کاتێک بووم بە ١٩ ساڵ دەستم کرد بەم کارە وەک یەکەم فۆتۆجۆرنالستی ژن .لە کەرتی غەزە، فەڵەستین کارەکەم وەک ژنێکی وێنەگر وەک مەترسییەک تەماشادەکرا ،بۆ سەر نەریتە لۆکاڵییەکان بوو بە لەکەیەکی بەردەوامیش .بە خۆم و خێزانەکەمەوە پیاوان کە دەستیان گرتبوو لەسەر ئەو بوارەدا بە هەموو جۆرێک دژم وەستانەوە بە ئاشکرا دەیانگوت کە .ژن نابێت کاری پیاو بکات سەنتەرەکانی وێنە ئامادە نەبوون ڕاهێنانم پێبکەن .بەهۆی ڕەگەزەکەمەوە .ئاماژەی (نەخێر) زۆر ڕون بوو سێ لە هاوپیشەکانم بردیانم بۆ شوێنی بۆمببارانێک کە دەنگی تەقینەوە .تەنها شت بوو گوێم لێ بێت ،تۆز دەچوو بە ئاسماندا .زەمین وەک جۆلانێیەک لە ژێرمدا دەلەرییەوە بۆم دەرکەوت ئێمە لەوێ نین تا ڕوداوەکان دۆکیومێنت بکەین کاتێک هەرسێکیان بە جێبە سەربازییەکە گەڕانەوە ،دەستیان بۆ ڕادەوەشاندم و پێدەکەنین .لە شوێنی بۆمببارانەکە جێیانهێشتم بۆ چەند ساتێک، هەستم بە ترس و شەرمەزاری کرد .بەداخەوە بووم بۆ خۆم ئەو کارەی هاوپۆلەکانم ،یەکەمین ترسان لە مەرگ نەبوو .تا ئەوکات ڕوبەڕوی بوبێتمەوە .بەڵام مەترسیدارتینیان بوو گوێگرتن و تێگەیشتن لە ڕەوشی ژنانی غەزە .بوونی نییە تا ئێستا چەندین ژن ڕێگەیان لێدەگیرێت .کاربکەن یاخود بەردەوامبن لە خوێندن لە کاتی ئەو دوو جەنگەدا هەردوو ڕیگریکردن لە ژنان و ،ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین چیرۆکە تاریک و درەوشاوەکانی .ژنان، لەناودەچوون پیاوان کارەکانی ژنانیان وەک .شتێکی بێ نرخ دەبینی زیاتر وردبوومەوە .لە ژیانی ژنانی غەزە بە هۆی ڕەگەزەکەمەوە، دەمتوانی بچمە .جیهانێکەوە، کە هاوڕیکانم بۆیان نەبوو ،لە تەنیشت ئازار و جەنگەوە هیوایەک هەبوو .بۆ پێکەنین و سەرکەوتن لە شوێنێ کۆبونەوەی پۆلیس لە شاری غەزە ،لە ساتە وەختی یەکەمین جەنگدا هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی لە شوێنی کۆبوونەوەکەیدا ئەنجامدرا ،و لوتم شکا ،بۆ چەند چرکەیەک بەرچاوم سپی بوو ،سپییەکی درەوشاوە .وەک ئەم ڕوناکییانە دەمگوت ڕەنگە کوێربوبم .یاخود لە بەهەشتم ،ئەو کاتەی توانیم چاوم بکەمەوە .ئەم دەمەم دۆکیومێنت کرد محمد خادر، کارکەرێکی فەڵەستینییە .دوو دەیەی لە ئیسرائیل بەسەر برد ،تا کاتی خانەنشینبوونی ،بڕیاری دا ماڵێکی چوار نهۆمی دروست بکات ،سەرەتای کارکردنەکەی لە کۆڵانەکەدا .خانووەکەی تەختی زەوی کرا هیچی بۆنەمایەوە، بێجگە لە کۆترەکانی لەگەڵ جاکوزی، بانوی حەمامەکەیدا .کە لە تەلئەبیبەوە هێنابووی محمد بانووەکەی هێنایە دەرەوە لەسەر بینا ڕوخاوەکە داینا و هەموو ئێوارەیەک .بۆ منداڵەکانی پڕ دەکرد لە کەفاو ،کاری من شاردنەوەی برینەکانی جەنگ نییە بەڵکو پێشاندانی هەموو وێنە .نەبینراوەکانی چیرۆکی خەڵکی غەزەیە ،وەک ژنێکی وێنەگری فەڵەستینی گەشتی شەڕ و ڕزگاربوونی ژیانی ڕۆژانە وایلێکردم کار لەسەر ئەو شتانە بکەم کە لای کۆمەڵگەکەم تابووە و .دواتریش ڕوویەکی جیاوازی جەنگ ببینم بوون بە گەواهیدەر بە دوو :هەڵبژاردەوە .هەڵبێم، یاخود بمێنمەوە و بەرەنگاری بکەم .سوپاس (چەپڵە)