کام لەمانە کەمترین کاربۆهایدرەیتی تێدایە؟ ئەم نانە لول دراوە؟ ئەم قاپە برنجە؟ یان ئەم قتووە ساردییە؟ پرسیارێکی بەهەڵه‌دابەرە. هەرچەندە لە ڕێژەی چەوری، ڤیتامینەکان و پێکهاتە خۆراکییەکانی تردا جیاوازن، لەڕووی پێکهاتەی کاربۆهایدرەیتەوە لەیەکترەوە نزیکن. کەواتە ئەوە چی دەگەیەنێت بۆ ژەمە خۆراکەکەت؟ پێش هەموو شتێک، کاربۆهایدرەیت پۆڵێنە خۆراکییەکەیە بۆ شەکرەکان و گەردەکانی لەشت شییان ئەکاتەوە بۆ درووستکردنی شەکرەکان. کاربۆهایدرەیتەکان ئەکرێت سادە یان ئاڵۆز بن بەپێی پێکهاتەکان. ئەمە شەکرێکی سادەیە، یان تاک شەکر. گلوکۆز، فرەکتۆز، و گالاکتۆز، هەموویان شەکری سادەن. دوانیان بەیەکەوە ببەستەرەوە، و دەبن بە دوو شەکری، لاکتۆز، ماڵتۆز، یان سوکرۆز. کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزەکان، لەلایەکی ترەوە، سێ شەکری سادە یان زیاتر پێکەوە بەستراونەتەوە. کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزەکان بە سێ بۆ دە شەکری پێکەوە بەستراوەوە کەمشەکرەکانن. ئەوانەی دە شەکر زیاترن فرەشەکرەکانن. لەکاتی هەرسدا، لەشت ئەو کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزانە شیئەکاتەوە بۆ پارچەی بنیاتنەری تاکشەکری، کە ئەکرێت خانەکانت بەکاریانبێنێت وەک وزە. بۆیە کاتێک خواردنێک ئەخۆیت کە کاربۆهایدرەیتی زۆربێت، ڕێژەی شەکری خوێنت، کە لەکاتی ئاساییدا هێندەی کەوچکە چایەکە، بەرزدەبێتەوە. بەڵام ڕاڕەوی هەرست هەمان کاردانەوەی بۆ هەموو جۆرەکانی کاربۆهایدرەیت نابێت. بۆ نموونە نیشاستە و ریشاڵ، هەردووکیان فرەشەکرن، هەموویان لە ڕووەکەوە هاتوون، هەردووکیان لە سەدان هەزار تاک شەکر پێکهاتوون کە پێکەوە لکێنراون، بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز لەیەک بەستراون، و ئەوەش کاریگەرییەکەی ئەیانبێت لەسەر لەشت ئەگۆڕێت. لە نیشاستەکانا، کە ڕووەکەکان بەزۆری هەڵیدەگرن بۆ وزە لە ڕەگەکان و تۆوەکانیان، گەردەکانی گلوکۆز بە بەستەری ئەلفا پێکەوە لکێنراون، کە زۆربەی بە ئاسانی تێک ئەشکێت بە ئەنزیمەکانی ڕاڕەوی هەرست. بەڵام لە ڕیشاڵەکاندا، بەستەرەکانی نێوان گەردە تاکشەکرەکان بەستەری بێتان، کە لەشت ناتوانێت تێکی بشکێنێت. ڕیشاڵەکان هەندێک نیشاستەش ئەگرن، بەوەش ناهێڵن ئەوانیش شی ببنەوە، ئەبێتە هۆکار بۆ شتێک کە پێی ئەوترێت نیشاستەی بەرگەگر. بۆیە خواردنەکانی پڕن لە نیشاستە، وەک پسکیت و نانی سپی، بە ئاسانی هەرس ئەکرێن، بەخێرایی ڕێژەیەکی زۆر گلوکۆز دەرئەیەنە ناو خوێنتەوە، هەمان شت ڕووئەیات ئەگەر شتێک بخۆیتەوە گلوکۆزی زۆر تێدابێت، وەک ساردی. ئەم خواردنانە ڕێژەیەکی شەکری بەرزیان هەیە، ئەو بڕەی خواردنێکی دیاریکراو ئاستی شەکری خوێنتی پێ بەرز ئەکاتەوە. ساردی و نانی سپی ڕێژەیەکی شەکری هاوشێوەیان هەیە چونکە کاریگەرییەکی هاوشێوەیان هەیە لەسەر شەکری خوێنت. بەڵام کاتێک خواردنەکان ئەخۆیت کە ڕیشاڵیان زۆرە، وەک سەوزە، و میوە و دانەوێڵە، ئەو بەستەرە بێتایانەی هەرس نابن دەردانی شەکر بۆ خوێن خاودەکەنەوە. ئەو خواردنانە ڕێژەی شەکریان نزمە، و خواردنەکانی وەک هێلکە، پەنیر، و گۆشت، نزمترین ڕێژەی شەکریان هەیە. کاتێک شەکر لە ڕاڕەوی هەرسەوە ئەچێتە ناو سوڕی خوێنەوە، لەشت دەست بە چالاکی ئەکات بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ناو شانەکانت بۆ ئەوەی لەوێ ڕێکبخرێتەوە و بەکاربێت بۆ وزە. ئەنسولین، هۆرمۆنێکە لەناو پەنکریاسدا درووست دەکرێت، یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکانی لەش، بۆ ڕێکخستنی شەکر. کاتێک ئەخۆیت و شەکری لەشت بەرز ئەبێتەوە، ئەنسولین دەرئەدرێتە ناو خوێنەوە. وا لە خانەکانی ماسولکە و خانە چەورییەکان دەکات ڕێگە بە شەکر بەن بۆ ناویان و دەست ئەکەن بە گۆڕینی بۆ وزە. ئاستی ئەوەی یەکەیەکی ئەنسولین شەکری خوێن کەم ئەکاتەوە یارمەتیمان ئەدات لە شتێک تێبگەین پێی ئەوترێت هەستیاری ئینسولین. هەتا یەکەیەکی ئەنسولین زیاتر شەکری خوێنت دابەزێنێت، زیاتر هەستیارده‌بیت بۆ ئینسولین. ئەگەر هەستیاری بۆ ئینسولین دابەزێت، ئەناسرێت بە هەبوونی بەرگری بۆ ئینسولین. پەنکریاس هێشتا ئینسولین دەرئەیات، بەڵام خانەکان، بەتایبەتی خانەکانی ماسولکە، کەمتر و کەمتر ئەکەونە ژێر کاریگەرییەکەی، بۆیە ڕێژەی شەکر دانابەزێت، و ئینسولینی خوێن بەردەوام ئەبێت لە بەرزبوونەوە. ئەگەر بەشێوەیەکی درێژخایەن کاربۆهایدرەیتێکی زۆر بخورێت لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبونی بەرگری بۆ ئینسولین، و زۆر زانا باوەڕیان وایە بەرگری بۆ ئینسولین دەبێتە هۆی دۆخێکی قورس کە پێی ئەوترێت کۆمەڵە نەخۆشی زیندەپاڵی. ئەوەش زنجیرەیەک نیشانە لەخۆدەگرێت، بە بەرزی شەکری خوێنەوە، زیادبوونی چێوەی کەمەر، و بەرزی پەستانی خوێن. مەترسییەکانی هەندێک نەخۆشی زیاد ئەکەن، وەک نەخۆشی دڵ و سوڕی خوێن و جۆری دووەمی شەکرە. بەربڵاوییەکەشی زۆر بەخێرایی زیاد ئەکات لە جیهاندا. نزیکەی %٣٢ی دانیشتووانی ئەمریکا کۆمەڵە نەخۆشی زیندەپاڵیان هەیە. کەواتە با بگەڕێینەوە سەر ژەمە خۆراک. ئەگەر خواردنەکەت شیرین بێت یان نا، شەکر هەر شەکرە، کاربۆهایدرەیتی زۆر کێشە ئەبێت. بۆیە لەوانەیە بتەوێت وازبێنیت لە خواردنی پاستا، پاروە سووشی، نانی سپی، پارووە گەورە، دۆنەت، و هەمبەرگر، و لەفە.