نزیکەی ٣٦٥ ملیۆن کەس زمانی ئینگلیزی زمانی دایکیانە زیاتر لە دوو ملیار کەسی تر ئینگلیزی فێردەبن و قسەی پێدەکەن .وەک دووەم یان سێیەم زمان گەر بە ئینگلیزی قسە بکەیت دەتوانیت لە ٢.٥ ملیار خەڵک بگەیت کەواتە چ پێویست دەکات کە زمانێکی دیکەی بیانی فێرببیت؟ ئایا ئەوە تەنها بە فیڕۆدانی کات نیە؟ نێلسۆن ماندێلا بە توندی ڕەخنەی لێ دەگیرا لەلایەن ئەفریقییە ڕەشەکانی باشورەوە بۆ قسەکردنی بە ئەفریکانی لە وەڵامدا ئەو وتی "کاتێک قسە بۆ یەکێک دەکەیت بەو زمانەی لێی تێدەگات ئەوە دەچێتە مێشکییەوە بەڵام کاتێک بە زمانەکەی خۆی قسەی لەگەڵدا دەکەیت ئەوە دەچێتە دڵییەوە" ئەمە شتەکەیە گەر بتەوێت یەکێک بە دەست بهێنیت پێویستە قسە بۆ دڵی بکەیت پاپاکان ئەوەیان دەزانی جۆن پاولی دووەم بە جوانی بە دە زمان قسەی دەکرد وە چەند زمانێکی دیکەش بە ئاستێکی سەرەتایی بۆ هەر شوێنێک دەڕۆی بە زمانی خۆیان بە لایەنی کەمەوە چەند ڕستەیەکی لەگەڵ خەڵکەکە دەگوت ئەوەش کلیلێکی گرنگ بوو بۆ ناوبانگەکەی ئەو کوڕانەی خەسوویەکی بیانییان هەیە یان ئەوانەی لە داهاتودا دەیانبێت، ئەوانیش ئەوە دەزانن ڕەنگە لەگەڵ هاوڕێ کچەکانیان بە ئینگلیزی قسە بکەن بەڵام کاتێک دەیانەوێت پەیوەندیان لەگەڵ دایکی کچەکەدا باشتر بکەن پیاوە گەنجەکان ئامادە دەبن بۆ فێربونی قورسترین زمان بە هۆڵەندیشەوە پێکەنین وە زۆر کات ئەوە فێڵەکەیە بۆچی؟ زمانەکەی خۆمان بە تەواوەتی لێک ئاڵاوە لە کەسایەتیمان، لەگەڵ ناسنامەمان. مێژووی کەسیمان بە تەواوەتی ڕەگی داکوتاوە نوقم بووە لە زمانی دایکماندا زۆرێک یادگاری و هەست هەن کە پەیوەستن بە وشە و دەربڕینەوە تەنانەت بە ڕێزمانەوە کە لەگەڵیدا گەورە بوین کەواتە ئەگەر زمانی کەسەکی دیکە فێر ببیت ئەوە پێشان دەدەیت کە تۆ بەڕاستی گرنگی دەدەیت بە ژیانیان، بە کەسایەتییان چ خەسویەک بەمە خۆشحاڵ نابێت؟ کاتێک زمانی خۆت دەبیستیت هەست بە پەیوەست بوون دەکەیت کاتێک گەشت دەکەیت بۆ چەند ڕۆژێک یان هەفتەیەک بە زمانێکی بیانی قسە دەکەیت کاتێک دەچیتە فڕۆکەکەوە وە ستافەکە بە زمانی خۆت قسەت لەگەڵ دەکەن دەزانیت کە دەگەڕێیتەوە بۆ نیشتیمان ئەگەر زمانی دایک بۆنی هەبوایە من پێم وایە بۆنی بسکیتی لە دەهات وە شۆربایەکی خۆشی مریشک وە کۆلۆنیاکەی نەنە لەوانەیە تۆزێکیش ئەسفەنیک ئەمە لەوانەیە هۆکاری ئەوە بێت کە زمانا بونیادنراوەکان وەک ئێسپێرانتۆ بەو شێوەیە بڵاو نابێتەوە کە پێشبینی دەکرێت هەرچۆنێک بێت بە زیرەکانە دیزاین کرابێت وە سادە و ئاسان بێت بۆ فێربوون هیچ وڵاتێک هەرگیز هیچ زمانێکی دروستکراویان وەک ئەوەی خۆیانیان هەڵنەگرتۆتەوە وە هیچ زمانێکی بیانی بە شێوەیەکی سیستماتیکی ناوترێتەوە بە ڕێژەیەکی گەورە لە ماوەیەکی زۆر دا لەگەڵ ئەوەی تاقی کراوەتەوە بەڵام سەرەڕای سەختییەکان لەگەڵ زمانی سروشتیدا وەک نا ڕێکییەکان جیاوازی لە نێوان ڕێنووس و دەربڕین هەندێکجار ئاڵۆزییەکانی ڕێزمان بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەدا ئێمە پێمان باشترە ئەو زمانە فێر ببین کە بە شێوەیەکی سروشتی لەگەڵ خەڵکدا گەشەی کردووە زمانە دروستکراوەکان قسە لەگەڵ مێشکدا دەکات زمانە سروشتییەکان بۆنی بسکیتیان لە دێت بۆ نێلسۆن ماندێلا فێربوونی ئەفریکانی بۆ ناسینی دوژمنەکان بوو ئەو وتی "دەبێت زمانەکەیان بزانیت، سۆزەکانیان، هیواکانیان، ترسەکانیان بزانیت بۆ ئەوەی بەرەنگاریان ببیتەوە ئەوکردی وسەرکەوتوو بوو بەڵام ئەمە هەمو کاتێک سەبارەت بە دوژمن نیە، وایە؟ ئەمە هەموو پەیوەندییە مرۆییەکان دەگرێتەوە وە من کۆتا کەسم کە خەسووەکان بە دوژمن دابنێم بە پێناسە حەوت هەشت ساڵێک لەمەوبەر لە پۆڵەندا شۆفێریم دەکرد لەگەڵ خێزانەکەمدا بووم دوکانەکان خەریک بو دادەخران وە ئێمە دەبوو خواردن بکڕین لە کۆتاییدا سوپەر مارکێتێکمان دی لە لاکەی تری جادەکە تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی بە خێرایی بگەینە ئەوێ ئەوە بوو یوتێرن بکەین بۆیە وام کرد ئەوە بە تەواوەتی مەترسیدار بوو وە قەدەغەش بوو لە پارکی سەیارەکاندا پێش ئەوەی سەیارەکەم بکوژێنمەوە گوێم لە تەقە تەقێک بوو جامەکەم دادایەوە و دوو جووتە چاو دەرکەوتن هەر یەکەکیان هی پۆلیسێک بوو ئێستا، من ناتوانم بە ئاستێکی باش بە پۆڵەندی قسە بکەم لە باشترین کاتدا بەڵام دەمتوانی گفتوگۆیەکی بچوک دروست بکەم بەڵام لەو کاتەدا، بە ویژدانێکی تاوانبارانەوە چاو لە چاو لەگەڵ دو پیاوی یاسادا. بە هاوپۆشەوە هەر وشەیەکی پۆڵەندی کە دەمزانی لێم دەرچوویە دەرەوە بەڵێ، بۆ ساتێک بیرم نەکردەوە دەمتوانی بە ئینگلیزی دۆخەکە ڕێک بکەمەوە بێگومان ئینگلیزی سودی زمانەوانی پێ دەگەیانم بەڵام لەوانەیە پۆلیسەکانم ناڕەحەت بکردایە بۆیە بڕیارمدا کە بە پۆڵەندی قسە بکەم چۆن؟ ئەو بەشە بچوکە پۆڵەندییەی لە مێشکمدا هەبوو بەتاڵ بوویەوە جگە لە تەنها شتێک شتێک هەبوو کە زوو زوو دوبارەم دەکردەوە کە دەمتوانی بە دەم خەویشەوە بیڵێمەوە ئەوە هۆنراوەیەکی منداڵان بوو لەسەر بۆقێکی نەخۆش (پێکەنین) ئەوە ئەوە بو کە پێم بوو ئەزانم شتێکی سەیر بوو کە بیکەم بەڵام وتم بۆقێک هەستی بە لاوازی کرد بۆیا چوو بۆ لای دکتۆر و وتی کە هەست دەکات نەخۆشە پزیشکەکە چاویلکەکانی کردە چاوی چونکە پیر بوو من سەرنجی پۆلیسەکانم دەدا ئەوانیش سەیری منیان دەکرد (پێکەنین) یەکێکیان سەری خوراند پاشان زەردەخەنەیەکی بۆ کردم ئەوان زەردەخەیان کرد ئەوەش لە بەرامبەردا بۆ منی ئاسانکرد وە چەند وشەیەکی کەمی تر هاتنەوە ناو مێشکم دەمتوانی چەند نیوە ڕستەیەکی وەک زۆر ببورە، خواردن دەویست، جارێکی تر نایکەمەوە ڕێگایان دا بڕۆم کاتێک بەرەو دوکانەکە ڕامدەکرد وتیان "Szczęśliwej podróży" واتە گەشتێکی خۆش من نیازم نیە کە هانتان بەم زمان فێربن بۆ ئەوەی بتوانیت بە سەرانسەری جیهاندا بگەڕێیت، یاساکان بشکێنیت بەڵام ئەم گفتوگۆە بچووکە ئەوە دەردەخات کە چۆن چەند وشەیەکی کەم گەر سادە و بێماناش بن، تەنها چەند وشەیەک دەتوانێت بچێتە دڵەوە و بیتوێنێتەوە بەدیلێکی تری هەبوو لەجیاتی ئەو گۆرانی بۆقە نەخۆشەکەش تەنها شتێک هەبوو کە زۆر لەوە بچێ گۆرانی سەرخۆشێک (پێکەنین) لەوانەیە ئەوە منی نەخستبێتە پێکەنین لەوانەیە چوون بۆ وێستگەیەکی پۆلیس یا بۆ پشکنینێکی خوێن پێویستت بەو نابێت چەند زمانێک فێرببیت پێویستت بەوە نیە بە شێوەیەکی تەواە فێریان ببیت دەتوانیت بە کەمێک ڕێیەکی زۆر ببڕیت دە ووشە بۆ دڵ دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورەتری هەبێت لە هەزار وشە بۆ سەر دەتوانیت ئەوە هەڵبژێریت کە هەمیشە بە ئینگلیزی بەکاربهێنیت بەڵام دەتوانیت ئەوەش هەڵبژێریت کە ببیتە ئەو کەسەی کە هێڵی ناوەڕاست بپەڕێنیت وە ناسیاوە نوێیەکانت ببینیت یان ڕکابەرەکانت، هەر کەسێک بێت لە ناوچەکانی خۆیان بیانبینە قسەکردن بە زمانێکی دیکە لاوازت ناکات دەیسەلمێنێت کە بەهێزیت ئەو کەسەی بوێری هەیە و هەوڵدەدات بۆ بڕینی هێڵەکان لە کۆتاییدا دەیباتەوە مەترسە لەوەی هەڵە بکەیت، هەڵەکان دەتکا بە مرۆڤ وە لەم کەیسەدا بەخشینیش هەیە گەر تۆ هەڵە بکەیت هەلی ئەوە دەدەیت بە کەسانی تر کە یارمەتیت بدەن، بێن و بتبینن وە بەم ڕێگایە، ئەو پەیوەندییەی دەیبەستیت بەهێزتر دەبێت تۆ دەتەوێت کە وا بکەیت لێت تێبگەن یان دەتەوێت پەیوەندی ببەستیت؟ با هەموومان بەردەوام بین لە فێربوون و ئینگلیزی بەکاربهێنین بەوە دەتوانین کار لە گوێگری زیاتر بکەین دەیکەین TEDx وەک چۆن لێرە لە ئینگلیزی ئامرازێکی بەهێزە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری بۆ ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و کێشە جیهانییەکان لە سەرو هەموویەوە ئینگلیزی ڕێگەیە بۆ دڵی ٣٦٥ ملیۆن کەس بۆ ٣٦٥ ملیۆن کەس ئینگلیزی بۆنی بسکیتی لێدێت بەڵام بۆچی لێرەدا بوەستم؟ بۆ هەوڵی زیاتر نەدەم؟ وە بە لایەنی کەمەوە زمانێکی دیکەی بیانی فێرببم؟ زۆر تامی تری جیاواز هەن بە بڕۆین و تامی یەکێک بکەین سپاس (چەپڵەلیدان)