ئایا ههرگیز لەناو حەوزی مەلەکردن
سەرئاو کەوتوویت؟
بەگەرمی و ئاسوودەییەوە بڵێی.
"کوڕە، زۆر نایابە ببیتە ئاسمانگەڕ!
دەتوانیت لە بۆشایدا بگەڕێیت، و
سەیری زەوی و هەموو شتێک بکەیت لەخوارەوە.
زۆر ڕێکوپێک دەبوو!"
بەڵام بەهیچ جۆرێک بەو شێوەیە نیە.
ئەگەر لەبۆشایی دەرەوەدا بیت،
بەدەوری زەویدا دەخولایەوە
بەوە دەگوترێت بەربونەوەی ئازاد.
لەڕاستیدا تۆ بەرەو زەوی بەردەبیتەوە.
بۆ ساتێک بیری لەوە بکەوە:
ئەمە ئەو هەستەیە کە هەتە
کاتێک بەسەر لوتکەی
هێڵی یاری ڕێگای مەرگدا دەڕۆیت،
تۆ تەنها ئەمە دەکەیت
بەڵام بەردەوام بەدەوری زەویدا دەخولێیتەوە،
بۆ ماوەی دوو، سێ، چوار کاتژمێر، یان بە ڕۆژ
هەرچەندێک بخایهنێت، وایە؟
کەواتە، خولانەوە چۆن ڕوودەدات؟
با سەیری پەڕەیەکی ئیسحاق نیوتن بکەین.
ئەو ئەم بیرۆکەی هەبوو،
تاقیکردنەوەیەکی عەقڵی:
تۆپ هاوێژێک دەبەیت و
لەسەر لوتکەی گردێکی دادەنێی.
ئەگەر تۆپەکە بهاوێژیت،
کەمێک دوور دەکەوێتەوە.
بەڵام ئەگەر بە بەهێزتر بێت،
ئەوا دورتر دەڕوات، لەبەرئەوەش کەمێک
لە لارایی زەوی تێدەپەڕێت و دەکەوێت.
باشە، دەتوانی خەیاڵ بکەیت
ئەگەر زۆر زۆر بەهێزتر بیهاوێژیت،
ئەوا بە هەموو دەوری زەویدا دەڕوات و
دەگەڕێتەوە و لە پشتەوە پێت دەکەوتەوە
یان شتێک لەو جۆرە.
با بگەڕێینەوە دواوە
و تۆ بخەینە ناو مانگێکی دەستکرد
بەسەر جەمسەری باکوری زەویدا و
وادابنێ سەرەوە باکورە.
تۆ دێیتەوە خوارەوە و بەر زەوی دەکەویت.
بەڵام، لەڕاستیدا بەلادا زۆر خێرا دەجوڵێیت.
هەربۆیە کاتێک دێیتەخوارەوە،
تۆ له دهستی دهدهیت.
تۆ خۆت لە لاتەنیشتی زەوی خۆت دەبینیتەوە
کە بەرەوخوار دەچیت و
ئێستا زەوی ڕاتدەکێشێتەوە لە لاکانەوە.
ئەوە ڕاکێشانەوەی تۆیە بۆ ناوەوە و
تۆش دەکەویت،
دووبارە زەوی لەدەست دەدەیت و
ئێستا لە ژێرەوەی زەویت.
زەوی بۆسەرەوە پاڵت دەنێت
بەڵام تۆ هێشتا بەلادا دەجوڵێیت.
بۆیە جارێکی تر زەوی لەدەست دەدەیت.
ئێستا تۆ لە بەشەکەی تری زەویت و
بەرەوە سەرەوە دەجوڵێیت،
زەویش بەرەو لاکان پاڵت دەنێت.
بۆیە تۆ بەلاکاندا بەردەبیتەوە،
بەڵام دەبێت بۆسەرهوە بجوڵێیت
بۆیە زەوی لەدەست دەدەیت.
ئێستا گەڕایتەوە سەرەوەی زەوی،
لەسەر جەمسەری باکور،
بەرەو لا دەڕۆیت و بەردەبیتەوە،
بەڵێ، بیرت بۆی چوو.
بەردەوام لەدەستی دەدەیت
چوونکە زۆر خێرا دەجوڵێیت.
بەم جۆرە،
ئاسمانگەڕ بەدەوری زەویدا دەخولێنەوە.
ئەوان هەمیشە بەرەو زەوی بەردەبنەوە،
بەڵام هەمیشە لەدەستی دەدەن
لەبەرئەوە هەموو کات لە بەربوونەوەدان.
ئەوان واهەست دەکەن بەردەبنەوە،
بۆیە تۆ تەنها دەبێت لەبیری بکەیت.
بەشێوەیەکی هونەری، ئەگەر بەخێرایی تەواو
ڕابکەیت و کەوتیت،
دەکرێت زەوی لەدەست بدەیت.
بەڵام یەک کێشەی گەورە هەیە.
یەکەم،
دەبێت بەخێرای 8/کم لە چرکەیەکدا بڕۆیت
کە دەکاتە 18،000 میل لەیەک کاتژمێردا،
تەنها زیاتر لە ماک 23!
کێشەی دووەم:
ئەگەر بەو خێراییە بڕۆیت،
بەڵێ، بەدەوری زەویدا دەخولێیتەوە و
دێیتەوە هەمان شوێن،
بەڵام هەوایەکی زۆر دێتە سەر ڕێت،
زۆر کەمتر خەڵک و شتی تر.
بۆیە، ڕەنگە
بەهۆی بەرکەوتنی بەرگەهەوا بسوتێیت.
هەربۆیە، من پێشنیاری ئەوە ناکەم.