لە سەدەی ١١هەم و ١٢هەمدا،
زۆربەی خەڵکی ئینگلیز نەخوێندەواربوون.
کاتێک هیچ ڕێگایەک نەبوو تا ئینجیل فێرببن،
پیاوە ئاینیەکە دەرکەوت وەک چارەسەرێکی
بارودۆخەکە:
هەستا بە دروست کردنی شانۆ لە هەندێک چیرۆکی
ئینجیل‌دا
تەنانەت ئەوکەسانەی خوێندەواریشیان نەبوو
فێردەبوون.
پێی دەگوترا شانۆی نادیار
لەبەر ئەوەی وشەکان ڕەنگدانەوەی وتەکانی خوا
بوون.
لە هەمان کاتدا،
پیاوە ئایینیەکە گەشەی بە شانۆکەش دەدا
لەسەر قەشەی پەرستگاکە،
پێی دەوترا شانۆی موعجیزە.
لەسەرەتادا،
قەشەکان لەدەرەوەی ئینجیل شانۆیان کرد
لەسەر چەند هەنگاوێک لەدەرەوەی کاتێدڕاڵ.
خەڵکی زۆر بە باشی کاردانەوەیان هەبوو کە
ئەوان پێویستیانە لەسەر شەقام شانۆبکەن
لە دەوری گۆڕه‌پانی شارۆچکەكه.
بە دروستکردنی عەرەبانەی جوڵاو بۆ پێشاندانی
هەر شانۆیەک
بە شێوازێک کە لە دوای یەک ڕیزببوون،
دەیان توانی چه‌ند چیرۆکێکی بازنەیی دابنێن،
کە بینەری له
لە دروستبوونەوە
بۆ ده‌رخستنن ده‌برد
ئەو عەرەبانە گەڕۆکانە،
پێیاندهگوترا ئاهه‌نگی گشتی،
وەکو سندوقێکی گەورە وابوو لەسەر تایەکانی.
هەریەکەیان دوو نهۆم بوو.
نهۆمی خوارەوە پەردەی پێدادرابوو
و بۆ جل، ورده‌واڵه، جل گۆڕین بوو.
سەکۆی سەرەوە ڕوگەیەک بوو بۆ پێشاندان.
بینەرەکان لە چەندین سوچی شارۆچکەکە
کۆدەبوونەوە.
و ئاهه‌نگه گشتیه‌كه لەدەوری
بازنەکه‌دا دەجوڵا
تاوەکو گوندنشینەکان تەواوی زنجیرەکەیان
دەبینی.
هەر زوو، شانۆیه‌كان پێویستیان به
ئه‌كته‌ری زیاتر بوو
لەوەی کە پیاوە ئاینیەکە بتوانێت
ئاماده‌یان بكات..
بۆیه، لە سەدەی ١٣هەمدا.
سەندیکای جیاواز داوای بەرپرسیاریەتیان کرد
بۆ نواندنی شتی جیاوازتر لە بازنەکەدا.
مه‌به‌ستی ئەرکەکان پەرچدانەوەی
پیشه‌ی ده‌سته‌كان بوو.
بۆ نموونە، ده‌سته‌ی دارتاشەکان دەبێت
پیشانده‌ری
چیرۆکی كه‌شتی نوح بن،
وە ده‌سته‌ی نانکەرەکان پیشانده‌ری
كۆتا نانی ئێوارە بن.
دەتوانی بیهێنیتە پێشچاوت چیرۆکەکە چی لێدێت
ئەگەر ده‌سته‌ی گۆشتفرۆشەکە پیشانده‌ری
له خاچ دانی مەسیح بێت؟
بەڵێ، بەبێ قەشەکە
شانۆکان بە زووی گۆڕانکاریان بەسەرداهات
لە چیرۆکە ڕاستەکانی ئینجیلەکەیان.
لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٤هەمدا،
شێوه‌یه‌كی نوێی شانۆگەری،
کە پێی دەوترا شانۆی ڕەوشتایەتی،
دەستی پێ‌کرد.
باوەڕ،
ڕاستی،
چاکە،
وە کردەوەی چاک
هەموو بوون بەكه‌سێتیی لەسەر ڕوگەکە.
،لەهەمان کاتدا، بە پێچەوانەی چاکەکردن
لە درۆ،
چاوچنۆکی،
ئارەزوی جیهان،
و شەیتان
بوون بە دووژمن.
شانۆ ڕەوشتیەکان چیرۆکی ڕاستەقینە بوون
كه ئەو كهسێتییانه شه‌ڕ بۆ
کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆح ده‌كه‌ن.
بینەرەکان كه‌سێتییه بێڕهوشتهكانیان
خۆشدەوێت،
و بینەرەکان بوێردەبن
بۆ كارلێككردن له‌گه‌ڵ ئەکتەرەکان.
تێگرتنی خۆراکی خراپبوو و
تەنانەت شەڕه‌چەقۆ دروست بوون لەگەڵ
بینەرەکانی تر
ببووه شتێکی زۆر باو.
ڕۆڵگێڕی شەیتان
زۆرجار بەناو خەڵکدا تێدەپەڕێت
و چاودێره گوناملێنهكراوهكان ڕادەکێشێت
بۆ ناو دۆزەخێك کە هاوشێوەی دەمی ئەژدیها
وه‌سفكراوه.
چیرۆکه ئینجیلییە دروسته‌كان گۆردراوه
بۆ چیڕۆکی سه‌ره‌تایی و هەندێکجار چیرۆکی
گاڵتە ئامێز.
پیاوی ئاینیهكه مه‌به‌ستی بوو
لەدژی بێڕەوشتی فێریان بكات.
چه‌ند گاڵتە ئامێزە، کە شانۆ بەڕەوشتەکان
لە ڕاستیدا هانی خراپهیاندا زیاتر بڵاوبن
وەک لە چاكه‌كاریی.
لە ناوەڕاستی سەدەی ١٥یەمدا،
کڵێسا دەستی کرد بە یاخیبوون لە دژی
ئه‌و پێشاندانانه.
دەستووری شارۆچکەکە ئەوەیە کە هەر شانۆیەک
پێویستە لە دەرەوەی سنوری شارەکە دروست
بکرێت.
یەکێک لە یەکەمین شانۆکان
وەک چاپێكی گەورەتری پاجیانت دروستکرا،
لەگەڵ چه‌ند چینێك له‌كورسی دانراو
لە هۆڵی شانۆیی
بە ڕووبەرێکی گیای دەوری گیرابوو لە پێش
شانۆکە.
ناسراو دیاره؟
ویڵیام شکسپیری گەنج
لێره لەشانۆدا پەرەی بە پیشەکەی خۆیدا
لەکۆتایدا ناوی گۆی زه‌ویان لێنا.
شانۆی ڕەوشتی سەردەمی ناوەڕاست بووه
په‌یدابوونی نووسه‌ری شانۆیی سه‌رده‌می
ژیانه‌وه کە لە ململانێ ناوەکیەكان و
ویژدانی مرۆڤ هه‌ڵده‌قوڵێن.
و ئەمە، لە ڕاستیدا، چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی
دراما بوو
وەک شێوازێكی هونەری ئه‌ده‌بی.