WEBVTT 00:00:06.688 --> 00:00:09.358 لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، سیمۆن دی بیڤوا بوو گەنجترین کەس 00:00:09.358 --> 00:00:15.038 کە تاقیکردنەوەی فەلسەفەی لە بەناوبانگترین زانکۆی فەڕەنسا ئەنجام دا. 00:00:15.038 --> 00:00:17.048 بە پلەی نایاب دەرچوو. 00:00:17.048 --> 00:00:19.580 بەڵام هەر کە شارەزای یاساکانی فەلسەفە بوو، 00:00:19.580 --> 00:00:21.350 ویستی یاساکان بشکێنێت. 00:00:21.350 --> 00:00:24.380 وانەی تیۆری فۆڕمی ئەفلاتونی خوێندووە، 00:00:24.380 --> 00:00:27.280 کە ئەم جیهانە بە وێنە دانەوەیەکی تێکچووی 00:00:27.280 --> 00:00:30.220 ڕاستییە ڕەهاکان و نموونە تەواوەکان دادەنێت. 00:00:30.220 --> 00:00:34.070 بەڵام بۆ دی بیڤوا، ئەم ژیانە ژیانێکی دڵبەندە، هەست بزوێنە، 00:00:34.070 --> 00:00:36.020 و هەموو شتێکە تەنها ئارام نییە. 00:00:36.020 --> 00:00:40.360 ئارەزووی ئەوەی کە بە تەواوی بەدوای جیهانی ماددیدا بگەڕێت، کاریگەری لە ژیانی دەکات، 00:00:40.360 --> 00:00:44.656 و لە کۆتایشدا، دەبێتە ئیلهامێك بۆ فەلسەفەیەکی ڕادیکاڵی تازە 00:00:44.656 --> 00:00:49.045 گفتوگۆی بەردەوامی لەگەڵ هاوڕێ زرنگ و ڕۆمانتیکییەکەی؛ ژان پۆڵ سارتەر، وایکرد 00:00:49.045 --> 00:00:53.275 دی بیڤوا لە ویستی سەربەست، ئارەزوو، ماف و بەرپرسیاریەتییەکان 00:00:53.275 --> 00:00:56.105 و بەهای ئەزموونی کەسییەتی تێ بگات. 00:00:56.105 --> 00:00:58.215 لە ساڵەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەم، 00:00:58.215 --> 00:01:00.825 ئەم هزرانە بوون بە قوتابخانەیەکی فکری 00:01:00.825 --> 00:01:05.465 کە پەیوەندییەکی پتەوی هەبوو بە کارەکەیانەوە کە بوونگەرایی بوو. 00:01:05.465 --> 00:01:07.626 لە ئاینی جولەکە و مەسیحیدا 00:01:07.626 --> 00:01:10.185 مرۆڤەکان بۆ ئامانجێکی تایبەت دروستکراون، 00:01:10.185 --> 00:01:14.105 دی بیڤوا و سارتەر جێگرەوەیکی تەواو جیاوازیان پێشەکەش بە خەڵک کرد. 00:01:14.105 --> 00:01:16.315 گوتیان مرۆڤەکان بە ئازادی لە دایک دەبن و 00:01:16.315 --> 00:01:19.545 دێنە بوون بە بێ هێچ ئامانجێک لە خوداوە. 00:01:19.545 --> 00:01:24.335 دی بیڤوا تێگەیشت کە ئەم ئازادییە هەم بەختەوەری و هەمیش بەرپرسیاریەتییە. 00:01:24.335 --> 00:01:28.992 لە پەرتوکی "The Ethics of Ambiguity" دەڵێت گرنگترین و مەزنترین ئاکار بریتییە لە 00:01:28.992 --> 00:01:31.412 دروستکردنی مانا بۆ ژیانی خۆمان، 00:01:31.412 --> 00:01:34.446 لە کاتێکدا مافی ئەوانی تریش بپارێزین کە هەمان شت بکەن. 00:01:34.446 --> 00:01:36.136 دی بیڤوا نووسیویەتی، 00:01:36.136 --> 00:01:41.524 "ئازادییەک کە ڕێگە لە ئازادی دەگرێت، پێویستە قەدەغە بکرێت." 00:01:41.524 --> 00:01:45.754 ئەم فەلسەفەیە وای لە خوێندکارانی کرد کە ناڕوونی و دژیەک بوونەکانی 00:01:45.754 --> 00:01:49.554 حەز و ئارەزووەکانمان بدۆزنەوە، هەم ناوەکی و هەمیش دەرەکی. 00:01:49.554 --> 00:01:52.486 کە دی بیڤوا لە هەوڵی دۆزینەوە خۆیدا بوو، 00:01:52.486 --> 00:01:54.016 پرسیاری کرد: 00:01:54.016 --> 00:01:56.996 ئەگەر هەموو کەسێک شایەنی ئەوە بێت ئازادانە شوێن باوەڕی بکەوێت. 00:01:56.996 --> 00:02:01.586 کەواتە بۆچی کۆمەڵگە لەبەر ژن بوونی ڕێگری لێ کرد؟ 00:02:01.586 --> 00:02:04.837 سەرەڕای هەبوونی بەرهەمێکی زۆر لە نووسین، لە فێرکردن و چالاکوانیدا، 00:02:04.837 --> 00:02:08.406 بەڵام هاوشانە پیاوەکانی بە ڕژدی دەیانویست لەناوی ببەن. 00:02:08.406 --> 00:02:11.846 لە دژی یاسا و ڕێسا ئاینییەکان و هاوسەرگیری وەستایەوە 00:02:11.846 --> 00:02:15.950 بۆ ئەوەی لە زانکۆ بخوێنێت و ببێت بە نوسەری یادەوەری و ڕۆمان و فەلسەفە. 00:02:15.950 --> 00:02:18.880 بەڵام ئەو مەترسییانەی کە توشی ئەو بوون بە ژینکردنی بەم شێوەیە 00:02:18.880 --> 00:02:21.300 لە سەر هیچ کام لە هاوپیشە پیاوەکانی نەبوو، 00:02:21.300 --> 00:02:23.500 کە ئەم ئازادییانەیان بە خۆیان بەخشی بوو. 00:02:23.500 --> 00:02:26.570 ئەوان هیچ ئارەزوویەکیان نەبوو بۆ تێگەیشتن لە کارەکانی دی بیڤوا، 00:02:26.570 --> 00:02:28.780 کە باسی لە ناخی ژنان و 00:02:28.780 --> 00:02:32.800 پەیوەندییە کراوەکەی نووسەر و نێرەمووکی دەکرد. 00:02:32.800 --> 00:02:35.070 بۆ گەیاندنی گرنگی دید و بۆچونەکەی، 00:02:35.070 --> 00:02:38.600 دی بیڤوا دەستی کرد بە نووسینی پەرتوکێک کە قورسترین ئاڵەنگاری ژیانی بوو. 00:02:38.600 --> 00:02:41.910 هەر وەک ئەوەی کە بنچینەکانی بوونگەرایی دروست کرد، 00:02:41.910 --> 00:02:45.370 دوبارە پێناسەی سنووری ڕەگەزەکانی کردەوە. 00:02:45.370 --> 00:02:50.674 لە پەرتوکی "The Second Sex"دا کە ساڵی ١٩٤٨ بڵاو کرایەوە، دەڵێت، هەر وەک ئامانجی ژیان، 00:02:50.674 --> 00:02:52.694 ڕەگەزیش پێشتر دیاری نەکراوە. 00:02:52.694 --> 00:02:54.786 دی بیڤوا زۆر بە بەرزی گوتی، 00:02:54.786 --> 00:02:58.406 "کەس وەکو ژن لە دایک نابێت، بەڵکو دەبێتە ژن." 00:02:58.406 --> 00:03:02.496 دەڵێت بۆ ئەوەی "ببیت" بە ژن، دەبێت ببیت بە کەسێکی تر. 00:03:02.496 --> 00:03:06.389 دی بیڤوا پێناسەی "کەسێکی تر"ی بە پڕۆسەی هەژمارکردنی ئافرەت بە کەمتر لە پیاو کردووە 00:03:06.389 --> 00:03:10.526 کە پێناسەیەکی کۆنە و پیاو وەکو 00:03:10.526 --> 00:03:13.011 ماددەیەکی تەواو و بێ خەوش دەبینێت. 00:03:13.011 --> 00:03:17.176 دی بیڤوا دەڵێت، ئافرەتان وەکو چینی دووەمی کۆمەڵگە هەژمار کراون، 00:03:17.176 --> 00:03:21.546 لەبەر ئەمەشە کە بێ بەش کراون لە ئازادی. 00:03:21.546 --> 00:03:24.944 پەرتوکی "The Second Sex" بوو بە پەرتوکێکی سەرەکی و گرنگی فێمینستی، 00:03:24.944 --> 00:03:27.556 کە بە وردی باسی مێژووی جەور و ستەمی ئافرەتان و 00:03:27.556 --> 00:03:29.998 و سامانێک لە بەڵگەی چیڕۆکی. 00:03:29.998 --> 00:03:33.068 پێکهێنانی "The Second Sex" لە ئەزموونی کەسی 00:03:33.068 --> 00:03:34.888 و بەیەکداچوونی فەلسەفی 00:03:34.888 --> 00:03:38.368 وایکرد زمانێکی نوێ بێتە ئاراوە بۆ باسکردنی بیردۆزی فێمینست. 00:03:38.368 --> 00:03:42.840 تا ئەمڕۆش، هەموو ئەو بابەتانە بە هۆی پێداگری دی بیڤوا 00:03:42.840 --> 00:03:44.780 کە بۆ بەدەست هێنانی یەکسانی دەگوترێنەوە، 00:03:44.780 --> 00:03:48.708 "هیچ جیابوونەوەیەک لە نێوان ژیان و فەلسەفدا نییە." 00:03:48.708 --> 00:03:51.518 بە دڵنیاییەوە وەکو هەموو کارە بنچینەییەکانی تر، 00:03:51.518 --> 00:03:55.498 لەگەڵ بڵاو بوونەوەی "The Second Sex" بیرۆکەکانیشی بڵاو بوونەتەوە. 00:03:55.498 --> 00:03:58.888 زۆرێک لە بیرمەندی مۆدێرن، بە چەندین شێوەی تر خەڵکیان وەکو "کەسانی تر" 00:03:58.888 --> 00:04:00.978 دیاری کردووە کە دی بیڤوا درکی پێ نە کردووە. 00:04:00.978 --> 00:04:03.768 ئەمە نەژاد و ئاکارە ئابوورییەکانیش دەگرێتەوە، 00:04:03.768 --> 00:04:09.058 هەروەها جیاوازی فراوانی ڕەگەزی و ئاکارە ڕەگەزییەکان کە ئەمڕۆ تێیان دەگەین. 00:04:09.058 --> 00:04:11.328 ڕووداوەکانی دوای دی بیڤوا ئاڵۆزترن 00:04:11.328 --> 00:04:16.002 ئەمەش بەهۆی ڕەفتاری نەشیاوی ڕەگەزی دوو لە خوێندکارەکانی زانکۆی. 00:04:16.002 --> 00:04:17.872 لە دەرئەنجامی کارە نەشیاوەکان، 00:04:17.872 --> 00:04:21.972 مۆڵەتی مامۆستاییەکەی لەدەستدا بە هۆکاری خراپ بەکارهێنانی پێگەکەی. 00:04:21.972 --> 00:04:26.292 ژیانی دی بیڤوا وەکو بابەتێک کە شایانی مشت و مڕە دەمێنێتەوە - 00:04:26.292 --> 00:04:31.342 کارەکەشی بووە هۆی پەیدابوونی مشت و مڕێکی زۆر لە سەرەتای پەیدابوونی فێمینستی. 00:04:31.342 --> 00:04:34.862 هەموو ژیانی تەرخان کرد بۆ بەشداری کردن لەم گفتوگۆیانەدا؛ 00:04:34.862 --> 00:04:39.788 بۆ نووسینی ڕۆمان و فەلسەفە و یادەوری هەتا مرد لە ساڵی ١٩٨٦. 00:04:39.788 --> 00:04:42.558 ئەمڕۆ، بەرهەمەکەی زمانێکی فەلسەفیمان پێشکەش دەکات 00:04:42.558 --> 00:04:46.182 بۆ ئەوەی دوبارە بیری لێ بکەینەوە، دوبارە سەیری بکەینەوە، دوبارە یاخی بینەوە - 00:04:46.182 --> 00:04:49.833 وەڵامێک کە ئەم بیرمەندە شۆڕشگێڕە پێشوازی لێ کردبا.