WEBVTT 00:00:14.982 --> 00:00:18.533 لەکۆمەڵگادا، دەبێ ئەو یاسایانە پەیڕەو بکەین کە ڕێکخەرن. 00:00:18.533 --> 00:00:22.251 ئایا زانیوتە هەموو کردەیەکی کیمیاییش چەند یاسایەک جێبەجێدەکەن؟ 00:00:22.251 --> 00:00:26.250 لەڕاستیدا، دەتوانین بەهۆی پەیوەندییەکانەوە وەسفی ئەو یاسایانە بکەین. 00:00:26.250 --> 00:00:31.282 بەو یاسا ئاسانانە دەست پێدەکەین کە گازەکان بەڕێوەدەبەن. 00:00:31.282 --> 00:00:36.182 لە ساڵی 1662، ڕۆبێرت بۆیەڵ درکی بەوە کرد کە گازەکان وەڵامدانەی سەرنج ڕاکێشیان هەیە 00:00:36.182 --> 00:00:39.350 کاتێک لەناو دەفرێکی کردن و قەبارەکەیانی گۆڕی. 00:00:39.350 --> 00:00:42.751 دەبەیەکی بەتاڵ بهێنە و سەرەکەی دابخە. 00:00:42.751 --> 00:00:45.549 ئیستا دەبەکە بگوشە، ئایا چی ڕوودەدات؟ 00:00:45.549 --> 00:00:50.751 پەستانی ناو دەبەکە زیاد دەکات لەکاتێکدا قەبارەکەی کەم دەبێتەوە. 00:00:50.751 --> 00:00:55.283 تۆ تەنها دەتوانیت ئەو دەفرە زۆر بقوپێنیت هەتا گازەکانی ناوی پاڵ بەدەستەوە دەنێن. 00:00:55.283 --> 00:01:00.549 ئەوە پێی دەوترێت ڕێژەی پێچەوانە، و بەهەمان ئەندازە بۆ هەموو گازێگ دەگۆڕێت. 00:01:00.549 --> 00:01:05.917 کیمیاگەران پێشبنی قەبارەی هەر گازێک دەکەن لەهەر پەستانێکدا بەهۆی یاساکەی بۆیەڵەوە. 00:01:05.917 --> 00:01:09.167 چونکە پەیوەندییەکە هەمیشە وەک خۆیەتی. 00:01:09.167 --> 00:01:14.982 لە ساڵی 1780، ژاک چاڕڵس تێبینی پەیوەندیەکی جیاوازی لەنێوان گازەکان و پلەی گەرمی کرد. 00:01:14.982 --> 00:01:18.086 ئەگەر قەت باڵۆنی گەرمی هەوات بینیبێت، ئەم یاسایەشت بەکردار بینیوە. 00:01:18.086 --> 00:01:20.583 کاتێک باڵۆنەکان داندراون، ئەوان تەواو خاڵین لە هەوا. 00:01:20.583 --> 00:01:26.815 لەبری فوتێکردن وەکو فودانەی ئاهەنگ،گڕی زۆر بۆ گەرمکردنی هەوا بەکاردێت لەناو باڵۆنەکە. 00:01:26.815 --> 00:01:31.433 کاتێک هەوا گەرم دەبێت، باڵۆنەکە هەوای تێدەکرێت چونکە قەبارەی گازەکە زیاد دەکات. 00:01:31.433 --> 00:01:35.283 هەتا گازەکە گەرمتر بێت، قەبارەکە گەورەترە ئەوەش یاساکەی چاڕڵسە. 00:01:35.283 --> 00:01:38.181 تێبینی بکە، ئەم یاسایە لەگەڵ هی بۆیەڵ جیاوازە. 00:01:38.181 --> 00:01:40.299 یاسەکەی چاڕڵس پەیوەندیەکی ڕاستەوانەیە. 00:01:40.299 --> 00:01:44.216 کاتێک پلەی گەرمی زیاد بێت، قەبارەش زیاد دەکات. 00:01:44.216 --> 00:01:46.699 سێیەم یاساش نیشاندانی ئاسانە. 00:01:46.699 --> 00:01:49.849 کاتێک فودانەکانی ئاهەنگ فودەدەیت، قەبارە زیاد دەکات. 00:01:49.849 --> 00:01:55.000 لەکاتی فوتێکردن، دەنکۆڵەی گازی ناو سییەکان زۆریان لێدەکرێت بۆناو فودانەکە. 00:01:55.000 --> 00:02:00.754 ئەمەش وادەکات قەبارەی فودانەکە زیاد بکات. ئەوەش یاساکەی ئەڤۆگادرۆیە لە جووڵەدا. 00:02:00.754 --> 00:02:04.054 کاتێک دەنکۆڵە گازییە تێکراوەکانی ناو دەفرێک زیاد دەکات، 00:02:04.054 --> 00:02:05.989 ئەوا قەبارەکەشی زیاد دەکات. 00:02:05.989 --> 00:02:10.022 ئەگەر دەنکۆڵەی زیاد لە پێویست تێبکەیت خۆت دەزانی دواتر چی ڕوو دەدات. 00:02:10.022 --> 00:02:14.489 یاساکان لەهەموو شوێنێکن، تەنانەت لەناو بچووکترین دەنکۆڵەکانی گازیش. 00:02:14.489 --> 00:02:18.388 ئەگەر بیان گوشیت، پەستان زیاد دەکات چونکە دەنکۆڵەکان بۆلای یەکتر پاڵدەنرێن. 00:02:18.388 --> 00:02:22.371 بچووکی قەبارە واتا پەستانی بەرز، چونکە ئەو دەنکۆڵانەش پاڵ دەنێنەوە. 00:02:22.371 --> 00:02:28.287 کە پلەی گەرمی زیاد دەکات، گازەکان لەیەکتر دوور دەکەونەوە و قەبارەش زیاد دەکات. 00:02:28.287 --> 00:02:33.323 لە کۆتاییدا، ئەگەر گاز بۆ دەفرێکی داخراو زیاد بکەیت، ئەوا قەبارەکە گەورە دەبێت. 00:02:33.323 --> 00:02:38.355 بەڵام وریابە زیاد لە پێویستی تێ نەکەیت، ئەگەرنا کۆتاییەکەی تەقینی باڵۆنەکە دەبێت.