من دکتۆری شێرپەنجەی مناڵانم
و لێکۆڵەرم لە ڕەگە خانە
لە زانکۆی ستانفۆرد
کە زیاتر گرنگیم بە چاندنی مۆخی ئێسکداوە.
لە ژێر کاریگەری جیڵ
بۆڵت تایلەرساڵی ڕابردوو،
،مێشکی مرۆڤێکم نەهێناوە
بەڵام لیترێک مۆخی ئێسکم هێناوە.
مۆخی ئێسک ئەوەیە کە بەکاریدەهێنین
بۆ ڕزگارکردنی ژیانی دەیان هەزار نەخۆش،
زۆرلەوانەی شێرپەنجەی پێشکەوتویان
هەیە وەکوشێرپەنجەی خوێن و لیمف
.و هەندێ نەخۆشی تر
بۆیە، چەند ساڵێک لەمەوبەر،
کرداری چاندنم دەکرد لە سانفۆرد.
من لە ژوری نەشتەرگەریدام.
بۆب لێرە لەگەڵمانە،
کە بەخشەرێکی خۆبەخشە،
مۆخی ئەو بۆ هەموو ناوچەکە دەنێرین
بۆ ڕزگارکردنی ژیانی
.منداڵیک کە شیرپەنجەی خوێنی هەیە
لەڕاستیدا چۆن ئەو مۆخە وەردەگرین؟
هەموو تیمی O.R. لەگەڵمانن،
سڕکردنی گشتی ،پەرستارەکان،
دکتۆرێکی تریش لەولای منەوە.
بۆب لەسەر مێزەکە، ئەم جۆرە دەرزیە دێنین،
.دەزانی، زۆر گەورە نەبێ
وئەو ڕێگایەی پێدەکەین
ئەوەیە لەبنەڕەتدا
ئەمە دەخەینە ناو شانەی نەرمەوە،
و بەجۆرێک دایدەگرینە ناو ئێسکی ڕەق،
--بەرەو توچوس -- کە چەمکێکی تەکنیکیە
و دەرهاویشتنی نزیکەی
۱۰ میل لە مۆخ بۆ دەرەوە،
.هەرجارێک بە سرنج
ودەیدەینە دەست پەرستارێک.
دەیخاتە ناو قوتویەک.
دەیداتەوە من.
ئەمە دووبارە و دووبارە دەکەینەوە.
.بۆ نزیکەی ۲۰۰ جار
لەکۆتایی ئەمە قۆڵم ژاندەکا ،دەستم شل دەبێ،
بۆب تەنیا جێدێڵم،
بەشی دواوەی بەشتێک دەچێ زۆر وەکو ئەمە،
پەنیری سویسری.
وا بیردەکەمەوە، دەزانن، ئەم پڕۆسەیە
گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە بۆنزیکەی ٤۰ ساڵ.
لەوانەیە ڕێگایەکی باشتر هەبێ بۆکردنی ئەمە.
بۆیە بیرم کردەوە لەڕێگایەکی ئاسنتر،
و ئامێرێکی نوێ کە پێی دەلێن ماڕۆ ماینەر.
ئەمەیە.
ڕێگای ،کارکردنەکەی لێرە پیشاندراوە.
شێوازی ستانداردمان
بینینی-ناوەوەی نەخۆشەکە.
،لەجیاتی چونە ناو ئێسکەکە بۆ چەندەها جار،
تەنها یەکجار دەچین،
بۆ پێشەوە یان دواوەی حەوز.
و قەستەڕەی، بەهێزمان پێیە
وایەرێکی پێوەیە دەمێنێتەوە
لە بەشە خرماویەکەی مۆخ
بە پێی ئەو هێڵە دەڕوا، کاتێ دەیجوڵێنی.
وادەکا بە خێرایی دەریبێنی،
یان مژینی، مۆخی ئێسک
بە خێرایی لە یەک کونەوە
.چەند هاتوچونێک لەوێوەدەکەین
پێویست بە ڕۆبۆتەکان ناکا.
،بۆیە، بۆب تەنها کونێکی تێدەکرێ،
لەگەڵ بەنج
ئەم بەرهەمە دەبەخشێت وەکو نەخۆشی دەرەوە.
هەندێ نمونەی سەرەتاییم کرد،
شتی کەمم بۆ دەرکەوت لە ستانفۆڕد.
کەمێک پێوەی سەرقاڵبوم.
ئەندامانی تیم ئەم
تەکنەلۆجیایەیان پێشخست.
بە ڕێکەوت دوو ئاژەڵی گەورەمان
هێنا، لەگەڵ لێکۆڵینەوە لە بەراز،
، سەرسام بووین، بەوەی نەک تەنها
مۆخمان دەستکەوتووە،
بگرە دە هێندەش
ڕەگەخانەی چالاکمان دەستکەوتووە.
لە ماڕۆ ماینەر،
بەراورد لەگەڵ ئامێرە ئاساییەکە،
.ئامێرەکە ساڵی ڕابردوو FDA پەسەندیکرد.
ڕاستەوخۆ نەخۆشێکی هەیە.
دەتوانن بیبینن چەماوە جوڵۆکەکان.
دوو ڕێجکە لێرە هەیە، لە هەمان
نەخۆش، لە هەمان کونەوە.
بەنجی خۆماڵی،
کراوە، وەکو نەخۆشی دەرەکی.
دووبارە دەستمانکەوت، بەڵام سێ
بۆ شەش جار ڕەگە خانەی زیاتر
زیاتر لە ڕێگایە ستانداردەکە
لەسەر هەمان نەخۆش.
بۆ گرنگی پێدەدەی ؟ مۆخی ئێسک سەرچاوەیەکی
ڕەگە خانەی گەشەکردووە.
هەمووتان دەربارەی خانەی کۆرپەلە دەزانن.
گرنگی زۆریان پێ دەدرێ بەڵام
هێشتا نەهاتونەەتە تاقیگەی کلینیکی،
ڕەگە خانەی گەشەکردوو لەناو لەشمانن،
بە ڕەگەخانەکانی
،خوێنیشەوە لە مۆخی ئێسک-
بەکاریدێنین وەکو بەشێک
لەچارەسەری ڕەگە خانە
بۆ زیاتر لە ٤۰ ساڵ.
لە دەیەی ڕابردوو بەکارهێنانی زۆر زیادبوو
لە ڕەگە خانە مۆخی ئێسک
بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی تر
وەکو نەخۆشی دڵ ،نەخۆشی دەمارەکان،
،دکتۆری ئێسک، ئەندازیاری شانە
تەنانەت لە دەمارزانی بۆ چارەسەری لەرزۆکی
و شەکرە.
تازەگەشتینە ئەوەی کە،
بەڕێوەی دەبەین، ئەمساڵ،
نەوەی ۲.۰ لە ماڕۆ ماینەر،
ئومێدەوارین ڕەگە خانەی زیاتر
بێنێتە دەرەوە،
کە دەبێتە دەسکەوتی باشتر،
لەوانەیە خەڵکی زیاتر هانبدات ببنە
بەخشەری- مۆخی ئیسک ی ڕزگاری ژیان.
لەوانەیە وا لەتۆ بکات هەڵگری
ڕەگەخانەی مۆخی خۆت بیت
،کە گەنجی و تەندروستی
بۆ بەکارهێنانی لە داهاتودا.
لێرە -- وێنەیەک هەیە لە
ڕزگاربوانی چاندنی مۆخی ئێسک،
کە پێکەوە بۆ یەکگرتنەوە
هەرساڵێک لەستانفۆڕد کۆدەبنەوە.
هیوادارین ئەم تەکنەلۆجیایە وابکات
ڕزگاربوی زیاترمان هەبێت لە داهاتودا.
سوپاس.
(چەپڵە لێدان)