خێرا خوێندن پێش تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک؟ هه‌وڵدانی زۆر زیاترت پێویستە له‌و کاته‌ی که‌ هه‌ته‌؟ پەستان هەستێکە کاتێک ئێمە بەرەنگاری دەبینەوە یان دەیبەزێنین بەلێزانینمان. بەڵام تەنها زیاتر لە هەستێک، پەستان وەڵامدانەوەیەکی فیزیای سەختە کە دەروات بەناو هەموو جەستەت لەمەرجێکی کورت، پەستان ڕەنگە بە سوودبێت، بەڵام کاتێک خسنەکاری زۆرە یان درێژە، شەڕی سەرەتاییت یان وەڵامدانەوەی شەڕی پەستان تەنها مێشکت ناگۆڕێت بەڵام هەروەها زۆرترین ئەندام و خانەکانی تری ناو جەستەت وێراندەکات. ڕژێنی ئەدریناڵینت هۆڕمۆنەکانی پەستان دەردەدات کۆرتیزۆڵ، ئپینیفێرن هەروەها وەکو دەزاندرێ ئەدریناڵین، ونۆرپنیفلین. ئەو هۆڕمۆنانە بەناو جۆگەی خوێنت دەڕۆن ئەوان بەئاسانی بە ملوولەی خوێنەکان و دڵت دەگەن. ئەدرینالین دەبێتە هۆی دڵت خێراتر لێ بدات و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنت، بە بەردەوام بوونی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن. کۆرتیزۆڵ دەبێتە هۆکاری سستی، یان ناوپۆشی ناوەوەی ملوولەی خوێن بە ئاسای کار ناکات زاناکان ئێستا دەزانن كە ئەوە هەنگاوێکی خێرایە بۆ کرداری ڕەق بوونی ملوولەکانی خوێن یان کۆبوونەوەی کۆلیستڕۆڵ لە خۆێنبەرەکان. پێکەوە، ئەو گۆڕانکاراریانە هەلێکت بۆ سەکتەیەکی دل بەرز دەکاتەوە. کاتێک مێشکت پەستانی لەسەرە، ئەوە خۆکارانە کۆئەندامی دەمار دەخاتە کار. بەهۆی ئەو تۆڕی پەیوەندی دەمارەکان، مێشکی گەورەت پەستان بۆ دەمارە ڕاگەیاندن دەگوازێتەوە، یان بۆ کۆئەندامی دەماری ڕیخۆلە. لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارێکە بۆ شڵەژان ، ئەو پەیوەندی نێوان ڕیخۆڵە و مێشک دەتوانێت سروشتیەکەی ببڕێت کە خواردن دەجوڵێت بەناو ڕیخۆڵەت، بنچینەیە بۆ نەخۆشی قۆلۆن، و ڕەنگە ترشی گەدەت بەرزبێتەوە وات لێ بکات زیاتر هەست بە دڵەکزە بکەیت. بەهۆی کۆئەندامی دەماری گەدە، پەستان هەروەها دەتوانێت پێکهێنان و کرداری بەکتریای گەدەت بگۆڕێت، کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر کرداری هەرست و هەموو تەندروستیت هەبێت. قسە کردن لە باری هەرسکردن، پەستانی درێژ- خایەن کاریگەری لەسەر پێوانەی کەمەرت دەبێت؟ بەباشی، بەڵێ. کۆرتیزۆڵ دەتوانێت ئارەزووی خواردنت زیاد بکات. ئەو بە جەستەت دەڵێت کۆگای وزەت پڕ بکەیتەوە لەگەڵ خواردنە پڕ وزەکان و کاربۆهیدرایت، هۆکارێکە بۆ خواردنە ئاسودە دڵبردەکان. هەروەها ئاستی بەرزی کۆرتیزۆڵ دەتوانێت ببێتە هۆی دانانی ئەو کالۆریە زۆرە لە هەناوت یان قەڵەو بوونی ورگت ئەو جۆرە قەلەوبوونە داخستنی قۆچپەی پانتۆڵەکەت سەختردەکات. ئەوە ئەندامێکە کە بەچالاکی هۆڕمۆنەکان دەردەدات و سیستەمی بەرگری کیمیای پێی دەڵێن سایتۆکینس کە دەتوانێت مەترسی گەشە کردنی نەخۆشی درێژ خایەنت بەرز بکاتەوە، وەکو نەخۆشی دڵ و بەرگەگرتنی ئەنسۆلین. لە هەمان کاتدا، پەستانی هۆڕمۆنەکان بە ڕێگەی جیاواز کاریگەری لەسەر بەرگری خانەکان دەکەن. سەرەتا، ئەوان بۆ شەڕی داگیرکەرەکان یارمەتی ئامادە دەکەن و چارەسەرکردنیان پاش زیان، بەڵام پەستانی درێژخایەن دەتوانێت کاری هەندێك بەرگری خانەکان کەم بکاتەوە، وات لێدەکات زیاتر بۆ ژەهراوی بوون هەستیار بیت و تێکڕای چاکبوونەوەت خاو بێتەوە. دەتەوێت ژیانێکی درێژ بژیت؟ تۆ ڕەنگە پێویست بکات پەستانی درێژخایەنت ڕابگریت. لەبەر ئەوە هەرچەندە ئەوە لەگەڵ تێلۆمێراتی کورتکراوە پەیوەست بووە، کۆتای لوتکەیەکی کرۆمۆسۆمەکان کە پێوانەی تەمەنی خانەیەکیانە . کڵاوی کرۆمۆسۆمەکانی تێلۆمۆرسەکان کۆپی ببێتDNAڕێگەدەدات هەمووکات بۆ دابەش بوونی خانەیەک بەبێ لەناوچوونی بۆماوەی کۆدی خانەکان، و ئەوان بەکورتکراوەی لەگەڵ هەریەک لە خانەی دابەشکراو کاتێک تێلۆمێرس زۆر کورت دەبێت ،خانەیەک ناتوانێت زیاتر دابەشبێت و دەمرێت. ئەگەر هەموو ئەوانە تەواو نەکرێن پەستانی درێژخایەن هەرچەندە رێگای زیاتری هەیە ئەو کە دەتوانێت تەندروستیت تێک بدات زیبکە دەگرێتەوە ، قژ هەڵوەرین ، لاوازی سێکسی ، سەرێشە ، گرژبوونی ماسوولکەکان ، قورسی ، شەکەتی ، و بێتاقەتی هەروەها ، هەموو ئەوە چ دەگەێنێت بۆ تۆ؟ ژیانت هەمیشە پڕە لەبارودۆخە غەمبارەکان . بەڵام چ گرینگە بۆ مێشکت و گشت جەستەت چۆن وەڵامی ئەو پەستانە دەدەیتەوە . ئەگەرتۆئەوبارودۆخانە وەکو بەرەنگاربوونەوە ببینی تۆدەتوانی زاڵبیت ودەستی بەسەردابگری، بەڵام وەکو ترسێک بێت لات ئەوە ناتوانیت بیبەزێنیت، تۆ باشترە لەماوەیەکی کورت جێبەجێی بکەیت و تەندروست بیت بۆ ماوەیەکی درێژ.