1 00:00:06,688 --> 00:00:09,358 لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، سیمۆن دی بیڤوا بوو گەنجترین کەس 2 00:00:09,358 --> 00:00:15,038 کە تاقیکردنەوەی فەلسەفەی لە بەناوبانگترین زانکۆی فەڕەنسا ئەنجام دا. 3 00:00:15,038 --> 00:00:17,048 بە پلەی نایاب دەرچوو. 4 00:00:17,048 --> 00:00:19,580 بەڵام هەر کە شارەزای یاساکانی فەلسەفە بوو، 5 00:00:19,580 --> 00:00:21,350 ویستی یاساکان بشکێنێت. 6 00:00:21,350 --> 00:00:24,380 وانەی تیۆری فۆڕمی ئەفلاتونی خوێندووە، 7 00:00:24,380 --> 00:00:27,280 کە ئەم جیهانە بە وێنە دانەوەیەکی تێکچووی 8 00:00:27,280 --> 00:00:30,220 ڕاستییە ڕەهاکان و نموونە تەواوەکان دادەنێت. 9 00:00:30,220 --> 00:00:34,070 بەڵام بۆ دی بیڤوا، ئەم ژیانە ژیانێکی دڵبەندە، هەست بزوێنە، 10 00:00:34,070 --> 00:00:36,020 و هەموو شتێکە تەنها ئارام نییە. 11 00:00:36,020 --> 00:00:40,360 ئارەزووی ئەوەی کە بە تەواوی بەدوای جیهانی ماددیدا بگەڕێت، کاریگەری لە ژیانی دەکات، 12 00:00:40,360 --> 00:00:44,656 و لە کۆتایشدا، دەبێتە ئیلهامێك بۆ فەلسەفەیەکی ڕادیکاڵی تازە 13 00:00:44,656 --> 00:00:49,045 گفتوگۆی بەردەوامی لەگەڵ هاوڕێ زرنگ و ڕۆمانتیکییەکەی؛ ژان پۆڵ سارتەر، وایکرد 14 00:00:49,045 --> 00:00:53,275 دی بیڤوا لە ویستی سەربەست، ئارەزوو، ماف و بەرپرسیاریەتییەکان 15 00:00:53,275 --> 00:00:56,105 و بەهای ئەزموونی کەسییەتی تێ بگات. 16 00:00:56,105 --> 00:00:58,215 لە ساڵەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەم، 17 00:00:58,215 --> 00:01:00,825 ئەم هزرانە بوون بە قوتابخانەیەکی فکری 18 00:01:00,825 --> 00:01:05,465 کە پەیوەندییەکی پتەوی هەبوو بە کارەکەیانەوە کە بوونگەرایی بوو. 19 00:01:05,465 --> 00:01:07,626 لە ئاینی جولەکە و مەسیحیدا 20 00:01:07,626 --> 00:01:10,185 مرۆڤەکان بۆ ئامانجێکی تایبەت دروستکراون، 21 00:01:10,185 --> 00:01:14,105 دی بیڤوا و سارتەر جێگرەوەیکی تەواو جیاوازیان پێشەکەش بە خەڵک کرد. 22 00:01:14,105 --> 00:01:16,315 گوتیان مرۆڤەکان بە ئازادی لە دایک دەبن و 23 00:01:16,315 --> 00:01:19,545 دێنە بوون بە بێ هێچ ئامانجێک لە خوداوە. 24 00:01:19,545 --> 00:01:24,335 دی بیڤوا تێگەیشت کە ئەم ئازادییە هەم بەختەوەری و هەمیش بەرپرسیاریەتییە. 25 00:01:24,335 --> 00:01:28,992 لە پەرتوکی "The Ethics of Ambiguity" دەڵێت گرنگترین و مەزنترین ئاکار بریتییە لە 26 00:01:28,992 --> 00:01:31,412 دروستکردنی مانا بۆ ژیانی خۆمان، 27 00:01:31,412 --> 00:01:34,446 لە کاتێکدا مافی ئەوانی تریش بپارێزین کە هەمان شت بکەن. 28 00:01:34,446 --> 00:01:36,136 دی بیڤوا نووسیویەتی، 29 00:01:36,136 --> 00:01:41,524 "ئازادییەک کە ڕێگە لە ئازادی دەگرێت، پێویستە قەدەغە بکرێت." 30 00:01:41,524 --> 00:01:45,754 ئەم فەلسەفەیە وای لە خوێندکارانی کرد کە ناڕوونی و دژیەک بوونەکانی 31 00:01:45,754 --> 00:01:49,554 حەز و ئارەزووەکانمان بدۆزنەوە، هەم ناوەکی و هەمیش دەرەکی. 32 00:01:49,554 --> 00:01:52,486 کە دی بیڤوا لە هەوڵی دۆزینەوە خۆیدا بوو، 33 00:01:52,486 --> 00:01:54,016 پرسیاری کرد: 34 00:01:54,016 --> 00:01:56,996 ئەگەر هەموو کەسێک شایەنی ئەوە بێت ئازادانە شوێن باوەڕی بکەوێت. 35 00:01:56,996 --> 00:02:01,586 کەواتە بۆچی کۆمەڵگە لەبەر ژن بوونی ڕێگری لێ کرد؟ 36 00:02:01,586 --> 00:02:04,837 سەرەڕای هەبوونی بەرهەمێکی زۆر لە نووسین، لە فێرکردن و چالاکوانیدا، 37 00:02:04,837 --> 00:02:08,406 بەڵام هاوشانە پیاوەکانی بە ڕژدی دەیانویست لەناوی ببەن. 38 00:02:08,406 --> 00:02:11,846 لە دژی یاسا و ڕێسا ئاینییەکان و هاوسەرگیری وەستایەوە 39 00:02:11,846 --> 00:02:15,950 بۆ ئەوەی لە زانکۆ بخوێنێت و ببێت بە نوسەری یادەوەری و ڕۆمان و فەلسەفە. 40 00:02:15,950 --> 00:02:18,880 بەڵام ئەو مەترسییانەی کە توشی ئەو بوون بە ژینکردنی بەم شێوەیە 41 00:02:18,880 --> 00:02:21,300 لە سەر هیچ کام لە هاوپیشە پیاوەکانی نەبوو، 42 00:02:21,300 --> 00:02:23,500 کە ئەم ئازادییانەیان بە خۆیان بەخشی بوو. 43 00:02:23,500 --> 00:02:26,570 ئەوان هیچ ئارەزوویەکیان نەبوو بۆ تێگەیشتن لە کارەکانی دی بیڤوا، 44 00:02:26,570 --> 00:02:28,780 کە باسی لە ناخی ژنان و 45 00:02:28,780 --> 00:02:32,800 پەیوەندییە کراوەکەی نووسەر و نێرەمووکی دەکرد. 46 00:02:32,800 --> 00:02:35,070 بۆ گەیاندنی گرنگی دید و بۆچونەکەی، 47 00:02:35,070 --> 00:02:38,600 دی بیڤوا دەستی کرد بە نووسینی پەرتوکێک کە قورسترین ئاڵەنگاری ژیانی بوو. 48 00:02:38,600 --> 00:02:41,910 هەر وەک ئەوەی کە بنچینەکانی بوونگەرایی دروست کرد، 49 00:02:41,910 --> 00:02:45,370 دوبارە پێناسەی سنووری ڕەگەزەکانی کردەوە. 50 00:02:45,370 --> 00:02:50,674 لە پەرتوکی "The Second Sex"دا کە ساڵی ١٩٤٨ بڵاو کرایەوە، دەڵێت، هەر وەک ئامانجی ژیان، 51 00:02:50,674 --> 00:02:52,694 ڕەگەزیش پێشتر دیاری نەکراوە. 52 00:02:52,694 --> 00:02:54,786 دی بیڤوا زۆر بە بەرزی گوتی، 53 00:02:54,786 --> 00:02:58,406 "کەس وەکو ژن لە دایک نابێت، بەڵکو دەبێتە ژن." 54 00:02:58,406 --> 00:03:02,496 دەڵێت بۆ ئەوەی "ببیت" بە ژن، دەبێت ببیت بە کەسێکی تر. 55 00:03:02,496 --> 00:03:06,389 دی بیڤوا پێناسەی "کەسێکی تر"ی بە پڕۆسەی هەژمارکردنی ئافرەت بە کەمتر لە پیاو کردووە 56 00:03:06,389 --> 00:03:10,526 کە پێناسەیەکی کۆنە و پیاو وەکو 57 00:03:10,526 --> 00:03:13,011 ماددەیەکی تەواو و بێ خەوش دەبینێت. 58 00:03:13,011 --> 00:03:17,176 دی بیڤوا دەڵێت، ئافرەتان وەکو چینی دووەمی کۆمەڵگە هەژمار کراون، 59 00:03:17,176 --> 00:03:21,546 لەبەر ئەمەشە کە بێ بەش کراون لە ئازادی. 60 00:03:21,546 --> 00:03:24,944 پەرتوکی "The Second Sex" بوو بە پەرتوکێکی سەرەکی و گرنگی فێمینستی، 61 00:03:24,944 --> 00:03:27,556 کە بە وردی باسی مێژووی جەور و ستەمی ئافرەتان و 62 00:03:27,556 --> 00:03:29,998 و سامانێک لە بەڵگەی چیڕۆکی. 63 00:03:29,998 --> 00:03:33,068 پێکهێنانی "The Second Sex" لە ئەزموونی کەسی 64 00:03:33,068 --> 00:03:34,888 و بەیەکداچوونی فەلسەفی 65 00:03:34,888 --> 00:03:38,368 وایکرد زمانێکی نوێ بێتە ئاراوە بۆ باسکردنی بیردۆزی فێمینست. 66 00:03:38,368 --> 00:03:42,840 تا ئەمڕۆش، هەموو ئەو بابەتانە بە هۆی پێداگری دی بیڤوا 67 00:03:42,840 --> 00:03:44,780 کە بۆ بەدەست هێنانی یەکسانی دەگوترێنەوە، 68 00:03:44,780 --> 00:03:48,708 "هیچ جیابوونەوەیەک لە نێوان ژیان و فەلسەفدا نییە." 69 00:03:48,708 --> 00:03:51,518 بە دڵنیاییەوە وەکو هەموو کارە بنچینەییەکانی تر، 70 00:03:51,518 --> 00:03:55,498 لەگەڵ بڵاو بوونەوەی "The Second Sex" بیرۆکەکانیشی بڵاو بوونەتەوە. 71 00:03:55,498 --> 00:03:58,888 زۆرێک لە بیرمەندی مۆدێرن، بە چەندین شێوەی تر خەڵکیان وەکو "کەسانی تر" 72 00:03:58,888 --> 00:04:00,978 دیاری کردووە کە دی بیڤوا درکی پێ نە کردووە. 73 00:04:00,978 --> 00:04:03,768 ئەمە نەژاد و ئاکارە ئابوورییەکانیش دەگرێتەوە، 74 00:04:03,768 --> 00:04:09,058 هەروەها جیاوازی فراوانی ڕەگەزی و ئاکارە ڕەگەزییەکان کە ئەمڕۆ تێیان دەگەین. 75 00:04:09,058 --> 00:04:11,328 ڕووداوەکانی دوای دی بیڤوا ئاڵۆزترن 76 00:04:11,328 --> 00:04:16,002 ئەمەش بەهۆی ڕەفتاری نەشیاوی ڕەگەزی دوو لە خوێندکارەکانی زانکۆی. 77 00:04:16,002 --> 00:04:17,872 لە دەرئەنجامی کارە نەشیاوەکان، 78 00:04:17,872 --> 00:04:21,972 مۆڵەتی مامۆستاییەکەی لەدەستدا بە هۆکاری خراپ بەکارهێنانی پێگەکەی. 79 00:04:21,972 --> 00:04:26,292 ژیانی دی بیڤوا وەکو بابەتێک کە شایانی مشت و مڕە دەمێنێتەوە - 80 00:04:26,292 --> 00:04:31,342 کارەکەشی بووە هۆی پەیدابوونی مشت و مڕێکی زۆر لە سەرەتای پەیدابوونی فێمینستی. 81 00:04:31,342 --> 00:04:34,862 هەموو ژیانی تەرخان کرد بۆ بەشداری کردن لەم گفتوگۆیانەدا؛ 82 00:04:34,862 --> 00:04:39,788 بۆ نووسینی ڕۆمان و فەلسەفە و یادەوری هەتا مرد لە ساڵی ١٩٨٦. 83 00:04:39,788 --> 00:04:42,558 ئەمڕۆ، بەرهەمەکەی زمانێکی فەلسەفیمان پێشکەش دەکات 84 00:04:42,558 --> 00:04:46,182 بۆ ئەوەی دوبارە بیری لێ بکەینەوە، دوبارە سەیری بکەینەوە، دوبارە یاخی بینەوە - 85 00:04:46,182 --> 00:04:49,833 وەڵامێک کە ئەم بیرمەندە شۆڕشگێڕە پێشوازی لێ کردبا.