یەکەمجار کە ژوانی ئۆنلاینم تاقیکردەوە لە یەکەم ساڵی کۆلێژ بووم، کە ٢٠٠١ بوو، بە مەرجێک ئێستا ناتوانی چرچ و لۆچی دەمووچاوم ببینی. ئێستا، وەک ھەستتان پێ کردبێ، من ٦ پێ درێژم، و کاتێک گەشتمە زانکۆی ھەڵبژێردراوی خۆم و زانیم تیپی باسکەی بڕیاری پیاوانی سێیەم بە تێکڕایی پێنج-پێ-ھەشت بوون، وازم لە ناو زانکۆ ھێنا و چووم بۆ ئۆنلاین. ئێستا، دووبارە، ژوانی ئۆنلاین زۆر نزیکە لە پلانی "ئیمێڵەکەت پێ گەشت." ئیمێڵی درێژت خوێندۆتەوە بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک، بێ ئەوەی لە ژیانی ڕاستیدا چاوت پێی بکەوێت. جگە لەوەی، دەزانی من ھیچ پەیوەندییەکی سۆزداریم نییە و بەم شێوەیە، تۆ دیسان لە چوارگۆشەی یەکەمدایت. کەواتە، کاتێک ژوانی ئۆنلاین زۆر شتی گۆڕیووە لە ١٧ ساڵی ڕابردوودا، زۆربەی ھاندانەکان وەک خۆیان دەمێننەوە. چونکە ئەمە بە باشی ئەنجام دەدات. گۆمی ڕۆژانی ژوانت فراوان دەکات لە ژێر بازنەی پیشەیی و کۆمەڵایەتی خوازراوی خۆت. و ئەوەش ئەوەی کە باش ئەنجامی نادات. ھەموو شتێکی تر وەکو خۆی. (پێکەنین) چەند شتێک کە پێویستە دەربارەی من بیزانن: من کەسێکی چالاکێکی گاردوونی ماتماتیکی و شانۆی نێردم، کە لەگەڵ MBA کۆتایی پێھات. بۆیە، کاتێک شتەکان کار ناکەن، ھەنگاوێک دەگەڕێمەوە دواوە، کەرەستەکانم بەکار دەھێنم بۆ دیاری کردنی ھۆکارەکەی، و چاک کردنی. ژیانی خۆشەویستی من جیا نەبوو. لە ھاوینەکە پێش ئەوەی ببم بە ٣٠، خۆم خستە پەیوەندییەکی سایتەوە. واتا چووم بۆ گەشت لە مەین بۆ ماوەی ھەفتەیەک، بۆ ئەنجام دانی پشکنینێک لەسەر تۆماری پەیوەندی کۆمەڵایەتی. چونکە شتەکە بریتی بوو لە، دەمزانی چیم دەوێت لە ھاوبەشەکەمدا. بە بەزەیی، زانستخواز، ھاودەرد، ھاندەر. و ھێشتا، ئەوەی ھەڵمبژارد ئەوە بوو: پلەی دەستەی لاولاو، شەش پێ یان درێژتر، لەناو ١٢ میترۆی وەستانی مندا دەژین. بە مەبەست ڕێم لەو شتانە نەگرتووە، ئەوە ئاسانترینە بۆ تاقیکردنەوە بە ئۆنلاین. ئەوە وەک دەست پێکردنەوەیەکە، لەبەر ئەوەیە ئەوانە لە پەڕەی خۆیان مەزن دەردەکەون و ھەرگیز ناگونجێت. کاتێک گەڕامەوە سەرھێڵ لە بەھاری ٢٠١٦، بڕیارمدا دووبارە نەخشەی کارەکە بکێشمەوە بەھۆی ھەندێ ئامرازی کلاسیکی بازرگانی. یەکەم جار، چووم بۆ OkCupid، چونکە ویستم دوور بکەومەوە لە ئەپڵیکەیشنەکانی ھەرزەکاران. و ھەروەھا، چونکە نمونەیەکی نووسینم ویست. دواتر، شوێنی فڕێدانم ڕێکخست، ھەموو ھەستەکانی خۆمم تێ فڕێدا، و لەجیاتی پێناسە کردنی پێوانەکان کە جۆری پێشەنگێک دیاری دەکات. نامەیەک پێویست بوو سێ شت ئەنجام بدات: بە ڕستەی تەواو و ڕێزمانی باش بنوسرێت؛ شتێکی پڕۆفایلەکەم سەرچاوەی بێت، ئەوکات دەمزانی لەبەرگیراوە نییە؛ و پێویستە ناوەڕۆکی سێکسی نەبێت. و تێگەیشتم کە ئەمە ئابڕۆبەرانەیە.، بەڵام لە ٢١٠ نامەی مندا، تەنھا ١٤ لە سەدیان ئەو کۆسپەیان تێپەڕاند. (پێکەنین) دواتر، ویستم زۆر بەخێرایی لە ژیانی ڕاسەقینەدا بیبینم، چونکە ئەو شتانەی گرنگ بوون بۆم، لە سەرھێڵ نەمدەبینین. بەڵام توێژینەوەکە، و ئەزموونی من، ٣٠ چرکەت بۆ وتن پێویستە ئەگەر کرتە بکەی. بۆیە من ژوانی سفرم داھێنا. ژوانی سفر خواردنەوەکە، یەک کاتژمێرە. بە ئامانجی وەڵامدانەوەی پرسیارێک: ئایا حەز دەکەم ئێوارە خوانێکم ھەبێت لەگەڵ ئەم کەسە؟ نەک "ئایا ئەوان ئەو کەسەن"؟ وردتر، "ئایا من حەز دەکەم سێ کاتژمێر لەسەر مێزەکە بەسەر ببەم لەگەڵ ئەم کەسە؟" تۆ دەڵێی کە وەستانێکی سەختت ھەیە -- خواردنەوەکان لەگەڵ ھاوڕێ کچەکان، کۆنگرەیەک لەگەڵ چین -- گرنگ نییە، تۆ ناناسن. خاڵەكە یەك كاتژمێرە. ئەگەر باش بوو، ژوانی یەکەم دادەنێی. و ئەگەر باش نەبوو، دەیگۆڕیت و کار دەکەی بۆ ڕووداوی داھاتووت. و، چونکە تەنھا کاتژمێرێکە، دەتوانی بچیتە سێیەم دانە لە یەک ئێوارەدا و دواتر تەنھا پێویستە قژت جوان بکەی و جل و بەرگێکی جوان بپۆشیت. و جێژوانی سفر چانسێکی پێ بەخشیم بۆ زانینی وەڵامدانەوەیان بۆ من لە کاتی پرسیار کردن. من زانیم کە ھەموو کەس ڕاستی خۆی دەرناخات، و ڕاستم کرد. لە ٢٩ کەس، تەنھا ١٥ کەس وەڵامی نامەی منیان دایەوە، و لەوانیش، شەش کەس ژوانی سفریان لەگەڵ بەستم. یەکەم جێژوانم لەگەڵ نەخشەکێشێک بوو. و ئێمە حەزمان لە یۆگا بوو و بەیگڵی بە کەرەمان لا پەسەند بوو، بۆیە من بەڵێنم دا. بەڵام دوای دوو خولەک، وتم کە ئەمە سەر ناگرێت و خوانی ئێوارەم لەگەڵ بەسەر نەبرد. دواتر، کەمێک شڵەژام دەربارەی چوون بۆ ژوانی سفری داھاتووم. بەڵام ڕازی بووین کە بچین بۆ سەیرانگای بەرزاییەکانی بڕوکلین لەگەڵ چەند ویسکییەک بۆ سەیری خۆرئاوا بوون، و ڕاستگۆ بم، دوو بلۆک دوور بوو لە شوێنەکەی منەوە. و، ھەردووکمان پێشکەشکاری پۆدکاست بووین، خراپترین سیناریۆ، دەتوانین دەربارەی پۆدکاستەکانمان قسە بکەین. دواتر، چاس لەلای من بوو. و ئەم پیاوە بە بەزەیی و ھاودەردە گاڵتەی خۆشی دەکرد و پرسیاری باشتریشی دەکرد. پارێزەر و نووسەر بوو، و چاوەکانی کاتی پێدەکەنی دەبریسکانەوە و کە ماچم دەکرد توند دەمگوشی و ئێوارەیەک، ژوانی سفرمان بوو بە یەکەم ژوان. و دوای دوو ساڵ، جل شۆر، وشککەرەوە و دوو گۆزەمان ھەبوو. ئێستا، ناتوانم بەڵێن بدەم کە دەتوانی لەگەڵ گۆزە بگەیت بە کۆتایی ڕێگە. بەڵام خاڵی چیرۆکەکە ژوانی ئۆنلاین نابێت خراپ بکرێت. وەکو یاریەک، و وەکو دەستپێکردنەوەیەک مامەڵەی لەگەڵ مەکە. لەجیاتی ئەوە، بیکە بە سەرچاوەی ناسین و دیاریکردنی کەسی باش و دواتر بە زووترین کات بڕۆ بۆ ژوانی سفر. چونکە ئەمە منداڵانە نییە. دۆزینەوەی کەسی گونجاوە. بەختێکی باش. (چەپڵەڕێزان)