WEBVTT 00:00:00.996 --> 00:00:03.080 باشە، پرسیارێکم هەیە بۆ هەموومان. 00:00:03.104 --> 00:00:04.288 ئامادەن؟ 00:00:05.050 --> 00:00:07.188 ئایا هەموو بردنەوەیەک سەرکەوتنە؟ 00:00:07.270 --> 00:00:08.630 (چپە) 00:00:08.683 --> 00:00:09.974 ئاه. 00:00:10.405 --> 00:00:12.205 (پێکەنین) 00:00:12.229 --> 00:00:13.745 ئاه، باشە. 00:00:14.541 --> 00:00:17.099 من ڕاهێنەرە تازە خانەنشین بووەکەی 00:00:17.123 --> 00:00:19.877 تیمی جومناستیکی ژنانی زانکۆی لۆس ئانجلس کالیفۆرنیام، 00:00:19.901 --> 00:00:22.215 پێگەیەک کە بیست و نۆ ساڵ تیایدا بووم. 00:00:22.239 --> 00:00:23.821 (چەپڵەلێدان) 00:00:23.845 --> 00:00:24.997 زۆر سوپاس. 00:00:25.021 --> 00:00:27.225 لەو ماوەیەشدا، 00:00:27.249 --> 00:00:29.050 ئەزموونی بردنەوەی زۆرم کرد. 00:00:29.480 --> 00:00:32.234 تیمەکەمانم برد بەرەو حەوت نازناوی نەتەوەیی، 00:00:32.258 --> 00:00:35.386 بووم بە ئەندامی هۆڵی وەرزشەوانە ناودارەکانی زانکۆکە و 00:00:35.410 --> 00:00:38.121 تەنانەت بە دەنگدانیش کرام بە ڕاهێنەری سەدە 00:00:38.145 --> 00:00:39.604 لەلایەن کۆنگرەی پاسیفیک دوانزەوە. 00:00:39.628 --> 00:00:41.986 (چەپڵەلێدان) 00:00:42.010 --> 00:00:45.714 بردنەوە هەر بەڕاستی، 00:00:45.738 --> 00:00:47.793 بەڕاستی بەڕاستی خۆشە. 00:00:47.817 --> 00:00:50.075 (پێکەنین) 00:00:50.099 --> 00:00:52.635 بەڵام هاتووم تێڕوانینی خۆمتان پێبڵێم: 00:00:52.659 --> 00:00:54.970 بردنەوە هەمووکات بە واتای سەرکەوتن نایەت. 00:00:55.756 --> 00:00:58.736 لە سەرتاسەری ئەمریکا و جیهانیشدا، 00:00:58.760 --> 00:01:00.786 قەیرانێکمان هەیە 00:01:00.810 --> 00:01:03.482 لە کلتورەکانی بردنەوە بە هەر نرخێکدا 00:01:03.506 --> 00:01:05.404 کە خۆمان درووستمان کردووە. 00:01:06.272 --> 00:01:07.720 لە خوێندنگەکانماندا، 00:01:07.744 --> 00:01:10.462 لەسەر کارەکانمان، لە سیاسەتەکانماندا، 00:01:10.486 --> 00:01:13.411 بردنەوە بەهەر نرخێک بووە بە شتێکی قبوڵکراو. 00:01:15.010 --> 00:01:16.907 وەک کۆمەڵگایەک، 00:01:16.931 --> 00:01:19.663 ڕێز لەو کەسانە ئەگرین کە لەسەر لوتکەی هەرەمەکەن. 00:01:19.687 --> 00:01:26.350 بەدڵخۆشییەوە چەپڵە لێئەیەین بۆ ئەوانەی پاڵەوانێتییەکان و هەڵبژاردنەکان و خەڵاتەکان ئەبەنەوە. 00:01:27.276 --> 00:01:29.243 بەڵام بەداخەوە، زۆرجار، 00:01:29.267 --> 00:01:32.955 هەمان ئەو کەسانە دەستگاکانی خۆیان بەجێئەهێڵن 00:01:32.979 --> 00:01:35.265 وەک کەسانێکی زیانپێگەشتوو. 00:01:36.306 --> 00:01:38.385 بەداخەوە، بە نمرەی تەواوەوە، 00:01:38.409 --> 00:01:40.968 مناڵەکان بە زیان پێگەشتووییەوە قوتابخانە جێدەهێڵن. 00:01:42.286 --> 00:01:43.627 بە خەڵات و مەدالیاوە، 00:01:43.651 --> 00:01:49.681 وەرزشەوانەکان تیمەکانیان بە زیانپێگەشتوویی بەجێئەهێڵن، 00:01:49.705 --> 00:01:52.080 لەڕووی هەستی، و دەروونییشەوە، نەک تەنیا جەستەیی. 00:01:52.993 --> 00:01:57.843 کارمەندەکانیش بە قازانجی گەورەوە کۆمپانیاکانیان بە زیانپێگەشتوویی جێدێڵن. 00:01:58.812 --> 00:02:03.473 وامان لێهاتووە هێندە تیشک ئەخەینە سەر ئەنجامی کۆتایی، و 00:02:03.497 --> 00:02:05.994 کاتێک ئەنجامی کۆتایی بردنەوە ئەبێت، 00:02:07.510 --> 00:02:10.400 ئەو بەشەی کە چۆن گەشتووینەتە ئەوێ 00:02:10.424 --> 00:02:13.643 زۆرجار ئەبێت بەژێر بەڕەکەوە، و 00:02:13.667 --> 00:02:15.382 بەهەمان شێوە زیانەکەش. 00:02:16.647 --> 00:02:18.967 بۆیە داوای ناوبڕێک ئەکەم. 00:02:18.991 --> 00:02:20.210 ناوبڕێک. 00:02:20.879 --> 00:02:22.833 پێویستە دووبارە پێناسەی سەرکەوتن بکەینەوە. 00:02:23.968 --> 00:02:30.780 سەرکەوتنی ڕاستەقینە پەرەدانە بە پاڵەوانەکان لە ژیاندا بۆ جیهانەکەمان، 00:02:30.804 --> 00:02:33.366 بە بردنەوە بێت یان دۆڕان. 00:02:35.073 --> 00:02:39.157 (چەپڵەلێدان) 00:02:40.105 --> 00:02:43.537 سەرکەوتنی ڕاستەقینە پەرەدانە بە پاڵەوانی ژیان، 00:02:43.561 --> 00:02:45.040 نەک بۆ تیمەکەت، 00:02:45.064 --> 00:02:47.431 نەک بۆ کارەکەت و 00:02:47.455 --> 00:02:51.423 ببورن ئەمەشتان پێئەڵێم، تەنانەت نە بۆ مافی خۆهەڵکێشانیشتان بە کارتی کریسمسەوە. 00:02:52.369 --> 00:02:53.558 ببورن. 00:02:53.882 --> 00:02:55.471 کەواتە چۆن ئەمە ئەکەین؟ 00:02:55.979 --> 00:03:00.460 پێش هەموو شتێک، لەوانەیە بتوانیت ڕێگای خۆت دیاری بکەیت بۆ بردنەوە، 00:03:00.484 --> 00:03:03.678 بەڵام ناتوانیت ڕێگای سەرکەوتنت دیاری بکەیت. 00:03:04.781 --> 00:03:08.525 با بتانبەمەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠، کە بۆ یەکەم جار بە ڕاهێنەری 00:03:08.549 --> 00:03:10.792 تیمی جومناستیکی ژنانی زانکۆی لۆس ئانجلس دیاریکرام. و 00:03:11.266 --> 00:03:15.172 ئەمەوێت پێتان بڵێم کە من پێشتر هەرگیز یاری جومناستیکم نەکردبوو. 00:03:15.196 --> 00:03:17.172 لەناو جیهانەی بالێیا گەورەبووم. 00:03:17.196 --> 00:03:20.038 هەرگیز تەقلەی سەر لام لێنەیاوە، و 00:03:20.062 --> 00:03:22.953 نەشمئەتوانی فێرتان بکەم بەشێوەیەکی ڕاست تەقلەی سەر لا بکەن. 00:03:22.977 --> 00:03:24.022 (پێکەنین) 00:03:24.046 --> 00:03:25.335 بەڕاستی جێگەی داخە. و 00:03:25.359 --> 00:03:30.617 هیچیشم نەئەزانی لەسەر ئەوەی چۆن پەرە بەیت بە کلتوری یەکگرتوویی تیم. 00:03:31.283 --> 00:03:35.025 باشترین شت پێمبکرایە لاساییکردنەوەی ڕاهێنەرەکانی تر بوو کە براوە بوون. و 00:03:35.728 --> 00:03:37.810 بۆیە بووم بە قسە ڕەقێکی، 00:03:37.834 --> 00:03:40.275 مێشک وشکی، سەرکێشی، 00:03:41.219 --> 00:03:42.914 بێ بەزەیی، 00:03:42.938 --> 00:03:45.241 شەڕ فرۆش، بێ هەست، و 00:03:46.487 --> 00:03:48.827 هەندێک جاریش بەداخەوە بێڕێز. 00:03:50.345 --> 00:03:53.646 وەک ڕاهێنەرێک ڕەفتارم ئەکرد 00:03:53.670 --> 00:03:56.948 کە تەنیا بیری لەوە ئەکردەوە کە چۆن بردنەوە بەدەست بێنێت. 00:03:59.553 --> 00:04:01.421 وەرزەکانی یەکەمم وەک ڕاهێنەری سەرەکی 00:04:01.445 --> 00:04:02.870 زۆر خراپ بوون، و 00:04:02.894 --> 00:04:06.852 دوای ئەوەش کە تیمەکەم بۆ چەندین ساڵ بەرگەی شێوازی ڕاهێنەرایەتییەکەمیان گرتبوو، 00:04:06.876 --> 00:04:09.224 تیمەکەمان داوای کۆبوونەوەیان کرد. 00:04:09.248 --> 00:04:10.565 حەزم لە کۆبونەوەی تیمەکە بوو، 00:04:10.589 --> 00:04:12.723 بۆیە وتم، هێی! با پێکەوە کۆبینەوە." 00:04:13.352 --> 00:04:15.865 بۆ دوو کاتژمێری تەواو، 00:04:15.889 --> 00:04:21.650 نموونەی ئەوەیان یامێ کە چۆن کەلەڕەقیم ئازاربەخش و بێڕێزیپێکەر بووە. 00:04:22.603 --> 00:04:23.852 بەڵێ بکەم، نەک پێمخۆشبێت. 00:04:25.501 --> 00:04:27.176 بۆیان ڕوونکردمەوە 00:04:27.200 --> 00:04:29.292 کە ئەیانەوێت پشتیوانی بکرێن، 00:04:29.316 --> 00:04:30.744 نەک لە بەهایان کەمکرێتەوە. 00:04:30.768 --> 00:04:33.377 ئەیانەویست ڕاهێنەرایەتییان پێبکرێت نەک پارچە پارچە بکرێن. 00:04:33.401 --> 00:04:35.983 دەیانویست هانبدرێن، 00:04:36.007 --> 00:04:38.313 نەک فشاریان بخرێتە سەر یان شەڕیان پێبفرۆشرێت. 00:04:39.476 --> 00:04:41.235 ئەوە ناوبڕەکەم بوو، و 00:04:42.242 --> 00:04:43.937 گۆڕانکاریم هەڵبژارد. 00:04:45.689 --> 00:04:48.948 بوون بە دیکتاتۆرێکی توندڕەو 00:04:48.972 --> 00:04:52.525 لەوانەیە سەربازی بچووکی باشی گوێڕایەڵت بۆ درووستکات، 00:04:52.549 --> 00:04:55.363 بەڵام پاڵەوانەکان لە ژیاندا درووست ناکات. 00:04:56.278 --> 00:05:00.443 زۆر ئاسانتر ئەبێت، لە هەموو جۆرێکی ژیاندا، 00:05:00.467 --> 00:05:02.928 خۆت بسەپێنیت و فەرمان بکەیت 00:05:02.952 --> 00:05:06.113 وەک لەوەی بتوانی بزانیت چۆن هانی کەسانی تر بەیت 00:05:07.015 --> 00:05:08.784 بۆ ئەوەی بیانەوێت باشتر بن. 00:05:08.808 --> 00:05:11.024 هۆکارەکەشی ئەوەیە -- هەموو ئەمە ئەزانین -- 00:05:11.048 --> 00:05:13.727 هاندان ماوەیەکی زۆری ئەوێت 00:05:13.751 --> 00:05:15.111 بۆ ڕەگ داکووتین. 00:05:15.592 --> 00:05:17.814 بەڵام کە ئەوە ئەکات، 00:05:17.838 --> 00:05:19.869 بنیاتنەری کەسایەتی ئەبێت و 00:05:19.893 --> 00:05:21.679 ژیان ئەگۆڕێت. 00:05:22.464 --> 00:05:27.127 درکم بەوە کرد پێویستە خوێندکارە وەرزشەکانمان بەهێزتر بکەم 00:05:27.151 --> 00:05:29.165 وەک مرۆڤێکی تەواو، 00:05:30.119 --> 00:05:31.755 نەک تەنیا وەزرشەوانەکانی براوە بوون. 00:05:32.355 --> 00:05:34.911 بۆیە سەرکەوتن بۆمن گۆڕا 00:05:34.935 --> 00:05:37.483 لە بەتەنیا تیشک خستنە سەر بردنەوە 00:05:37.507 --> 00:05:40.194 بۆ پەرەدان بە فەلسەفەی ڕاهێنەرایەتییەکەم، 00:05:40.218 --> 00:05:44.737 کە ئەویش پەرەدانە بە پاڵەوانەکانی ژیان لە ڕێگای وەرزشەوە. 00:05:45.869 --> 00:05:47.862 ئەشمزانی ئەگەر ئەمە بە باشی بکەم، 00:05:47.886 --> 00:05:51.277 ئەو دەروونی پاڵەوانییە وەردەگێڕدرێتە سەر مەیدانی ململانێکان. 00:05:52.230 --> 00:05:53.456 ئەوەشم کرد. 00:05:54.343 --> 00:05:57.479 پێکهاتەی سەرەکی پەرەدان بوو بە متمانە، 00:05:58.439 --> 00:05:59.859 لەڕێگەی ئارام گرتنەوە، 00:06:00.515 --> 00:06:02.490 ڕاستگۆیی بەڕێزەوە، و 00:06:03.555 --> 00:06:05.053 بەرپرسیارێتی هەڵگرتن -- 00:06:06.186 --> 00:06:09.121 هەموو پێکهاتەکانی ئەچنە ناو خۆشەویستی خۆڕاگرەوە. 00:06:10.820 --> 00:06:12.753 بە باسکردنی خۆشەویستی خۆڕاگر، 00:06:12.777 --> 00:06:15.654 کاتیلین ئۆهاشی نموونەیەکی بێوێنەی ئەمەیە. 00:06:15.678 --> 00:06:18.229 لەوانەیە هەمووتان نمایشەکەیتان بینیبێت. 00:06:18.253 --> 00:06:22.317 سەروو سەد و پەنجا ملیۆن بینەری هەبوو. و 00:06:22.785 --> 00:06:26.729 کۆدەنگییەکە لەسەر ئەوەیە کە، نمایشەکەی شادی بەخشێکی تەواوە. 00:06:27.434 --> 00:06:32.696 بەڵام، کاتێک هات بۆ زانکۆی لۆس ئانجلس، لەش و مێشک و ڕۆحیشی تێکشکا. 00:06:33.691 --> 00:06:39.130 لەناو جیهانێکی وەرزشی پڕ لە مشتومڕ و ئاست بەرزەوە هاتبوو، و 00:06:40.054 --> 00:06:41.618 زیانێکی زۆری پێگەشت. 00:06:42.641 --> 00:06:45.691 کە بۆ یەکەم ساڵ کاتیلین هاتە زانکۆی لۆس ئانجلس، 00:06:45.715 --> 00:06:49.093 زۆر بە باشی کەسە یاخییەکەی ناخی خۆی دۆزییەوە، 00:06:50.085 --> 00:06:52.909 گەشتە خاڵێک کە چیتر نەیئەتوانی یاری جومناستیک بکات 00:06:52.933 --> 00:06:54.865 لەو ئاستەی کە چاوەڕوانکراو بوو لێی. و 00:06:55.427 --> 00:06:57.518 هەرگیز بیرم ناچێتەوە 00:06:57.542 --> 00:07:00.809 کۆبوونەوەیەکمان کرد لە ناوەڕاستی وەرزی تازە وەرگیراوەکاندا. 00:07:00.833 --> 00:07:04.146 لەگەڵ تیمەکەیا بووین، ستافی ڕاهێنەران و ستافی هاندەران، 00:07:04.170 --> 00:07:05.701 دەروونناسە وەرزشییەکان، و 00:07:05.725 --> 00:07:11.166 کاتیلین زۆر بە ڕوونی و بێ ئەوەی هیچ پەشیمانی پێوە دیاربێت وتی، 00:07:12.212 --> 00:07:14.214 "چیتر نامەوێت ببمەوە بە کەسێکی مەزن." 00:07:16.520 --> 00:07:18.379 هەستم کرد هەڵخەڵەتێنراوم. 00:07:19.813 --> 00:07:22.194 یەکەم شت کە بیرم لێکردەوە، 00:07:22.218 --> 00:07:25.726 "کەواتە من چی پێویست ئەکات ڕێگە بدەم بەخششی خوێندنەکەت بدرێت؟" 00:07:27.390 --> 00:07:30.861 بەڕاستی بیرکردنەوەیەکی تاریک بوو هەمبوو، باشبوو کە بە بەرزی نەموت، 00:07:30.885 --> 00:07:33.895 چونکە دواتر بۆم ڕوونبۆوە. 00:07:34.450 --> 00:07:36.649 کاتیلین ڕقی لە جومناستیک نەبوو. 00:07:37.355 --> 00:07:40.790 کاتیلین ڕقی لە هەموو شتێک بوو کە پەیوەندی بە مەزن بوونەوە هەبوو. 00:07:41.485 --> 00:07:43.911 کاتیلین نەیئەویست براوە بێت، 00:07:43.935 --> 00:07:48.377 چونکە بردنەوە بە هەر نرخێک لە بەرامبەر دڵخۆشبوونیا بوو. 00:07:49.795 --> 00:07:53.829 کاری من ئەوە بوو بزانم چۆن هانی بەم 00:07:53.853 --> 00:07:55.682 بیەوێت دووبارە مەزن بێت، 00:07:56.740 --> 00:07:59.839 بەوەی یارمەتی بەم دووبارە پێناسەی سەرکەوتن بکاتەوە. 00:08:02.601 --> 00:08:06.467 جۆشم بۆ ئەو ململانێیە بوو بە سوربوون 00:08:06.491 --> 00:08:09.534 کاتێک ڕۆژێک کاتیلین سەیری چاوەکانی کردم و وتی، 00:08:09.558 --> 00:08:11.879 "خاتوو ڤال ئەمەوێ بزانیت، 00:08:11.903 --> 00:08:14.871 هەموو ئەوەی پێم ئەڵێیت بیکەم، ڕێک پێچەوانەکەی ئەکەم." 00:08:14.895 --> 00:08:17.559 (پێکەنین) 00:08:17.583 --> 00:08:20.793 بەڵێ، وەک ئەوەبوو بڵێت، بەڵێ کاتیلین، ململانێکەم قبوڵکرد. باشە. 00:08:20.817 --> 00:08:22.340 (پێکەنین) 00:08:22.985 --> 00:08:26.596 بەڵگەی زیاتر بۆ ئەوەی کە ڕێگا بۆدیاریکردن سوودی نابێت. 00:08:27.111 --> 00:08:30.378 بۆیە چوومە سەر پرۆسە خاوە ئازاربەخشەکەی 00:08:30.402 --> 00:08:32.123 بنیاتنانی متمانە و 00:08:32.147 --> 00:08:34.744 سەلماندن بۆی کە یەکەم شت و پێش هەموو شتێک 00:08:34.768 --> 00:08:38.272 گرنگیم پێئەیا وەک مرۆڤێک. 00:08:40.931 --> 00:08:44.849 بەشێکی ستراتیجییەکەم ئەوەبوو تەنیا لە یاریگا لەبارەی جومناستیکەوە قسەی لەگەڵکەم. 00:08:45.955 --> 00:08:48.435 لە دەرەوەی یاریگاکە، باسی هەموو شتێکی ترمان ئەکرد: 00:08:48.459 --> 00:08:50.984 خوێندنگە، کوڕان، خێزانەکان، هاوڕێیان، خولیاکان. 00:08:51.008 --> 00:08:55.385 هانم ئەیا لە دەرەوەی وەرزشەکەی خۆشی ئەو شتانە بدۆزێتەوە کە خۆشی ئەیەنێ. 00:08:56.197 --> 00:08:58.986 شتێکی خۆشبوو 00:08:59.010 --> 00:09:05.483 بەدیاری چاوی خۆمانەوە کاتیلین ئۆهاشی بوو بەو کەسەی ئێستا. 00:09:05.507 --> 00:09:07.530 لەڕێگەی ئەو پرۆسەیەوە، 00:09:08.355 --> 00:09:11.586 خۆشەویستی خۆی بۆخۆی دۆزییەوە، و 00:09:11.610 --> 00:09:13.112 بەهای خۆی دۆزییەوە. 00:09:14.702 --> 00:09:18.632 هێواش هێواش توانی ئەو شادییە بێنێتەوە 00:09:19.425 --> 00:09:21.330 بۆناو جومناستیک. 00:09:22.506 --> 00:09:26.829 نازناوی پاڵەوانی نمایشی سەر زەوی یەکێتی دامەزراوە پەروەردەییەکانی ئەمریکای بردەوە، و 00:09:26.853 --> 00:09:31.355 هەروەها یارمەتی تیمەکەشمانی یا حەوتەم پاڵەوانێتی یەکێتییەکە بەدەستبێنین لە ٢٠١٨دا. 00:09:32.675 --> 00:09:33.665 کەواتە --- 00:09:33.805 --> 00:09:34.747 زۆر سوپاس. 00:09:34.765 --> 00:09:36.938 (چەپڵەلێدان) 00:09:38.679 --> 00:09:42.312 کەواتە با بیر لە کاتیلین ئۆهاشییەکانی ژیانی خۆمان بکەینەوە. 00:09:43.294 --> 00:09:46.653 با بیر لەو کەسانە بکەینەوە کە لەژێر چاودێری و ڕێنمایی ئێوەدان. 00:09:48.124 --> 00:09:51.364 کە بە ئوتومبێل مناڵەکەتان ئەگەیەننە ماڵەوە چییان پێئەڵێن؟ 00:09:53.431 --> 00:09:54.788 ئەو ماوەی گەیاندنە بۆ ماڵەوە 00:09:54.812 --> 00:09:57.878 زۆر لەوە کاریگەری زیاترە کە ئەیزانن. 00:10:00.182 --> 00:10:02.094 ئایا تیشک ئەخەنە سەر ئەنجامی کۆتایی، 00:10:02.929 --> 00:10:04.641 یان ئایا ئەتانەوێ ئەو کاتە بەکاربێنن 00:10:04.665 --> 00:10:06.959 بۆ ئەوەی یارمەتی مناڵەکەتان بەن پەرە بسێنن بۆ پاڵەوانێک؟ 00:10:07.771 --> 00:10:08.986 زۆر سادەیە: 00:10:09.010 --> 00:10:11.362 ئەزانیت تیشکت خستۆتە سەر ئەنجامی کۆتایی 00:10:11.386 --> 00:10:13.757 ئەگەر پرسیار بکەیت لەبارەی ئەنجامی کۆتاییەوە. 00:10:14.234 --> 00:10:15.431 "ئایا بردتەوە؟" 00:10:16.140 --> 00:10:17.693 "چەند خاڵت بەدەستهێنا؟" 00:10:18.404 --> 00:10:19.795 "نمرەی تەواوت هێنا؟" 00:10:21.890 --> 00:10:27.610 ئەگەر بەڕاستی ئەتەوێت یارمەتی مناڵەکەت بەیت ببێت بە پاڵەوانێک، 00:10:27.634 --> 00:10:30.706 پرسیار لەبارەی ئەزموونەکەوە ئەکەیت و 00:10:30.730 --> 00:10:32.047 لەبارەی پرۆسەکەوە، 00:10:32.071 --> 00:10:34.421 وەک، "ئەمڕۆ چی فێربوویت؟" 00:10:35.072 --> 00:10:36.570 "یارمەتی هاوتیمێکت یا؟" 00:10:37.523 --> 00:10:39.509 گرنگترین پرسیاریش بەلامەوە، 00:10:39.533 --> 00:10:42.935 "زانیت چۆن چێژێکی زۆر بدۆزیتەوە لە زۆر زۆر خۆ ماندووکردندا؟" 00:10:45.021 --> 00:10:48.587 ئینجا کلیلەکەشی ئەوەیە لەسەرخۆ بوەستیت و 00:10:48.611 --> 00:10:50.734 گوێ لە وەڵامەکەیان بگریت. 00:10:52.501 --> 00:10:57.085 لەو باوەڕەیام گەورەترین دیاری کە بتوانیت بیەیت بە مرۆڤێکی تر 00:10:57.109 --> 00:10:59.590 بێدەنگکردنی مێشکمانە 00:10:59.614 --> 00:11:02.124 لە ویستی ڕاست بوون 00:11:02.148 --> 00:11:05.145 یان پێویستی پێکهێنانی وەڵامی گونجاو و 00:11:05.169 --> 00:11:06.740 بەڕاستی گوێبگرین 00:11:06.764 --> 00:11:08.556 کاتێک یەکێک قسە ئەکات. 00:11:09.518 --> 00:11:12.347 لە بێدەنگکردنی مێشکماندا، 00:11:12.371 --> 00:11:16.658 لە ڕاستیا گوێمان لە ترسەکان و کەموکوڕییەکانی خۆمان ئەبێت، 00:11:16.682 --> 00:11:20.156 کە دەکرێت یارمەتیمان بات وەڵامەکەمان دیاری بکەین 00:11:20.180 --> 00:11:23.398 بە ڕوونییەک و هاوسۆزییەکی زیاترەوە. 00:11:26.216 --> 00:11:28.106 کایلا ڕۆس، یەکێکی تر لە یاریزانەکانمان، 00:11:28.130 --> 00:11:30.968 یەکێکە لە مەزنترینەکان لە مێژووی وەرزشەکەدا. 00:11:30.992 --> 00:11:33.805 تەنیا وەرزشەوانە کە توانیبێتی هەرسێ نازناوەکە بەدەست بێنێت: 00:11:34.362 --> 00:11:36.361 پاڵەوانی نەتەوەیی، 00:11:36.385 --> 00:11:37.978 پاڵەوانی جیهان، و 00:11:38.002 --> 00:11:39.526 پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاتیش. 00:11:40.465 --> 00:11:42.839 هەروەها کەسێکیش نەبوو دەربارەی شتی ناگرنگ قسە بکات، 00:11:42.863 --> 00:11:45.732 بۆیە سەرم سوڕما کاتێک ڕۆژێک هاتە ژوورەکەی خۆم، 00:11:45.756 --> 00:11:47.081 لەسەر قەنەفەکە دانیشت و 00:11:47.105 --> 00:11:49.421 دەستیکرد بە قسەکردن -- 00:11:49.445 --> 00:11:51.143 یەکەمجار دەربارەی خوێندنەکەی 00:11:51.167 --> 00:11:52.732 ئینجا دەربارەی خوێندنی باڵا و 00:11:52.756 --> 00:11:56.536 دواتریش دەربارەی هەموو شتێکی تر کە پێدەچوو بە مێشکیا هاتبێت. 00:11:57.186 --> 00:12:00.561 دەنگەکەی ناخم چپەی بۆکردم 00:12:00.585 --> 00:12:02.644 کە شتێکی لە مێشکایە و 00:12:02.668 --> 00:12:04.718 ئەگەر لەسەرخۆ بم و 00:12:04.742 --> 00:12:07.168 کاتی پێویستی بەمێ، 00:12:07.192 --> 00:12:08.509 بۆم باس ئەکات. و 00:12:10.097 --> 00:12:11.282 هەر واش بوو. 00:12:12.885 --> 00:12:16.096 یەکەمجار بوو کە کایلا ئەو شتە بە کەسێک بڵێت 00:12:17.739 --> 00:12:20.817 کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر لەلایەن لاری ناسارەوە، 00:12:22.095 --> 00:12:24.524 پزیشکی پێشتری تیمی جومناستیکی ئەمریکا، 00:12:24.548 --> 00:12:28.675 کە دواتر تاوانی دەستدرێژییەکەی بۆسەر چەندین مناڵ ئاشکرا بوو. 00:12:31.755 --> 00:12:33.791 کایلا هاتە پێشەوە و 00:12:33.815 --> 00:12:35.696 هاتە ناو سوپاکەی 00:12:35.720 --> 00:12:37.402 ڕزگاربووانی دەستی ناسار 00:12:38.436 --> 00:12:40.665 کە چیرۆکەکانی خۆیان گێڕایەوە و 00:12:40.689 --> 00:12:42.227 دەنگی خۆیان بەکارهێنا 00:12:43.194 --> 00:12:46.904 بۆ هێنانی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی بەسەر هەموو جیهاندا. 00:12:50.073 --> 00:12:53.034 ئەوکاتە هەستم ئەکرد زۆر گرنگ بێت 00:12:53.058 --> 00:12:55.978 شوێنێکی سەلامەت دیاری بکەین بۆ کایلا و تیمەکەمان. 00:12:56.927 --> 00:13:00.671 بۆیە ئەوەم هەڵبژارد کە لە چەند کۆبوونەوەیەکی تیمەکە باسی ئەمە بکەم. 00:13:03.896 --> 00:13:06.696 دواتر لەو ساڵەیا، پاڵەوانێتی نەتەوەییشمان بردەوە، و 00:13:06.720 --> 00:13:09.935 کایلا هات بۆلام و ئەو ڕاستییەی بۆ باسکردم 00:13:09.959 --> 00:13:12.821 کە هەستی کردووە یەک هۆکار هەبووە بۆ بردنەوەمان 00:13:12.845 --> 00:13:15.514 ئەویش دیاریکردنی کێشە سەرەکییەکە بووە، 00:13:16.459 --> 00:13:20.159 تراژیدیاکەی نەک تەنیا هەموو جیهانی هەژاند 00:13:20.183 --> 00:13:25.064 بەڵکو ڕاستییەکان و یادەوەرییەکانی ناخی خۆشی ئازاد کرد و 00:13:25.088 --> 00:13:27.310 زۆرێک لە هاوڕێکانی و 00:13:27.334 --> 00:13:29.517 هاوتیمەکانیشی ئازادکرد. 00:13:31.019 --> 00:13:32.746 وەک کایلا وتی، 00:13:32.770 --> 00:13:36.460 "خاتوو ڤال، لەگەڵ تێپەڕبوونی وەرزەکەیا هەستم ئەکرد کە بەرزتر ئەبم و 00:13:37.606 --> 00:13:41.135 کاتێک چومە سەر سەکۆی پاڵەوانییەکە هەستم کرد هیچ نامشکێنێت." 00:13:41.397 --> 00:13:42.547 هەر وا بەسادەیی -- 00:13:49.158 --> 00:13:56.158 (چەپڵەلێدان) 00:14:01.111 --> 00:14:03.217 تەنیا بەهۆی ئەوەوە بوو کە گوێیلێگیراوە. 00:14:05.931 --> 00:14:09.139 وەک باوان، وەک ڕاهێنەر، 00:14:09.163 --> 00:14:10.925 وەک سەرکردە، 00:14:10.949 --> 00:14:13.610 ناتوانین لە شوێنێکەوە سەرکردایەتی بکەین 00:14:15.183 --> 00:14:19.471 کە بردنەوە تەنیا پێوەری سەرکەوتن بێت، 00:14:19.495 --> 00:14:22.624 کە لەخۆڕازی بوون لە ناوەڕاستا بێت، 00:14:22.648 --> 00:14:24.251 چونکە ئەوە سەلمێنراوە 00:14:24.275 --> 00:14:27.630 کە پرۆسەکە مرۆڤی تێکشکاو بەرهەمدەهێنێت. 00:14:28.424 --> 00:14:30.779 هەروەها بە هاوسۆزیشما ئەزانم 00:14:30.803 --> 00:14:33.362 کە بەتەواوەتی دەکرێت 00:14:33.386 --> 00:14:35.666 لە ژیاندا پاڵەوان بەرهەم بهێنیت و ڕاهێنانی پێبکەیت 00:14:35.690 --> 00:14:38.737 لە هەموو هەنگاوێکی ژیاندا 00:14:38.761 --> 00:14:42.147 بێ سازش کردن لەسەر ورەی مرۆڤەکان. 00:14:43.904 --> 00:14:48.385 (چەپڵەلێدان) 00:14:50.975 --> 00:14:54.435 بە پێناسەکردنی سەرکەوتن دەستپێئەکات 00:14:54.459 --> 00:14:57.806 بۆ خۆت و ئەوانەی لەژێر چاودێری تۆدان و 00:14:59.081 --> 00:15:01.622 ئینجا بەردەوامیش 00:15:01.646 --> 00:15:06.759 بزانیت ئایا کارەکان یەک ئەگرێتەوە لەگەڵ ئامانجەکانی خۆتدا. 00:15:08.791 --> 00:15:11.622 هەموو لە لایەنێکەوە ڕاهێنەرین. 00:15:12.987 --> 00:15:16.777 هەموو بەرپرسیارێتی جیامان هەیە 00:15:16.801 --> 00:15:21.043 بۆ پەرەدان بە پاڵەوانەکان بۆ جیهانەکەمان. 00:15:21.716 --> 00:15:24.682 سەرکەوتنی ڕاستەقینە لەوە ئەچێت، و 00:15:25.587 --> 00:15:27.318 لە جیهانی وەرزشەوانەکاندا، 00:15:28.233 --> 00:15:30.593 بەوە ئەڵێین بردنەوەی هەموولایەک. 00:15:31.286 --> 00:15:32.451 زۆر سوپاس. 00:15:32.475 --> 00:15:35.211 (چەپڵەلێدان)