بیرم دێت کە لەگەڵ خۆم قسەم دەکرد،
"ئەمە هەموو شتێک دەربارەی چۆنییەتی
پەیوەندی کردنمان دەگۆڕێت".
[شتی بچووک].
[بیرۆکەی مەزن].
[مارگرێت گود ستووات و هایپەرلینک]
هایپەرلینک توخمێکی ڕونماییە،
مەبەستم ئەوەیە،
کاتێک تۆ نەرمەکاڵایەک لە سەر
مۆبایلەکەت یان کۆمپیتەرەکەت بەکار دەهێنیت،
چەندین کۆد لە پشت ڕوکارەکەیەوە هەیە
کە ڕێنمایی و فەرمان دەدەن بە کۆمپیتەرەکە
کە چۆن کار بکات،
بەڵام مرۆڤەکان کار بە ڕوکارەکەی دەکەن:
کاتێک کرتکە لەسەر ئەمە دەکەین،
دواتر شتێک ڕوو دەدات.
ئەمانە لە سەرەتایی دروست بوونیان
زۆر سادە بوون
و هیچ سەرنج ڕاکێش نەبوون.
نەخشێنەرانی ئەمڕۆ ژمارەیەکی
زۆر لە بژاردەیان لەبەر دەست دایە.
هایپەرلینک لە HTMLدا بەکار دێت.
ڕیزێکی بچووکی کۆدی هەیە.
ناونیشانی ئەو شوێنە دەخەیتە ناوییەوە
کە دەتەوێت کەسەکەی بۆ بنێریت.
ئەمە زۆر ئاسان و سەرنجڕاکێشە
بۆ ئەوەی فێر بیت چۆن دەکرێت.
کەواتە، لیستی هەموو سەرچاوەکانی
زانیاری لە هەر کوێیەکی ئینتەرنێت
بواری هایپەرلینکەکەیە.
کاتێک لە خوێندنگە بووم --
ئەمە پێش ئەو کاتەی کە خەڵك
بەم شێوەیە دەستی بە ئینتەرنێت بگات --
ئەگەر ویستبام توێژینەوەیەک بکەم،
دەبوو بە پێ چووبام بۆ پەرتوکخانەکە،
و ئەگەر پەرتوکەکە هەبا
کە دەمویست، ئەوا دوو شەش بوو.
هەندێک جار دەبوو بۆی گەڕابام،
بۆیە پڕۆسەکە چەند هەفتەیەکی دەویست.
ئێستا بیرکردنەوە دەربارەی ئەمە شێتییە،
چونکە، ئێستا بەهۆی
هەموو نوێگەرییە ناوازەکان،
بە دەستخستنی هیچ شتێک
ئەوەندە کاتی ناوێت.
لە ساڵی ١٩٤٥،
ئەم پیاوە بە ناوی ڤنیڤەر بوش.
کە کاری بۆ حکومەتی ئەمریکا دەکرد،
یەکێک لە بیرۆکەکانی کە پێشکەشی کرد،
بریتییە لە
"واو، مرۆڤەکان زانیاری زۆر بە دەست دەخەن،
و ئێمەش ناتوانین پەی بەو هەموو
پەرتوکانە بەرین کە خوێندومانەتەوە
یان پەی بە هەموو پەیوەندییەکانی
نێوان بیرۆکەکان بەرین."
ناوی لەم بیرۆکەیەی نابوو "مێمێکس،"
کە شوێنێکە دەتوانیت پەرتوکخانەیەکی
بچووکی کەسی
دروست بکەیت لە هەموو ئەو پەرتوک
و وتارانەی دەستت کەوتون.
ئەم بیرۆکەی پێکەوەبەستنی سەرچاوەکان
سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا.
دواتر لە ساڵی ١٩٦٠ەکان،
تێد نێڵسن پڕۆژەی زانەدوی ڕاگەیاند،
و گووتی،
"باشە چی دەبوو ئەگەر تەنها تایبەت
نەبا بە شتەکانی خۆم؟
چی ئەگەر توانیبام بیرۆکەکان
بە شێوەیەکی فرانتر بەیەکەوە ببەستم؟"
لە ساڵی ١٩٨٢، توێژەران لە
زانکۆی ماڕیلند
گەشەیان بە سیستەمێکدا بە ناوی
هایپەر-تایز.
ئەوان یەکەم کەس بوون کە خودی تێکستیان
وەک نیشانە دەر ی بەستەر بەکار هێنا.
دەریانخست کە ئەم بەستەرە شینە
لەسەر پاشبنەمایەکی خۆڵەمێشی
زۆر جوان دەردەکوێت،
و خەڵک دەتوانێت بە ئاسانی بیبینێت.
ئەپڵ لە ساڵی ١٩٨٧ هایپەر-کاردی داهێنا.
تۆ کۆمەڵێک کاردت هەیە،
دەتوانی پەیوەندی دروست بکەیت
لە نێوان کاردەکاندا.
لە ڕاستیدا هایپەر کارد توانی
ڕێگەت بدات لە چیرۆکێکدا هاتوچۆ بکەیت.
ئەم جۆرە دیدگا نا پێكەوە
بەستروانەی چیرۆك گێڕانەوە
پەرەسەندنێكی گەورەی وەرگرت
کاتێك ھایپەرلینك دەركەوت،
چونکە ئەوە ھەلی ئەوەی بەخەڵك بەخشی،
لە چیرۆکەکە تێ بگات.
ئەم بیرۆکە و داهێنانانە لە نێوان
ئەوانی تردا،
هانی تیم بێرنەرز لییدا کە ببێتە
داهێنەری تۆڕی جاڵجالۆکەی جیهانی.
هایپەرلینک وەکو بلۆکێکی
لێگۆ دەردەکەوێت،
کە بلۆکی بنچینەیییە بۆ
پەیوەندییە تۆڕییە زۆر ئاڵۆزەکان
کە ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا هەن.
سوپاس بۆ ئەوەی کە هایپەرلینکەکان
یەکەم جار درووست بوون،
خەڵکێکی زۆر تەنها بەکاری نەهێنان،
بەڵکو خەڵکێکی زۆریش درووستی کردن.
بۆ من، ئەمە یەکێکە لە دیموکراسیترین
نەخشاندنەکان کە تا ئێستا درووست بوون.