە دووبارە دەبنەوە لە پارچەیەکدا بیرمان دەخاتەوە کە لە کوێ بووین. بۆیە یەکەم پارچە کە 'بەهار'ە بە - ئاوازێک دەست پێدەکات بۆ بەهار و هەر بەوەش کۆتایی دێت، کەمێک گۆڕاوە لەوەی پێشتر بیستومانە. ئەوە ڕێگەیەکی ئیلهام بەخش بوو بۆ دڵخۆشکردنی بیستەرکان، و ڤیڤاڵدی، بە یەکێک لە پڕ وەزترین ڤایۆلینستەکانی سەرەتاکانی سەدەی ١٨ دادەنرێت، لە بەهای ڕاکێشانی سەرنجی ئامادەبووان تێگەشتبوو. وەک هەندێک کۆنسێرت کە خۆی دەردەخست وەک ئەستێرەیەکی ڤایەلۆنژەن. لەوانی دیدا، میوزیسیانە گەنجەکانی پیەتا ی دەردەخست، قوتابخانەی کچانی ڤینیشن کە ڤیڤاڵدی بەڕێوبەری مۆسیقا بوو. زۆربەی خوێندکارەکان بێ دایک و باوک بوون. ڕاهێنانی مۆسیقا نەک تەنها بەهرەیەکی کۆمەڵایەتی گونجاو بوو بۆ خانمان بەڵکو پیشەیەکی شاراوەش بوو بۆ ئەوانەی کە لەوەبوو ژیانی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوویان نەبێت. تەنانەت لە سەردەمی ئاوازدانەرەکەدا، مۆسیقاکانی ڤیڤاڵدی خزمەتی هەموو چینێکی دەکرد، نەک تەنها بۆ ئەرستوکراتە دەوڵەمەندەکان. ٣٠٠ ساڵ دواتر، ئەم تێگەشتنە هێشتا بەردەوامە، و مۆسیقاکەی ڤیڤاڵدی هێشتا وەک ئەسپە غاردەرەکان لە جوڵەدایە.