تۆ لەسەر ڕێگای گشتی دەچیتە خوارەوە کاتێک لەناکاو ڕیزە بێ کۆتاییەکانی گڵۆپی برێک لە پێشەوە دەردەکەون هیچ ڕووداوێک نیە، نە ئاماژەی وەستان, ھیچ گۆڕانکاریەکی خێرا نیە یان تەسککردنەوەی ڕێگاکە. کەواتە بۆچی @#$%! ئایا هەیە ئایا ئەوەندە ترافیک؟ کاتێک هاتوچۆ دێتە سەر وەستانێکی نزیک بەبێ هیچ هۆیەکی دیار, پێی دەوترێت قەرەباڵغی ترافیکی فانتۆم. قەرەباڵغی ترافیکی فانتۆم دیاردەیەکی دەرکەوتەیە کە هەڵسوکەوتی ژیانی خۆی دەباتە سەر، گەورەترە لە کۆی بەشەکانی. بەڵام سەرەڕای ئەمە، دەتوانین مۆدێلی ئەم قەرەباڵەخیانە بکەین, تەنانەت لە بنەماکانیش تێبگە کە ئاڕاستەیان دەکەن-- وە نزیکترین لەوەی تۆ بیری لێدەکەیتەوە بۆ رێگریکردن لەو جۆرە ترافیکانە لە داهاتوودا. بۆ ئەوەی ترافیکی فانتۆم پێک بێت دەبێت سەیارەی زۆر لەسەر ڕێگاکە بێت. ئەمە مانای ئەوە نییە بە پێویستی زۆر سەیارە هەیە تێپەڕبوون بە دریژایی ڕێگاکە بە ئاسانی، بەلایەنی کەمەوە ئەگەر هەموو شۆفێرێک هەمان خێرایی و ماوەی لە شۆفێرەکانی ترەوە هەبێت. بە نزیکی، بەڵام بە لێشاو، هاتوچۆ، تەنها بێزاریەکی بچووک دروست دەکات بۆ دانانی زنجیرەی ڕووداوەکان کە دەبێتە هۆی قەرەباڵغی هاتوچۆ. بڵێین یەک شۆفێر بە‌ێواشی برێک بکات. هەر شۆفێرێکی یەک لەدوای یەک دواتر برێک کەمێک بەهێزتر، دروستکردنی شەپۆلێک ئاماژەی برێک زۆر دەبێت دواوە لە ڕێگای سەیارەکانی سەر ڕێگاکە. ئەم شەپۆلی وەستان و ڕۆیشتنە دەتوانێت چەند میلێک بە ڕێگای گشتیدا گەشت دوابخات. بە چڕییەکی نزمی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگاکە، هاتوچۆ هێواش دەبێتەوە بەهۆی شڵەژانێکی کەمەوە، وەک هەریەک لە ئۆتۆمبێڵەکان کە ڕێگاکان دەگۆڕن یان خاوکردنەوە بەهۆی چەماوە، خستنەپاڵی ەهۆی ڕێکخستنی لەلایەن شوفێرانی دیکەوە. بەڵام کە ژمارەی ئوتومبیلەکان زیاتر دەبێت لە توانای ڕێگاکە، بە گشتی کاتێک ئۆتۆمبێلەکان ماوەیان هەیە کەمتر لە 35 مەتر لە یەک دوورن، ڕەفتاری سیستەمەکە گۆڕانکاریەکی زۆری بەسەر دادێت. دەست دەکات بە نیشاندانی ناسەقامگیری، مانای زیادبوونی بێزارکردنی بچووکە. ناسەقامگیری دینامیکی تایبەتمەند نیە بە ترافیکی فانتم-- هەروەها بەرپرسیارە لە بارینی باران تەپۆلکەی لمی و شێوازی هەور و زیاتریش. ناسەقامگیری بریتیە لە ئەڵقەیەکی کاردانەوە ئەرێنی. لەسەروو گرنگی چڕییەوە, هەر سەیارەیەکی زیادە ژمارەی ئوتومبیلەکان کەمدەکاتەوە لە چرکەیەکدا لە خاڵێکی دیاریکراوەوە کە تێپەڕ دەبێت لەسەر ڕێگاکە. مانای ئەوە دەگەیەنێت کە زیاتری پێویستە بۆ کەڵەکەکردنی ناوخۆیی بۆ ئەوەی بجوڵێین لە شوێنێکی ڕێگاکە، زیاتر چڕی ئۆتۆمبیل زیاد دەکات، کە لە کۆتایدا زیاد دەکات بۆ وەستان و ڕۆیشتنی ترافیک. شۆفێرەکان وا هەست ناکەن کە پێویستیان بەوەستانی پێش وەختە لە قەرەباڵغی هاتوچۆدا, واتە کۆتایی بە وەستانی توند دێنن بۆ ئەوەی بەریەککەوتن ڕوونەدات. ئەمەش شەپۆلی ‌هێواش بوونەوە زیاتر دەکات لە ئۆتۆمبێلەکەوە بۆ ئۆتۆمبێلێکی دیکە. شوفێرەکان مەیلی پەلەی زیاتریان هەیە بۆ خێرا دەرباز بوون لە جەنجاڵیەی ڕێگا. واتە ئەوان هەوڵ دەدەن خێراتر لێخوڕن لە تێکڕای لێشاوی قەرەباڵەخی ڕێگاکە. پاشان، پێویستە دووبارە بوەستن لە کۆتایدا لەمپەرێکی دیکە دروست دەبێت کە دەبێتە هۆی وەستان و ڕۆیشتنی زیاتر لە ڕێگاکەدا. لە هەردوو باردا، شۆفێران هاتووچۆەکە خراپتر دەکەن بە سادەیی چونکە ئەوان هەست بە باشی ناکەن لەم بارودۆخەی دێتە پێشەوە بۆیان. ئۆتۆمبێلی بێشوفێر ئەم تایبەت مەندیەی بۆ دابین کراوە پێشوەختە لە ئۆتۆمبێلە پەیوەست کراوەکان یان هەستەوەرەکانی ڕێگا لەوانەیە توانای پێچەوانەکردنەوەی ترافیکی فانتۆمی هەبێت لە کاتی خۆیدا. ئەم ئۆتۆمبێلانە بەردەوام دەبن بە هەمان خێرایی ڕێگەپێدراوی سەلامەتی، کە لەگەڵ تێکڕای خێراییەکە دەگونجێت لە هەموو لێشاوەکان، ڕێگرن لە دروست بوونی شەپۆلی هاتووچۆ. لەو بارودۆخانەی کە خۆی شەپۆلێکی هاتوچۆ هەیە، ئۆتۆمبێلە ئۆتۆماتیکەکە توانای هەیە پێشبینی بکات، وەستانی زووتر و هێواشتر لە شۆفێرێکی مرۆڤ وە کەمکردنەوەی هێزی شەپۆڵەکە. وە زۆر ناخایەنێت کە زۆر ئۆتۆمبێلی خودکار--- لە تاقیکردنەوەیەکی ئەم دوایانەدا، یەک ئۆتۆمبێلی خودکار بەرامبەر20 شۆفێرە بەسن بۆ نەهێشتن و ڕێگەگرتن لە شەپۆلی هاتوچۆ. قەرەباڵغی هاتوچۆ تەنها شتێکی جارسکەری ڕۆژانە نیە-- هۆکاری سەرەکین بۆ مردن، بەفیڕۆچونی سەرچاوەکان، وە مەترسی لەسەر پیسبوونی هەسارە هەیە بەڵام تەکنەلۆجیای نوێ لەوانەیە یارمەتی کەمکردنەوە ئەم شێوازانە بدات ڕێگاکانمان سەلامەتتر بکات، کە ئاڵوگۆڕی ڕۆژانەمان ئاسانتر دەکات وە هەوامان پاکتر دەکات. وە جاری داهاتوو کە لە ترافیکدا گیردەخۆیت، لەوانەیە بیرت بێت کە مەرج نیە شوفێرەکان بە ڕقەوە لێبوخورن، بەڵام بە سادەیی بێ ئاگان لە دۆخی ڕێگاکە وە بە گوێرەی ئەوە لێدەخوڕن.