0:00:06.990,0:00:09.802 ئەم ئاژەڵانە بە گشتی لە چیدا ھاوبەشن؟ 0:00:09.802,0:00:11.942 زیاتر لەوەی تۆ بیری لێ دەکەیتەوە. 0:00:11.942,0:00:15.872 بە هاوبەشی لەگەڵ زیاتر ٥٠٠٠ جۆری تر،[br]ئەوانیش شیردەرن، 0:00:15.872,0:00:18.853 یان ئەندامی پۆلی مەمکدارەکانن. 0:00:18.853,0:00:21.903 هەموو شیردەرەکان بڕبڕەدارن،[br]واتا بڕبڕەی پشتیان هەیە. 0:00:21.903,0:00:24.411 بەڵام شیردەرەکان جیاکراونەتەوە[br]لە بڕبڕەدارەکانی تر 0:00:24.411,0:00:27.283 بە ژمارەیەک لە تایبەتمەندی هاوبەش. 0:00:27.283,0:00:28.953 وەک خوێنی گەرم، 0:00:28.953,0:00:31.173 مووی جەستە یان فەروو، 0:00:31.173,0:00:33.593 توانای هەناسەدان بە بەکارهێنانی سییەکان، 0:00:33.593,0:00:36.524 و تێرکردنی بێچووەکانیان بە شیر. 0:00:36.524,0:00:38.264 بەڵام سەرەڕای ئەم لێکچوونانە، 0:00:38.264,0:00:41.552 ئەم دروستکراوانە هەروەها چەندین[br]جیاوازی زیندەزانیشیان هەیە، 0:00:41.552,0:00:44.823 و یەکێک لە دیارترینیان ئەوەیە کە[br]چۆن وەچە دەخەنەوە. 0:00:44.823,0:00:48.844 با لە ئاشناترینیانەوە دەست پێ بکەین,[br]شیردەرە وێڵاشدارەکان. 0:00:48.844,0:00:50.143 ئەم کۆمەڵەیە مرۆڤ[br]دەگرێتەوە، 0:00:50.143,0:00:50.864 پشیلەکان، 0:00:50.864,0:00:51.584 سەگەکان، 0:00:51.584,0:00:52.392 زەڕافەکان، 0:00:52.392,0:00:56.354 و هەتا نەهەنگی شینیش،[br]گەورەترین ئاژەڵی سەر زەوی. 0:00:56.354,0:00:59.433 ئەمە ئاوەڵە، پەپکەیەکی پتەو و دەوڵەمەند[br]بە ڕیشاڵی خوێن، 0:00:59.433,0:01:03.984 بەستراوە بە دیواری منداڵدان بۆ یارمەتیدانی[br]گەشەی کۆرپەلە. 0:01:03.984,0:01:07.384 ئاوەڵ ئەوەیە کە کۆرپەلە بە زیندوویی[br]دەهێڵێتەوە لە ماوەی سکپڕی. 0:01:07.384,0:01:09.814 راستەوخۆ بەستراوە بە پێدەری خوێنی دایک، 0:01:09.814,0:01:13.336 ڕاستەوخۆ ماددەی خۆراکی و خوێن دەنێرێت[br]بۆ ناو جەستەی کۆرپەلە 0:01:13.336,0:01:15.194 لە ڕێگەی ناوکە پەتکەوە، 0:01:15.194,0:01:18.484 و هەروەها پاشەڕۆکانیش دەردەداتە دەرەوە. 0:01:18.484,0:01:22.945 شیردەرە وێڵاشدارەکان زیاتر لە منداڵدان[br]دەمێننەوە وەک لە شیردەرەکانی تر. 0:01:22.945,0:01:28.416 بۆ نموونە کۆرپەلەی نەهەنگی شین، بە نزیکەیی[br]ساڵێکی تەواو لە منداڵدان دەمێننەوە. 0:01:28.416,0:01:31.675 ئاوەڵ کۆرپەلە بە زیندویی دەهێڵێتەوە[br]تا کاتی لە دایک بوونیان، 0:01:31.675,0:01:33.316 کاتێک ناوکە پەتک دەپچڕێت 0:01:33.316,0:01:35.305 هەناسەدانی بێچووی تازە لە دایک بوو، 0:01:35.305,0:01:36.606 دەمارە کۆئەندامی، 0:01:36.606,0:01:40.296 و کۆئەندامی هەرسی جێی دەگرێتەوە. 0:01:40.296,0:01:45.199 درێژییەکەی نزیکەی ٢٣ پێیە، بێچووی[br]تازە لە دایک بوو توانای مەلەکردنی هەیە. 0:01:45.199,0:01:46.867 شەش مانگی دواتر بەسەر دەبات 0:01:46.867,0:01:53.477 بە خواردنەوەی ٢٢٥ لیتر لە شیری پڕ لە چەوری[br]دایکی ڕۆژانە. 0:01:53.477,0:01:57.097 لە هەمان کاتدا، لە ئوستڕالیا، دەتوانیت[br]جۆری دووەمی شیردەر بدۆزیتەوە. 0:01:57.097,0:01:59.789 توورەکە دارەکان. 0:01:59.789,0:02:02.968 بێچووی توورەکە دارەکان زۆر بچووک و نەرمن[br]کاتێک لە دایک دەبن 0:02:02.968,0:02:07.543 بۆیە پێویستە لە توورەکەی دایکیان[br]گەشە بکەن. 0:02:07.543,0:02:11.368 کوۆڵ بە نموونە، بچووکترین توورەکە دار[br]لە جیهان، 0:02:11.368,0:02:14.468 کە کێشی تەنها ١٨ میلیگرامە کاتێک[br]لە دایک دەبێت، 0:02:14.468,0:02:18.207 کە بە نزیکەیی هاوتای ٣٠ دەنکە شەکرە. 0:02:18.207,0:02:20.249 توورەکە دارێکی تر، کەنغەر، 0:02:20.249,0:02:24.497 کە بێچوی بە قەد دەنکە شەکرۆکەیەک[br]دەخاتەوە. 0:02:24.497,0:02:27.969 بێچووەکە گاگۆلکێ دەکات بەرەو خوارەوە،[br]بە ناوەڕاستی سێ زێیەکەی دایکیدا، 0:02:27.969,0:02:29.979 دواتر بەسەر دەکەوێت بۆ توورەکەکە، 0:02:29.979,0:02:33.799 ئەو شوێنەی کە ٦-١١ مانگی شیرخواردنی[br]تێدا بەسەر دەبات. 0:02:33.799,0:02:36.509 هەتا دوای ئەوەی بێچووی کەنغەر ئەم پەناگە[br]گەرمە جێ دەھێڵێت 0:02:36.509,0:02:38.898 دەگەڕێتەوە بۆ خواردنەوەی شیر. 0:02:38.898,0:02:43.380 هەندێک جار، ئەو یەکێکە لەو سێ بێچووەی[br]دایکی بۆیانی هەڵگرتووە. 0:02:43.380,0:02:47.949 مێینەی کەنغەر بە زۆری دانەیەک هەڵدەگرێت[br]لە منداڵدانیدا 0:02:47.949,0:02:50.360 و دانەیەکی دیکە لە توورەکەکەی. 0:02:50.360,0:02:52.209 لە حاڵەتی نەخوازراویشدا، 0:02:52.209,0:02:55.699 مێینەی کەنغەر دەتوانێت سکپڕییەکەی ڕابگرێت. 0:02:55.699,0:02:59.390 کاتێک ئەمە ڕوودەدات، دەتوانێت دوو جۆر شیری[br]جیاواز بەرهەم بێنێت، 0:02:59.390,0:03:00.652 یەک بۆ تازە لە دایک بووەکە 0:03:00.652,0:03:03.691 و یەکێکیش بۆ بێچووە گەورەترەکە. 0:03:03.691,0:03:06.840 وشەی شیردەر بە مانای سینگ دێت، 0:03:06.840,0:03:08.211 کە کەمێکیش هەڵەیە 0:03:08.211,0:03:11.611 لەبەرئەوەی کاتێک کەنغەرەکان شیر[br]بەرهەمدێنن لە مەمیلەی توورەکەکانیاندا، 0:03:11.611,0:03:14.351 ئەوان سینگیان نییە لە ڕاستیدا. 0:03:14.351,0:03:21.391 هێلکە کەرەکانیش نییانە، سێیەم و نامۆترین[br]نموونەی وەچە خستنەوەی شیردەرەکان. 0:03:21.391,0:03:24.301 پێشتر سەدان جۆری هێلکە کەرەکان[br]بوونیان هەبوو، 0:03:24.301,0:03:26.892 بەڵام تەنها پێنجیان ماون: 0:03:26.892,0:03:31.571 چوار جۆریان مێروو خۆرکەن و دەنوک مراوی. 0:03:31.571,0:03:34.412 وشەی هێلکە کەر بە مانای یەک کون دێت 0:03:34.412,0:03:37.182 وەک ئاماژەیەک بۆ تاک دەرچە بۆ[br]وەچە خستنەوە، 0:03:37.182,0:03:38.242 پیسایی کردن، 0:03:38.242,0:03:40.152 و هێلکە کردن. 0:03:40.152,0:03:40.952 وەک باڵندەکان 0:03:40.952,0:03:41.812 خشۆکەکان، 0:03:41.812,0:03:42.663 ماسی، 0:03:42.663,0:03:43.613 دایناسوڕەکان، 0:03:43.613,0:03:44.613 و ئەوانی تریش، 0:03:44.613,0:03:49.053 ئەم جۆرانە هێلکە دەکەن نەک بەچکەیان ببێت. 0:03:49.053,0:03:51.492 هێلکەکانیان توێکڵ نەرمن، 0:03:51.492,0:03:56.005 کاتێک بەچکەکانیان دەتروکێن، شیر دەمژن[br]لە کونیلەکانی جەستەی دایکیان 0:03:56.005,0:03:59.694 هەتا ئەوکاتەی کە خۆیان دەتوانن[br]خواردن بخۆن. 0:03:59.694,0:04:03.994 سەرەڕای هێلکە کردن و تایبەتمەندییەکانی کە[br]زیاتر هاوشێوەی ئەوانەن کە شیردەر نین، 0:04:03.994,0:04:06.507 وەک پێی پەردە داری دەنوک مراوی، 0:04:06.507,0:04:07.364 دەنووک، 0:04:07.364,0:04:10.174 و چڕنووکی ژەهراوی لە پێی نێرینەکان، 0:04:10.174,0:04:13.103 لە ڕاستیدا ئەوان شیردەرن. 0:04:13.103,0:04:16.794 ئەمەش لەبەرئەوەی هەمان تایبەتمەندییەکانی[br]شیردەریان هەیە 0:04:16.794,0:04:20.504 و پەرەسەندنیان پەیوەستە بە پۆلەکەوە. 0:04:20.504,0:04:21.575 چ وێڵاش دار، 0:04:21.575,0:04:22.544 توورەکە دار، 0:04:22.544,0:04:23.695 یان هێلکە کەر بن، 0:04:23.695,0:04:27.380 هەر یەک لەم دروستکراوانە و ڕێگەی بێ هاوتا[br]و هەروەها نامۆی وەچە خستنەوەیان ھەیە، 0:04:27.380,0:04:32.007 هەزاران ساڵە سەرکەوتوو بووە[br]لە هێنانە دونیای جۆراو جۆر 0:04:32.007,0:04:34.032 بۆ ناو شانشینی شیردەرەکان.