کەواتە، دەمەوێت دەست پێبکەم بە
وێنە خنجیلانەیەی منداڵیم.
زۆر حەز بە فلیمی زانستی وخەیاڵی دەکەم.
ئەوەتە:" ئەوە دوورگەی زەوییە."
و تەنها بە هۆڵیودی بەس پێرە.
دوو ساڵ و نیو لە دروست کردنی بەسەربردەبەن.
(پێکەنین)
مەبەست ئەوەیە، تەنانەت خوڵقێنەرەکان
٦،٠٠٠ساڵیان پێ بەخشیوین،
بەڵام هۆڵیوود کورتی ئەکاتەوە.
و لە ناو ئەو فلیمەدا، چی دەبیبین
بیر لە چی دەکەینەوە لەدەرەەی گەردوون:
گەشتیە ئاسمانیەکان و بونەوەرە بێگانەکان.
هەموو جیهانێک بونەوەی بێگانەی هەیە،
و هەموو بونەوەرێکی بێگانەی جیهان گەشتیەکی ئاسمانی هەیە
و دەجووڵێن بە خێرایەکی بێ وێنە. بونەوەرە بێگانەکان.
باشە، دۆن براونڵی، هاوڕێکەم،
و لەکۆتایدا گەیشتین بەو خاڵە
لە داگیرساندنی تەلەڤیزۆن بێ تاقەت دەبیت
و هەموو شەوێک بینینی گەشتیە ئاسمانیەکان
و بینینی بونەوەرە بێگانەکان،
و هەوڵدان بۆ نووسینی دەلیلێکی پێچەوانە،
و ئەو پێداویستیە سەرەکەیە چیە
بۆ نیشتەچێ بوون لەسەر زەوی،
بۆ هەسارەیەک بیەوێت ببێت بە زەوی
بۆ شوێنێکی هەبێت
کە لەوێ نەک تەنها بژی، بەڵام ئاڵۆزێتی،
بەرەو پێش چونێکی زۆری دەوێت،
وە پاشان کە شێکی جێگیر.
بۆیە، لە ٢٠٠٠ دا "زەوی دەگمەنمان" نوسی. لە ٢٠٠٣ پرسیمان،
بابیر لەوە نەکەینەوە کە زەویەکان لە کوێدا لە ئاسمان،
بەڵام ماوەی چەندێکە زەوی زەویبوەتەوە؟
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دوو بلێۆن ساڵ،
تۆ چیتر لەسەر هەسارەیەکی شێوەی زەوی نیت.
ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین هەسارەیەکی وەک زەوی
لە ڕاستیدا ماوەیەکی زۆر کەمی کاتە.
لە ڕاستیدا، "زەوی دەگمەن"
بەشێکی زۆری فێر کردم لەسەر
بە یەک گەیشتن لە گەڵ جموردا.
ڕێک دوای ئەوە، دەعوەت نامەیەکم
بۆ هات بۆ کۆنگرەیەکی خەیاڵی زانستی،
وە بە باوەڕ بە خۆ بوونێکی زۆرەوە چومە جورێ.
لەمەودا دەڤید برێن موناقەشەی
دەربارەی ئەم بابەتە لەگەڵ دەکردم
هەر چومە ژورێ بۆ کۆنگرەکە،
ڕەت فیعلێکی زۆر سلبیم لە جمهورەوە وەر گرت.
کچێکی لێ بوو هاتە سەرەوە وتی،
"باوکم ئەڵێت کە تۆ شەیتانی".
تۆ ناتوانیت ئالیانسی خەڵکەکان بەریت بۆ خۆت
وە چاوەڕوان بکەیت باوەشت بۆ بگرنەوە وە ببنە هاوڕێت.
دووەم بەشی ئەوە، هەر زوو داوای....
قسەم لەگەڵ پاول ئالێن دەکرد؛ لە ناو جموورەکە بیبینم،
کوپێیەکی "زەوی دەگمەن"م دایە دەستی.
وە جێل تارتێر لەوێ بوو،ڕوی تێ کردم،
وە ڕێک وەکو کچەکەی فیلمی "زە ئێکسورزست" سەیری کردم.
"ئەسوتێ!ئەسوتێ!"
لەبەر ئەوەی(سێتی) نایەوێت گوێبیستی ئەمە بێت.
"سێتی"ئەوەیەوێت بەردەست بەێت.
بەڕاستی من هەوڵەکانی (سێتی) م بەباش زانی،
بەڵام گوێ بیستی هیچ نەبووین هێشتا.
وە من بە ڕاستی بڕوام وایە کە
ئێمە دەبێت دەست بکەین بە بیر کردنەوە
دەربارەی ئەوەی کە کامە
هەسارەیەکی باشە وە کامە باش نیە.
ئێستا، ئەم سلایدە هەڵئەیەمەوە
لە بەر ئەوەی لەوە دڵنیام دەکاتەوە،
کە ئەگەر (سێتی)یش گوێ بیستی شتێک
بێت، وە تۆ بڵێیت بزانین چیان وتت؟
لەبەر ئەوەی ئەمە سلایدێک بوو کە تێپەڕی
لە نێوان دوو زیرەکی سەرەکیدا لەسەر زەوی
...لە ماک بۆ پیسی...
وە تەنانەت پیتەکانیشی بە ڕاستی دەست ناکەوێت --
(پێکەنین)
-- کەواتە ئێمە چۆن قسە لەگەڵ ئالیانەکان دەکەین؟
ئە نەگەر ئەوەن لە دوری پەنجا ساڵی ڕوناکی بن،
وە ئێمە بانگیان بکەین،
وە تۆ بڵا، بڵا، بلا، بڵا،
وە دوای پەنجا ساڵی دی دەگەڕێتەوە وە
ئەوان ئەڵێن، تکایە دوبارەی بکەرەوە؟
وە بیستم ئەوەیە ،ئەمە حاڵەکەیە.
هەسارەکەی ئێمە هەسارەیەکی باشە
لەبەر ئەوەی ئەتوانێ ئاو بپارێزێ.
هەسارەی مارس هەسارەیەکی خراپە،
بەڵام هەر باشە بۆ ئێمە کە بتوانین بچەنە ئەوێ
وە لەسەر ڕوبەرەکەی بژین
ئەگەر ئێمە پارێزراو بین.
بەڵام هەسارەی ڤینۆس
خراپە, -- خراپترین -- هەسارەیە.
هەر چەندە وەک زەویە, وە هەر چەندە لە مێژویەکی کۆندا
لەوانەیە وەک زەوی ژیانی تێدا بوبێت,
هەر زوو خۆی بەدەستەوە ئەدا بۆ احتباس حەراری --
کە ئەمە ڕوبەرەکەی ٨٠٠ پلەی فهرن هایتە --
لەبەر کۆنتڕۆڵ نەکردنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن.
ئێستا لە فەلەک ناسیەوە ئەوە دەزانین
کە ئێمە دەتوانین پێشینی ئەوە بکەین کە
چی ڕودەدات لەم هەسارە دیاری کراوەماندا.
ئێستا لە ئۆریۆ جوانەداین
بوونمان هەیە -- بەلایەنی کەمەوە
لەسەر هەسارەی زەوی --
دوای یەکەم تەمەنی میکرۆبی کەوتیت.
لە تەقینەوەکەی کامبریان دا، ژیان
لە گەرەکە ئاوە کاندا دەرکەوت،
ئاڵۆز بوونی پەرەی سەند،
وە ئەوەی دەتوانین بیڵێین،
نیوەیمان تێپەڕاندووە.
وە ئەوەندە کاتی ئاژەڵمان هەیە
کە بوونی هەبێت لەسەر ئەم هەسارەیە
هەر وەک لێرە بوون چەنێکە.
هەتا بەردووەم تەمەنی میکرۆبی دەکەوین.
وە ئەمەش ڕوو دەدات، بەشێوەیەکی موتەناقیز --
هەموو ئەو شتانەی گوێ بیستی
دەبی لەگەرم بوونی جیهانی --
کاتێک "سی ئۆ توو" بەش ئەکەین
هەتا ئەگاتە ١٠ بەشی لە ملێۆنێک دا،
ئێمە چیتر هەسارەمان نامێنێت
ئەو ئەوەش ڕێگە بە هەر پێکهاتێکی ڕوناکی
دەدات، وە لە وێوە ئاژەڵەکان دەڕۆن.
بۆیە، لە دوای ئەوەوە پێدەچێت
ئێمە حەوت بلێۆن ساڵی تر بژین.
ڕۆژ چڕ بوونی زیاتر دەکات، لە ڕوناکیەکەدا،
وە لە کۆتایدا، لە دەورو بەری دوانزە بلێۆن ساڵ
لە دوای ئەوەی دەستی پێکرد،
زەوی وردە وردە لەکەڵک ئەکەوێت لەلایەن خۆرەوە،
وە ئەمەی لێی دەمێنێتەوە.
بۆیە، هەسارەیەکی وەک زەوی
تەمەنێکی دەبێت تەمەنێکی زۆر کۆن،
وە ئێستا ئێمە لەسەردەمی هاوینی
زێڕینی تەمەنی زەویدا دەژین.
بەڵام دوو چارەنووس هەیە بۆ هەموو شتێک، وانیە؟
ئێستا، زۆر لە ئێوە بە هۆی پیریەوە ئەمرێت،
بەڵام هەندێک لە ئێوە، بە هۆی
کارەساتی دڵ تەزێنەوە دەمرێت.
ئا ئەمەشە چارەنووسی هەسارەیەکە، بەهەمان شێوە.
زەوی، ئەگەر زۆر خۆش بەخت بێت -- وە لێی
نەدرێت لەلایەن مزنب-هالی.
یاخود نەتەقێنرێتەوە لەلایەن پارچەی
گەورەوە کە لە بۆشایدە هەیە
کە لە حەوت بلێۆن ساڵی داهاتوودا -- لە
ژێر پێماندا بەدی دەکرێت.
ئەی چی دەربارەی مردن و لەناو چونی لە ناکاو؟
زانایانی شارەزای بواری زەوی
ناسی لەم ٢٠٠ساڵەی پێشودا
خشتەیەکی هێڵکاری مردنیان
داڕشتووە. شتێکی ناموویە --
لەناوچون وەک بیرۆکە هەرگیز
بەلایدا نە چوون وە بیریان لێنەکردۆتەوە
تا ئەوکاتەی بارۆن کاڤێر لە فەڕەنسا گیانداری ماستۆ دۆنی دۆزیەوە
کە گیاندارێکی بیدائی بووە و شێوەی وەک فیل وابووە.
نەیتوانی ئێسکەکانی ئەو گیاندارە لەگەڵ
هیچ گیاندارێکی تری سەر زەوی بەراورد بکات،
لە کۆتایدا وتیی. ئەها!
ئەوە گیاندارێکە دەمێکە لەناو چووە.
هەر دوا بە دوای، ئەو تۆمارەکانی لیستی زەوی
ناساند دۆستیان کرد بە دۆزینەوەی
بیرۆکەیەکی زۆر باش دەربارەی ئەوەی
کە چەند ڕوەک و گیاندار پێشتر هەبووون و
لەبەر ئاڵۆزی باری ژیان و سەختی لە ناو چووون
بەڕاستی تۆمارێکی زۆر بەسووود و دەگمەنە.
لەو تۆمارەی زەوی ناسییەدا،
ڕۆژگارێک هەبووە
کە زۆر گیان لەبەر و ڕوەک و زیندەوەر هەبوون
کە زۆر بە خێرای مردوون و لەناو چوون،
زانایانی بواری جیۆلۆجی
بەم جۆرە لەناوچونە دەڵێن
"لەناو چونی سەرتاسەری"
بەدرێژای ئەو کاتە وای بۆ چوون
کە ئەمە ڕەفتارێکی خوا وەند بێت
یاخود گۆڕانێکی کەشی دورو
درێژی زۆر هێواش و خاو بێت،
وە ئەمە بەڕاسستی بەڕاستی گۆڕا لە ساڵی ١٩٨٠.
لەم ناوچە شەختە بەرداویانەی نزیک گوبیو،
کە والتێر ئەلڤەرێز، هەوڵدەدات
جیاوازیەکانی نێوان ئەم بەردە سپیانە بدۆزێتەوە،
کە بوونەوەرەکانی چەرخی تەباشیری هەڵگرتووە،
وە بەردە پەمەییەکانی سەرەوە،
زەوی ناسی یە بەرزەکانی هەڵگرتووە.
چەندی خایاند کە ئام سیستەمە
بگۆڕێت لە یەکێکیانەوە بۆ ئەوی تریان؟
وە ئەوەی دۆزیانەوە شتێکی
چاوەڕوان نەکراو بوو.
لەم بۆشاییەدا، تابا قێکی قوووڕی تەنکیان دۆزیەوە،
وەئەو تەبەقە قووڕە
-- ئەم تەبەقە قووڕە سوورەی ئێرە --
پڕە لە ئێریدۆم.
تەنها ئیریدیۆم نا؛ پڕە لە شوشەواتی خڕ،
وە پڕە لە دەنکە کوەرتز
وە ئەمە خراوەتە بەر پەستانێکی
زۆر گەورەوە: کوارتزی لە پڕ.
ئێستا، لەم سلایدەدا .سپییەکە تەباشیرە،
وە ئەم تەباشیرە لە
زەریایەکی گەورەوە دروستکراوە.
تەباشیرەکە خۆی لە بوونەوەرەوە
زیندووە هەڵوەشەوەکانەوە شێوەی وەرگرتووە
کەلەسەر ڕووبەری دەریاکەوە
کەوتۆتە ناو بنی دەریاکە،
بۆیە لە سەدا نەووەی ئەم پارچە بچووکانە
لە خوارەوە پەیکەرێکەری شتێ زیندووە،
پاشان ئەم تەبەقە سوورە تەنکە ملیمەتر یەمان هەیە،
وە پاشان بەردی ڕەش هەیە.
وە بەردە ڕەشەکە پارچە بچووکەکەانی
وەستاوی بنی دەریاکەیە
لە غیابی بوونەوەرە زیندووە هەڵواسراوەکاندا.
وە ئەمەش ئەوەیە لە ڕوو دەدات
لە ئەستێرەی دەریا، هەسارەی بچوکدا،
لەبەر ئەوەی ئەمە مەوە بوو.
ئەمە کەی - تی بەناوبانگە.
لاشەیەک لە دووری ١٠ کیلومەتر
بەر هەسارەکە دەکەوێت.
شوێنەواری بڵاوبوونەوەی ئەم ئاسەواری
تەبەقەیە کە دەورو بەری هەسارەکە،
وە زۆر بە خێرای مردنی دایناسورەکانمان بووە،
مردنی ئەم جوانانە،
لێرەوە سیلیسرات، وە لێرە لیکۆزات،
وە زۆری تر.
مەبەستم ئەوەیە، ئەبێت ڕاست بێت،
لەبەر ئەوەی دوو فیلمی
هۆڵیوودمان هەبووە لەو کاتەدا،
وە ئەم نموونەیە، لە ١٩٨٠ بۆ دەوروبەری ٢٠٠٠،
بەتەواوی ئەوەی گۆڕی کە ئێمە زەوی ناسان
بیرمان کردۆتەوە دەربارەی کارەساتەکان،
پێش ئەوە، بیردوزی
بەیەکبوون زەقترین نموونەبووە:
ڕاستی ئەوەی هەرشتێک ڕووی دابێت
لە ڕابردوویەوە لەسەر هەسارەکە،
پڕۆسەی ئەمڕۆمان هەیە
کە ئەو روودانە شی دەکاتەوە.
بەڵام ئێمە تەئسیرێکی گەورەی
ئەم هەسارە بچوکەمان نەبینیوە،
کەواتە ئەمە جۆرێکە لە کاریثەی تازە،
وەنزیکەی ٢٠ساڵی ویستووە بۆ زانایان دایبمەزرێنن
تالە کۆتایدا هاتە دەستمانەوە: بەڵێ، بەری کەوتین؛
وە بەڵێ، تەئسیری ئەو بەرکەوتنە بوو
بە هۆی لەناوچوونە سەرتاسەریە گەورەکە.
پێنج جۆرەی سەرەکی
لەناوچوونی سەرتاسەریمان هەیە
بۆزیاتر لە ٥٠٠ملێۆن ساڵی ڕابردوو
پێیان وتراوە پێنجە گەورەکە.
٤٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵە کراون
بۆ کۆتای:کەی تی، یەکە ژمارە چوار،
بەڵام لە هەموویان گەورەتر هەبوو کە پێیان دەوت
پی، یان لەناوچوونی سەرتاسەری پێرمیان،
هەندێ جار پێی وتراوە
دایکی هەموو لەناوچوونی سەرتاسەرییەکان.
وە هەریەکێک لەمانە دوای ئەمە لۆمەکراون
لەسەر کارتێکردنی لاشەی گەورە.
بەڵام ئایا ئەمە ڕاستە؟
تازەترینیان، چاخی پێرمی، وازانراوە کە هێزێکی شکێنەربووە
لەبەو ئەم هەیکەلە جوانەی لای ڕاست.
ئەمە باکمنسرفویرین، کاربونێکی پلە ٦٠'ە.
لەبەر ئەوەی لەو جیودیسە قووبە خراپانە دەچێ
بۆسەدە شێستەکانمی.
پێیان ئەوترێت "تۆپی بۆکێ".
ئەم دەلیلە بەکارهێنراوە بۆ پێشنیار کردن
کەلە کۆتای چاخی پێرمیان، ٢٥٠ ملێۆن ساڵ
لەمەوبەر، لاشێکی ئاسمانی بەرمان کەوتووە.
وەکاتێ مزنبەکە بەری ئەکەوێت،
پەستانەکە تۆپی بۆکێ بەرهەم دێنێت.
وە لدغات دروست دەکا لەسەر منزبەکە
هیلیۆمی پلە-٣؛ زۆر دەگمەنە لەسەر
ڕوبەری زەوی، وە زۆر باوە لە بۆشای ئاسمان.
بەڵام ئایا ئەمە ڕاستە؟
لە ساڵی ١٩٩٠، کارکردنەوە لەسەر
لەناوچوونی "کەی-تی"بۆ ماوەی ١٠ساڵ،
ڕۆێشتم بۆ باشوری ئەفریقا بۆ
ئەوەی کاربکەم دوو جار لە ساڵێکدا
لە بیابانی کارۆی مەزن.
زۆر بە بەخت بووم بۆ بینینی
شەو گۆڕانە لە باشوری ئەفریقا
بۆ ئەفریقای باشوری نوێ
کاتێ ساڵ بە ساڵ م بەسەر ئەبرد.
وەکارم لەسەر لەناو چوونی پێرمی کردووە،
خێمەم هەڵڵاوە وە لە ئەم قەبرانە بۆ چەند مانگێک.
وە پاشماوەکان زۆر جوانن.
دەزانن، شێوەی سەیری مێژو ناسان دەکەن
ئەم شیردەرانە وەک خشۆکەکان وان.
ئەمانە لە ناو کەلتورەکان نابینرێن.
ئێمە فیلم لەسەر ئەمانە ناکەین.
ئەمە گورگانە یان گورگونسیان.
ئەمە ئێسکی ئاژەڵێکە بە درێژای ١٨ ئینج
ئەمە لەوانەیە ٧ بۆ ٨ پێ بێت
وەک "لیزەرد"قووڕی درێژی پان بێت،
لەوانەیە سەری وەک شێربێ.
ئەمە گۆشت خۆرە تی-ڕیکس ی کاتی خۆیەتی.
بەڵام زۆریش هەیە.
ئەمە کوڕە فەقیرەکەمە پاتریک.
(پێکەنین)
ئەمە پێی دەوترێت خواندنەوەی
هەسارەکان بەرامبەر منداڵ.
ڕێک بووەستە ئێستا تۆ خشتەی.
(پێکەنین)
لە ڕابردوودا شتی گەورە هەبوو.
٥٥ جۆری شیردەرەکان وەک خشۆکەکان.
چاخی شیردەرەکان بە باشی و
بە ڕاستی دەستی پێ کردووە
٢٥٠ ملێۆن ساڵ لەمەو بەر...
... وەپاشان کارەساتێک ڕووی دا.
وە پاش ئەوە چاخی دایناسوورەکان ڕوویدا.
هەمووی هەڵە بوو؛ ئەبوایە
هەرگیز ڕوی نەدایە. بەڵام ڕوویدا.
ئیستا، بە بەختانە،
ئەم تریناکساودونەکە
لێرەدا بەقەدەر هێلکەی بولبلێک ئەبێت:
ئەم ئێسکە پێش ئەوەی
وێنەکەی بگرم دۆزیمەوە --
قەڵەمێ هەبوو بۆ ئەوەی پلەی
قیاسەکان تێبگەین، بە ڕاستی بچوکە --
ئەمە چاخی تریاسیکی خوارەوەیە،
دوای کۆتای لەناوچوونی سەرتاسەری.
ئەتوانی کونی چاوەکە بببینیت، وا ئەتوانیت
ژوردانە بچوکەکانە ببینیت لە پێشەوە.
ئەگەر ئەو ئێسکە زیانی پێ بگەیەندرێت،
ناتوانم ئەم موحازەرەیەتان پێ بڵێم.
شتێکی تر هەیە ئەویش ئەوەیە ئەگەر
ئەو ئێسکە زیانی پێ بگەیشتبایە ئێمە لێرە نەدەبووین؛
شیردەرەکان لێ نیە، هەموو جۆرەکان
بەر هەڵستی مانەوە بەردەوامی دەکەن.
ئایا، ئەتوانین شتێک بڵێین دەربارەی نمونەیەک
کە ببێ بەرداوامیش ئەبێت لەسەر ژیان و کێ لەناو ئەچێت؟
ئەمە جۆرێکە لە کۆتای
هێنان بە کاری ١٠ ساڵ.
مەودای شتەکان -- هێڵە سوورەکە
لەناوچوونی بە کۆمەڵ دەنوێنێ.
بەڵام لامانە بەردەوارم بووە
لەسەر ژیان و ڕزگاری بووە.،
وە دەرکەوتووە، ئەوانەی بەردەوام بوون
لە خوێن ساردەکان بوون.
ئاژەڵە خوێن گەرمەکان زیانێکی
گەورەیان بەرکەووتووە ئەم جارە.
ئەو ڕزگار بوانەی کە لە ژیاندا سەرکەوتوون
ئەو ژیانە پێک دێنن کە هەمووی وەک تیمساح وان.
یێشتا دەیناسور نیە؛ تەنها
ئەم شوێنە قورس و ناخۆشە و پیسە،
جووتێ شیردەرەکانی بچووک
کە خۆیان شاردۆتەوە لە قەراغەکاندا.
وە لەویا خۆیان دەشارنەوەوە
بۆ ١٦٠ملیۆن ساڵ،
هەتا ڕزگاریان دەبێت
لەلایەن هەسارە بچوکەکەی "کەی-تی"
کەواتە ئەگەر پێک دادان ڕوو نەدات چی؟
وە ئەوەی ڕووی دەدا بە ڕای من،
گەڕانەوە بووو دووبارە و دووبارە.
بۆ جیهانی پێش کامبریان،
بۆ چاخی یەکەم میکرۆبەکان،
وە میکرۆبەکان تا ئێستا لە دەرەوەن.
ڕقیان لێمانە، ئێمەی ئاژەڵ.
ئەوان دەیانەوێت جیهانەکەی خۆیان بگەڕێننەوە.
وە ئەوان هەوڵیان داوە دووبارە.
ئەمەش ئەمان بات بۆ بیرۆکەی ئەوەی
کە ژیان بۆتە هۆی لەناوچوونی سەرتاسەری
وە لەبەر ئەوەی ئەوەش
بە سروشت پێجەوانەی غایایە.
ئەم بیرۆکەکەی غایا، کەوا لە ژیان دەکات
کە باشتر بگونجێت بۆ خۆی --
هەرچ کەسێک ئەتوانێت لە ڕێگەیا بێت
لە ڕۆژێکی هەینی پاش نیوەڕۆ بەرە و لۆس ئانجەلوس
بڕوای بە بیردۆزی غایا دۆبێت؟ نەخێر.
کەواتە، من وای بۆ دەچم کە بەدیلێک هەبێت،
وە ژیان هەوڵ دەدات بە داستی خۆی خۆی لە ناو ببات --
نەک لەبەر ئەوەی کە خۆی بڕیار دەدات،
بەڵکوو تەنها لەبەر ئەوەی ئەوە ڕوودەدات.
وە ئەمەش چەکەکەیە، لەوە ئەچێ،
کە ئەوەی کردبێت لەم ٥٠٠ ساڵی دوای.
چەند میکرۆبێک هەیە بە ڕێگەی
گۆڕانکاری میتابۆلزمی لە خۆیدا،
هەڵدەستێت بە بەرهەم هێنانی
گوگردیدی هایدرۆجین،
ئەمەش بە بڕی زۆر گەورە ڕودەدات.
گوگردیدی هایدرۆجین ماددەیەکی
کوشندەیە بۆ ئێمەی مرۆڤ.
بڕی ٢٠٠ بەشی بۆ یەک ملێۆن
بەشی ئەبێت بەهۆی مردن.
ئەتوانی تەنها سەردانی دەریای ڕەش بکەین
یان چەند شوێنێکی تر -- کە دەریای لێبێت --
وردە وردە بچیتە قوڵای یەوە،
ئەوکاتە ئەبینیت ئاوەکەشی ڕەنگی ئەرخەوانیە.
ئەو ڕەنگە ئەرخەوانەی بەهۆی
بڕی زۆری میکرۆبات لەناویدا وەرگرتووە
کە پێویستی بە تێشکی خۆرەوە هەیە
بۆ ئەوەی بگۆڕێت بە گوگردیدئ هایدرۆجین،
ئەتوانین هەست بە بوونیان بکەین ئێستا وە
-- ئەتوانین بیان بینین --
وە هەروەها دەتوانین بوونیان
تێبینی بکەین لە ڕابردودا.
وە سێ ساڵی پێشوو
کرانەوەیاکی زۆر گەورەی بە خۆیەوە
بینی لە بوارێکی زۆر نوووێدا.
من خەریکە لەناوبچێم --
من زانایەکم ئێسک و پرووسکی کۆن کۆدەکاتەوە.
بەڵام شەپۆلی تازەی زانایانی ئەم بوارە
-- واتە خوێندکارەکانم لە کۆلێژ --
ئەوان نیشانە سروشتی یەکان کۆدەکاتەوە.
ئەوان ئەو چینە نیشتوانە وەردەگرن
و ڕؤنەکە بە تەنها پێ دەردەهێنن،
وە لە ڕێگەی ئەوەوە ئاوێتەکان بەرهەم دەهێنن
کە پەیوەندی هەیە بە جۆرێکی
دیاری کراوی مۆڵگە میکرۆبیەکان.
لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆن و زەیتانە ئەوەندە بەهێزن، دەتوانرێت
بە پارێزراوی لە ناو ئەو چینە نیشتوانە بمێننەوە
وە بۆ سەدەها ملیۆنساڵ بمێننەوە،
و پێمان بڵێ کێ لێرەدا ژیاوە و بوونی
هەبووە وە بەستمان زیندەوەران سەر زەوی یە.
وە ئەزانین کێ لێرە بووە.
لە کۆتای چاخی پێرمیان،
لە هەمبەر زورێک لەم لەناوچوونی بە کۆمەڵدا،
ئەوەمان بۆ دەرکەوت: ئایزورینیاراتین.
ئەوەیە کە پەیوەندی بەو چاخەوە هەیە.
ئەوەش بەس لە کاتێک ڕوودەدات
کە ڕووکەشی ئۆقیانووس هیچ ئۆکسجینی تیا نەبێت،
وە هەمووی سەرتاسەر داپۆشرابێت
بە گوگردیدی هایدرۆجین --
بە بڕێکی تەواو،
بۆ نموونە، :بۆ ئەوەی بگەینە ئانجام.
ئەمە وای لە (لی کامب)و ئەوانەی تر
لە زانکۆی پنسلڤانیا و گرووپەکەی من کرد،
کە پێشنیاری ئەوە بکەین
کە ناوم نابە باڵگە نەویستی کامب:
زۆربەی زۆری ئەو لەناوچوونە سەرتاسەریە
بە هۆی کەمی یان نەبوونی ڕێژەی ئۆکسجین بوو،
وە زۆری ڕێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن. وە دەرکەوت،
کە خراپتین کارتێکەر لەسەر گەرمبوونی جیهانی،
ئەوەیە کە گوگردیدی هایدرۆجین
لە ئۆقیانووسەکانەوە بەرهەم دێت.
ئەی سەرچاوەی ئەم جۆرە کیبریتە چییە؟
لەم حاڵەتەدا، سەرچاوەی دوووبارە
و دوووبارە لافاوی باز لت بوو.
ئائەوەیە دیمەنی زەوی ئێستا،
ئەگەر زیاترمان لێوەرگرتوو لێ دەرهێنا.
ئەوە وەک و ئەوە وایە
کە هەریەکێکیان بۆمبێکی هایدرۆجینی بێت؛
لە ڕاستیدا، کارتێکەریەکان
زۆر لەوە خراپترن.
ئەمەشی لە کاتێکدایە کە بڕێکی زیاتر لە کانزا جۆراو جۆرەکانی
زەوی دەردەهێنرێت بۆ سەر ڕووی زەوی،
بڵاوو دەکرێتەوە بەسەر
سەرتاسەری هەسارەی زەویدا.
تەنها گڕکانەکان نییە، کە هەموو
شتێک لەگەڵ خۆیدا لەناو ئەبات،
بەڵکوو ئەو دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەیە
کە لە گڕکانەکان بەرز ئەبێتەوە.
ئەمە ئۆتۆمبێلی ڤۆڵڤۆ نیە
،ئەمە گڕکانەکانە!!
بەڵام دووەم ئزکسیدی کاربۆن،
دووەم ئۆلکسیدی کاربۆنە.
کەواتە ئەمە هەموو ئەو زانیاریانەیە کە
لەگەڵ (ڕۆب بێرنی)لە زانکۆی -- یاڵ -- کۆمان کردەوە،
وە ئەوەی کە هەووڵ ئەدەین
کە پێی هەستین ئەوەیە
بە دوادا چوون بکەین بۆ تۆمارکردنی بڕی
دووەم ئۆکسیدە کاربۆن لە تۆماری بەردیدا هەر هەمووی --
وە دەتوانین ئەم کارە ئەنجام بدەین
بە چەند ڕێگەیەک --
وە هەموو خەتە سوورەکان لێرەدا دادەنێین،
کاتێک ئەم ڕووداوانە ڕووی دا
-- کە ناوی دەنێین لە ناوچوونی شووشەکان
وە دوو شت هەیە لێرەدا
کە زۆر جێی بەڵگەن بۆ من،
ئەوەیە کە ئەم لە ناو چوونە بە کۆمەڵانە ڕوو دەدات
کاتێک کە ڕێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن زیاد دەکات.
بەڵام دووەم شت
کە لێرەدا دەرمان نەخستتوە:
زەری هیچ سەهۆڵی لەسەر نەبووە
کاتێ کە ١٠٠٠ بەشمان هەبووە
بو هەر ملیۆنێک لە دووەم ئۆکسیدە کاربۆن.
ئێستا لە ئاستی ٣٨٠ داین و سەردەکەوین.
دەبێت بگەینە ئاستی ١٠٠٠ لە
سێ سەدەدا بە لایەنی زۆرەوە،
بەڵام داڤید باتیستی هاوڕێم
لە سیاتڵ ئەڵێ کە پێوویستمان بە سەد ساڵە.
بۆیە ئەم چینە داپۆشراوانە بە سەهۆڵ،
وە ئەم ٢٤٠پێ =٧٣م لە ئاستی ڕووی دەریاوە.
لە ماڵێکدا دەژیم کە باڵکۆنی هەیە ئێستا؛
وای لێدێت کە دیمەنێکی ئاویم لەبەر چاودا دەبێ.
ئەی دوای ئەمە چی ڕوودەدات؟
هەموو ئۆقیانووس دەبێت بە ڕەنگێکی پەمەی.
بەبڕوای ئێمە ئەوەیە ئەو هۆکارەی
کە ئێمە هەموو ئاڵۆزکاری یەی دوورودرێژ
بۆ ئەوەی ئەم گۆڕانکاریە لەسەر زەوی ڕووبدات.
ئێمە زۆر دەمێکە ئۆقیانووسەکانمان تێرربووە
بە گوگردیدی هایدرۆجین بۆ ماوەیەکی دورو درێژ.
رێ لە ژیانی ئاڵۆزدەگرن لە هەبووندا.
ئێمە دەزانین کە گوگردیدی هایدرۆجین
بوونی هەیە لە زۆر شوێنی سەر زەویدا.
ئێستا ئەم سلایدەتان نیشان دەدەم
-- ئەمە منم، دوو مانگ لەمەو بەر --
وە ئێستا سلایدێکی ترتان نیشان دەدەم
لەبەر ئەوەی ئەمە گیاندارەموفەزەلەکەمە.
لەسەر ئەم هەسارەیە بووە لە سەرەتای
بوونی گیانداراندا ٥٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەو بەر.
ئەمە تاقی کردنەوەیەکی بە دوادا چوونە،
کەسێ لە ئێوە مەلەوانەی سکوبایە؟.
ئەگەر بتانەوێت بچنە ناو
یەکێ لە خۆشترین پڕۆژەکانەوە،
ئەمە لە دەرەوەی ئەم چینە مەرجانیە مەزنەیە.
لەم کاتەدا ئێمە قسە دەکەین
ئەم نیوتلوسانە رەفتاری خۆیان دەگۆڕن
لەبەرژەوەندی ئێمە کاتێک کە لەوێ دەبین.
بەڵام تەنها شتێک دەربارەی ئەو ئەوەیە
کە هەرجارێ لە ماوەیەکی دیاریکراودا
ئێمەی مەلەوان کە لەوانەیە تووشی گرفت ببین،
ئێستا هەڵدەستم بەتاقی کردنەوەیەکی مێشکی بچکۆلە.
ئەمە قرشێکی سپی گەورەیە
کە هەندێک لەداوەکانی منی خواردووە.
بەرزمان کردەوە؛ هەتا
سەرەوە. ئەوە لەگەڵمدایە بەم شەوە.
بۆیە، لەگەڵی مەلە دەکەم،
وە گازی گرت لە قاچم.
٨٠ میل دوورم لە کەنارەوە،
هیچم لێ بەسەر دێت؟
ئێستا، ئەمرم.
پێنج ساڵی تر، هیوادارم ئەمەم لێ ڕوبدات:
ئەمگەڕێننەوە بۆلای بەلەمەکە،
ماسکێکی گازی پێم ئەبەخشرێت:
لە ملیۆنی ٨٠ بەشی
گوگردیدی هایدرۆجین.
پاشان فڕێ دەدرێمە ناو حەوزێکی سەهۆڵی یەو،
سارد دەکرێمەوە تا ١٥ پلە سارد تر
وە لەوانەیە ببرێم بۆ نەخۆشخانە
بۆ بەشی حاڵەتە چاودێری تایبەت.
وە ئەم هۆکارەی کە من دەتوانم ئەمە بکەم
لەبەر ئەوەیە کە ئێمە شیردەرەکان
بە زنجیرەیەک لەم ڕووداوی
گوگردیدی هایدرۆجینانە دا تێ پەڕیوین،
وە لاشەکانمان ڕاهاتووە.
وە ئێستا دەتوانین ئەمە بەکاربهێنین
وەک تازەگەری یەکی سەرەکی بواری پزیشکی
ئەمە مارک ڕۆسە، وەکالەتی
دارپا توبڵیان بۆ کردووە،
هەوڵیداوە لە چۆنیەتی ڕزگارکردنی ئەمریکیەکان
بدۆزێتەوە بە برینداربوونی جەنگە مەیدانیەکانیان.
ئەو بەرازی تەریف کردووە.
٨٠ بەشی لە ملیۆنێ
گوگردیدی هایدرۆجینی بۆ داناوە --
هەمان ئەم شتانە لە ناو چوونە
سەرتاسەری یەکانی ڕزگار کردووە --
وە مەمیلەکانی کردوە بە خشۆکەکان.
"بە بڕوای من وەڵامی نەتیجەی
مەمیلەکان و خشۆکەکان دەبینین
بەچونە ژێر کاریگەری
زنجیرەیەک لە گوگردیدی هایدرۆجین."
ئەم ئیمێڵەم لەوەوە
پێگەیشت دووساڵ لەمەو بەر؛
وتی: "وابزانم وەڵامی هەندێ
لە پرسیارەکانم دەست کەووتووە."
وە، مشکەکان خستە ژێر تاقی کردنەوەکانیەوە
وە بۆ ماوەیەکی زۆر
لە چوار سەعات وە شەش سەعات،
وە ئەمە زانیاری زۆر نووێیە
بۆی ناردووم لە ڕێگەم بۆ ئێرە.
لەسەرەوە، ئێستا، پلەی گەرمی
مشکێکە کەلەژێر تاقی کردنەوەدا بووە --
وە ئەو ڕیزە خاڵە، پلەی گەرمیەکانە.
کەوەتە پلەی گەرمیەکە لە ٢٥ پلەی سەدیدایە،
وە دادە بەزێ، و نزمی دەبێنێتەوە.
وە دوای شەش سەعات، پلەی گەرمیەکەی بەرز دەبێتەوە.
ئێستا، هەمان مشک ٨٠ بەشی
لە ملیۆنێ گوگردیدی هایدرۆجینی پێ دەدرێ
لەم پێنە بەیانیەدا،
سەیرکەن پلەی گەرمیەکەی چی لێدێت.
پلەی گەرمیەکەی دادەبەزێ.
لە ٣٥ پلەی سەدیەوە دادەبەزێت
بۆ ١٥ پلەی سەدی،
وە لە تاقی کردنەوەکە دەردەچن بە باشترین شێوە.
ئەمە ڕێگەیەکە کە دەتوانین خەڵکی ڕاکێشین
بۆ نەخۆشخانەی حاڵەتە چاودێری تایبەتەکان.
ئەمە چۆنێتی ئەو ڕێگەیەیە کە چۆن دەتوانین خەڵک بهێنین
کە پلەی سەدی یان زۆر نزم دەبێت هەتا دەگەنە نەخۆشخانە.
ئێستا، هەمووتان دەپرسن،
بەڵێ، ئەی شانەی مێشک؟
وە ئەمە یەکێکە لە مەزنترین
ڕووبەڕوبونەوەکانی کە ڕوودەدات.
ئێوە لە ڕودابێکدان.
دوو هەڵبژاردنتان لەبەر دەستایە:
یان دەمرن، یان دەبێت
گوگردیدی هایدرۆجینتان بدرێتێ
با بڵێین لە سەدا ٧٥ تان
زیان بە مێشکتان نەگە شتووە.
چی دەکەن؟
ئایا هەموومان دووگمەیەکمان هەیە
بڵێی، با بمرم؟
ئەمەمان بۆ دێت،
بە بڕوای من ئەمە شۆڕشێک دەبێت.
ئێمە ژیان ڕزگاردەکەین،
بەڵام ئەمە نرخی دەبێت.
سەیرکردنە نوێی لەناو چوونە سەرتاسەری بکات
ئەوەیە دەڵێ بە ڵێ ئێمە لێرەداین،
وە بەڵێ ئێمە دەبێ دوور بیر بکەینەوە،
لەبەر ئەوەی دووبارە لێدەدرێنەوە.
بەڵام مەترسیەکی گەورە ڕوبەڕومان دەبێتەوە.
زۆر بە ئاسانی دەتوانین بگەڕێینەوە
بۆ جیهانی گوگردیدی هایدرۆجین.
کۆزێ هەزار ساڵمان بەنێ --
وە ئێمەی ئادەمیزاد
دەبێت بەردەوام بین لەو هەزار ساڵانەدا --
ئایا دووبارە ڕودەداتەوە ؟ ئەگەر
بەردەوام بین، بەڵێ ڕوو دەداتەوە دووبارە.
چەند لە ئێمە بە فڕۆکە هاتووە بۆ ئێرە؟
چەند لە ئێمە پابەند بووە
بەرستی تەواوی خۆی
لە لێکولینەکانی بە پێی ڕێکەوتنی کیوتو
تەنها لە ڕێگەی سەفەر کردنەوە لەم ساڵدا؟
چەندێ لە ئێوە تێیی پەڕاندووە؟
بەڵێ، بە دڵنیایەوە تێم پەڕاندووە.
گرفتێکی گەورەمان هەیە
لە ڕووبەڕووبونەوەی جۆریدا.
ئەبێ بەسەر ئەمەدا زاڵ بین.
ئەمەوێ لەتوانامدا بێت بگەڕێمەوە بۆ ئەم ژێردەریایە.
زۆر سوپاس
(چەپڵەلێدان)
چرێس ئەندێرسن: من تەنها
پرسیارێکم هەبوو بۆت، پیتر.
ئایا بە باشی تێگەشتووم لە تۆ،
لێرەدا دەڵێیت
کە ئێمە لەلاشەکانیدا
وەڵام دانەوەی کیمیاییانەی
هەیە بۆ گوگردیدی هایدرۆجین
وەکۆ ئەوە دەسەلمێنێت کە
لە ڕابردوودا لەناوچوونی سەرتا سەری هەبووە
بەهۆی گٶڕینی کەش؟
پیتەر وارد: بەڵێ. هەموو خانەیەک تێماندا
ئەتوانێ هەندێ نا کۆتای گوگردیدی هایدرۆجین
بەرهەم بهێنێ لە کاتی ئەزمە گەورەکاندا.
ئەمە ئەوەیە ڕۆس دۆزیەوە.
کەواتە، ئەوەی ئێستا سەیری ئەکەین:
ئایا هێما جێدێڵێ؟
ئایا هێما جێدێڵێ لەسەر ئێسک یاخود ڕووەک؟
وە دەگەڕێنەوە تۆمارە
پاشماوەیەکان بۆ دۆزینەوەی
ئەوەی کە چەند لەمانە لە ڕابردوودا ڕویان داوە.
کرێس: ئەمە تەمەنێکی پزیشکیە باوەڕی پێ ناکرێت
بەڵام لە هەمان کاتدا تۆقێنەرە...
پیتەر: بەرکەوتێکی ترسێنەرە.