وا دابنێ: خۆت و هاوڕێکەت سەیری بەرنامەیەکی پێکەنیناوی دەکەن و کەسێکی یارمەتیدەری بێزارکەر دێتە ژوورەوە، بە کێکی چوار قاتی هاوسەرگیرییەوە. ساتمەیەک دەکات و دەکەوێت، دەم و چاوی دەکەوێتە ناو کێکە. هاوڕێکەت دای لەقاقای پێکەنین و گوتی، "ئەمە زۆر هەزەلییە! زۆر پێکەنیناوییە"! باشە، خێرا بە، تۆ چی دەکەیت؟ تۆش وەکو ئەو پێدەکینیت و ڕێگە دەدەیت کە ئەو بنەما هەڵەیەی گاڵتە کردنە هەر ئاوا بڕوات؟ یان ڕێگە نادەیت و بیر دەکەیتەوە و مانا ڕاستەکەی گاڵتە کردن ڕوون دەکەیتەوە؟ ئەگەر وەکو من بکەیت، دووەم هەڵبژاردن هەڵدەبژێریت. بەداخەوە، ئێمە زۆر هەڵه لە گاڵتە کردن تێگەیشتووین. ڕاهاتووین ئەو وشەیە بەکار بهێنین هەرکاتێک شتێکی پێکەنیناویمان بینی. و لە کاتێکدا زۆرێک لە نموونەکانی گاڵتە کردن دەکرێت پێکەنیناوی بن، بەڵام مانای ئەوە نییە کە شایەنی گاڵتە پێ کردن بێت. تەنها بارودۆخێک شایەنی گاڵتەپێ کردنە کە ئەوەی ڕوودەدات ڕێک پێچەوانەی ئەوە بێت کە پێشبینی دەکرێت. بۆ نموونە تۆ پێشبینی A دەکەیت ڕووبدات بەڵام B ڕوودەدات، ئەمە گاڵتەیە. با نموونەی کێکەکە وەربگرین کە دەموچاوی کەسێکی کەوتە ناو. کاتێک کەسێک شتێکی هەڵ گرتووە کە نابێیت بە تەنها هەڵی بگرێت، بۆیە ناتوانێت هاوسەنگی بپارێزیت، ساتمە دەکات و دەکەوێت و ناوەکە دەشێوێنێت، پێکەنیناوییە، بەڵام شایەنی گاڵتە پێکردن نییە. لە ڕاستیدا، تۆ لەوانەیە پێشبینی کەوتنی کەسێک بکەیت کە بەتەنها کێکی گەورەی هەڵگرتووە. کاتێک دەکەوێت، ڕاستی و پێشبینی ڕاستەوانە دەبن، بۆیە ئەمە شایەنی گاڵتە پێکردن نییە. بەڵام چی ئەگەر یارمەتیدەرە بێزارکەرەکە بە مەدالیای زێرەوە بێتە ژوور کە کە لە پێشبڕکێی هەڵگرتنی کێک بەدەستی هێناوە لە ئۆڵۆمپیاتی ئەتلانتای ساڵی ١٩٩٦؟ چی ئەگەر ئەو کەسەی کێکەکەی هەڵگرتووە پسپۆڕ بێت لە هەڵگرتنی کێک؟ لەوانەیە تۆ پێشبینی گونجاوتر بکەیت چونکە دەکرێت زۆر شارەزاتر بێت کاتێک کێکی گەورەی نەگونجاو هەڵ دەگرێت. پاشان ئەگەر پێشبینییەکانت ڕاست دەرنەچوون و کوڕەکە کەوت، ئەمەیان دەکرێت شایەنی گاڵتە پێ کردن بێت. نمونەیەکی تر. کەسێکی بەتەمەن دەیەوێت نامە بنێرێت و بلۆگێک بنووسێت. پێشبینییە باو و گونجاوەکان بۆ پیاو و ئافرەتە بەتەمەنەکان ئەوەیە کە زۆر لە تەکنەلۆجیا نازانن و حەزی پێ ناکەن، بەکارهێنانی کۆمپیتەر لایان زۆر گران و ئەستەمە، ئەوان موبایلە لاکێشە کۆنەکانی ١٩٨٠کانیان هەیە. ناکرێت پێشبینی ئەوە بکەیت ئەوان کێشەییان نەبێت لەگەڵ تەکنەلۆجیای سەردەم یان لەگەڵ نامە ناردن یان لەگەڵ نووسنی بلۆگدا، چونکە بۆ ئەوان شتێکی زۆر نوێ و جیاوازە کە لە سەردەمی ئەواندا بوونی نەبووە. کەواتە کاتێک داپیرەت مۆبایلەکەی دەردێنیت و وێنەی تاقمی ددانەکەی یان وێنەی نەوەکانی بڵاو دەکاتەوە، گاڵتەکردن پەیدا دەبێت. لەبەر ئەوەی پێشبینییەکانت بۆ ئەم دۆخە ڕاست دەرناچێت، بۆیە ئەمە تەوسە. بۆیە کە کەوتنی کێکەکە شایەنی گاڵتە پێ کردن نییە، بەڵام زۆر بارودۆخ هەیە لە ژیاندا کە شایەنی گاڵتە پێ کردنە. بۆیە لە دەرەوە بگەڕێ و ئەو دۆخانە بدۆزەوە کە شایەنی گاڵتە پێ کردنن.